رۆژهەڵاتی کوردستان
- سێ چالاکوانی ژینگەپارێز کە یەکێکیان موختار خەندانی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی رێکخراوی ژیوای
پاوەپاوە بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچەی مەڕەخێڵ لە پاوە گیانیان لەدەستدا.[1]
- چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی فەرانەک جەمشیدی، ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتیییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکە کوردە و پاش پشکنینی ماڵەکەیان، هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان وەک کامپیۆتێر و موبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.[8]

فەرانەک جەمشیدی
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سیلڤانای سەر بە
ورمێورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەی راستەوخۆیان لە ژمارەیەک
کۆڵبەرکۆڵبەر کردووە، بەوهۆیەوە دوو کۆڵبەر کوژراون و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە. ماڵپەری هەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ ئاشکرای کردووە، دوو کۆڵبەرە کوژراوەکە یەکێکیان ناوی سالم سولەیمان نەژادە و ئەوەی دیکەیان ناوی داوود مەجیدیانە. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، خاڵێکی سەربازی ئێران لە چیای خەلیل رێگری لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن، بۆ ئەوەی بچنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکان بگەڕێننەوە.[3]
-
زەینەب جەلالیانزەینەب جەلالیان ژنە گیراوی سیاسیی کورد کە لە ئێستادا لە زیندان تووشی کۆرۆنا بووە و مانی لە خواردن گرتووە، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بەهمەن رەسووڵی خەڵکی
سەقزسەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.[8]
باشووری کوردستان
- تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومان و تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان، ئەمڕۆش تۆپخانەکانی تورکیا سێ گوند و ناوچەی لە سنووری هەردوو شارۆچکەی دەرکار و باتیفا لە سنووری شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ تۆپبارانکرد.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

تورکیا سێ ناوچەی سنووری زاخۆ تۆپباران دەکات
- لە 24 کاژێری رابردوودا 139 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 6 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە ساڵیادی تێپەڕبوونی 33 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی
سەردەشتسەردەشتدا، لە هەڵەبجە مەراسیمێک بەڕێوەچوو، بەشداربووانی مەراسیمەکە هاوخەمییان بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە دووپاتکردەوە.[4]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە رایگەیاند: ژنێکی تەمەن 75 ساڵ بە ناوی (خ. ا.م) بەهۆی
کۆرۆناکۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.[2]
- ئەمڕۆ تووشبووێکی دیکەی کۆرۆنا لە
رانیەرانیە گیانی لەدەستدا، کە تەمەنی 65 ساڵە.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی
گەرمیانگەرمیان رایگەیاند: 60 کارمەند و پزیشک تووشی کۆرۆنا بوون.[2]
- قەدەغەی هاتووچۆ لە
هەولێرهەولێر و
کەرکوککەرکوک راگەیەندرا.[7]
- رێژەی توشبوان بەڤایرۆسی کۆرونا لە کەرکوک لە هەڵکشانە و زیاتر لە هەزار حاڵەت لەو پارێزگایە تۆمارکراوە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوکیش دەڵێت؛ دۆخەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووە و ئەگەر هاووڵاتیان پابەند نەبن ئێمە هیچمان پێ ناکرێت.[3]
- ئەمینداری گشتیی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەوان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کونەماسیی ناکەن، بە وتەی ئەو ئەرکی دامودەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییە لێکۆڵینەوە لەو بۆردوومانە بکەن، دەشڵێت: ئەرکی ئێمە نییە هیچ بکەین لەسەر ئەو بۆردوومانانە.[4]
- جارێکی دیکە بەشێک لە کارمەندانی هاتوچۆی
سلێمانیسلێمانی لەدژی دواکەوتنی مووچەکانیان لەبەردەم باخی گشتی گردبوونەوە. کارمەندانی هاتوچۆ ماوەی 12 رۆژە داوای دابەشکردنی مووچەکانیان بێ لێبڕین دەکەن، بەڵام تائێستا حکومەت هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.[2]
- لەناو باخچەی شەهید
سنەسنەوبەر و باخچەی گشتی
قەڵادزێقەڵادزێ پەردە لەسەر هەردوو پەیکەری شەهید (خوشکە سنەوبەر) کە یەکێکە لە شەهیدانی بۆردومانی قەڵادزی و ژنە شاعیر (
کەژاڵ ئیبراهیمکەژاڵ ئیبراهیم خدر) لادرا. دروستکردنی ئەم پەیکەرانە لەسەر ئەرکی دەزگای خێرخوازی
کەریمی عەلەکهکەریمی عەلەکه بووە، له چوارچێوەی پڕۆژەی بە کەلەپورکردنی کەسایەتیە ناودارەکانی شارۆچکەی پشدەر.[2]

