باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورددا هێرشی کردە سەر ماڵی حەوا کران دایکی ئاشتیی تەمەن 65 ساڵ و ماڵەکەیان تێکوپێکدا.[1]
- دەوڵەتی تورک کە بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان ئەم جارە لە گوندی شەمسەی حەسکیف هێرشی کردە سەر گۆڕ و گۆڕستانەکان. ئاڵای تورک بە دار و درەختی دووروبەری گۆرستانەکەوە هەڵواسران.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری
کرماشانکرماشان، چوار چالاکی فەرهەنگیی کوردی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی و ئەردەشیر مووسەوی خەڵکی کرماشان، مستەفا باقری ئاشنا خەڵکی کەنگاوەر و ئەرسەلان هیدایەتی خەڵکی قوروە، هەر کامەیانی بە 9 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.[4]

چوار چالاکی فەرهەنگیی کورد بە 36 مانگ زیندان مەحکووم کران
- هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری
سنەسنە 10 چالاکڤانی ئایینیی سوننە مەزهەبیان لە ماوەی مانگی رەمەزاندا دەستبەسەر کردووە. بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو 10 چالاکڤانە ئایینییە لە قوتابخانەی دارولعلومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوڵڵا لە گەڕەکی کانی کوزەڵەی شاری سنە و لەکاتی خوێندنی وانەی ئایینییدا دەستبەسەر کراون.[2]
- بە گوتەی سەرۆکی ناوەندی ئەنجوومەنی کرێکارانی بیناسازیی پارێزگای سنە، بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دۆخی بێکاریی کرێکارانی بیناسازی لە پارێزگای سنە زۆر مەترسیدار بووە و زیاتر 70%ی کرێکارانی بیناسازیی سنە لە ساڵی نوێوە بێکاربوون.[2]
-
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران، لە ناوچە سنوورییەکانی
سەردەشتسەردەشت تەقەیان لە پۆلێک لە
کۆڵبەرکۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک لە ناوی “کامڕان گوڵانی” گیانی لەدەست داوە. جێگەی ئاماژەیە، دیاردەی کۆڵبەری بەرهەمی سیاسەتی هەڵەی کۆماری ئیسلامییە کە بارودۆخێکی نالەباری ئابووری بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان هێناوەتە ئاراوە کە ناچار بن بۆ پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان پەنا بۆ دیاردەی مەترسیداری کۆڵبەری بەرن و بە شێوەی جۆراوجۆر ببنە قوربانی.[6]
باشووری کوردستان
- شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی
کۆرۆناکۆرۆنا، شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو بۆ ماوەی دوو رۆژ کەرەنتین دەکرێت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی پیادە، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بۆ قەزاکە و دەرەوەش قەدەغەیە.[2]
- ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی
مەخموورمەخموور کەوتەوە و زیاتر لە 110 دۆنم سوتاوە.[3]
- لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە دوو کەس بە ناوەکانی (ت.ح.ح) و (ه.ص.ا) بە تۆمەتی هێنانی 7 پارچه شوێنەوار و چوار هەزار و 786 سکە دەستگیر کراون، لە لێکۆڵینەوەکاندا هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەوەداناوە کە ئەو پارچە شوێنەوار و سکانەیان لە
سلێمانیسلێمانییەوە هێناوەتە هەڵەبجە بۆ ئەوەی لەوێ ساغی بکەنەوە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی رووسیا لە تلتەمر لە پارێزگای
حەسەکەحەسەکە لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا رێگەی ئێم4 یان کردەوە، کە تلتەمر بە
کۆبانێکۆبانێ دەبەستێتەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- لقی 26ی دادگای ئینقلابی تاران، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ قەدەغەکردن لە ئەندامیەتی لە گرووپە سیاسییەکانی بۆ سەکینە پەروانە هاووڵاتیی کوردی خەڵکی خوراسان بڕییەوە.[4]
- عادل عەبدولرەحمان، یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمی بارێ گران لە فیستیڤاڵیکی نێودەوڵەتی لە شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت.[2]
- وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، تورکیا پێشنیازی وڵاتەکەی بۆ چاککردنەوەی بۆریی گواستنەوەی گازی سرووشتیی ئێرانی رەتکردووتەوە و خۆیشی چاککردنەوەی بۆرییەکەی دواخستووە.[2]
- ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەیی عێراق، ئامارێکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند. بەپێی ئامارەکە، سەرجەم تاقیگەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە عێراق، پشکنین بۆ5762 پشکنین ئەنجامدراوه، تێیدا 163 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 73 هاوڵاتی چاکبوونەتەوەو سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[5]