Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
📅 20-10-2020
باکووری کوردستان
- لە زیندانی پیتی (دی) ئامەد 70 زیندانی سیاسی بۆ زیندانی ئاسایشی چڕی ژمارە 1 و ژمارە دووی هەمان شار دوورخرانەوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ راگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە شووشە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.[6]
باشووری کوردستان
- تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخموور روویدا و بەهۆیەوە سێ کوڕ و باوکێک شەهیدبوو
📅 19-10-2020
باکووری کوردستان
- سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چەند رۆژێکە، بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەڕنەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا دەسوتێن. ژینگەپارێزانی ناوچەکە لێدوانی قائیمقامی ناوچەکە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە درۆ دەخەنەوە.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد
📅 18-10-2020
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک لە شاری شرنەخ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی چەندین هاوڵاتی و لە ئەنجامدا 4 کەسیان دەستگیر کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەمین شەمس بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران کوژرا. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی کۆڵبەران کردووە. ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.[7]
- رێکخراوی هەنگاوی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگە
📅 17-10-2020
باکووری کوردستان
- گوڵتان کشاناک و گوڵسەر یڵدرم، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی کۆبانێ دا وتەیان لێ وەرگیرا و دیسانەوە سزای زیندانی بەسەر کشاناک دا سەپێنرایەوە و سزای زیندانیش لە ماڵەوە بەسەر گوڵسەر یڵدرم دا سەپێنرا.[2]
- لە چوارچێوەی ‘لێپرسینەوەی کۆبانێ’دا لێکۆلینەوە لەبارەی فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دەکرا، داگای تورکیش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە زینداندا بمێننەوە.[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو
--
📂 26 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 26-09-2020

فڕۆکەکانی تورک گوندێکی سەربە شارەدێی باتیفایان بۆردومان کرد

باکووری کوردستان
- پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکپارتی و مەهەپە چوار ساڵە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر هەدەپە، بەڵام نەیانتوانیووە چۆکمان پێدابدەن.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شورای باڵای تەناهی نەتەوەیی ئێران بڕیاری چۆڵکردنی گوندەکانی نۆکان، هەرزنه، گاکی، گۆڕه شێر، بەردان و تێتێ خوارێی شاری سەردەشتسەردەشتی دەرکردووە. هەنگی سنووریی سەردەشت بە خەڵکی ئەو گوندانەی راگەیاندووە بە هۆی هەڵکەوتەی ئەو گوندانە، لە سەر هێڵی سووری سنووری، بەپێی پەسەندکراوی شورای باڵای تەناهی نەتەوەیی دەبێت هەرچی زووتر چۆڵ بکرێن.[6]
- پارێزگاری کرماشانکرماشان رایگەیاندووە، چەندین رێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان دەگرنەبەر، لەوانە قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە دادەخرێن.[2]
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی 3 ساڵ بەندکرانی ”سابیر قادری“ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی دێولان بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.[8]
باشووری کوردستان
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆردوومانی دەوروبەری گوندی رویسێ-یان کرد لە شارەدێی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆزاخۆ. بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر خانووی هاوڵاتیانی ناو گوندەکە کەوتووە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 33 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[4]
- مامۆستایانی ئامادەییەکانی پەروەردەی کفریکفری لە راگەیەندراوێکدا بایکۆتی خوێندنیان راگەیاند و داواکارییەکانیان بە نوسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکەن.[3]
- لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، نۆ بەرە و گروپی جیاواز لە شاری سلێمانیسلێمانی هاتنە لای یەک و بڕیاری پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشیان دا و کارنامەیەکی فراوانیان دەرکرد بۆ ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر.[7]
- زانکۆی راپەڕینزانکۆی راپەڕین بڕیاریداوە بەشی کوردی لە زانکۆکە دابخات و مامۆستاکانی بەشەکەش ناڕەزایی دەردەبڕن.[3]
- ژمارەیەک تورکمانی کەرکوککەرکوک، خێوەتیان لە ناوەندی شارەکە هەڵدا و دروشمی نا بۆ زەلیلی؟یان بەرز کردەوە، وەک سەرکۆنەکردنی دەسەڵاتی ئیداریی گەندەڵی شارەکە. تورکمانەکانی کەرکوک، دووپاتیان کردەوە، کە راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک، جیاوازی و کێشەی خستووەتە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوکەوە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی، بۆیە داوایان کرد کە لە کارەکەی دوور بخرێتەوە و گۆڕانکاریی لە پۆست و پلە کارگێڕییەکانی شارەکەدا بکرێت.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی پیشەسازیی باشووری سەرێکانیسەرێکانی تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا حەفت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.[5]
دەرەوەی کوردستان
- حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا راگەیاندراوێکی لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر هەدەپەهەدەپە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەردۆغان لە تورکیا گوشار دەخاتە سەر هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، کە دژ بە دیکتاتۆری بەرەنگاری دەکەن. راشیگەیاند، لە ساڵی 2016ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 هەزار کەسی ئۆپۆزسیۆن دەستگیر و زیندانیکراون. ئاکەپە دەستیگرتووە بەسەر زۆربەی شارەوانییەکانی هەدەپەدا و زۆربەی هاوسەرۆک شارەوانییەکانی لە ئەرکەکانیان دوورخستوەتەوە و سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش و چەندین پەرلەمانتاری تریشی زیندانیکردووە.[1]
- ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپەدا داودئۆغڵو نیگەرانیی خۆی لەبارەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپەوە بۆ سانجار دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە نایاساییە و تەنیا رەهەندی سیاسیی بەدواوەیە.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەکارە نایاساییەکانی ئێران لە چەندین ناوچەی جیاوازی جیهاندا کردووە، روونیکردوەتەوە حکومەتی ئەو وڵاتە، پشتگیری لە تیرۆری نێودەوڵەتی دەکات.[2]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2019