قەڵادزێ.. پەردە لەسەر پەیکەری دوو ژنە تێکۆشەر لادەدرێت
- سەرچاوەیەک لە
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە هیچ خشتەیەکیان بۆ دابەشکردنی مووچەی تەواوی وەزارەتەکان بڵاوکردبێتەوە. سەرچاوەکە روونیشیکردەوە کە خشتەکە ساختەیە و ئەوان تەنیا کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی پێشمەرگەیان بڵاوکردووەتەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ژمارەیەک جوتیاری
دهۆکدهۆک بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو بەرهەمەکانیان لەسەر شەقام فڕێدا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندکارانی قۆناخی پێنجەمی پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکانی سەر بە
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە دەستیپێکرد و تاوەکو رۆژی 2020-07-15 دەخایەنێت.[1]
- دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە لۆفەکانی زینێ
وەرتێوەرتێ روویدا و لە تەواوی ناوچەکانی نزیک وەرتێ و تا ئیدارەی راپەڕین هەستی پێکرا، سەرچاوەیەکی بەرپرس رایگەیاند، تەقینەوەکە بڕێک پاشماوەی تەقەمەنی بووە لە سنوورەکە و لەلایەن تیمەکانی ئەندازیاریی هێزی پشتیوانی یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە تەقێنراوەتەوە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- تیمێکی شەش کەسی دەزگای سیخوڕیی دەوڵەت تورک- میت، دوای خستنەژێر چاودێری لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هەڵوەشێندرانەوە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئەندامانی ئەو تیمەی میت، لە ئەنجامی چەند ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شارە جیاوازەکان دەستگیرکراون.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە رۆژئاوای عەین عیسا ناوچەیەکی نێوان گوندی هۆشان و ساقیریان بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا زەوی و زاری ناوچەکە ئاگریان گرت.[6]
- دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بە 12 کیلۆمەتر دوور لە باکوری رۆژهەڵاتی تربەسی'ی سەر بە کانتونی قامشلۆ ئاگری لە پوش و پاوانی زەویەکانی دەوروبەری بەنزینخانەی سەعدیە بەردا. لەگەڵ ئەوەی 2 بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەیە بوونیان هەیە، بەڵام 2 پاڵاوگەی نەوت سووتان.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی نەوت لەژێر یەک سیاسەتی نەوتیدا و دەڵێت، نابێ هەناردەکردنی رۆژانەی هەرێمی کوردستان لەوبڕەی دیاریکراوە زیاتربێت.[1]
- ماوەی هەفتەیەکە نرخی دۆلارێک بەرامبەر تمەنی ئێرانی لە 20 هەزار تمەن کەمتر نییە و لەو ئاستەدا وەستاوە. بەرپرسانی ئێران هەر زوو رایانگەیاند ئەو نرخە کاتییە و وەکو دوو ساڵ لەمەوبەر ئارامی بۆ بازاڕ دەگەڕێننەوە، بەڵام زیاتر لە 10 رۆژە دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێران لە هەمان ئاستدا ماوەتەوە.[1]
- عەبدولڕەزا رەحمان فەزڵی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، داوای لە عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق کرد، هەردوو دەروازەی سنووری پشته و شوشمێ لە هەرێمی کوردستان بکرێنە فەرمی، به و پێیەی لەلایەن ئێرانەوە بە فەرمی ناسێندراون.[3]
- وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. بە پێی راگەیەندراوەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا ژمارەی ئەو سەربازانەی لە چوارچێوەی لەشکرکێشییەکەیان بۆ سەر هەرێم کوژراون لە پێنج سەرباز تێپەڕناکات، بەڵام دوێنێ زاگرۆس هیوا وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند تا ئێستل نزیکەی 100 سەربازی تورکیا کوژراون.[5]