=KTML_Bold=شار و شوێنە کوردییەکان لە ڕۆژاوای کوردستان=KTML_End=
لە سوریادا چەندین شار و شوێنی کوردی هەیە، کە هەر لە ناوەکانیاندا دەر دەکەوێت کە کوردن -ماوەیەکی زۆرە حکوومەتی سوری هەوڵدەدات ئەم ناوانە لە ناوببات و ناوی عەرەبییان بەسەردا و مۆرکی کوردایەتیش بەم شارانەوە نەهێڵێت. ئەم شار و شوێنە کوردییانە بەسەر یەکەوە نین، بەڵکوو چەند ناوچەیەکی عەرەبنشین لێکیان جیا دەکاتەوە، وەنەبێت ئەم ناوچانە هەر بەم شێوەیە هەڵکەوتوو بوون بە دابڕاوی، بەڵکوو درێژبووەوە و تەواوکەری هەردوو بەشە خاکی کوردستانی باکوور و باشوورن-بەتایبەتیی ئەم بەشەی درێژە پێدەری ناوچەی ژەنگارە و درێژ بووەتەوە بۆ ناوخاکی سوریا و بە هەمان شێوەش خەڵکەکەی ئێزیدین-.
کورد لە سوریا لە سێ ناوچەی بنچینەیی دەژین، ئەوانەش:
(کوردداغ) کە شارێکە و دەکەوێتە سەر گردێکی هەڵە تاوی لە باکووری ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب.
(جەزیرە) ئەم ناوچەیەش دەکەوێتە نێوان هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و درێژ دەبێتەوە لە دەوروبەری جەرابلووس و (عین العرب) لەبەرانبەر سنووری تورکیا، سێیەمیان دەکەوێتە گەورەترین کۆمەڵگە (تجمع) لە باکووری جەزیرە لە دەوروبەری قامیشلی، ئەمەش (دەنووک)ە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرانبەر سنووری عیراقی تورکی.
هەردوو ناوچەی کارگێڕی حەلەب (عەفرین و کۆپانی) کوردی لەتەک جەزیرەن، هەر وەکوو چەندین ناوچەی کوردنشینیش لە پارێزگای (ڕەققە و تل ئابیچ) هەیە. لەگەڵ ناوچەی ئەسکەندەرۆنە و ئەنتاکیەش لە زۆرینەی ئەم ماوەیەی بۆ ئەم باسە تەرخانکراوە سەربە سووریا بوون.
=KTML_Bold=پارێزگای جەزیرە:=KTML_End=
هەموو شارە کوردییەکانی سوریا -تا ئیستاش-لە ناونیشاندا حەسەکە و ئەوانی تریش، چەشنی دێیەکی گەورەیە و لە زۆرچاودێری و پێویستیدا هەژارە. هەرێمی جەزیرە کە مەڵبەندەکەی حەسەکەیە، (700) گوندی کوردی و دەوری پێنج شاری کوردی لێیە، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا ئەمانەن: (دێریک، قامیشلی (گەورەترین شاری کوردییە)، ئاموودێ، دەرباسییە، سەرێکانیێ.
ئەم پارێزگایە لە شارۆچکەی دێریک لە نزیک دیجلەوە درێژ دەبێتەوە بەرەو ڕۆژاوا بۆ شارۆچکەی قامیشلی دەڕوات، ئەمجا بۆ ناوچەی سەرێکانیێ -رأس العین-دواتر بۆ شارۆچکەی کۆپانی -عین العرب-لە پارێزگای حەلەب دواتر بۆ (کوردداغ) لە باکووری حەلەب، ئەمجا بۆ شارۆچکەی نەهاب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، ئەمجا بۆ ناوچەی (جبل الأکراد) لە شارۆچکەی (الحفة) لە لازقییە.
کورد زۆرینەی دانیشتووانی جەزیرە پێکدەهێنن هەر وەکوو سێیەکی داهاتی ئابووری نیشتمانی هەموو وڵات بە خۆوە دەگرێت، دانیشتووانی ئەم ناوچەیە جگە لە کشتوکاڵ ئیشی تر ناکەن، هەتا وەکوو پیشەی تریش لەنێو خەڵکی ئەم ناوچەیەدا بە ڕێژەیەکی کەمە، ئەوەی هەشە پابەندە بە کشتوکاڵەوە.
جەزیرە لە بنچینە و کۆندا هەموو زەوییە درێژ بووەوەکانی نێوان دیجلە و فوراتی دەگرتەوە، جەزیرە واتەی دوورگە دەگەینێ. چونکە کەوتووەتە نێوان دیجلە و فوراتەوە، بەڵام ئێستا و هەر لە دابەشکردنی بەڕێوەبەرایەتیدا لە سووریا واتەی پارێزگای حەسەکە دەگەیەنێو دەگرێتەوە.