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بناری قەندیلیان بۆردوومان کرد

رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی لەیلا زەڕئەفشان، پاش 5 ساڵ مانەوەی لە زیندانی ناوەندیی سنەسنە، لەسێدارە درا.[2]

لەیلا زەڕئەفشان


- سێ زیندانی بە تاوانی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر، بە ناوەکانی ڕەئووف (ئازاد) ئازادیخا کوڕی حاجی سدیق خەڵکی دزەی مەڕگەوەڕی ورمێورمێ، شەماڵ (ئیبراهیم) مەحموودپوور خەڵکی شاری مەهابادمەهاباد و شەهابەدین محەممەدپوور خەڵکی گوندی حاجی بایرام لە ناوچەی ئەنزەلی ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارەدا، لەسێدارەدران.[2]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی دەوروبەری گوندی زێوکەی سەر بە شارەدێی ژاراوەی بناری قەندیلقەندیلیان کرد. خەڵکی گوندی زێوکەش لە ترسی بۆردوومان لەماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوەو ڕوویان لە ئەشکەوت و دۆڵەکان کردووە.[3]
- بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە ئاشکرایکرد: لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیان دەتوانن دەستبکەن بە گواستنەوەی مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیسلێمانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەی نوێ بەناوی عێراق – هەڵەبجە، هاوکات لە ژمارە 10 هەزار و یەکەوە ژمارە دەدرێتە هاووڵاتیان.[1]

