$باشووری کوردستان$
-ئەمڕۆش لە باشووری کوردستان خۆپیشاندانی گەورە لە #هەولێر# و #سلێمانی# دژی قەتڵوعامی کوردانی ڕۆژاوا سەرەڕای سەرما و بەفربارین بەڕێوەچوو.
-زۆرینەی مزگەوتەکانی باشووری کوردستان وتاری پاڵپشتی بۆ کوردانی ڕۆژاوا خوێنرایەوە.
$ڕۆژاوای کوردستان$
-شەڕ و پێکدادان لە باشووری کۆبانێ هەر بەردەوامە. هێرشێکی زۆری چەتە عەرەبە ئیسلامییەکانی داگیرکەری سووریا تێکشکێندراون.
-بۆ چەندین ڕۆژە کۆبانێ و دەوروبەری نە ئاو نە کارەبا نە سووتەمەنی و نە ئنتەرنێتی نییە.
$دەرەوەی کوردستان$
-لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتیی کوردانی ڕۆژاوا بەڕێوەچوو.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان