📊 Babet 374,788 | Wêne 59,338 | Pertk PDF 11,064 | Faylî peywendîdar 43,623 | 📼 Video 168 | 🗄 Serçawekan 14,826
Lem kateda 24 miywan leser mallperrî kurdîpêdiya amadeye!
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🏠 Destpêk|📧 Peywendî|💡 Derbare!||
|
📅 Emiro 04-07 le mêjûda
📅Krronolojiyay rûdawekan
📅 Rojekan
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📂 Zortir ...
📅04 July
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📅 Krronolojiyay rûdawekan | RSS
📅 03-07-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورک، لە باکووری کوردستان 17 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن کتێبخانەی جگەرخوین لە شارۆچکەی کایاپناری ئامەد کە نزیکەی 10 هەزار کتێبی تێدابوو دوای دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکەی، ژمارەی کتێبەکانی بۆ 300 کتێب کەمیکردووە. بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەو سەرۆک شارەوانییەی لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی کایاپناری هەدەپە دانراون کتێبی لە کتێبخانەکەدا نەهێشتووە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دانیشت
📅 02-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای پیاداچوونەوەی ئەرزڕۆم سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە)دا هەڵوەشاندبووە داوای کردبوو سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە لقی 2ی دادگای سزا قورسەکانی موش دا دانیشتنی دادگایکردنەوەی ئەو 2 ئەندامەی ئەنجوومەنی پێشووی دەبەپە دەستیپێکرد. بیرتەک لە زیندانی سینجان و باڵتا لە زیندانی جۆری ئێڵی پاتنوسەوە لە رێگەی سیستمی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوون. د
📅 01-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەش رۆژە سووتانی دارستانەکانی نزیک شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن سەرەڕای گیانلەدەستدانی سێ ژینگەپارێز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەچی حکومەت هەوڵی بەهەند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.[2]
- رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە راستییەکانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدانی نهێنیی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد رابگەیەنێت و تەرمەکەی رادەستی بنە
📅 30-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پازارجخی مەڕاش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەکە، موراد گەنج هاوسەرۆکی خولی پێشوو، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گوزلوگۆل و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.[6]
- بەبیانووی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوڵەتی تورک داوای 10 هەزار و 406 لیرەی تورکی وەک قەرەبوو، لە خانەوادەی ئایکوت ئوزکور شەهیدی هەپەگە کرد، دەڵێن، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن دەست بەسەر موڵک و ماڵیان-دا دەگرن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی رۆژی 30ی حوزەیرا
--
📂 28 May
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 28-05-2020

وێنەی رۆژ: 28-05-2020، مەرەزە لە دەڤەری زێبارییان، فۆتۆ: رۆژ نیوز

رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی رژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژمارەیەک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا. بە پێی ئەم راپۆرتە، لەئەنجامی ئەم رووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مۆحسین دەروێش زادە” و “ئیبراهیم جوردیزج” خەڵکی گوندی “کەرکووش“ی سەر بە شاری خۆی کرانە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەم پێوەندەدا، رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی لوڕستانلوڕستان لە جادەی شاری برووجێرد، ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی سەقزسەقزیان بە ناوی ” هادی گوڵابی” تەمەن 41 ساڵیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و بە هۆیەوە ناوبراو گیانی لە دەستدا. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 11 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکییە برینداربوون یاخود گیانیان لەدەستداوە.[7]

گیان لەدەستدانی دوو کۆڵبەر بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم لە خۆی


- سێ کاسبکاری کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشارپیرانشار، بەسەختی بریندار بوون. شوناسی ئەو سێ کاسبکارە، کامیل، کەماڵ گوهری تەمەن 23 ساڵ و رەسووڵ چەپلەک و خەڵکی پیرانشار ڕاگەیەندراوە. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ئەو سێ کاسبکارە کوردەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ داوەتە بەر دەستڕیژیی گوللە. ئەو سێ کاسبکارە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕوانەی ناوەندی دەرمانیی چۆمانچۆمان لە هەرێمی کوردستان کراون.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شارام مستەفاپوور خەڵکی گوندی ماوانەی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێورمێ کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان پاش بریندارکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[6]
- لاوێکی کورد بە ناوی ئالان بەنگین تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی شاری شنۆشنۆ، لەلایەن دادسەرای نیزامیی شاری تەورێزەوە بە 5 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی گوندەکانی سنیان و بندێوانیان لە ناوچەی برادۆستبرادۆست و ناوچەی خواکورک لە سنوری پارێزگای هەولێرهەولێر کرد.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای تورک تۆپبارانی گوندەکانی بێرکم و بیرکە و باسەکان و گۆڕ مەمک و کرچین-یان کرد لە دەڤەری برادۆست.[2]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆناکۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنج، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 22 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 12 پیاو، 9 ئافرەت و کوڕێکی گەنج.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزیری تەندروستی دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارتر لە مانگەکانی سێ و چوار ناودەبات و دەڵێت، ئەگەر هاونیشتمانیان هاوکارنەبن دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت. هەروەها گوتی سەرچاوەی تووشبووان لە 10 رۆژی رابردوو نادیارە و ئەوە مەترسییەکەی زیاتر کردووە.[5]
- ئەمڕۆ، بە بڕیاری شانەی قەیرانەکانی پارێزگای سەڵاحەدین و لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە شارۆچکەی خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، رێگاکانی هاتووچۆکردن داخران.[2]
- ئەمڕۆ ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندەکانی عەبدوڵاغانم و تۆپزاوا لە سنووری شارۆچکەی داقوقداقوق لە شاری کەرکوک بەردرا، کە دوو گوندی کاکەیی نشینن.[2]
- پارتی تورکمان ئیللی کە لە ژێر چەتری بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی عێراقدایە، داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەت لە پۆستەکەی لاببات و لە شوێنی ئەو کەسێکی تورکمان بۆ پارێزگاری کەرکوککەرکوک دابنێت.[2]
- پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: ئێوارەی ڕۆژی 23-05-2020 کاتژمێر 5:30 خولەک ژنێک بەناوی (د. ئ. ح) لەدایکبووی ساڵی 1987 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێقەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین بە سوتای گەیەندرایە سلێمانیسلێمانی، پاش 5 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئیدارەی دەروازەی سێملکان لەسنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان لەنوسراوێکدا چەند رۆژێک مۆڵەت بەهاووڵاتیانی رۆژئاوای کوردستان دەدات هەرێمی کوردستان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ناوچەکانیان رۆژئاوای کوردستان.[1]
دەرەوەی کوردستان
- یازدەیەمن خولی پەرلەمانی ئێران لەدووەمین دانیشتیدا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژاردو محەمەد باقر قالیباف کەسایەتی سیاسی موحافیزکارەکان و نەیاری سەرەکی حکومەتەکەی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بەدەنگی 230 پەرلەمانتار بەسەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا، لەخولی داهاتوودا جێگەی عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئه و وڵاتە دەگرێتەوە.[1]
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە 2258 کەسی دیکە لەئێران تووشی کۆرۆنابوون و ژمارەی تووشبوان گەیشتە 143 هەزار و 849 کەس. وتیشی: تا ئێستا 7627 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 112 هەزار و 988 کەسیش چاکبوونەتەوە.[1]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا رایانگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەو وڵاتە هەزار و 182 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 30 کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. بە گشتی لە تورکیا 160 هەزار و 979 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و 4 هەزار و 461 کەسیش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.[4]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 16
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 11
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️تەندروستی هەولێر: لە سێ ڕۆژی جەژندا 11 کەس بەگوللە برینداربوون
2.👁️هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان لە 102% زیادیکردووە
📝 Bellgenamekan
1.👁️ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چەند بڕيارێکی نوێ دەردەکات 28-05-2020
2.👁️هێزەکانی رزگاری عەفرین: 9 چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێکیش تێکشکێندرا
3.👁️هەپەگە لە جۆلەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکیەکی ئەنجامدا
4.👁️ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (94)
👫 Kesayetîyekan
1.👁️مستەفا کازمی
📖 Kurtebas
1.👁️ئاشتی بۆ دەروونی ماندووی خەڵک
2.👁️کەرەجاڵ لە هەورامانەوە بۆ ناو ئێزدییەکان
✌️ Şehîdan
1.👁️ئیبراهیم جوردیزەج
2.👁️موحسین دروێش زادە
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2019

گوندەکانی بناری ئاسۆس بۆردومان دەکرێن

رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی سێ چۆمانچۆمانی شاری پیرانشارپیرانشار، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا، چەند کۆڵبەرێک کوژران و بریندار بوون. شوناسی دوو کەس لەو کۆڵبەرانە کە گیانیان لەدەست داوە بە ناوەکانی خالید سەلیمی، خەڵکی شاری سەردەشتسەردەشت و ئاکام باردڵ، خەڵکی شاری مەهابادمەهاباد، ڕاگەیەندراوە.[6]
- بە هۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند هاووڵاتی لە شاری سنەسنەدا، دوو هاووڵاتی کوژران و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.[6]
- ستوان یەکەم، ئیبراهیم ئاخوندزادە، ئەندامی سوپای پاسدارانسوپای پاسداران، لە نزیک گوندی سێگرکی شاری چاڵدێران، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا، کوژرا. ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، خەڵکی شاری ئاواجیقی سەر بە شاری چاڵدێرانە و میدیا حکوومەتییەکان ئەم شەڕ و تێکەڵچوونەیان، خستووەتە ئەستۆی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران.[6]
باشووری کوردستان
- پەڕڵەمانی کوردستانپەڕڵەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم کۆدەبێتەوە. فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێنەوەی نوێ دەنگیان بەکاندیدەکەی پارتی نەدا و فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و پارتی و کەمینەکانی پەرلەمان دەنگیان بە نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی دا و بە 68 دەنگ لە 81 بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.[1]
- سەرچاوەکان باس لە قەیرانێکی تری سیاسی دەکەن لە باشووری کوردستان، بەهۆی دەنگنەدانی یەکێتی بۆ کاندیدی پارتی و ئاڵۆزیی گەورە لەنێوان پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیدا دروستبووە.[1]
- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوه و تاوتوێی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هەڵوێستی ئایندەی یەکێتی دەکات.[5]
- کۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەورووبەری چەمی لۆلان و چیای شەکیف-یان بۆردمانکرد. هێرشەکە بە 30 کۆپتەر و فڕۆکە جەنگی ئەنجامدرا. سوپای تورک دوای بۆردومانەکە سەربازی لەسەر چیای شەکیف دابەزاند.[2]
- بەیانی ئەمڕۆ، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە گوندەکانی بناری ئاسۆسی شارەدێی بنگردبنگردی سەر بە شارۆچکەی دوکاندوکانی هەژاند و بەڕێوەبەری شارەدێیەکەش دەڵێت: دەنگی ئه و تەقینەوانە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەوە بووە لە دوو هاوینە هەواری سنورەکە.[3] هەندێک سەرچاوەی تر فڕۆکەکان بەهی ئێران دەزانێت.[4]
- گرتەیەکی ڤیدیۆییی فەرهاد پیرباڵفەرهاد پیرباڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، کە دەگووترێت لێی دراوە و خوێن بە سەر و دەموچاوییەوەیە.[1]

گرتەیەکی ڤیدیۆییی فەرهاد پیرباڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە


- بەشێک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی سنووریی پەروێزخانپەروێزخان، لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە لێیان لەلایەن گومرگی پەروێزخانەوە مانگرتنیان ڕاگەیاند.[4]
- بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: بەهۆی ئەوەی لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی 12ی ئامادەیی، پرسیارێکی درەکی هەبووە، بۆیە دوو نمرە بەسەرجەم خوێندکاران دەدرێت.[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ئەم بەیانییە، چراخان رەفیقچراخان رەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامیئاشتی هەورامی تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە لە پاریس و باری تەندروستیی ناجێگیرە.[1]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 39
دوای هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی پەرلەمانتارانی پارتی ئاهەنگیان گێڕا
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 18
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️دوو هێندەی ساڵی 2018 کۆمپانیا لە هەرێم تۆمارکراون
📝 Bellgenamekan
1.👁️بەیاننامەی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە خورماتوو سەبارەت بەهەڵوێستەکەی ئەمڕۆی یەکێتی
2.👁️پەکەکە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، بەردەوامیی بە خەبات دەدەن و تێکۆشانیان فراوانتر دەکەن
3.👁️پەیامی پاڵشتی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیە بۆ مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
4.👁️پەیامێک لە (نێچیرڤان بارزانی)ەوە 28-05-2019
5.👁️چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی زارا محەمەدی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
6.👁️دەربارەی هێرشەکانی تورکیا هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە 28-05-2019
7.👁️راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کاسبکار لە ناوچەی پیرانشار
8.👁️راگەیەندراوێک لە مەڵبەندی راپەڕینەوە سەبارەت بەهەڵوێستەکەی ئەمڕۆی یەکێتی
9.👁️گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، یەکێتی رێککەوتنەکەی نێوانیانی پێشێلکردووە
10.👁️مەڵبەندی بەغدا: یەکێتی هەمیشە خەمخۆری کەرکوک و کوردانی بەغدا بووە
11.👁️مەڵبەندی خانەقین: یەکێتی سیاسیەتی بانێک و دوو هەوا قبوڵ ناکات
12.👁️مەڵبەندی کەرکوک: سەلماندمان کەرکوک و یەکێتی دووانەیەکی دانەبڕاون
13.👁️نەجمەدین کەریم پەیامێکی پیرۆزبای لە نێچیرڤان بارزانی دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی هەرێم
14.👁️یەکێتی لەسەر بایکۆتی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
✌️ Şehîdan
1.👁️بیشەنگ یامان (ڕووکەن گۆیی)
2.👁️ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
📼 Vîdiyo
1.👁️فەرهاد پیرباڵ لێی دەدریت و سەری دەشکێندرێت 28-05-2019
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2018

بەخاکسپاردنی محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل لە مەهاباد

باکووری کوردستان
- لە دێرسیمدێرسیم لە باکوری کوردستان ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک هاوڵاتییەکی کرد بە ژێرەوە و به و هۆیەوە برینداربوو.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەخاکسپاردنی محەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆلمحەمەد ساڵح ئیبراهیمی محەمەدی - شەپۆل لە مەهابادمەهاباد.[1]
باشووری کوردستان
- وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر پڕۆژەیاسای چاکسازی، که ئێستا لە پەرلەمانی کوردستانه، وەک خۆی جێبەجێبکرێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەرجییەکی زۆری بەفیڕۆچوو و دەستکاریکردن لە سیستمی پاشکەوتی مووچە کە له ‌بەرژەوەندی مووچەخۆران دەبێت.[1]
- بەرپرسێکی وەزارەتی بارزگانیەرێم ئاشکرایدەکات، بڕی 30 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر گەیشتووه و سبەی دابەشدەکرێت.[2]
- پۆلیسی دهۆک روونکردنەوە لەبارەی چارەنووسی مستەفا بامەڕنیمستەفا بامەڕنی، چالاکڤان و رۆژنامەڤان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ئەو دەستبەسەرە. هێمن سلێمان، گوتەبێژێ پۆلیسی دهۆک رایگەیاند مستەفا بامەڕنی بەهۆی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی خوپیشاندانی بێ موڵەت دەستگیرکراوە.[3]
- کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارن و راپرسی لەهەرێم بڕیاریدا سیستمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەک بازنەیی نیمچە کراوە بێت لە سەرتاسەری کوردستاندا.[2]
- بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری، ئازاد حەسەن ئەحمەد، جێگری پێشووی سەرۆکی داواکاری گشتی بۆ پۆستی سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم دەستبەکاربوو.[3]
- لە گوندی پەلکانەی سەربە شارۆچکەی سەرگەڕان شەڕ لەنێوان کورد و عەرەبە هاوردەکان دروستبوو.[3]
- خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان مەسعود حەیدەرمەسعود حەیدەری پەرلەمانتاری دەرکرد و مەسعود حەیدەریش دەڵێت، زیاتر لە 40 ڕۆژە دەستی لە کارکێشاوەتەوە.[1]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند سزاکانی لەسەر حکومەتی سوریاو هاوپەیمانەکانی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە تا 1ی حوزەیرانی 2019 درێژ کردەوەتەوە و یەکێتی ئەوروپاش جەختی لەسەر پابەندونی بە گەیشتنی چارەسەری سیاسیی هەمیشەیی بۆ قەیرانی سوریا کردۆتەوە.[2]
- پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا بڕیارێکی پەسەندکرد کە لیژنەی یاسایی ئامادەی کردبوو و تایبەتە بە ژماردنەوەی 10%ی دەنگەکان لە سەرانسەری عێراق و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات و دەنگدانی مەرجداری ئاوارەبووان لە ئەنبار و سەلاحەدین و موسڵ و دیالە.[2]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 12
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 12
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەشت کەس بە لافاو گیانیانلەدەستدا
2.👁️هەرێم رۆژانە زیانی 550 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق دەدات
3.👁️ڕانیە: فڕێدانی هەزاران شریتی حەبی بەتاڵ دەبێتە جێگەی گومانی هاوڵاتیان
4.👁️کۆمپانيايەکی بريتانی کێڵگەی نەوتی کەرکوک پەرەپێدەدات
📝 Bellgenamekan
1.👁️بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنەوە
2.👁️گوڵاڵه؛‌ بەتۆمەتی رووخاندنی خانوو سکاڵا لەسەر 8 پلەداری کورد تۆماردەکرێت
3.👁️گەریلا زنجیرەیەک چالاکیی دیکەی دژی سوپای تورک ئەنجامدا 28-05-2018
👫 Kesayetîyekan
1.👁️سۆما نەجات گرەوی
2.👁️مەسعود حەیدەر حاجی رۆستەم
📖 Kurtebas
1.👁️Distinguished friends
✌️ Şehîdan
1.👁️Arî Zagros (Hewraz Kerîm)
2.👁️Serhed Partizan (Mihemed El Hecî)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2017

یەک لە بریندارەکانی پێشمەرگە

- بەپێی بەیاننامەیەکی‌ دەستەی‌ ئەرکانی‌ سوپای‌ تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی‌ سوپای‌ تورکیا لەسەر بنەمای‌ زانیاری‌ هەواڵگری‌، سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ هێرشی‌ ئاسمانیان کردووەتە سەر حەوت ئامانجی‌ پەکەکەپەکەکە، لەناوچەی‌ ئاڤاشین لە سنوری‌ هەرێمی‌ کوردستان.[1]
- شەوی رابردوو لەسنوری ڕۆژئاوای شارۆچکەی خورماتووخورماتوو، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی چەتەکانی داعشداعشیان تێکشکاند و هەشت پێشمەرگەش برینداربوون.[2] یەک لە بریندارەکان فەرماندە عەوڵا بۆرعەوڵا بۆر بوو.
- بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا دوو لق لە هەر یەک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بکاتەوە، کاری ئەم دوو لقەش مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بانکە بازرگانییەکانی هەرێم دەبێت و بە ناڕاستەوخۆش مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکاندا دەکەن.
- دەسەڵاتدارانی تورکیا بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆیان بەسەر 59 گوندی سەر بە چوار شارۆچکەدا لە شاری ئامەد سەپاند.[3]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 10
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️سلێمانی، ژنان زیاتر مۆڵەت دەردە‌هێنن و کەمترین سەرپێچی دەکەن
📝 Bellgenamekan
1.👁️کوردستانیان لە سەرکار دەردەکەن و کەسانی تر لە جێیان دادەنێن
👫 Kesayetîyekan
1.👁️سەحەر ئەیوبوەند
2.👁️عەوڵا بۆر
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2016