دژی گەمارۆ هەزاران هاوڵاتی مەخمور ڕێپێوان دەکەن


- بەهۆی نەبوونی بودجە و مووچەی مۆزەخانەکە و پارەی کارمەندانی ئەو دامەزراوەیە، لە ئەمڕۆوە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکەی شاری سلێمانی دادەخرێت.[1]
- جارێکی تر دادگای کەرکوککەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرد، ناوبراویش دەڵێت: دادوەرەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەم لە دۆسیەکە راستەوخۆ فەرمانەکەی دەرکردووە.[1]
- هەزاران هاوڵاتی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموورمەخموور، دژی گەمارۆی سەر کامپەکەیان کە 71 ڕۆژە بەردەوامە بەرەو ناو ناوەندی شارۆچکەی مەخموور دەستیان بە ڕێپێوان کرد.[3]
- کۆنسێرتی هونەرمەندان هانی و فرمێسک لە سلێمانی بە هۆی دیارنەمانی پارەی بلیت و دیارنەمانی خاوەنی کۆمپانیای جێبەجێکاری کۆنسێرتەکە هەڵوەشایەوە.[4]
- کەناڵی بی ئێم سی (BMC) پەخشکردنی درامای تورکی ڕاگرت و بڕیاریدا بە شێوەیەکی فەرمی بە هیچ جۆرێک درامای تورکی پەخش نەکات.[3]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 15
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️10 شاری باکووری کوردستان لە هەژارترین شارەکانی تورکیان
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️لە کۆنفرانسی پارتی کرێکارانی بەریتانیا پشتیوانی لە دۆزی کورد کرا
2.👁️مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە؛ بەداخەوە ئەم هەواڵەتان پێڕائەگەیەنین
3.👁️کەناڵی کەی ئێن ئێن دادەخرێت
4.👁️یاریدەدەری پرۆفیسۆر دکتۆر مهاباد کامل کرا بە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە
🌳 ژینگەی کوردستان
1.👁️لەجیاتی حکومەت دوو هاوڵاتی شارۆچکەکەیان خاوێن دەکەنەوە
📖 کورتەباس
1.👁️رێباز فاوندەیشن بەشێک لە پێداویستییەکانی سەنتەری گورچیلە پارێزی لقی چەمچەماڵ دابین دەکات
2.👁️ڕیفراندۆم وەک شتێک بوو عەشایەرانە کرا
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️لەیلا زەرئەفشان
2.👁️ڕێبوار تاڵەبانی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2018

