باکووری کوردستان
- دادگای پێداچوونەوە بە دۆسیەی
سەلما ئیرماکسەلما ئیرماک، نوێنەری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.[2]
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، لە چەلێی سەربە
جولەمێڕگجولەمێڕگ فرۆکەیەکی سیخوڕی سوپای تورکیان لە جۆری درۆن تێکشکاند.[4]
باشووری کوردستان
- چلەی ماتەمینیی یاریزانی بەناوبانگی
سلێمانیسلێمانی حەمەی عەبۆلحەمەی عەبۆل لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.[1]
- مامۆستایانی ناڕازی
هەڵەبجەهەڵەبجە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند هەر هەوڵێکی حکومەت بۆ شکاندنی بایکۆت بەبێ دەستکاریکردنی مووچەکانیان بێئاکام دەبێت.[2]
-
رێزان شێخ دلێررێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات سەرۆک وەزیرانی عێراق پیلانێکی مەترسیداری لە دژی هەرێمی کوردستان بەدەستەوەیە و ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک بنێرێت.[2]
- فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بە گرنگییەوە باسی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی وڵاتەکەی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمریکایە. لەبارەی رەوشی رۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر
عەفرینعەفرین کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی داعش هەیە.[3]
- هیومان ڕایتس وۆچ لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، باسی لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کردووە.[4]
- ئاژانسی هەواڵی رۆيتەرز بڵاويکردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق، بەمەرج رێگر نييە لەوەی کۆمپانيای رۆسنەفتی روسی لە کێڵگە نەوتييەکانی
کەرکوککەرکوکدا کار بکات.[2]
-
سروە عەبدولواحیدسروە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت دەستبەرداری فراکسیۆنی گۆڕان نابن، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەم وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رادەگەیەنم. رونیشیکردووەتەوە خۆکاندیدکردنم لە هاوپەیمانی نەسر بۆ تێپەڕاندنی سنوری شوێن و تایەفی و نەژادی بوو، بۆ ئەوەشبوو کە نوێنەرایەتی سەرجەم عێراق بکەم نەک پێکهاتەیەکی دیاریکراو.[2]
- کاتژمێر 2:30 خولەک بە ئامادەکاریی دەستەی پشتیوانی لە عەفرین لە هۆڵی مەشق و راهێنانی میدیایی لە وەزارەتی رۆشنبیرییی لە شاری
هەولێرهەولێر، کۆنفرانسێک بە ناونیشانی خوێندنەوەیەکی یاسایی بۆ تاوانەکانی توکریا بۆسەر کانتۆنی عەفرین دەستیپێکرد.[4]
-
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێمە تەنها بەقسە باسی ناکەین، بەڵکو بە کردار هەنگاومان ناوە بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی
بندیواربندیوار، لە پرۆسەی بایۆمەتریش توانیمان زیاتر لە پەنجا هەزار موچەخۆری بندیوار و وەهمی بدۆزینەوە.[4]
- ژمارەیەک چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا و دروشمیان دژ بە مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بەرزکردبووەوە.[2]
- کۆمەڵەی جیهانیی رۆژنامە و بڵاوکراوەکان (وان ئیفرا) خەڵاتی باشترین سۆشیاڵ میدیای لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بۆ ساڵی 2017 بەخشییە رووداو.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ سوپای تورک شارۆچکەی بەدینای بە چڕی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی عەبدۆ ڕەشید بە سەختی برینداربوو.[4]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزە داگیرکەرەکان هەوڵی هێرشێکیان دا بۆ سەر گوندی عەلی جەرا سەربە بلبلێ، ڕووبەڕووی چالاکیی شەرڤانان بوونەوە، لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکا و چوار سەرباز و چەتە کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.[4]
- ڕێکخراوی ئامنستی ئینتەرناشناڵ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، باسی کۆمەڵکوژیی حکومەتی تورکی لە عەفرین کرد و ڕایگەیاند، کە ئەو کۆمەڵکوژییە بووەتە مەترسی لە سەر گیانی سەدان هاوڵاتیان.[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە ئاگربەست بۆ سەرتاسەری سوریایە و پێویستە تورکیا باش لە پەیمانەکە تێبگات.[4]