28-05-2016

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
👫 Kesayetîyekan
1.👁️رۆژە جەبار
✌️ Şehîdan
1.👁️(Cemîl Ebdo (Delîl Xilnêr
2.👁️جەمیل عەبدۆ (دەلیل خلنێر)
3.👁️هادی عەلی ئێدڵبی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2015
28-05-2015
📅 Rêkewt u Rûdaw

- شەڕڤانشەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگەیەپەگە) توانییان 14 گوند و شارۆچکەی ئاشووری لە داعشداعش پاک بکەنەوە کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەمەش زیانەکانی داعش لەسەر دەستی شەڕڤانان زیاتری کرد بەتایبەت کە لە پارێزگای رەقە یەپەگە لە پێشڕەوی بەردەوامدایە.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، بە دەنگی 169 ئەندامی ئەنجومەنەکە، رەزامەندی لەسەر داوایەکی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر دەربڕی کە پێشتر بۆ دوورخستنەوەی ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا، لە پۆستەکەی پێشکەشی کردبوو.
- بەتۆمەتی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەپێشمەرگە و نەچوونیان بۆ بەرەی بەرەی دژی کورد، چەکدارانی رێکخراوی داعش 3 هاونیشتمانی کورد لە شاری موسڵموسڵ بە بلۆک دەکوژن. ئەو سێ هاونیشتمانییە دانیشتووی گەڕەکی باب ئەلبەیز بوون لە رۆژئاوای شاری موسڵ بە ناوەکانی (ئەحمەد سەمەد سلێمان، بەشیر سەمەد سلێمان و ناسر عەبدوڵڵا) پیشەیان کاسب بووە و دوانیان بران.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 1
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
👫 Kesayetîyekan
1.👁️حەیدەر عەبادی
✌️ Şehîdan
1.👁️ئەحمەد سەمەد سلێمان
2.👁️بەشیر سەمەد سلێمان
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2014

لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 28-05-2014

باکووری کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا روویدا.
باشووری کوردستان
- لە شارۆچکەی دوزخورماتووخورماتوو، پێنج بۆمبی چێنراو تەقێنرانەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لە دەستدا.
- دوو بۆمبی چێنراو لەبەردەما ماڵێکی هاوڵاتییەکی کورد لە گەڕەکی سناعی شارۆچکەی دووزخورماتوو بەدوای یەکدا تەقینەوە و بەهۆیەوە ئەندامێکی ئەو ماڵە بەناوی (فەلاح سەلاح ئەحمەد) برینداربوو.
- لە شاری هەولێرهەولێر ژنێکی تەمەن 16 ساڵ لە گەڕەکی کوران، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 13
✌️ Şehîdan
1.👁️(Hesen Oso (Dayan Efrîn
2.👁️Nadıya Osê (Zîlan Jîn)
3.👁️ئیسماعیل ئۆسمان (ئیسماعیل قامیشلۆ)
4.👁️جوان جولی (جوان قامیشلۆ)
5.👁️حەلیمە ئەحمەد (شیرین نەژبیر)
6.👁️خەزوان زەیناڵ (زنار قەندیل قامیشلۆ)
7.👁️دژوار عەلی (ئامەد سەرێکانی)
8.👁️زانيار قادر (شفان هاورامان)
9.👁️محمد نوزوز بنكول (زغروس ماد)
10.👁️محەمەد ئۆسۆ (دایان ئەفرین)
11.👁️نادر مەفاخری
12.👁️ناديا أوسي (زيلان جين)
13.👁️نادیە ئۆسێ (زیلان ژین)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2012