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 26-09-2018

باکووری کوردستان
- لە شاخی ئەزمانای گتە لە ناوچەی سلۆپیی شرنەخ جەردەوانان و سەربازان لە ئۆپراسیۆندان. لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکەیاندا تەقینەوەیەک روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا 2 جەردەوان بە ناوەکانی خەلیل یەربۆگا و سولەیمان تۆسون کوژراون و بەلانیکەمەوە 4 جەردەوانی تریش برینداربوون.[2]
- ئاگربەردانە ناوچەی دۆڵی رۆژ لە دێرسیمدێرسیم لەلایەن سوپای تورکیاوە زۆر تەشەنەی سەندووە و سنوورێکی فراوانی گرتووەتەوە. رێگریش لە خۆبەخشەکان دەکرێت و رێگایان پێنادرێت ئاگرەکە بکوژێننەوە.[2]
- له و ناوچەیەی کە پارێزگاری بەدلیسبەدلیس قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندبوو، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا ئاگر لە دارستانی سەهیێ کەوتەوە و سات بە سات زیاتر تەشەنە دەکات.[2]
- پۆلیسی تورکیا لە شاری ئامەدئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی فەسیح کاراتاش هاوسەرۆکی لقی شارۆچکەی هێنێی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپەهەدەپە). لە دوای پشکنینی ماڵەکەی، پۆلیس ناوبراوی دەستگیر کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئیجلال قەوامیئیجلال قەوامی، چالاکی مافی مرۆڤ، دانیشتووی شاری سنەسنە، بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە لقی 109ی دادگای کەیفەری 2ی ئەو شارە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بۆ تێکدانی بیروڕای گشتی بە 8 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەنوەر جەنگی خەڵکی گوندی حاجی حەسەن موکریان سەر بە ناوچەی شاماتی میاندواومیاندواو لە لایەن ‌ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.[3]
- کچێکی کورد بەناوی ئەفسانە خورسەندی خەڵکی گۆگ تەپەی مەهابادمەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.[3]
باشووری کوردستان
- یەکەم کاروانی دەرمانی تایبەت بە چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە بەغداوە گەیشتە هەڵەبجەهەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شارەکەش دەڵێت: داوای بەشی شەش مانگ دەرمان و چارەسەرمان لە بەغدا کردووە.[1]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکەکەجەکە) ڕایدەگەیەنێت: پەکەکەپەکەکە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پشتگریی هیچ حیزب و لیستێکی دیاریکراو ناکات و تەنها دەخوازین پڕۆسەکە بە شێوەیەکی دیموکراسی و مەدەنی بەڕێوەبچێت.[1]
- لە هۆڵی بۆنەکانی شاری هەڵەبجە پێنجەمین فیستیڤاڵی دەنگە جیاوازەکان لەژێر ناوی (عەشقی وەلی دێوانە لە پایزدا ئەپشکوێ‌) بە ئامادەکاریی ڕێکخراوی کوردیۆ و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.[6]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی سلێمانیسلێمانی لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند: ئەمشەو، لەسەر رێگای سلێمانی –دوکان بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل سێ‌ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداو حەوت کەسی تریش بریندار بوون.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ کاتژمێر 11 سەدان کەس کە زۆرینەیان خوێندکاران و لاوان بوون، لە مەیدانی شەهید جیهاد لە شاری عاموودێ کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد. دوکانداران دوکانەکانیان داخست و هاتنە ڕیزی خۆپیشاندارانەوە. لە ڕێپێوانەکەدا بەتووندی داگیرکاریی ڕژێمی تورکیا ئیدانە کرا.[2]
دەرەوەی کوردستان
- پەرلەمانتارێکی ئيئتیلافی سائيرون داوادەکات: سەرجەم کانديدەکانی پۆستی سەرکۆماری ئايندەی عێراق، سيڤی خۆيان بخەنەڕوو، دواتريش هەڵوێستی خۆيان لەسەر يەکپارچەيی عێراق ئاشکرا بکەن، ئەوانەش کە لايەنگری ريفراندۆم بوون داوای لێبوردن بکەن.[1]
- دەزگای قەزایی دەوڵەتی تورکیە لە حوکمێکدا ڕایگەیاندووە، کە سێ بەرهەمی مێژووی سەبارەت بە مێژووی نەتەوەی کورد بەتایبەتی کوردستان و کورد، بەرهەمی دوکتور قاسملوو، مۆڵەتی چاپکردنی نییە.[3]
- پەرلەمانتارێکی رەوتی حیکمە رایدەگەیەنێت: هەردوو هاوپەیمانی (چاکسازی و بنیاتنانەوە) و (بونیادنان) دەنگ لە بەرژەوەندی (بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح) دەدەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.[1]
- بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە هێرشەکانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا بەردەوامدەبێت، هاوکات بۆ هاوئاهەنگی سەربازیی لەگەڵ رووسیا کۆدەبنەوە.[4]
- ئیدارەی ترەمپ هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە بەردەوامدەبن لە کڕینی نەوتی ئێران و رایدەگەیێنێت هەر وڵاتێک تاوەکو رۆژی 4ی مانگی 11 ئاستی کڕینی نەوتی ئێران نەگەیێنێتە ئاستی سفر، رووبەڕووی مەترسی سزای ئەمریکا دەبێتەوە.[4]
- پاش قسەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، تمەن ئەوەندەی دیکە داکشا و ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە زیاتر لە 19 هەزار تمەن.[6]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 22
تڕامپ، دەڵیت کورد ئازایە و یارمەتیی ئێمەی داوە لە شەڕی داعشدا
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️18 کەس لە پارێزگای سنە بە هۆی گیرۆدەبوون بە مادەی سڕکەر لە 5 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، گیانیان لە دەست داوە
2.👁️بۆ خولی پێنجەمی پەڕڵەمان، نزیکەی 200 هەزار کەس مافی دەنگدانی تایبەتیان هەیە
3.👁️بەشداری ژنان لە کایەی سیاسیدا هیچ گرنگ نییە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ئاگادارییەک بۆ خوازیارانی وەرگرتنی منداڵ لە قوتابخانەکانی سابیس
2.👁️دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەسەر جموجۆڵی داعش لە خانەقین و گەرمیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
3.👁️گەریلا لە جولەمێرگ و بارزان چالاکیی ئەنجامدا 26-09-2018
4.👁️وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ئه و کەس و کۆمپانیایانە دەرکرد کە لە ساڵانی پێشوو قەرزیان لەسەر کەڵەکە بووە
✌️ شەهیدان
1.👁️دیمەن دەمیر
2.👁️نازلی کۆموش
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2017

