Kurdipedia.org
🏠 Destpêk
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Peywendî
ℹ️Derbare!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Zortir
📅 Krronolojiyay rûdawekan | RSS
📅 22-10-2020
باکووری کوردستان
- بە تۆمەتی 'ئەندامی رێکخستنە' و 'پرۆپاگەندەی بۆ رێکخستن کردووە' سزای 9 ساڵ زیندانی بەسەر زوهال تەکینەر هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی فارقیندا سەپێنرا.[1]
- بە هۆی دەستڕێژی گولەی سەربازانی سوپای داگیرکەران کە لە بارەگای سەربازی کالەجکای هەرێمی ئەلکێوە کراوە، ئاگر بە دارستانەکانی گوندی سەتکارێ لە شڕناخ کەوتووە.[1]

باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی گابنێرکێی سەر بە هەرێمی کانی ماسییان بوردومان کرد.[1]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان را
📅 21-10-2020
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس و جەندرمەکانی تورک لە ناوچەی نورهاک و جەلال گورگوم هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ. بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا 12 کەس دەستگیرکراون. هەر 12 کەسەکە بۆ بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی مەڕاش براون.[1]
باشووری کوردستان
- کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، بڕی نیو ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە پەرستگای لالش، لە پێناو نۆژەنکردنەوەی ئەو پەرستگایە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی سوریای دیموکراتی قەسەدە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە گوندێکی رۆژهەڵاتی عەین عیسا تێکشاند.[1]
دە
📅 20-10-2020
باکووری کوردستان
- لە زیندانی پیتی (دی) ئامەد 70 زیندانی سیاسی بۆ زیندانی ئاسایشی چڕی ژمارە 1 و ژمارە دووی هەمان شار دوورخرانەوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ راگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە شووشە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.[6]
باشووری کوردستان
- تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخموور روویدا و بەهۆیەوە سێ کوڕ و باوکێک شەهیدبوو
📅 19-10-2020
باکووری کوردستان
- سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چەند رۆژێکە، بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەڕنەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا دەسوتێن. ژینگەپارێزانی ناوچەکە لێدوانی قائیمقامی ناوچەکە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە درۆ دەخەنەوە.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد
--
📂 29 September
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 29-09-2020

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 29-09-2020

رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی مەهدی رەسووڵزادە خەڵکی گوندی بووبانەی سەر بە سەردەشتسەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نۆکانی ئەو شارە پێکرا.[7]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی زرێباری شارۆچکەی دینارتەدینارتەی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێئاکرێی پارێزگای دهۆکدهۆکیان بۆردومان کرد.[2]
- کۆچی دوایی سەڵاح کوێخاسەڵاح کوێخا نەجم بەڕێوەبەری پێشووی ئیدارەی گەرمیانگەرمیان بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆناکۆڕۆنا.[1]
- جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەهۆی کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمنینی گشتی راگەیەنرا.[4]

سەڵاح کوێخا بەخاکسپێردرا


- ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک زیادیکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەشی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 250 کەس.[3]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.[1]
- وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و هاوکاریی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دژی داعشداعش. لە بەرامبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێیوایە، هێشتا هەرێمی کوردستان و عێراق پێویستیان بە هاوکاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە بۆ دۆخی ئەمنی و کۆنترۆڵکردنی جموجۆڵەکانی داعش.[3]
- پارێزەری رۆژنامەنوس ئۆمێد بەرۆشکی دەڵێت، دادگای دهۆک بریاری داخستنی کەیسی ئه و رۆژنامەنوسه و ئازادکردنی دەرکردووە، بەڵام تائێستا ئازاد نەکراوە، نازانن هۆکاریی هێشتنەوەی لەزینداندا چیە.[5]
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕی 20 ملیار دیناریان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دووسایدی کەلارکەلار-سلێمانیسلێمانی تەرخان کردووە.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی چالاکوانانی سیاسی ڕۆژهەڵات و ژنانی چالاکوانی سیاسی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان، کوردانی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە بانگەوازیی هاوبەشی کۆمەڵگای دیموکراتی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاکپژاک، بەدروشمی “بەڵێ بۆ دیموکراسی، نا بۆ سێدارە” ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە سلێمانی ئەنجامدا.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- لە گۆڕەپانی کەنیسە لە گەڕەکی تل هەجەر لە شاری حەسەکەحەسەکەا، کەسانی نەناسراو بە بۆمبی دەستکرد هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییان. لەو هێرشەدا 2 کەس بریندار بوون و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- 27 پەرلەمانتاری فەڕەنسی لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا داوایان کرد کە کۆتایی بە پرۆسەی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا بهێنرێت.[2]
- ئەرمینیا رایگەیاند، یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانی 'لەلایەن فڕۆکەیەکی ئێف 16ی تورکیاوە' خراوەتەخوارەوە و بەو هۆیەوە فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.[3]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 6
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 5
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️32 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
📝 Bellgenamekan
1.👁️پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ مەرگی ساڵحی کوێخا
2.👁️پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ خانەوادەی سەڵاح کوێخا
3.👁️د. جوان ئیحسان:سەڵاح کوێخا نمونەی پێشمەرگەو تێکۆشەری دڵسۆز بوو
👫 Kesayetîyekan
1.👁️سەڵاح کوێخا نەجم
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2019

