کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  588,837
وێنە
  124,969
پەرتووک PDF
  22,162
فایلی پەیوەندیدار
  128,084
ڤیدیۆ
  2,196
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
318,450
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
96,097
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,818
عربي - Arabic 
44,546
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,013
فارسی - Farsi 
16,166
English - English 
8,556
Türkçe - Turkish 
3,857
Deutsch - German 
2,044
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,289
شوێنەکان 
17,085
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,176
وێنە و پێناس 
9,471
کارە هونەرییەکان 
1,968
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,063
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,194
شوێنەوار و کۆنینە 
792
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,091
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,721
کورتەباس 
22,446
شەهیدان 
12,232
کۆمەڵکوژی 
11,396
بەڵگەنامەکان 
8,756
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,067
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,640
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
911
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,738
PDF 
34,850
MP4 
4,125
IMG 
236,444
∑   تێکڕا 
277,157
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کۆبانێ - کۆبانی
پۆل: شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook4
LinkedIn0
Messenger1
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)7
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish3
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆبانێ
کۆبانێ
کۆبانی یان کۆبانێ (بە عەرەبی دەوڵەتی: عین العرب (کانی عەرەبان) باژێرێکی کوردنشینە لە #ڕۆژاوای کوردستان# لە دیوی چەپی ئاوی #فورات#، لەسەر تخووبی نێوان سووریا-تورکیا، هاوسێی شار ودەشتی فرەوانی (سرووج)ی ئورفایە.
لە ڕووی ئیداریەوە شارەدێکە سەربە پارێزگای #حەلەب#ە و سەد و پەنجا کیلۆمەتر لێی دوورە. گوزەرانی زۆرینەی خەڵکی کۆبانێ لەسەر چاندن و کشتکاریە. دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش هەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و ئەرمەنستان کۆچان. پێکهاتەی کوردان پێکهاتەیەکی عەشایەری وەرزێریە بریتییە لە دوو هۆزی گەورە: بەرازی و کێتکان کە بۆ چەندان هۆز و تیرەی بچووکتر دابەش دەبن.
ناوی کۆبانی بە بۆچوونی خەڵکەکەی لە وشەی کۆمپانی یەوە هاتووە چونکە لە ساڵانی 1910 تا 1920 ئۆفیسی کۆمپانیایەکی ئەڵمانیی لێبوو کە پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر (بەرلین-#بەغدا#) ی جێبەجێ دەکرد دەووبەری ئۆفیسەکە بە کرێکاری کۆمپانیاکە و خێزانەکانیان ئاوەدان بوویەوە کە زۆرینەیان کوردی هەرێمەکە بوون، دواتر ناوەکە بە شێوەی کۆبانی مایەوە.
دەوڵەتی عەرەبی سووریا ناوەکەی دواتر گۆڕی بۆ (عین العرب) بە واتای کانیی عەرەبان وەک زۆربەی ناوی گوندە کوردنشینەکان وەک سیاسەتێکی شۆفینیانەی پەیڕەوکراو بۆ داپڵۆسینی بوونی کورد و پێدانی پاشخانێکی عەرەبی بە جوگرافیای سووریا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/76979/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=کۆبانێ -کۆبانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/76979/0004.JPG=KTML_Photo_End=
ڕووبەری کۆبانێ (3000٬23) کیلۆمەتر دووجایە و دانیشتووانەکەی بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی 2000 نزیکەی 204 هەزار کەس بوون.
لە ڕووی خاکەوە خاکی کۆبانی بەشێکە سەربە دەشتی سرووجی ڕەها (ئورفا) 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای ئاوی فوراتە و 100 کیلۆمەتر لە ئورفاوە و 150 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای حەلەبەوە دوورە. لە باکوور: سنووری تورکیایەو لە یاشوور: سنووری پارێزگای (الرقە) یە لە ڕۆژهەڵات: هاوسنوورە لەگەڵ گرێسپی (تەل ئەبیەد) لە ڕۆئاوا: هاوتخووبە لەگەڵ جەرابلس (کەناری فورات) و مەنبەج. زۆرینەی خاکەکەی دەشتاییەکی ڕاستە. زوورگی کەمە بەرزاییەکانی بریتین لە: چیای مشتەنوور (600مەتر) و چیای قەرەبەکر و خان مەحموود و چیای ڕەش. خاکەکەی کشتوکاڵیەو بە پیتە بەروبوومی زۆری هەیە و هەندێکی ڕەوانەی دەرەوەی سووریا دەکرێت. کۆبانێ لە چوار شارەدێ پێکهاتووە: ناوەند (دانیشتووان:81٬424کەس) ، شێخلەر (شیوخ تەحتانی 43٬861 کەس) ، سەڕین (69٬931کەس) و جەلەبێ. (1) گرنگترین گوندەکانی بریتین لە: هەلینج، تەلعەجیب، تەلخەزال، بۆزیک، خانمەمەد، سخور، قلحەدید، قنێ، قوملیخ، گرک، شەران و شێرانێ.
