ئاماری کار و چالاکییەکانی #ڕێکخراوی کوردیپێدیا# بۆ ساڵی 2025
ساڵی 2008، دروست لە 05-11-2008 یەکەم تۆمارمان لە کوردیپێدیا تۆمارکرد. ساڵ هات و ساڵ ڕۆی، ئێمە لە ئەرشیڤکردنی بابەتە مێژوویی، ئەدەبی، کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان و زۆر لایەنی تر هەر بەردەوام بووین، تا گەییشتینە ئەمساڵ کە زۆرتر لە 17 ساڵ کاری بەردەواممان لەسەر ئەرشیڤکردنی بابەتە گرنگەکانی نەتەوە و وڵاتەکەمان کردووە.
کۆکردنەوەی نزیکەی 600 هەزار بابەت، دامەزراندنی =KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/library.aspx?lng=1=KTML_Link_External_Between=گەورەترین پەرتووکخانەی کوردی=KTML_Link_External_End= کە زۆرتر لە 22 هەزار پەرتووک لەخۆدەگرێت، کۆکردنەوەی زۆرتر لە چارەکە ملیۆنێک وێنە و دۆکیومێنت و پێدانی سەرباس و مێتاداتای گرنگ تاوەکو بەئاسانی پۆلێن بکرێن و بدۆزرێنەوە، کارێکی بێوێنەی ئەرشیڤوانانی ڕێخکراوی کوردیپێدیا بووە لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=670161&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ئاماری کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ساڵی 2025 بە تەواوی چارت و خشتەکانەوە=KTML_Link_External_End=
سوپاس بۆ ئەرشیڤوانە دڵسۆزەکانی کوردیپێدیا کە ئەم سەرکەوتنەیان بۆ ئەرشیڤی نەتەوەکەیان هێنایەدی.
سوپاس بۆ هەریەک لە:
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا:
ئاراس ئیلنجاغی |
ئاراس حسۆ |
ئەسعەد ڕەشید |
ئەمیر سیراجەدین |
ئەڤین تەیفوور |
بەناز جۆڵا |
زریان سەرچناری |
زریان عەلی |
سارا سەردار |
سارا کامەلا |
سروشت بەکر |
سەریاس ئەحمەد |
شادی ئاکۆیی |
شەنە بەکر |
میلانۆ محەمەد ساڵح |
هاوڕێ باخەوان |
هومام تاهیر |
هەژار کامەلا |
ڕۆژ هەژار |
ڕۆژگار کەرکووکی |
ڤەژەن کشتۆ |
کاروان م. ئاکرەیی |
کشمیر کەریم ...
هاوکارانی کوردیپێدیا و ئەو ئەرشیڤوانانەی تر کە لەژێر ڕاهێناندان کە بەردەوامی بەم کارە گرنگە نەتەوەییە دەدەن.
=KTML_Bold=سوپاسی بێپایان بۆ سەردانکەرانمان کە هەمیشە بە کردنەوەی ماڵپەڕی کوردیپێدیا لەسەر مۆبایڵ و ئامێرەکانیان گەورەمان دەکەن. سوپاس کە ساڵی 2025 زۆرتر لە 7 ملیۆن جار سەردانتان کردین!
سوپاسی زۆر بۆ ئەو نووسەر و وەرگێڕە بەڕێزانەی کە کوردیپێدیان کردووەتە ماڵ و شوێنێکی پارێزراوی هەمیشەکراوە بۆ بەرهەمەکانیان و بەردەوام مافی بڵاوکردنەوەی بابەت و پەرتووکەکانیان دەبەخشنە کوردیپێدیا و ئێمەش بۆ هەتا هەتا بۆیان ئەرشیڤ و بەردەستی خوێنەرانیان دەکەین.=KTML_End=
ساڵی 2025، وەک ساڵانی پێشوو، ساڵێکی پڕچالاکی بوو بۆ کوردیپێدیا، ئەم خشتانەی خوارەوە، چالاکییە گرنگەکانی کوردیپێدیا ڕووندەکاتەوە.
هەروەها گرنگیی زۆرمان وەک ساڵی پێشتر بە قوربانییانی کوردانی ئێزدی داوە و زۆرێک لە شەهیدان، بێسەروشوێنان و ڕزگارکراوانمان تۆمارکردووە.
ساڵی 2025:
• جگە لە تۆمارکردنی زۆرتر لە پەنجا هەزار بابەتی نوێ، پاکسازییەکی زۆرمان لە تۆمارەکاندا کردووە و باشترمان کردوون.
• زۆرترین بابەبەت بە کوالیتیی نایاب تۆمارکراوە
• زۆرتر لە 7 ملیۆن سەردانکەری یونیکمان هەبووە
• بەپێی ئامارەکانی سیمیلاروێب و AWStatی جیهانی کوردیپێدیا بووە یەک لە گرنگترین ماڵپەڕی میدیایی و ئەرشیڤیی باشووری کوردستان و ئێڕاق! کوردیپێدیا هەمیشە لە تۆپ 20دا بووە! لەسەر ئاستی جیهانیش لە تۆپ 100 هەزارەکاندایە!
• زۆرترین پەڕتووک بە فایلی پی دی ئێف-ەوە بۆ سێرڤەرەکانی کوردیپێدیا ئەپلۆدکراوە
• زۆرترین ئەرشیڤوان لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە لە کوردیپێدیا کاریان کردووە
• زۆرترین کۆبوونەوەی ئەرشیڤوانانی سازداوە بۆ باشترکردنی کارەکان
بەهیوای ساڵێکی ئاسوودە و کێشەی کەمتر بۆ کوردستانییان و بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زۆرتریش بۆ کوردیپێدیا.
هاوڕێ باخەوان، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی کوردیپێدیا
02-01-2026
لاهای - هۆڵندا