=KTML_Bold=قامیشلی:=KTML_End=
شاری قامیشلی دەکەوێتە دەشتە فراوانەکانی جەزیرە، بەشی باشووری بچووک لە کوردستان بۆ باشووری نسێبین و لە دووری 2کم، زەوییەکانی درێژەی دەشتەکانی کوردستانی تورکیا و عیراقە -ناوچەی شەنگار-. ناوەکەی ناوێکی تورکییە لە (قامیش)ەوە هاتووە، گەورەترین شاری کوردییە لە جەزیرە، شارەکە مۆرکێکی لادێیی بە سەردا زاڵە زۆربەی زۆری دانیشتووانەکەی کوردن لەگەڵ ئەوەیش هەندێک هۆزی عەرەبی لە باشووری بیابانی (ناوچەی ڕەد) (چوونەتە ناویەوە، هەروەها هەندێک کریستیان، هەندێک جوولەکەشیان تیادا بووە. زۆر شوێنگەی شوێنەوار و کۆنینەی تێدا دۆزراوەتەوە.
=KTML_Bold=دێریک:=KTML_End=
شارێکە دەکەوێتە گۆشەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دووری (17کم) لە بنکەی شاری جەزیرا بۆتان، هەروا ناوچەیەکە بە د(ەنووکی مراوی)ش ناو دەبرێت، هۆی ناونانی بەم ناوەوە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تاکە (دێر)ێک کە لە کۆنەوە تاوەکوو ئیستاش هەرماوەتەوە، چونکە (بێژەری (دێر -الکنیسە-) یە، و (یێک یاێک یا یەک) هەمان واتەی ژمارە (یەک) دەگەیەنێت لە زمانی کوردی.
=KTML_Bold=کوردداغ:=KTML_End=
کوردداغ دەڤەرێکە لە کوردستانی سووریا لە ڕووی نەخشەی دەوڵەتەکەدا دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا لە دوولاوە، هەر وەکوو دەڤەری کۆتایییە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا بەرانبەر بە دەڤەری ئەسکەندەرۆنە و عەینتاب لە تورکیا، ناوچەیەکی شاخاوییە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژاوای شاری حەلەب، و هاوسنوورە لەگەڵ پێدەشتەکانی ئەنتاکیە و ئەسکەندەرۆنە، دانیشتووانی (کوردداغ) دابەش دەبن بەسەر (360) گوندی ئاوەدان، و هەرێمی شاخاوی ڕۆژاوای کوردستان پێکدەهێنن لەناو سووریا، ئەم (قەزا)یە زۆرفراوانە و پڕە لە تەپۆڵکە و بێشەی چڕ و دالیای مێو و زەیتون و میوەی تر. زۆربەی دانیشتووانەکەی لە ڕەسەن کوردن، ئاوێکی زۆری تێدایە کە بە تەواوی بەشی ئاودێی کشتوکاڵ دەکات، بنکەی ئەم (قەزا)یە عەفرینە کە بریتییە لە شارێکی تازە دروستبووی قەشەنگ لە جێگەی کۆنە شارێکی تر دروستکراوە بە سەر تاشەبەردە لێژەکانی کەناری جۆگەی عەفرینەوە.
شاری عەفرین لە ناوڕاستی دەشتێکی بە پیتە کە بە دەوڵەمەندترین و بە پیتترین زەوی کشتوکاڵی دەژمێردرێت.
ناوی کورداغ هەر لە سەردەمی داگیرکاری دەوڵەتی عوسمانی و دواتر داگیرکاری فەڕەنسییەکان-مەبەست مانداتی فەڕەنسییە بەسەر سووریا باو و پشت پێ بەستراو بووە.
