کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,909
وێنە
  124,367
پەرتووک PDF
  22,117
فایلی پەیوەندیدار
  126,411
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,246
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,747
عربي - Arabic 
44,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,681
فارسی - Farsi 
15,863
English - English 
8,531
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,034
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,168
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,027
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,013
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,187
شەهیدان 
12,021
کۆمەڵکوژی 
11,389
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,762
MP4 
3,910
IMG 
234,646
∑   تێکڕا 
274,817
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
تۆفیق وەهبی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook2
LinkedIn0
Messenger1
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber1
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
6 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)3
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
تۆفیق وەهبی
تۆفیق وەهبی
تۆفیق وەهبی بەگی کوڕی مەعرووف لە#01-01-1891# لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووە.
هەر منداڵ بووە کە باوکی کۆچی دوایی کردووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارەکەی خۆی تەواوکردووە و لە ساڵی 1904دا چووەتە بەغدا و خوێندنی ناوەندیی و ئامادەیی سەربازی بەزیرەکی تەواوکردووە.
ئینجا ڕووی کردووەتە شاری ئەستەمبۆڵی پایتەختی وڵاتی عوسمانی بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵاتری، لە کۆلێژی ئەرکان وەرگیراوە و بووەتە ئەفسەری ڕوکن لە سوپای عوسمانی.
کە جەنگی یەکەمی جیهانی لە ساڵی 1914دا ڕووی داوه، بەشداری لە شەڕی چەنە قەلعە لە دەردەنیل دا کردووە و لە دواییدا ڕەوانەی خوارووی ئێراق کراوە بۆ بەشداریی کردن لەبەرەی جەنگ لە دژی هێزەکانی بەریتانیا لە شعێبە و لە کاتی کشانەوەی سوپای عوسمانی بەرانبەر بە هێزەکانی بەریتانیا لە مانگی ئەیلوولی 1917دا بەشداریی کردووە لەبەرەی جەنگی ڕومادی و کاتێکیش کە ئەو شارە کەوتووەتە چنگ هێزەکانی ئینگلیز ئەم بەخۆی و لەشکرەکەیەوە بەرەو شاری هیت کشاوەتەوه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/341/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=تۆفیق وەهبی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/341/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1918دا گواستراوەتەوە بۆ بەرەی جەنگی فەلستین و پایەی سەربازی بەرزکراوەتەوە بۆ پلەی ڕائید و مەدالیای قارەمانی لەسەکردەی ئەڵمان وەرگرتووە و ئەوەی شایەنی باسە زۆربەی سەرکردەکانی تیپی سوپای عوسمانی ژەنەڕاڵی ئەڵمان بووه، چونکە لەو جەنگەدا عوسمانی و ئەڵمانیا هاوپەیمان بوون لە دژی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ئەمەریکا شەڕەیان دەکرد.
کاتێک کە ئەو جەنگە جیهانییە بەشکانی دەوڵەتی عوسمانی هاوپەیمانەکانی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1918دا کۆتایی هات، تۆفیق وەهبی بەگ گەڕایەوە کوردستان و ئینجا چووە بەغدا و بووە یەکێک لە ئەفسەرە دیارەکانی کورد لە دامەزراندنی سوپای ئێراق لە ڕۆژی 6ی کانوونی دووەمی 1921دا.
کاتێک کە شێخ مەحمودی حەفید لە ساڵی 1922دا لە هیندستان گەڕێنرایەوە سلێمانی و بووەوە پاشای کوردستان، تۆفیق وەهبی بەگ لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەی 1922دا چووە پاڵ بزووتنەوەکەی ئەم سەرکردەیەی کورد و کە ئەم بزووتنەوە و فەرمانڕاوەکەی شێخی حەفیدیش بەدەستی ئینگلیزەکان لەناوبران، تۆفیق وەهبی بەگ بۆ ماوەی 42 ڕۆژ گیرا و کە ئازادکرا لە دوا دوای ساڵی 1923دا کرا بە کارگێڕی بزووتنەوەکان لە شالیارێتی بەرگری ئێراق و لە مانگی ئابی 1925یشدا کرا بە بەڕێوبەری قوتابخانەی سەربازی لە بەغدا و پلەی سەربازی بووە موقەددەم و لە ساڵی 1929 دا ناردرا بۆ ئینگلتەرە بۆ بەشداریی کردن لە خولێکی بەرزکردنەوەی شارەزایی سەربازی و لە ساڵی 1930دا پلەی عەقیدی پێدار و کرا بە موتەسەریفی پارێزگاری سلێمانی، بەڵام بەر لە قەومانی شەڕەکەی 6ی ئەیلوولی 1930ی بە دەرکی سەرای سلێمانی لە کارەکەی دوورخرایەوە کەچی لە ساڵی 1931 لەدوا شەڕی شێخ مەحموود لە ئاوباریک لە دژی دەسەڵاتدارانی فەرمانڕەوایی ئێراق ماوەیەک گیرا و تاوانی هاندانی خەڵکیان بۆ داواکردنی فەرمانڕەوایەکی کوردی خستەپاڵ و ماوەیەک بێ کار و فرمان مایەوە تاکوو لە ساڵی 1946 ئەم کەسایەتییە بەناو کورد کرا بە شالیاری ئابووری ئێراق لە شالیارییەکەی حەمدی پاچەچی داو دوای ئەوەش تاکوو ساڵی 1958 گەلێک جار بەناوی کورد کراوە بە شالیاری بەرگری و مەعاریف.
لە سەرەتای ساڵی 1958دا کراوە بە ئەندام لە ئەنجوومەنی پیاوماقووڵانی ئێراق مجلس الاعیان و لە دوای شۆڕشی 14ی تەممووزی ساڵی 1958 دا ئێراقی جێهێشتووە و چووەتە شاری لەندەن و دوا ساڵەکانی ژیانی لێ بەسەر بردووەو هەر خەریکی نووسینی مێژووی کورد و نووسینی بابەتی زمانەوانی کوردی بووەم تاکوو لە ڕۆژی 1984.01.05دا لەو شارە لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی خۆی لەچیای پیرەمەگروون لە تەنیشت گۆڕی پیاوچاکی کورد پیرەمەگروون بەخاک سپێردراوه.
بەرهەمەکانی تۆفیق وەهبی بەگ:
مامۆستا تۆفیق وەهبی گەلێک پەرتووکی بەنرخی لەبارەی زمان و مێژووی کوردستانی کۆن بە زمانانی کوردی و تورکی و عەرەبی و ئینگلیزی داناوە و زۆربەیانی چاپکردووه.
$یەکەم: بەرهەمە کوردییە چاپ کراوەکانی:$
1- دەستووری زمانی کوردی-بەغدا 1928، 114 لاپەڕەیه
2- خوێندەواریی باو-بەغدا 1933، 44 لاپەڕەیه
3- قسنێک لە کوردستان-بەغدا 1947، 18 لاپەڕەیه
4- فەرهەنگی کوردی-ئینگلیزی (هاوبەش) ، لەندەن 1965، 179 لاپەڕەیه
$دووەم: بەرهەمە چاپ کراوەکانی بە عەرەبی:$
1- ڕجعیة المانیا و عبادة القوة-بەغدا 1942، 36 لاپەڕەیه
2- الاصل و الاستطراد فی اصل معنی بەغداد-بەغدا 1950، 51 لاپەڕه
3- قواعد اللغة الکردیة ج (1) بیروت 1956، 112 لاپەڕه
4- قواعد اللغة الکردیة ج (2) بیروت 1956، 55 لاپەڕه
5- التون کوپری-بەغدا 1956، 28 لاپەڕه
6- سخرة من دربند بازیان الی تاسلوجة-بەغدا 1956، 36 لاپەڕە
7- حول مقال مسئوولیة الادیب الکردی للاستاذ عبدالمجید لطفی-بەغدا 1973، 15 لاپەڕه
$سێیەم: بەرهەمە چاپ کراوەکانی بە ئینگلیزی:$
1- ئەشکەوتی گندۆک-بەغدا 1949
2- پاشماوەی میسرازئیەکان (ئێزدییەکان) لەندەن 1962
3- خوێندنی کوردی-بەشی یەکەم لەندەن 1968
ئەوەی شیاوی باسە مامۆستا تۆفیق وەهبی بەگ لە دوای دامەزراندنی کۆڕی زانیاری کورد لە ساڵی 1971دا بە ئەندامی شانازی هەڵبژێردرا و گەلێک لێکۆڵێنەوەی گۆڤاری کۆڕدا نووسی.[1]
ئەم بابەتە 613,833 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە
فایلی پەیوەندیدار: 11
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 57
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-01-1891
ڕۆژی کۆچی دوایی: 05-01-1984 (93 ساڵ)
جۆری کەس: پەڕڵەمانتار
جۆری کەس: مێژوونووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-01-2026 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 613,833 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.125 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!