ئاهەنگی بنکەی لالش بەبۆنەی سەرکەوتنی ریفراندۆمەوە

باکووری کوردستان
- هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: سوپای تورک ڕۆژی 20ی ئەیلول لە ئامەدئامەد ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، 10 هەزار سەربازی تورک بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنە بوون، ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی 23ی مانگ کۆتاییهات، ڕۆژی 22ی مانگ گەریلاکانمان لە لیجەلیجەی سەربە ئامەد یەکینەیەکی سوپای تورکیایان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارە لە هەمان شوێن چالاکییەکی دیکە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا.[3]
باشووری کوردستان
- ئێران دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەرانی بەڕووی باشووری کوردستان داخست.[1]
- وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئاشکرایدەکات پارتیپارتی و یەکێتی خەریکی داڕشتنەوە و رێککەوتنن لەسەر نەخشەڕێگەیەک لەبارەی بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند، پشتیوانی ئەم ڕیفراندۆمڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستان ناکەن، دەشڵێت بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق. [2]
- گرووپی ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە گشتپرسی باشووری کوردستان بە باشی و ئەرێنیان زانی و دەڵێن ئێمە پشتگیری لە رای خەڵک و مافی چارەی خۆنووسین دەکەین، دڵنیاتان دەکەینەوە کەوا بەریتانیا هاوپەیمان و دۆستی کوردە.[4]
- نووسینگەی فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: یەکێتیی ئەوروپا داوا لە هەموو لایەک دەکات ئارامبن و دان بەخۆدا بگرن. بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات پابەندبوونی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابوورییەکان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاشتییانە نوێبکەنەوە.[4]
- پەرلەمانتارێکی عەرەب داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات، ئه و پەرلەمانتارە کوردانە دەربکرێن کە بەشدارییان لە پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمدا کردووە، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: ناتوانن ئه و کارە بکەن، ئەگەر زۆریان پێخۆش نییە، ناگەڕێینەوە بۆ بەغدا.[5]
- شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە، “ژمارەیەک گرتەی ڤیدیۆو وێنە لەتۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوە تایبەت بەساختەکاری لەکاتی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەکی ڕاستی لەسەر ئه و ساختەکاریە دەست کۆمسیۆن نەکەوتوه و ئێمەش بەداواچون دەکەین لەوبارەیەوە”.[6]
- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، کێشەی سەرەکی بارزانی ئەوەیە خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیدا بمێنێتەوە دەشڵێت، ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەن بۆ دەستێوەردانی سەربازی.[2]
- لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە چەکدارانی داعشداعش هێرشێکی فراوانیان دەستپێکردووە بۆ سەر سەنگەرەکانی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لەنزیک زەرگە لە خورماتووخورماتوو.[2]
- مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی رایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە لە ئێستاوە ئامادەی گفتوگۆی جددین بۆ چارەسەر کێشەکان لەگەڵ بەغدا و تەئکیدیش دەکەینەوە کە ئێمە بژاردەی ئاشتیمان لەگەڵ هەموو لایەک هەڵبژاردووە.[7]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی داعشداعش بەمەبەستی تێکشکاندنی گەمارۆی سەریان لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە، هێڕشیان کردە سەر خاڵەکانی شەڕڤانان، بەڵام شەڕڤانان هێرشەکەیان تێکشکاند.[3]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 8
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئەنجامی‌ 818 بنکەی‌ دەنگدان لەسەرتاسەری‌ هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان
2.👁️ئەنجامی‌ ریفراندۆم لە شارەدێی بنگرد
3.👁️دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەنجامی بەرایی گشتپرسی رادەگەیێنێ
4.👁️رێژەی دەنگدانی ریفراندۆم لە کەمپەکان
5.👁️قایمقامی ناوەندی هەولێر: بۆ شەش مانگ خواردنی پێویست لەکۆگاکانماندا هەیە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا ژمارەیەک بڕیاری دژ بە هەرێمی کوردستان دەرکرد
2.👁️بارزانی سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ و قۆناخێکی نوێی راگەیاند
3.👁️دەنگدانی خەڵکی شارۆچکەی بەرزنجە بۆ ڕیفراندۆمی ساڵی 2017ی باشووری کوردستان
4.👁️رسالة من فتح الله كولن الى مسعود البارزاني
5.👁️ژمارە و رێژەی دەنگدەران لە هەڵەبجە، قەڵادزێ و سەیدسادق لە ریفراندۆمی 2017
6.👁️ژمارە و رێژەی دەنگدەرانی شارەدێی سەنگاو لە ریفراندۆمی 2017
7.👁️ژمارە و رێژەی دەنگدەرانی شارەدێی شۆڕش لە ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 دا
8.👁️نامەیەک لە فەتحوڵڵا گولەنەوە بۆ مەسعود بارزانی
✌️ شەهیدان
1.👁️Firaz Dağ (Mehmet Aksoy)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2016

