Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
📅 20-10-2020
باکووری کوردستان
- لە زیندانی پیتی (دی) ئامەد 70 زیندانی سیاسی بۆ زیندانی ئاسایشی چڕی ژمارە 1 و ژمارە دووی هەمان شار دوورخرانەوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ راگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە شووشە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.[6]
باشووری کوردستان
- تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخموور روویدا و بەهۆیەوە سێ کوڕ و باوکێک شەهیدبوو
📅 19-10-2020
باکووری کوردستان
- سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چەند رۆژێکە، بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەڕنەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا دەسوتێن. ژینگەپارێزانی ناوچەکە لێدوانی قائیمقامی ناوچەکە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە درۆ دەخەنەوە.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد
📅 18-10-2020
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک لە شاری شرنەخ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی چەندین هاوڵاتی و لە ئەنجامدا 4 کەسیان دەستگیر کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەمین شەمس بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران کوژرا. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی کۆڵبەران کردووە. ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.[7]
- رێکخراوی هەنگاوی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگە
📅 17-10-2020
باکووری کوردستان
- گوڵتان کشاناک و گوڵسەر یڵدرم، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی کۆبانێ دا وتەیان لێ وەرگیرا و دیسانەوە سزای زیندانی بەسەر کشاناک دا سەپێنرایەوە و سزای زیندانیش لە ماڵەوە بەسەر گوڵسەر یڵدرم دا سەپێنرا.[2]
- لە چوارچێوەی ‘لێپرسینەوەی کۆبانێ’دا لێکۆلینەوە لەبارەی فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دەکرا، داگای تورکیش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە زینداندا بمێننەوە.[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو
--
📂 24 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 24-02-2020

بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون

باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپەهەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان وانوان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش رێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.[5]

بوومەلەرزەکەی وان


رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد فەرید لوتفی جێگری دەزگای ئیدارەدانی قەیرانەکان لە پارێزگای ورمێورمێ رایگەیاند، لە دوو بومەلەرزەکەی دوێنێدا لە پارێزگای ورمێ تەنها لە شاری خۆی زیاتر لە هەزار خانوو زیانیان لە نێوان 50 بۆ 70 لەسەد پێگەیشتوە. راشگەیاند، دەبێت 2 هەزار خێزان بە شێوەیی کاتی بەهۆی زیان بەرکەوتنی خانوەکانیان لە شوێنی تر نیشتەجێ بکرێن.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی دەڤەری برادۆستبرادۆستیان بۆردومانکرد و فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەردەوامن لە سوڕانەوە بەسەر ئاسمانی سنورەکەدا.[6]
- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە هەزار و 249 گەشتیار کە لە ئێران گەڕاونەتەوە لەژێر چاودێریدان و لە تەواوی مەرزەکانیش تیمەکانیان بەردەوامن لە پشکنین و چاودێرکردنی دۆخەکە.[2]
- بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەندکراوانی قەدەغە کرد.[5]
- لە بەرامبەر کەمتەرخەمییەکانیان و بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، بۆ جاری دووەم وەک ناڕەزایی دەربڕین وێنەی بەرپرسان لەسەر تاسە و چاڵی شەقامەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە دانران.[6]
- وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: وەزیری بەرگری عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 816 ملیار دیناری مووچەی ساڵی 2019ی پێشمەرگە و بەردەوامبوونی شایستە داراییەکانی بۆ ساڵی 2020.[2]
- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە هەماهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان ئەوان و حکومەت و وەزارەتی تەندروستی و بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە بڵاونەکرێتەوە کە بەهۆیەوە کۆمەڵگا توشی ترس و شڵەژان بکات.[2]
- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا لەمڕۆوە سەرجەم مەرزەکانی نێوان هەرێم و ئێران دابخرێت، ئەمەش وەکو هەوڵێک بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.[2]
- بەشی چالاکیی قوتابخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرهەولێر لە نووسراوێکدا داوا لە سەرجەم پەروەردەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکات سەرجەم کار و چالاکی و فیستیڤاڵەکان لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانەکان لە مانگی ئادار رابگرن.[3]
- لە زانکۆی سۆرانسۆران سمینارێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک بەڕێوەچوو، تێیدا زمان وەک بوون و ناسنامەی هەر نەتەوەیەک پێناسە کرا، هەروەها شارەزایانی زمان باسیان لەگرفتەکانی بەردەم زمانی ستانداردی کوردی کرد.[6]
- بەهۆی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان، 350 شۆفێری باشووری کوردستان لەنێو خاکی ئێراندان و ناتوانن بگەڕێنەوە باشووری کوردستان. ئەندامێکی ژووری بازرگانی سلێمانیسلێمانیش دەڵێت، ژیانیان لە مەترسیدایە.[3]
- رێکخراوی یەسنا، لە شاری سلێمانی ئاهەنگێکی بەبۆنەی جەژنی ژنانی زەردەشتی ئەنجامدا، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لەژنان و پیاوان ئامادەبوون.[6]

