نووسەر و ئەکتەر، کوڕی نووسەر و چالاکی سیاسیی بەناوبانگ #سەعید ناکام#ە ، برای هونەرمەند #پشکۆ ناکام# و #نەرمین ناکام# ە..نێوبراو نووسەری شانۆیی #چەخماخە#، گوڵەمێخەک، گوڵعومەر و بەیتی ڕێزانکێیە.
شانۆیی چەخماخە لە ساڵی 1970 لە #سلێمانی# نماییش کرا و گەورەترین دەنگدانەوەی هەبووە.
سمکۆ ناکام لە کۆتایی هەفتاکانەوە کوردستانی جێهێشتووە و نیشتەجێی ئەڵمانیا بوو.
ڕۆژی #05-04-2026# بەهۆی نەخۆشیی سییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری مانهایم لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.