محەمەد عەبدولڕەحمان محێدین زەنگەنە. لە ساڵی 1940 لە شاری #کەرکووک# لە دایک بووە. لە ساڵی 1959 بەهۆکاری سیاسی و ناچارکردن بووەوازی لە خوێندن بێنێت بۆ ئەوەی زیندانی نەکرێت. لە ساڵی 1959 دا یەکەم وتاری لە ژمارە (161) ی ڕۆژی 31-08- 1959 دا لە گۆڤاری (هەتاو)بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی 1971 و بە بەردەوام بووە لە نووسین و چاپکردنی پەرتووکەکانی. دوای ئەوەی چەند ساڵێک فەرمانبەری بانک بووە لە بەغدا و لە ساڵی 1982 دا خانەنشین کراوە.
لە 06-01- 1995 لە شاری کەرکووک لە لایەن ڕژێمی دەسەڵاتداری دیکتاتۆری ئەوسای شارەکە دەرکراوە.
لە 01-05-1995 جارێکی تر گەڕاوەتە سەرکاری دەوڵەت و وەک بەڕێوەبەری کارگێڕی و دارایی لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری #هەولێر#.
لە 15-02-2002 جارێکی تر لە هەرێمی کوردستان بە یەکجاری خانەنشین کراوەتەوە. باوکی سێ کچ و دوو کورە. لە ساڵی 1978 تاکوو 06-01-1995 بەرنامەی (لەگەڵ ناوداران)ی لە ئێزگەی کوردی بەغدا ئامادە و پێشکەشکردووە.
بەشداری لە (19)زنجیرە تەمسلی ڕادیۆی کوردی بەغدا کردووە و ڕۆڵی (ئەحمەد)ی بینیوە لە ساڵی 1986 تا کۆتایی ساڵی 1987 بەرنامەی (لەگەڵ ڕۆشنبیراندا)لە تەلەفزسۆنی کەرکووک ئامادە و پێشکەشکردووە
لە ساڵی 1979 بەرپرسی بەشی وەرزشی بووە لە ڕۆژنامەی (هاوکاری) لە بەغدا لە ساڵی 1993 تاکوو 1995 پەیامنێری ڕۆژنامەی (العراق)و (پاشکۆی عێراق)بووە بە کوردی و عەرەبی.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد بووە لە بەغدا.
ئەندامی ئەوسای ڕۆژنامەنووسانی عێراق بووە.
ئەندامی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد بووە لە بەغدا.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کەرکووک بووە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە لە شاری کەرکووک.
23 بەرهەمی چاپکراوی بە پەرتووک و نامیلەوە هەیە لەگەڵ نووسینەوەی مێژووی عەشیرەتی زەنگەنەو پەرتووکە بەناوبانگەکەی (ووتەکانی ژیان)و چەندین پەرتووکی وەرگێڕداروش لەنێو بەرهەمەکانییەتی.
چەندین بەرهەمی ئامادەکراوی بۆ چاپ هەیە.
دەیان بابەتی جۆراوجۆری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و کارگێڕی لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکان و عەرەبییەکان بڵاوکردووەتەوە..
کاتێک لە شاری کەرکووک و لە گەڕەکی ڕزگاری نیشتەجێ بووە پەرتووکخانەیەکی بچکۆلانەی لەگەرەکەدا بە ڕووی خوێندەوارن و ڕۆشنبیران و لاواندا کردووەتەوە و هانی خەڵکیداوە بۆ خوێندنی پەرتووک.
مامۆستا لە #08-01-2013# بەیەکجاری ماڵاوایی کرد