چوار رووفاتی کوردانی ئێزدی لە خانوویەکی کۆمەڵگەی گڕزەک دەدۆزرێنەوە

باکووری کوردستان
- لە دێرسیمدێرسیم هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵی هاووڵاتییان و خدر چیچەک و ئوزلەم تۆپراک هاوسەرۆکانی هەدەپەهەدەپەی دێرسیم و یونس ئاراس و جەمیلە ئاتاش بەرێوەبەرانی پارتەکە و ئوزگە هۆشئۆغلۆ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەستگیران. هەروەها بە بیانووی ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە، هێزەکانی پۆلیسی تورک بە سەر ماڵی فەرهاد یڵدز ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەشیاندا دادا.[1]
باشووری کوردستان
- لە خانوویەکی کۆمەڵگەی گڕزەک، چوار رووفاتی کوردانی ئێزدی دۆزرانەوە کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشداعشەوە کوژراون. خێری عەلی ئیبراهیم، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئێزدی بۆ بەڵگەنامەکان رایگەیاند: ئەو کەسانە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کوژراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی بێ ناسنامە و جل و بەرگن نازانین کێن.[3]
- بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەنێوان کۆمپانیاکانی هەرێم و تورکیا، دیدارێکی بازرگانی لەنێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا ئەنجامدرا و 60 کۆمپانیای تورکی خۆیان ئامادە کردووە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆبکەن.[2]

سلێمانی.. یەکەمین کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بەڕێوەدەچێت


- لە هۆڵی رامادا لە سلێمانیسلێمانی، یەکەمین کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بۆ هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە بە چاودێری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوه و رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدەدرێت.[4]
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە چەمی ڕێزان نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان سوتا، بەڕێوبەرایەتی دارستانیش دەڵێت، کە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە، کردنەوەی ئاگر بووە لەلایەن گەشتیارانەوە.[5]
- وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاداشتی پشتیوانی و هاوکارییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆهێزەکانی پێشمەرگە بۆ دوو ساڵی تر درێژ کردەوە و کونسڵی گشتی ئه و وڵاتەش لە هەولێرهەولێر، یاداشتەکەی داوەتە وەزیری پێشمەرگە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سەربازانی سوپای تورک لە گوندی کاخرێ لەناوچەی ماباتای عەفرینعەفرین ئاگریان بەرداوەتە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە.[1]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 15
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 5
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️مردن بە نەخۆشی دڵ لە هەڵکشاندایە
📝 Bellgenamekan
1.👁️خشتەی نوێی دیاریکردنی بەها و رێژەی نوێی گومرگ لەسەر کەلوپەل و خۆراک و چەند جۆرێکی ئۆتۆمبێل
🌳 Environment of Kurdistan
1.👁️لەخوێندنگایەک 120 نەمام لەلایەن خوێندکارانی پۆلی یەکەوە چێنران
📖 Kurtebas
1.👁️ئەو خودایەی لە ئەمریکایە، لە خوداکەی ئێوە ناچێت!
2.👁️دراما تورکییەکان، بەشێک لە تواندنەوە و تاڵانکردنی کلتوری کوردی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2018

هەزاران کەس لە کۆڵنی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەردۆغانیان شەرمەزار کرد

رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری شاری سەڵماسسەڵماس، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد کردووە، کە لە ئاکامدا دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی سەڵماس بریندار بوون. شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە، بە ناوەکانی عەبدولعەزیز فەنەکی و میرحاج عەلیزادە ڕاگەیەندراوە.[2]
باشووری کوردستان
- لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئەمڕۆوە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە هاوکاریی فڕۆکەی سیخوڕیی بۆردوومانی چیای گارە و دەشتی کافیە-ی سەر نە ناوچەی شیلادزێشیلادزێ دەکەن.[1]
- لە سنووری خانەقین، شەوی ڕابردوو لە گوندی یوسف بەگ بۆمبێکی دەنگی لە نزیک ماڵی ئەفسەرێکی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق تەقیەوە، هاوکات دوو گوللە هاوەن ئاڕاستەی گوندی موبارەک کرا و لەناو خانەقینخانەقین-یش پۆلیسێک بریندار کرا.[1]
- لە نێوان هەردووو شارۆچکەی کفریکفری و دووزخورماتووخورماتوو فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتە خوارەوە. [3]
- ئیدارەی گەرمیانگەرمیان داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن تەقەی خۆشی نەکەن و هۆشداریشدەدات لەوەی هەر کەسێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی یاسای دەکەنەوه.[3]
- عەبدوللەتیف ڕەشید، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لەبارەی خۆکاندیدکردنی بۆ ئەو پۆستە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا. عەبدوللەتیف ڕەشید، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ئاماژەی بەوەکرد، کە بەردەوامە لە خۆکاندیدکردنی، بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و داواشی لە سەرکردایەتی یەکێتی کردووە کە هاوکاری بن.[1]
- شارەوانی سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت: مۆڵەتی یەک مانگ دەدەینە قەوارەکان بۆ لابردنی دروشم و پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەڵێت: بە پێچەوانەوە بەپێی زۆری و کەمی پۆستەر و وێنەکان سزای لایەنەکان دەدەین.[3]
دەرەوەی کوردستان
- بەبەشداری هەزاران کەس لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیەب ئەردۆغانئەردۆغان شەرمەزارکرا. لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمی ' بکووژ ئەردۆغان' و' بەخێرنەهاتی ئەردۆغان وترایەوە'.[4]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 8
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 6
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️زۆر ناوچەی مینڕێژکراو لە نزیک شوێنە گشتییەکان و ژیانی خەڵکی کوردستان هەڵکەوتووە
2.👁️لەدەنگدانی تایبەت مەسیحی و تورکمانەکان ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراویان بەدەستهێنا
📝 Bellgenamekan
1.👁️لە جۆلەمێرگ 5 سەرباز کوژران 29-09-2018
2.👁️کۆمیسیۆن شەش بڕیاری بەپەلەی دەرکرد و رایگەیاند، لە رۆژی دەنگداندا ئەوەی رەگەزنامەی عێراقی دەبات پێویستە ناسنامەی باری شارستانیشی پێبێت، ئەگەرنا ناتوانێ دەنگ بدات
📖 Kurtebas
1.👁️پاش 12 ڕۆژ مانەوەی بە برینداریی، ئەو ژنە گەنجەی، لە شارەدێی چوارقوڕنە سوتابوو، گیانی لەدەستدا
🔤 Wişe u destewaje
1.👁️تەقەی خۆشی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2017

