باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
ئاماری مردووان بەهۆی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان تا رۆژی 27-05-2020 ☰
|
|
|
|
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی، سەید نەجمەدین حسێنی و یوسف سمسان” لە زیندانی ناوەندیی شاری
شنۆشنۆ راگیراون کە سەرجەم حوکمی 81 ساڵ و 6 مانگ زیندانیان بە سەردا سەپاوە. شایانی باسە، لە کۆی ئەو 17 بەندکراوە سیاسییە، 16 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی “لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی رژیم” و یەکێکیان بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کەژوان ئازادیان خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری
مەریوانمەریوان و چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی یەنگیجەی مەریوان بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکی رەوانی زیندانی ئەو شارە کرا.[4]
- بارودۆخی تەندروستیی محەممەد قادری هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار بەهۆی ئازار و ئەشکەنجە لە یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنییەتی لە
ورمێورمێ نالەبارە و بەهۆی ئازار و ئەشکجەی تووندی جیسمانی لە هۆشی خۆی چووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپا رایگەیاند: بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بانگهێشتی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ کراون و بۆ ماوەی چەند خولەکێک کوڕەکەیان بە بێهۆشی بینیووە.[4]

کەژوان ئازادیان
- مەحموود رەزا مورادی، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی
کرماشانکرماشان بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند، تاوەکو 10 رۆژ پێش ئێستا تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان لە کەمبوونەوەدا بوو، بەڵام کتوپڕ دۆخەکە گۆڕا و ژمارەی مردووان بەرزبووەوە. مەحموود رەزا دەڵێت، خەڵک لەو پارێزگایە زۆر بە کەمی پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی دەبن و ئەوە هۆکاری زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە.[3]
- سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خوسرەو فەرەهمەند، محەممەد پەروازە کوڕی ڕەشید و محەممەد ئەفرا کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی نێی مەریوان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کران. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بانگهێشت کردووە. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانی بەڵێننامەی نووسراوە ئازاد کراون.[4]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو، فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک گوندی
سەفرەسەفرەی دۆڵی
شینکایەتیشینکایەتیی سەربە
ماوەتماوەت بۆردوومانکرد، لە ئەنجامدا زیانی گیانی بەر گەریللاکانی
پەکەکەپەکەکە کەوت و نەخۆشخانەی گوندەکەش رووخا.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنج، چواردە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەیە، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی تا رۆژی 15-06-2020 درێژ کردەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە چیای ئاسۆسی سەر بە شارۆچکەی ماوەتی پارێزگای سلێمانی، پێنج گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان -پەکەکە کوژراون.[3]
- 11 پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن
بەدەل بەرواریبەدەل بەرواری ئەو مامۆستا و چالاکوانەی کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای هەفتەی رابردو لە
دهۆکدهۆک دەستگیرکرا، بەزوترین کات ئازاد بکرێت.[1]
-
لیزا فەلەکەدین کاکەییلیزا فەلەکەدین کاکەیی، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی کوردستان لەگەڵ رەخنەگرتن لە وتارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەنەبونی ناوبراویش بۆ بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمان بە پێشێلکاری پەیڕەویی ناودەبات و دەشڵێت: ئەم دۆخە نەخوازراوە چیدیکە لە سەرۆکی پەرلەمان قبوڵ ناکرێ.[1]
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی
گەرمیانگەرمیان، گردبوونەوەیەکیان بۆ ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری ئەنجامدا، کە لە خۆپیشاندانەکەی شاری دهۆک دەستگیرکرا و هەتا ئێستا ئازادنەکراوە.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- گوتەبێژی پۆلیسی
کەرکوککەرکوک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژن و پیاوێک بە تۆمەتی کوشتن و دواتر سەربڕینی پۆلیسێکی کورد لە کەرکوک دەستگیرکراون کە هاوژینی یەکدین.[3]
- درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی دەباشانی
سلێمانیسلێمانی بەهۆی شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل گەنجێک لەگەڵ شوفێرێک دەبێتە دەمەقاڵێیان و بە دەمانچە دەکوژرێت، بکوژەکەش هەڵدێت.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەنێو کارگەی شیشی ماس لە ناوچەی
بازیانبازیان بەهۆی تواندنەوەی ئا
سنەسنەوە تەقینەوەیەک روویداوە و کەسێک بەناوی عەبدولکەریم عەبدولسەمە، خەڵکی شاری کەرکووکە و گیانی لەدەستداوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- حکومەتی کاتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا زمانی کوردی لە خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە هەرێمی
عەفرینعەفرین دەرهێنا.[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 7 هەزار و 14 پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 287 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا 52 کەس چاکبوونەتەوە.[6]
- ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بە مانشێتی لە ئیدلبەوە بۆ تەرابلوس: تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستی داوەتە قومارێکی مەترسیدار، باسی لە لەشکەرکێشی و ناردنی چەتەکان لەلایەن
ئەردۆغانئەردۆغانەوە بۆ گەیشتن بە مەرامەکانی دەکات.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)