ئابووری دەڤەرەکە زیاتر کشتوکاڵیەو گوندەکانی کە نزیکەی 320 گوندن هەر کای چاندن و جوتیاریی دەکەن. گرنگترین بەرهەمەکانیان بریتین لە: پەمۆ (قوتن) ، گەنم، نیسک، نۆک، باینجان، جۆ، گارس (هەرزن) ، کونجی، کەمون (بەهارات) و شووتی و گندۆر. هەروەها ل زۆر شوێن فستق و میوەی قەیسی و ترێ و هەنجیر و هەنار بەرهەم دەهێنرێت.
دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی زۆربەیان کوردن، بە کورمانجی دەئاخڤن، جلوبەرگی ژنانیان پێکهاتووە لە کراس و قەفتان و بەروانک و سوخمەو عەبا. سەریان بە هەوری و شار وکۆم و کۆفی دەپۆشن. پیاوەکانیش جلوبەرگی عەرەبان دەپۆشن بە حوکمی هاوسێیەتی و دژواری ناوچەکە: کە بریتییە لە کراس و کۆفیەو عەقاڵ. بەڵام شاڵ و شەپکی کوردەواریش لەبەر دەکرێت. کولتووری کۆبانی نزیکە لە کوردانی ئورفا (ڕەها) بە حوکمی ئەوەی لە یەک پێکهاتەی کولتووری و خێلەکین. نەریتی کوردەواری لەناو خەڵکەکەدا زاڵە چ موسڵمان بن و چ ئێزیدی. عەشیرەتی گەورەی بەرازی و عەشیرەتی کێتکان زۆرینەی دانیشتووان پێک دەهێنن. لە دەورانی دوامینی عوسمانی بۆزانبەگ سەرناسی ناوداری عەشیرەتی بەرازی بوو. لە هۆزی کێتکانیش ئەوسا بەسراوی ئاغا دەناسرا.
بۆزانبەگ; نوێنەری ڕوها بوو لە مەجلیسی میللی مەزنی ئەنقەرە. کوڕە برایەکەی هرچۆ (شاهین شاهین) لە ساڵانی 1950 نوینەری پەڕڵەمانی سووریا بوو لە #دیمەشق#.
هرچۆ لە دامەزرێنەرانی #کۆمەڵەی خۆییبوون# بوو. ڕێبەری نەقشبەندی لە کۆبانێ ناوی شێخ ساڵح بوو کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاموودا بوو. هونەرمەند و ڕۆشنبیرو دەنگبێژ و سازبەندی کۆبانێ زۆرن وەک: مشۆیێ بەکەبوورێ، باقی خدۆ، ڕەشید سۆفی، مچۆ کەندەش، ئەحمەد چەپ، کاردۆخ بەیرۆ، سیامەند ئۆسکوللی هەروەها پۆلات جان و جاندۆست لە ڕۆشنبیرانی ئەو دەڤەرەن. لە سیاسەتمەدارانی کۆبانیش #ساڵح موسلیم# سەرۆکی پارتی (پەیەدە) هەرە ناسراوەکانی کۆبانێیە.
دیارترین هۆز لە کۆبانی و هەرێمی باشووری ئورفا بەرازی یە کە لە مێژووی کوردان دا ڕۆڵی دیاریان هەبووە. لەناو بەرازی عەشیرەتی تر هەن کە کاتی خۆی سەربە کۆنفدراسیۆنی خێلەکی بەرازی بوون، شاهین بەگ ناوێک لە بەرەبابی بەگزادەی میران (بەگلەر) سەرۆکایەتی دەکرد. هۆزەکانی تر بریتین لە:
میران (Mîran) ، کێتکان (Kêtikan) ، شێخان (Şêxan) ، ئۆخیان (Oxî) ، زروار (Zirwar) ، ئەلێدینان (İlêdînî) ، شەدادی، مەعاف، دنان، قەرەبەرکیران، پیژیان و بێسکان و زۆری تر.
ئامادەکردنی: کامەران جەمال
ئەم بابەتە 1,058,382 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
فایلی پەیوەندیدار: 10
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 50
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: شارۆچکە
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-07-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 01-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,058,382 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.139 KB 12-07-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!