پرسەی یەک لە قوربانییەکانی دەریای رەش

باکووری کوردستان
- بڕیاری زیندانیکردنی شەڤینچ بۆزانشەڤینچ بۆزان، هاوسەرۆکی شارەوانیی ئارتوکلوی سەربە مێردینمێردین دەرکرا.[5]
- ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگەهەپەگە لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە ئامەدئامەد ڕائیدێک دوو ئەفسەری دیکەی سوپای تورک لە بۆسەیەکدا کوژراوە.[5]
- کاژێر 16:00 دواهەمین فڕۆکە لە قاهیرەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیسلێمانی.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکانسیدەکانی سەر بە شارۆچکەی سۆرانسۆران ئاشکرای دەکات کە ئێران لەسەر سنوری ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدات، ئاماژە بەوەشدەکات کە له و مانۆڕەدا بە هیچ شێوەیەک خاکی باشوری کوردستانی نەبەزاندووە.[1]
باشووری کوردستان
- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشداعش رایگەیاند، ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، کاریگەری لەسەر شەڕی داعش دروستکردووە، لەبەرئەوەی سەرنجی هێزە کوردی و عێراقییەکانی لاوازکردووە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئه و رێکخراوە.[2]
- کاژێر 6ی ئێوارە ئاسمانی باشووری کوردستان بەڕووی فڕۆکەوانیی مەدەنی داخرا و لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی هیچ جموجۆڵێکی فڕۆکەوانی نابینرێت.[4]
- ماوەی 3 رۆژە لە هەردوو خاڵی سنووریی باشماخ و پەروێزخان قەدەخەی هاتووچۆکردنی سووتەمەنی لەلایەن ئێرانەوە کراوە.[4]
- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاویکردۆتەوە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانیان بۆردومانی هەریەکە لەناوچەکانی (زابزاب و ئاڤاشینئاڤاشین) یان کردووە لەناوچە سنوورییەکانی هەرێم بەمەبەستی ئامانج گرتن لەبنکەو بارەگاکانی پەکەکەپەکەکە.[3]
- مەرجەعیەتی شیعەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان راگەیاند و جەختی کردەوە کە جیابوونەوەو پارچەپارچەکردنی عێراق دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.[4]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە کونسوڵخانەکەیان لە هەولێرهەولێر بە کراوەیی دەمێنێتەوە.[4]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: کە دان بە ریفراندۆمە یەکلایەنەکەی باشووری کوردستاندا نانێن.[4]
- ئێران ئامادەیی دەربڕی بۆ رادەستکردنی دەروازە سنوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بە سوپای عێراق.[1]
- شەوی رابردوو ژنێکی کوردی خەڵکی شارەدێی زوممارزوممار، لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای دهۆکدهۆک چوار کور و کچێکی پێکەوە دەبێت و باری تەندروستی منداڵەکان جێگیرە.[1]
- رۆژنامەی حەیات ئاشکرایکرد کە حکومەتی عێراقی داوای لە راوێژکارە بیانییەکانی مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات کە عێراق جێبهێڵن و کۆتایی بە کارەکانیان بهێنن ئەوەش وەک کاردانەوەک بۆ رۆڵی بینینیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان.[1]
- بەرپرسێکی پێشمەرگە لەسنوری داقوقداقوق رایگەیاند، کەسێکی خانەوادەی حوسامەدین کاکەیی کە لەلایەن داعشەوە فڕێنرابوو ئازادکراوە و دەنگۆی ئازادبونی کوڕەکەشی لەئارادایە.[2]
- لە راگەیێندراوەکەی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقدا هاتووە، رۆژی شەممە 30-09-2017، 3 کاروانی سەربازی دەچنە هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ دەروازەیەکی سنووری رادەستی حکومەتی عێراق بکات.[6]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 6
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
📝 Bellgenamekan
1.👁️ئەدهەم بارزانی; چیتر هەرەشە مەکەن خۆتان مەخەنە بەر غەزەبی میللەتە شورشگێرەکەمان
2.👁️هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی دەڤەری بارزان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
👫 Kesayetîyekan
1.👁️شەڤینچ بۆزان
☂️ Part û Rêkxirawekan
1.👁️فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2016

خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی

- لە ناوچەی گەڤەر سەر بە پارێزگای هەکاری شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنیەکانی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە رویدا و لە ئەنجامدا سێ پاسەوانی‌ گوند کە پەکەکە بە "جەردەوان" ناویان دەبات کوژراون.
- پاش سێ مانگ، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە. یەک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە قەیرانی ئابووری و دابەشکردنی مووچەیە.
- شاندێکی‌ باڵای‌ هەرێمی‌ کوردستان بەسەرۆکایەتی‌ مەسعود بارزانی‌ نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، بۆ ئەنجامدانی‌ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی‌ باڵای‌ عیراق.
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی‌ هەشت زانکۆ و دەستە لەهەرێمی‌ کوردستان ئەمڕۆ گردبونەوەی‌ ناڕەزاییان ئەنجامداو داوایانکرد گۆرانکاری‌ لە پاشەکەوتی‌ موچەدا بکرێت و جەختیانکردەوە بەم جۆرەی‌ ئێستا ناتوانن بەردەوامی‌ بە خوێندن بدەن.
- کۆنسوڵی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی وەدات حسێن، رۆژنامەنووسی تیرۆرکراوی ئاژانسی رۆژنیوزی کرد و داوای کرد، لێکۆڵینەوە له و تیرۆرە بکرێت و بکەران بدۆزرێنەوە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 2
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
📝 Bellgenamekan
1.👁️ئەنجوومەنی وەزیران: خۆمان و لایەنەکانمان بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی حکومەتین
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2015