سەرێ کانیێ (رأس العین):
شارێکە دەکەوێتە نزیک سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا لە کوردستانی سووریا ناوچەیەکی دەشتایی بە پیتە درێژەی دەشتەکانی شەنگارە لە کوردستانی عیراق و نسێبین و حەڕڕان لە کوردستانی تورکیا، هەر وەکوو درێژەی دەشتەکانی سەرووە -قامیشلی و دێریک-بەسەر چاوەکانی خابووردا دەڕوانێ، ڕۆڵی گرنگی لە زۆربەی سەردەم و چاخە مێژووییەکاندا هەبووە، ئەم ناوچەیە چەندین شوێنەواری مێژوویی بەناوبانگی تیادایە، هەر وەکوو سەرچاوەی ئاوی ناوداربە شیرینی و گەرم و کانزایی و تیژرەو بەناویدا تێدەپەڕا و ئاوی ژێر زەوی زۆری هەیە. زەوییەکەی بە زەوییەکی بە پیت و بەرەکەت و لەبار بۆ کاری کشتوکاڵ دەناسرێت، کە زۆرینەیان بە هۆی ڕووباری خابوورەوە ئاو دەدرا. ئەم شارە لە سەردەمی میتانییەکان پێی وتراوە (ساکانی) و لە تەوراتیشدا بە (غوزانا) ناوی هاتووە و عەرەبیش پێیان وتووە (رأس العین)
=KTML_Bold=کۆپانی=KTML_End= (عەرەب پینار-عین العرب):
ناوچەیەکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب و ڕۆژهەڵاتی ئەو پارچەیە کە ڕووباری فوراتی تێدا دەڕژێتە ناو خاکی سووریا، ناوچەکە بە گشتی کوردییە و (120) گوندی تێدایە، کە دەکەوێتەوە سەر سنووری تورکیا-سووریا-لە باکوور-و سەربە پارێزگای حەلەبیشە.
=KTML_Bold=حەسەکە:=KTML_End=
شارێکە دەکەوێتە بەشی خوارووی جەزیرە و پایتەختەکەشیەتی -مەڵبەندەکەیەتی-، بەشی زۆری کوردەکانی ئەم شارە ئێزیدین و لە ناوچەی گۆمی خاتوون دەژین، ئەو ئیزیدییانە لە هەمان ڕەگەزی ئیزیدییەکانی چیای شەنگارن لە کوردستانی عیراق، ئەم شارە لە شێوەی گوندێکی گەورەیە، بەوە کە لە لایەنی چاودێری کردن و پەرەپێدان گرنگی پێنەدراوە، هەر وەکوو لە لایەنی پیشەسازی و کارگەسازیدا هەژار و گوێ پێنەدراوە ئەم شارە زۆر پڕ خێر و بەرەکەت و پیت و فەڕە لە ڕووی کشتوکاڵەوە.
=KTML_Bold=دەرباسیە:=KTML_End= شار و ناوچەیەکی کوردنشینە، سەربە پارێزگای حەسەکەیە.
گەڕەکی کوردان (حي الأکراد) لە دیمەشق
(حي الأکراد) بەم ناوچەیە دەوترێت کە لەنێوان هەردوو دەشتی بەرزە قابۆن لە ڕۆژهەڵات و ناوچەی (راب جرش) لە ڕۆژاوا و چیای قاسیۆن لە باکوور و پشتێنەیەک لە باغ، کە لەگەڵ ڕووباری یەزید بەرەو باشوور دەڕوات.
ئەم ناوچە فراوانە لە دیمەشق دەکەوێتە دامێنی چیای قاسیۆن، دوو لە سێی بەشی کوردی پایتەختی لێدەژی، و بەشی سێیەمیش بە گەڕەکەکانی تری دیمەشقدا بڵاون.
کوردی ئەم گەڕەکە لە تیرەی جیاجیا پێکهاتوون -وەک لە داهاتوودا باس دەکرێت-، کە لەگەڵ دیمەشقییەکاندا زۆر تێکەڵاو بوون تا گەیشتۆتە زمان و بەرگیشیان، بەڵام بەباشی پارێزگاری زمان و کولتووری خۆیشیان کردووە، ئەم گەڕەکە جگە لەوەی کە کوردێکی زۆری لێ دەژی هەروا گۆڕستانێکی مەزنیشی لێیە کە گۆڕی چەندین مەزن لە پیاوە هەرە مەزنەکانی کوردی تێدا نێژراوە، وەکوو مەولانا خالیدی نەقشبەند و جەلادەت بەدرخان و چەندانی تری کورد.
ئەم گەڕەکە لە سەردەمی ئەییووبی لە ساڵی 570ک -یا 574دا جالیەیەکی کوردی تیانیشتبوو، کە لەگەڵ هێزەکانی (سەڵاحەددین) و بەسەرۆکایەتی ئەویش هاتبوون و دواتر چەندین جالیاتی کوردی یەک لە دوای یەک تێدا نیشتەجێ بوون.
لە ناوچەکانی تر:
هەروەها ژمارەیەکی زۆریش کورد لە ئەسکەندەرۆنەدا هەن، لە شارۆچکەی ئەسکەندەرۆنەدا لە (جرة اللجة)دا نیشتەجێن کە دەکەوێتە پا دەشتی (عمق-قوول)، هەر وەکوو لە شارۆچکەی قەرەقخانیش، هەروەها حاحیلیەکە دانیشتووانەکەی بریتین لە کورد و تورکمان. [1]