ته‌رمی 11 شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه‌)

- قایمقامیەتی‌ سلێمانی‌ مۆڵەتی بە دەستەی‌ ناڕەزایی خەڵک و مامۆستایاندا بۆ ئەنجامدانی‌ خۆپیشاندان سبەینێ سێ شەممە لە 9 بۆ 12ی بەیانی لەبەردەم فەرمانگەی پەروەردە کە ماوەیەکە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.
- فەرمانبەرانی‌ ژمارەیەک فەرمانگەی سلێمانی ئەمڕۆ بایکۆتی‌ دەوامیان کردو بڕیارە ئەم هەفتەیە بەردەوام بن لەبایکۆتکردن.
- محەمەد موهدی ئەسڵان، هاوسەرۆکی شارەوانی هەزەخ لە لایەن دادگای تورکیاوە دەسگیرکرا.
- بەهۆی تەقینەوەی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە ناوچەی دێرکی سەربە پارێزگای مێردین-ی باکوری کوردستان دوو سەربازی تورک کوژران و هەشت-ی دیکەش برینداربوون.
- تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک تۆپبارانی گوندەکانی شارەدێی سیدەکان-ی سەر بە شارۆچکەی سۆران دەکەن.
- تەرمی 11 شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کە لەکاتی هێرشی داعش بۆسەر کۆبانی شەهیدکرابوون لە شاری مەنبەج لەناو گۆڕێکدا دۆزرانەوە.
- گەریلانی پەکەکە هێرشیان کردەسەر بازگەیەکی سوپای تورکیا لەسەر رێگای نێوان شاری شرناخ و وان لەباکوری کوردستان، 6 سەرباز کوژران و سەربازێکیش برینداربوو.
- کاتژمێر 9:20 خولەکی ئەمشه و چەند فڕۆکەیەکی سوپای تورکیا بناری قەندیلیان بۆردومان کردوە، دەنگی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا بە شێوەیەک بووە، کە خەڵکی ڕانیە و قەڵادزێ گوێیان لێ بووە.
- بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخمور رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە (300) مامۆستا و فەرمانبەری عەرەب، کە لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بوون، دوورخستەوە.
- د. میران محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ رایگەیاند، حکومەتی عێراق دەرمانی تاوەکو ساڵی 2018 بۆ دابینکردووین و حکومەتی هەرێمیش مانگانە بڕی ملیارێک و سەد هەزار دینارمان بۆ دابیندەکات بۆ کرینی دەرمان و پێداویستیەکانی تر.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️200 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لەچاوەڕوانی چارەسەردان
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیاندراوێکی لەبارەی بەخشینی بەشێک لە موچەی ئەفسەر و پلەدارەکانیان بۆ مامۆستایان بڵاوکردەوە
2.👁️سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان، لەبارەی پاشەکەوتکردنی موچەکانیان دوا مۆڵەت دەدەنە حکومەتی هەرێم
3.👁️وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بارەی دواخستنی کاتی دەوامی خوێندنەوە دەرکرد بۆ رۆژی 01-10-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-09-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️محەمەد موهدی ئەسڵان
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2015
26-09-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- فەرماندەی لیوای چواری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەنگال رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، دوو پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
- بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و چەتەکانی بەرەی ئەلنوسرە و گروپەکانی دیکە سەربەئەوان بەناوی ئەحرار ئەلشام و تابوری نورەدین ئەلزەنگی ڕوویداوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🎵 کارە هونەرییەکان
1.👁️ماڵەکە پیسە ئەحۆل
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2014
26-09-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی دۆیچەڤیللەی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، یەکەم وەجبەی چەک و پێداویستییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا گەیشتۆتە دەست پێشمەرگەپێشمەرگە کە 27 تۆن چەک و تەقەمەنییە و پێکهاتووە لە موشەکی دژەتانک و چەکی ئۆتۆماتیکی سووک و مام ناوەند.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
✌️ شەهیدان
1.👁️جگەرخوێن شێخ حەسەن (هۆگر کوردە)
2.👁️دەلیل حەسەن (دەلیل یابسە)
3.👁️دەلیل مەحمود (محێدین ئەحمەد)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2013
26-09-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- ئەو 18 زیندانییەی پارتی کرێکارنی کوردستان -پەکەکە- کە رۆژی 25-09-2013، لەگرتوخانەیی بینگۆل هەڵهاتن، لەبەرزاییەکانی گوندی ۆرتاچاناکی سەر بەشاری بینگۆل دەستگیرکرانەوە.