تورک جارێکی تر هێرشیانکردە سەر گۆڕستانی شەهیدانی گەریلا لە باکوری کوردستان

- کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمرۆوە تۆپخانەکانی سوپای تورک لە سەربازگەکانی چەلێ لەودیوی باکووری کوردستانەوە، گوندەکانی زەلێ، کۆکە، بیوە، هیتیتێ و شێنیێی سەربە هەرێمی ئاواشین لەسەر سنووری باشووری کوردستان تۆپباران دەکەن.
- پۆلیسی تورک، بە فیشەک و بۆمبی گازی هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان و بەوهۆیەوە لە پارکی خەلیل ئیبراهیم ئۆرچو، منداڵێک بە ناوی بەرات گوزەل شەهیدبوو.
- هێزەکانی دەوڵەتی تورک جارێکی تر هێرشیانکردە سەر گۆڕستانی شەهیدانی گەریلا لە باکوری کوردستان، ئەمجارەیان هێزی تایبەت و سەربازان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێرشیانکردە سەر گۆڕستانی خەرزان لە سەر ڕێگای هەرێمی بەدلیس – خیزان و بە حەفارەوە و شۆفڵ گۆڕستانەکەیان تێکدا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 1
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 2
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️هاتنی گەشتیار بۆ گەرمیان لە 50% زیادی کردووە
✌️ Şehîdan
1.👁️بەرات گوزەل
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2014

لانە عەبدوڵڵا

باشووری کوردستان
- لانە عەبدوڵڵالانە عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لە شاری هەولێرهەولێر و کاندیدی پێشووی ئەو بزووتنەوەیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی راستی کە دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر - کەرکوک، بە دەستڕێژی گوللە گیانی لەدەستدا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
👫 Kesayetîyekan
1.👁️لانە عەبدوڵڵا
✌️ Şehîdan
1.👁️ئاراس سڵێمان (ئاراس)
2.👁️ئیدریس حەسەن
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2013

تەقینەوە ناوچەیەکی هەستیاری شاری هەولێری هەژاند

- پێش نیوەرۆی ئەمرۆ زنجیرەیەک تەقینەوە ناوچەیەکی هەستیاری شاری هەولێرهەولێری هەژاند. کەدەکەوێتە نزیک وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەولێر و ئاسایشی گشتی هەرێم. تەقینەوەکان لەڕێی چەند کەسێکی خۆکوژەوە بوون و ئامارە سەرەتاییەکان ئەوەیان راگەیاند کە 6 کارمەندی ئاساییش کوژراون و نزیکەی 62 کەسیش برینداربوون.
بەهۆی تەقینەوەکانەوە، رێگاکانی چوونەناوەوە و چوونەدەرەوە بۆ هەولێر داخران. هەروەها ئاساییشی سلێمانیسلێمانیش کەوتە ئامادەباشییەوە تاوەکو رێ لەهەر کارێکی تیرۆریستی بگرێت.
- هێڤیدار ئەحمەدی پەیامنێری رووداو لەکاتی رووماڵکردنی رووداوەکانی تەقینەوەکانی هەولێر، لەلایەن ئاساییشی هەولێرەوە لێیدراو بریندارکرا.
- لە رونکردنەوەیەکدا لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکانی هەولێریان گرتوەتە ئەستۆ و ئاماژە بە تەقینەوەی 5 سەیارەکە دەکەن لە بەرامبەر ئاسایشی هەولێردا.
- داگیرکەری تورک بڕیاری ئەوەیدا کە هەرچی ناوی شار، شارۆچکە، گوندەکانی باکووری کوردستان هەیە کە پێشتر کرابوونە تورکی، بکرێنەوە ناوە کوردییە رەسەنەکانیان.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 13
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
✌️ Şehîdan
1.👁️جاسم تاهیر هوستانی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2012
29-09-2012
📅 Rêkewt u Rûdaw

