شێخ ئەحمەدی بارزان کە ناسراوە بە (خودانی بارزان) واتا: خاوەنی بارزان، ناوی تەواوی شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلامی یەکەمی بارزانییە، لە ساڵی 1896 لە گوندی بارزان لەدایکبووە، تەمەنی 7 ساڵان دەبێت کاتێک شێخ محەمەدی باوکی کۆچی دوایی کردووە.
شێخ ئەحمەدی بارزان برا گەورەی #مەلا مستەفا بارزانی#ی و برا بچووکی شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزانە، تەمەنی 18 ساڵ دەبێت کاتێک براگەورەکەی،
شێخ عەبدولسەلام بارزانیشێخ عەبدولسەلام بارزانی لە ساڵی 1914 بە دەستی عوسمانییەکان لەسێدارە دەدرێت و شەهید دەکرێت.
دوای شەهیدبوونی براگەورەکەی، شێخ ئەحمەد ڕابەرایەتی تەکییەی بارزان و خەباتی ڕزگاریخوازی بارزان لە ئەستۆ دەگرێت و نازناوی (خودانی بارزان)ی لێدەنرێت.
خودانی بارزان کەسێکی گرنگ بووە لەناو بارزانییەکان و دەڤەری بادینان. کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای زۆر گرنگی لە ناوچەی بارزان و دەوروبەریدا سەپاندووە کە تا ئەمڕۆش کاریان پێ دەکرێت، لەوانە:
قەدەغەکردنی ڕاو
قەدەغەکردنی بڕینەوەی داری تەڕ
قەدەغەکردنی ژن بە ژن و گەورە بە بچووک.
بە هۆی ڕێساکانی خودانی بارزان، دەڤەری بارزان لە ڕووی ژینگەوە گەلێک پێشکەوتووە. سەوزاییی زۆر و ئاژەڵی کێویش لە زۆر شوێن لەبەرچاوانن.
شێخ ئەحمەد لە ڕۆژی #11-01-1969# لە نەخۆشخانەی (ئیبن سینا) لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد. [1]