شێخ ئەحمەدی بارزان کە ناسراوە بە (خودانی بارزان) واتا: خاوەنی بارزان، ناوی تەواوی شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلامی یەکەمی بارزانییە، لە ساڵی 1896 لە گوندی بارزان لەدایکبووە، تەمەنی 7 ساڵان دەبێت کاتێک شێخ محەمەدی باوکی کۆچی دوایی کردووە.
شێخ ئەحمەدی بارزان برا گەورەی #مەلا مستەفا بارزانی#ی و برا بچووکی
شێخ عەبدولسەلام بارزانیشێخ عەبدولسەلام بارزانییە، کە ناسراوە بە شێخ عەبدولسەلامی دووەمی بارزان، شێخ ئەحمەد تەمەنی 18 ساڵ دەبێت کاتێک شێخ عەبدولسەلامی براگەورەی لە ساڵی 1914 بە دەستی عوسمانییەکان لەسێدارە دەدرێت و شەهید دەکرێت.
دوای شەهیدبوونی براگەورەکەی، شێخ ئەحمەد ڕابەرایەتی تەکییەی بارزان و خەباتی ڕزگاریخوازی بارزان لە ئەستۆ دەگرێت و نازناوی (خودانی بارزان)ی لێدەنرێت.
خودانی بارزان کەسێکی گرنگ بووە لەناو بارزانییەکان و دەڤەری بادینان. کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای زۆر گرنگی لە ناوچەی بارزان و دەوروبەریدا سەپاندووە کە تا ئەمڕۆش کاریان پێ دەکرێت، لەوانە:
قەدەغەکردنی ڕاو
قەدەغەکردنی بڕینەوەی داری تەڕ
قەدەغەکردنی ژن بە ژن و گەورە بە بچووک.
بە هۆی ڕێساکانی خودانی بارزان، دەڤەری بارزان لە ڕووی ژینگەوە گەلێک پێشکەوتووە. سەوزاییی زۆر و ئاژەڵی کێویش لە زۆر شوێن لەبەرچاوانن.
شێخ ئەحمەد لە ڕۆژی #11-01-1969# لە نەخۆشخانەی (ئیبن سینا) لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد. [1]