باشووری کوردستان
- لیوا نەبەز ئەحمەد کوردە لێپرسراوی بەشی چاودێری و پشکنینی هێزەکانی 70ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.[1]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
☂️ Part û Rêkxirawekan
1.👁️هێزەکانی 70
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2010
29-09-2010
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
🎵 Kare hunerîyekan
1.👁️گەمەی رێوی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2009
29-09-2009
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️عەبدولمەلیک فورات
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2007
29-09-2007
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
🎵 Kare hunerîyekan
1.👁️سێ ژن وشەوێک
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2004
29-09-2004
📅 Rêkewt u Rûdaw

- فیلمی کوردی کیسەڵەکان دەتوانن بفڕن لە دەرهێنانی هونەرمەند بەهمەنی قوبادی لەنێو 100 فیلمی تردا بۆ ئۆسکاری ساڵی 2005 هەڵبژێردرا.
- بەستنی کۆنفڕانسێکی جیهانی لە شاری مۆسکۆ لەسەر کێشەی کورد لەهەر 4 بەشەکەی کوردستان، شایانی باسە لەم کژنفڕانسەدا چەندین سیاسەتمەداری رووس و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا بەشدارییان تێیداکرد.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2002
29-09-2002
📅 Rêkewt u Rûdaw

- نمایشکردنی فیلمی گێژاو لە هۆڵی رۆشنبیری لە سلێمانی، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هاوڕێ مستەفایە. فیلمەکە باسی رەوی کورد دەکات بۆ دەرەوەی وڵات و پەڕینەوەی پەنابەران بەدەریادا بۆ خۆرئاوای ئەوروپا. شایەنی باسە بۆ یەکەمجارە لە سینەمای کوردیدا چەند دیمەنێک لەژێر ئاودا بگیرێت.
- لە هۆڵی باخچەی ساوایانی پەری لە سلێمانی کۆڕێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەند مامۆستا ولیەم یوحەننا سازکرا، لە کۆڕەکەدا کۆمەڵێک هونەرمەندان ئامادبوون و باسی کردەوەکانی مامۆستا کرا لە بواری پێشخستنی هونەری کوردیدا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2001
29-09-2001
📅 Rêkewt u Rûdaw

- سەرچاوەیەکی لێپرسراوی هێزەکانی ینک رایگەیاند: کە یەکێک لە سەرکردەکانی جند الاسلام - سەربازانی ئیسلام بەناوی هیوا کوێرەوە لەگەڵ چەند چەکدارێکی تردا کوژراون.
- نزیکەی 70 رۆژنامەنووس و ئەدیب و هونەرکاری کورد لە بەیانێکدا ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر کارە تیرۆریستەکانی جند الاسلام دەربڕی.
- چوونی بەرهەم ساڵح بۆ واشەنتۆن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریکییەکاندا دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کوردستان.
- شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانیی رابەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی ناڕەزایی خۆیی لە نامەیەکدا بۆ جەلال تاڵەبانی دەربڕی بەرامبەر کارە تیرۆریستەکانی جند الاسلام.
- تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستانی سەربە ینک راپۆرتێکی دەربارەی پێکهاتن و گەشەکردنی جند الاسلام بڵاوکردەوە، هەروەها ناوی ئەوانەشی بڵاوکردەوە کە لە ئەفغانستان راهێنانیان وەرگرتووە و ئێستا لە کوردستان ئەندامی جند الاسلامن کە ئەمانە هەندێکیانن کە بەخۆیان دەڵێن کوردی ئەفغانی: مەلا عومەر بازیانی، ماکوان رەمەزان قازی مۆریاسی، نەریمان رەمەزان قازی، عەبدولڕەحمان بازیانی، موحسین خەمزەیی، عەبدولسەلام گۆران، ئەرسەلان ئەحمەد مارف، هەمزە سەید سادقی، یاسین باڵانپێیی، ئازاد کەلاری، عەبدولستار چەمچەماڵی، عومەر سیرک تەکیەیی، سامان سامی دلێر، بەختیار عەلی محەمەد، موسعەب عەبدولڕەحمان، ئیبراهیم باسم عومەر، زوبێر دلێر، بەهادین خەسرەو سڵێمان، دڵشاد ئەیوب ئەفغانی، ئەبو جیهاد هەولێری، هێمن حاجی سەلیم بانیشاری، عەبدولسەلام هەولێری، عەبدولشەهید هەولێری، بەختیار هەولێری، ئەبو عاسم رەسوڵ ئیبراهیم، ئەبو خەبیت ئەحمەد هەولێری، گەنجۆ یوسف ئەمین، سۆران بایز عەبدولڕەحمان، محەمەد ساڵح عومەر، شوان کەریم، واحید محەمەد، عوسمان ئەحمەد بازیانی، ..

