ناو: زەینەب
نازناو: زەینەب کردەلی
نازناوی ڕێکخراوەیی: دەنیز چیا، دەنیز عەفرین
ناوی باوک: ئەمین
ناوی دایک: ئامینە
شوێنی لەدایکبوون: #عەفرین#
شوێنی شەهیدبوون: #شێخ مەقسوود#
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #10-01-2026#
$ژیاننامە$
دەنیز چیا، کچە شەڕڤانێکی کوردە لە ئەنجامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی سووریا بۆ گەڕەکەکانی #ئەشرەفیە# و شێخ مەقسود لە شاری #حەلەب# لە #ڕۆژاوای کوردستان# شەهیدکرا.
ئەم کچە کوردە لە خانەوادەیەکی کوردپەروەر لەدایکبووە، و خاوەن ئیرادەیەکی پتەو بوو بەرانبەر خاک و نیشتمان و بۆ ئەو مەبەستەش بەژداری چەندین ڕووبەڕووبوونەوە و هێرشی دژبە نەیاران و داگیرکەرانی خاکی کوردستان کردووە، و لە کۆتایشدا گیانی خۆی لە پێناو خاکی کوردستان بەخت کرد.
چەتەکانی حکومەتی کاتی سووریا دوای داگیرکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوود، دیمەنی کردەوەیەکی قێزەوەن و تاوانی جەنگیان بڵاوکردەوە، کە بە شێوەیەکی دڕندانە بێڕێزی بە تەرمی دەنیز چیا دەکەن و لە بینایەک کە شوێنەواری دەیان فیشەک و تۆپی پێوەیە هەڵیدەدەنە خوارەوە. ئەم کردەوەیەی چەتەکان ناڕەزایەتی گەل و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و داوای لێپرسینەوە کرا و شەپۆلێکی بەرفراوانی تووڕەیی جەماوەری و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و هەموو خەڵکی کوردستان دڵگران بوون بۆ ئەم بێڕێزیە بەم کچە کوردە کرا.
=KTML_Bold=دوا پەیامی شەهید دەنیز چیا:=KTML_End=
لەم ساتەدا، ئێمە لە لایەن دوژمنەوە دەورە دراوین، کە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر هەموو جیهان و دانیشتووانی ناوچەکە و بەتایبەتی ژنان، درووست دەکات.
ژمارەیەکی زۆر لە باندەکان هێرش دەکەنە سەرمان، و ئێمە شێوازی جۆراوجۆرمان پەرەپێداوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان، بەڵام ئێستا ئێمە زۆر بە وریاییەوە تەقەمەنییەکانمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی تەواو نەبن، زۆر گرنگە هەموو هاوڕێکانمان و گەلەکەمان بزانن کە ئێمە تا دوا هەناسە شەڕ دەکەین، گرنگ نییە چی ڕوو بدات.
ئێمە بانگەوازی ڕادەستبوونمان بۆ دەکرێت، بەڵام وەک چۆن زەریفە و بێسی لە بەردەکانی #دێرسیم#ەوە بازیان دا و ڕێندیهان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا لەسەر پردی مەلەباتی و دواتر ژیانی ئاوەدانکردەوە، ئێمە هەرگیز لە بەرخۆدان پاشەکشە ناکەین. لە ئێستادا هەموومان بۆمبێکمان هەیە کە پووچەڵمان کردووەتەوە.
ئەگەر بۆمان دەرکەوت تەقەمەنییەکانمان تەواو بووە، ئێمە پێنج کەسین، شانبەشانی یەکتر، ئۆپەراسیۆنێکی خۆبەختکردن لە دژی دوژمنی فاشیست ئەنجام دەدەین کە هەموو جۆرە دڕندەیەک بەرانبەر هەڤاڵانمان و گەلەکەمان ئەنجامداوە. =KTML_Red=هەرچییەک ڕوو بدات، هیچ شتێک لە پاراستنی کەرامەتی گەلەکەمان گرنگتر نییە.=KTML_End= [1] [2] [3]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=672081&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی ژیاننامەی دەنیز چیا؛ دەنیز عەفرین لە زاری خۆیەوە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=672081&document=0002.mp4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی (گۆرانی دایە) بەدەنگی شەهید دەنیز چیا=KTML_Link_External_End=