ئێسکوپروسکی 730 کورد هێنرانەوە بۆ کوردستان

لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2011، لەبیابانەکانی مەهاری پارێزگای دیوانیەی باشوری عێراق شەش گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال دۆزرایەوە کە ئێسکوپروسکی 730 ئەنفالکراوی لەخۆگرتبو.
ئەمڕۆ ئێسکوپروسکی ئەو 730 کەسە هێنرانەوە بۆ کوردستان.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2011
28-05-2011
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️یەدوڵڵا رەحمانی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2004
28-05-2004
📅 Rêkewt u Rûdaw

- ئەیاد عەلاوی کە کۆنە بەعسییەکە بووە سەرۆک وەزیرانی ئێڕاقی.
- کۆچی دوایی تێکۆشەر جەلالی ئەمین بەگ.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️جەلال ئەمين مەحمود
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2003
28-05-2003
📅 Rêkewt u Rûdaw

- سەردانی پۆل بریمەری سەرۆکی دەستەڵاتی مەدەنیی هاوپەیمانان بۆ هەولێر.
- پارێزەر عەبدولڕەحمان مستەفا بەزۆرینەی 20 دەنگ بووە پارێزگاری شاری کەرکوک.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-2001
28-05-2001
📅 Rêkewt u Rûdaw

- سووتانی بەشێکی پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1999

بەرگی یەکەم چاپی هاوڕێنامە

- کۆتایی ئەم مانگە: چاپکردنی پەڕتووکی هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد لە سلێمانی لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، بە تیراژی پێنج سەد دانە. ئەم پەڕتووکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە کتێبخانەکاندا نەما.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1997
28-05-1997
📅 Rêkewt u Rûdaw

- عەبدوڵڵا ئوجەلان لە تەلەفزیۆنی میدیاوە رایگەیاند، کە شەڕەکە چووەتە قۆناغی دووەمەوە و ئێستا گەریلـلاکان هێرش دەبەنە سەر تورک و هەروەها هەڕەشەشی لە پارتی کرد.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1996
28-05-1996
📅 Rêkewt u Rûdaw

- ینک و پدک، لە پیرمام لەسەر ئەوە رێکەوتن کە کاتی هەڵبژاردنەکان، درێژ بکرێتەوە بۆ ماوەیەکی تر.
- دەرکردنی بانگەوازێک بۆ ئەم هاوڕێنامەیە لەلایەن دانەرەوە ، کە تێیدا داوای هاوکاری لە خەڵکی کورد و رێکخراوەکان دەکات تاوەکو یارمەتیی پێشخستنی ئەم بەرهەمە بدەن و بە سەرچاوە و دەنگوباسی جۆراوجۆر دەوڵەمەندتری بکەن.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1995
28-05-1995
📅 Rêkewt u Rûdaw

- کۆچی دوایی هونەرکاری گۆرانی بێژ تەحسین تەها لە هۆڵندا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️تەحسین تەها
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1988
28-05-1988
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
✌️ Şehîdan
1.👁️جەمال جەلال ئەیوب قادر
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1985
28-05-1985
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
✌️ Şehîdan
1.👁️مەحمود عەبدوڵڵا ئەحمەد
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1938
28-05-1938
📅 Rêkewt u Rûdaw

- سەرۆک وەزیرانی تورک، جەلال بایار لە وتارێکدا هەڕەشەی کوشتنی لە خەڵکانی ناوچەی دێرسم کرد.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1925
28-05-1925
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 28-05-1915
28-05-1915
📅 Rêkewt u Rûdaw

- داگیرکردنی سابڵاخ - مەهاباد، لەلایەن رووسەوە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

Dabezandinî tewawî krronolojiyayi rûdawekan be faylî PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,592 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574