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-2000
29-09-2000
📅 Rêkewt u Rûdaw

- رۆژنامەکانی هۆڵندا ئەمڕۆ ئەوەیان نووسی کە ساڵانێکی زۆر بریندارەکانی پکک بەشێوەیەکی قاچاخ دەهێنرێنە هۆڵندا و لە نەخۆشخانەکان تیمار دەکرێن.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1999
29-09-1999
📅 Rêkewt u Rûdaw

- چوونەناوەوەی پێنج هەزار ژەندەرمەی تورک بۆ باشووری کوردستان، تاوەکو هێرش بکەنە سەر بنکەکانی پکک.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1997
29-09-1997
📅 Rêkewt u Rûdaw

- هێرشی تورک بۆسەر بنکەکانی پکک لە باشووردا هەر بەردەوامە و ئەمڕۆ فڕۆکە تورکییەکان ناوچەی خواکوڕکیان بۆردومانکرد.
- نزیکەی 7 فڕۆکەی ئێرانی بنکەکانی موجاهیدینی خەلقیان لە نێوچەکانی بەعقوبە و واسیت بۆمبارانکرد.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1993
29-09-1993
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️عەلی بۆسکانی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1992
29-09-1992
📅 Rêkewt u Rûdaw

- پیشاندانی فیلمی رووپۆشی شووشەیی لە سینەمای رییاڵتو لە ئەمستەردام، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هونەرکار حوسەین سێودینە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1987
29-09-1987
📅 Rêkewt u Rûdaw

- هەڵبژاردنی پەڕڵەمان لە تورکیادا، کە پارتی دایکی نیشتمان، زۆرینەی بە دەست هێنا و تۆرگۆت ئۆزال بووە سەرۆک وەزیران.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 7
👫 Kesayetîyekan
1.👁️کۆسار فەتاح
✌️ Şehîdan
1.👁️پەروین عەبدوڵڵا محەمەد ساڵح
2.👁️شلێر عەبدوڵڵا محەمەد ساڵح
3.👁️عەبدوڵڵا محەمەد ساڵح
4.👁️عەتا عەبدوڵڵا محەمەد ساڵح
5.👁️نەسرین عەبدوڵڵا محەمەد ساڵح
6.👁️ڕەعنا فەرەج حەسەن
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1985
29-09-1985
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 9
✌️ Şehîdan
1.👁️ئاوات ئیسماعیل عەبدوڵڵا
2.👁️ئاوات عابد مەحمود
3.👁️ئەحمەد حوسێن محەمەدئەمین
4.👁️سامان عەبدولعەزیز محەمەد
5.👁️سامان عەزیز ئەمین کاکی
6.👁️محەمەد یاسین محەمەدئەمین
7.👁️مەحمود حوسێن محەمەدئەمین
8.👁️نزار نوری ئەحمەد مەحمود ئیسماعیل عوزێری
9.👁️هێرش مستەفا
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1978
29-09-1978
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️بەهار ستورکی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1977
29-09-1977
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️عومەر سەیدە
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1971
29-09-1971
📅 Rêkewt u Rûdaw

- کاتژمێر 4.55ی پاشنیوەڕۆ: پیلانی کوشتنی بارزانی لە گەڵالە لەلایەن د.ق. کە 9 مەلای ئایینیی ناردە لای بارزانی و بۆمبێکیان لە ژوورەکەیدا تەقاندەوە، بەڵام چایچییەکەی بارزانی بە رێکەوت لە بەردەم بارزانیدا دەبێت و بارزانی لەو پیلانە بە سەلامەتی دەردەچێت، پاشان ئەو مەلایانە هەموویان لەلایەن شۆڕشەوە دەکوژرێن. لەم پیلانەدا 2 پم کوژرا و 14ش بریندار بوون.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 29-09-1922
29-09-1922
📅 Rêkewt u Rûdaw

- دەرچوونی ژ.8ی رۆژنامەی بانگی کوردستان.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
1 Deng 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

Dabezandinî tewawî krronolojiyayi rûdawekan be faylî PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,702 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574