- لە شارۆچکەی کفری بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و لە ئەنجامدا دوو برا کوژران و دووانی تریشیان بریندار بوون.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️خاتون كلش (كليستان أمارة)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2010
26-09-2010
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەید بابەکر بەگی زەنگنە
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2009
26-09-2009
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️گوتفرید یۆهانس میوللەر
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2004
26-09-2004
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کردنەوەی یەکەمین ناوەندی فێربوونی زمانی کوردی لە شاری ئەستەمبوڵ.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2002
26-09-2002
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کۆچی دوایی هونەرمەند جابر پیرداود بە رووداوی ئوتومبیل، نێوبراو یەکێک بوو لە رابەرانی هونەری شێوەکاری لە شاری هەولێر.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-2001
26-09-2001
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- پارتی بەڕەسمی رایگەیاند کە بەهەموو شێوەیەک یارمەتیی ینک دەدات بۆ دژایەتی و لەناوبردنی سەربازانی ئیسلام، هەروەها ئەوەشی راگەیاند کە هەر سەربازانی ئیسلام بوون کە فڕانسۆ هەریرییان تیرۆرکرد.
- یەکێتی زانا ئایینییەکانی کوردستان بەیانێکی ناڕەزایی لەدژی سەربازانی ئیسلام بڵاوکردەوە و پشتگیریی خۆیی بۆ ینک دەربڕی.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1996
26-09-1996
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- رۆبەرت پێلەترۆ، لە بەردەمی لیژنەی پەیوەندییە جیهانییەکانی کۆنگرێسی ئامریکیدا رایگەیاند، کە ئامریکا هیچ ئیلتیزامێکی نییە بەوەی کوردەکانی سەرووی ئێڕاق بپارێزێت و نەهێڵێت سەددام حوسەین ناوچەی ئارام داگیربکاتەوە، چونکە کوردەکان خۆیان بانگهێشتنی سەددام دەکەن.
- مەسعود بارزانی، بۆ رۆژنامەی عارەبیی خۆرهەڵاتی نێوین رایگەیاند، کە بۆیە داوای یارمەتیی لە بەغداد کردووە، چونکە پیلانێک لە دژی شکۆی ئێڕاق و مانەوەی پارتیدا لە گۆڕێدا بووە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1994
26-09-1994
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کەناڵی تی. ڤی5ی فەڕەنسی، ریپۆرتاژێکی لەسەر باشووری کوردستان پیشاندا لە کاتژمێر 13.30 بۆ 14.30، کە هەرچی دیاردەی دواکەوتووی وەکو زکیر و حاڵی دەروێشەکان و زرک لە خۆدان و ئەو کەسانەی کە چەک دەفرۆشن و زیندانییەکانی دوژمن... و هتد پیشاندا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1992
26-09-1992
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کۆمەڵەی هاوکاری لە شاری بۆن، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم باڵوێزی ئێراندا سازکرد، وەکو ناڕەزایییەک بۆ تیرۆرکردنی شەهیدانی میکۆنۆس.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📷 وێنە و پێناس
1.👁️شەهیدانی میکۆنۆس
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1990
26-09-1990
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️عارف عەبدوڵڵا شینۆ عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1987
26-09-1987
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️زرار حەمەد مستەفا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1982
26-09-1982
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شالیار عەلی مستەفا (شالیار کوردۆ)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1981
26-09-1981
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📷 وێنە و پێناس
1.👁️چەند چەکدارێکی قیادە موەقەتە لە شنۆ؛ 26-09-1981
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1956
26-09-1956
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️تەوێڵە
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1930
26-09-1930
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- شەهیدکردنی سەرداری مەزنی کورد ئیسماعیل خانی سمکۆ، بە فێڵێکی د.ا لەلایەن سەرهەنگ سادق خانی فەرماندەی هێزی شنۆ لە شاری شنۆدا.؟

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 26-09-1925
26-09-1925
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- تورکەکانی هاوکاری شێخ سەعیدی پیران، شۆڕشگێری ئەرمەنی بۆغۆس ماکار ئەسکەندەریان لە سێدارەدا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-06-1925
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,778 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574