ناو: زەینەب
نازناو: زەینەب کردەلی
نازناوی ڕێکخراوەیی: دەنیز چیا، دەنیز عەفرین
ناوی باوک: ئەمین
ناوی دایک: ئامینە
شوێنی لەدایکبوون: #عەفرین#
شوێنی شەهیدبوون: #شێخ مەقسوود#
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #10-01-2026#
$ژیاننامە$
دەنیز چیا، کچە شەڕڤانێکی کوردە لە ئەنجامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی سووریا بۆ گەڕەکەکانی #ئەشرەفیە# و شێخ مەقسود لە شاری #حەلەب# لە #ڕۆژاوای کوردستان# شەهیدکرا.
ئەم کچە کوردە لە خانەوادەیەکی کوردپەروەر لەدایکبووە، و خاوەن ئیرادەیەکی پتەو بوو بەرانبەر خاک و نیشتمان و بۆ ئەو مەبەستەش بەژداری چەندین ڕووبەڕووبوونەوە و هێرشی دژبە نەیاران و داگیرکەرانی خاکی کوردستان کردووە، و لە کۆتایشدا گیانی خۆی لە پێناو خاکی کوردستان بەخت کرد.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2026/672081/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=دەنیز چیا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2026/672081/0008.JPG=KTML_Photo_End=
چەتەکانی حکومەتی کاتی سووریا دوای داگیرکردنی گەڕەکی شێخ مەقسوود، دیمەنی کردەوەیەکی قێزەوەن و تاوانی جەنگیان بڵاوکردەوە، کە بە شێوەیەکی دڕندانە بێڕێزی بە تەرمی دەنیز چیا دەکەن و لە بینایەک کە شوێنەواری دەیان فیشەک و تۆپی پێوەیە هەڵیدەدەنە خوارەوە. ئەم کردەوەیەی چەتەکان ناڕەزایەتی گەل و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و داوای لێپرسینەوە کرا و شەپۆلێکی بەرفراوانی تووڕەیی جەماوەری و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و هەموو خەڵکی کوردستان دڵگران بوون بۆ ئەم بێڕێزیە بەم کچە کوردە کرا.
=KTML_Bold=دوا پەیامی شەهید دەنیز چیا:=KTML_End=
لەم ساتانەدا دوژمن کە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر هەموو جیهان و گەلانی هەرێمەکە بەتایبەتیی ژنان درووست دەکات بە تانک گەمارۆیان داوین. ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان هێرش دەکەنە سەرمان، تا ئێستا چەندین شێوازی چالاکیی جیاوازمان لە دژی ئەوان پەرەپێداوە، بەڵام ئێستا بە وریاییەوە ئەو جەبەخانەی کە هەمانە بەکاریدەهێنین بۆ ئەوەی تەواو نەبێت. هەر بۆیە پێویستە هەموو هەڤاڵان و گەلەکەمان بزانن چی دەبێت با ببێت، تا دوا هەناسەمان شەڕ دەکەین. بانگەوازی ڕادەستبوونمان لێ دەکرێت، بەڵام هەر وەک چۆن زەریفە و بەسێکان لە چیاکانی دێرسیمەوە خۆیان فڕێدا، ڕەندخان کە لەسەر پردێکە خۆی فڕێدایە خوارەوە و ژیانێکیان درووست کرد، هەرگیز لە بەرخۆدان پاشەکشە ناکەین. هەموومان بۆمبێکمان پێیە کە پووچەڵمان کردووەتەوە.
گەر بزانین جبەخانەکانمان تەواو دەبێت، لەگەڵ پێنج هەڤاڵ پێکەوە دوژمنی داگیرکەر کە هەموو جۆرە کردەیەکی دژی هەڤاڵان و گەلەکەمان ئەنجامداوە، چالاکییەکی فیدایی ئەنجام دەدەین.
=KTML_Red=چی دەبێت با ببێت، هیچ شتێک لە پاراستنی شکۆی گەلەکەمان گرنگتر نییە.
ئەوانەی لە کاتی پێویستدا ڕووبەڕووی مردن نابنەوە، ناتوانن چێژ لە ژیانێکی ئازاد وەربگرن..=KTML_End= [1] [2]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=672081&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی ژیاننامەی دەنیز چیا؛ دەنیز عەفرین لە زاری خۆیەوە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=672081&document=0002.mp4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی (گۆرانی دایە) بەدەنگی شەهید دەنیز چیا=KTML_Link_External_End=