سلێمانی، جەژنی ژنانی زەردەشتی پیرۆزکرا


- بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، دەستەی دەستپاکیی کەرکوککەرکوک بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسی بەشی پلاندانانی پارێزگای کەرکوکی لە دادگا وەرگرتووە و بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی راکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەتیشی کردووە.[3]
- ژمارەیەک چەکدار پەلاماری هێزە ئەمنیەکانیان لەسنووری ناوچەی ئیسڵاحی سەربە شارەدێی جەلەولاجەلەولا دا.[4]
- بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ نەجەف رادەگیرێت.[5]
- لە عەنکاوەی هەولێر، لە ئەنجامی شەڕە چەقۆی دوو دکتۆر، یەکیان کوژرا و ئەوی تریشیان برینداربوو.[7]
- کۆمپانیای ئیعماری ئیماراتی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- 8هەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدەپەیەدە)، بە سرودی ئەی رەقیبئەی رەقیب دەستیپێکرد.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی بریچ قاس و کلوتی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرینعەفرین بە چڕی تۆپباران دەکەن.[1]
دەرەوەی کوردستان
- لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای روسیا و سوریا بۆ سەر خاڵێکی چاودێری سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب باکووری رۆژئاوای سوریا زیاد لە پێنج سەربازی تورکیا کوژراون.[4]
- رۆژنامەی سوزجوی تورکی لە زاری بەرپرسێک ئاشکرای کرد، ئابووری تورکیا هەر دێت و دادەکەوێت بەجۆرێک کۆی یەدەگی نەختینە لە بانکی ناوەندی وڵاتەکە لە ماوەی 20 رۆژدا بە رێژەی 27% زیان تۆماردەکات. ئاماژەی بەوەشدا، کۆی یەدەگی نەختینە لە بانکی ناوەندی تورکیا لە ماوەی 31ی کانوونی دووەم 33 ملیار و 917 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لەم مانگەدا بۆ 24 ملیار و 733 ملیۆن دۆلار دابەزیووە و بەگوێرەی ئەو ژمارەیەش بێت، ئەوە لە ماوەی تەنیا 20 رۆژدا نزیکەی 9 ملیار و 144 ملیۆن دۆلار زیانی تۆمارکردووە و هۆکاری ئەوەش بۆ قەیرانی دارایی لە وڵاتەکە دەگەڕێتەوە کە رۆژ دوای رۆژ لە زیادبوونە.[5]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 17
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بڕیاردرا بە دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە
2.👁️سەرۆکايەتيی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە 24-02-2020
3.👁️گرووپی هونەریی ئەستێرەکان بۆ ماوەی ساڵێک لە سەرجەم کار و چالاکییەکانی سڕکرا
✌️ شەهیدان
1.👁️ڕێزان کارا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2019

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 24-02-2019

باکووری کوردستان
- ڕۆژنامەوان و شێوەکار زەهرا دۆغانزەهرا دۆغان کە بەهۆی سازکردنی هەواڵ و شێوەکارییەکانی دەربارەی دڕندەیی دەوڵەتی تورک لە نسێبین دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ ئازاد کرا.[1]

ڕۆژنامەوان و شێوەکار زەهرا دۆغان ئازاد کرا


- 3 کەس بە ناوەکانی س.د، ب.ب و م.ک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەشی (دژەتێرۆر)ی فەرماندارەتیی جەندەرمەی ئامەدئامەد لە شارەکانی ئیزمیر، چاناککالە و ئیستەنبووڵ دەستگیر کران و ڕەوانەی دادگەی ئامەد کران. دادگەکەی دەوڵەتی تورک بە تۆمەتی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) بڕیاری زیندانی کردنی بۆ س.د و م.ک دەرکرد. کەسەکەی دیکەش بە مەرجی کۆنتڕۆڵی دادی ئازاد کرا.[1]
- ئەمرۆ لەبەردەم 'شاروانی 3' لە شاری هەولێرهەولێر، ژمارەیەک لە دانیشتووانی گەڕەکی هەولێری نوێ، بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی رێگاوبان و کەمی ئاو و کارەبا، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەش لاوی خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵەهانەگەرمەڵەی شاری پاوەپاوە، لە لایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار شوناسی ئەو شەش هاووڵاتییە کوردەی بە ناوەکانی هونەر محەممەدی، مەجید لەهۆنی، هەژیر قادری، دیار بەکری، میلاد محەممەدئەمینی و بەهمەن ڕەحمانی ڕاگەیاندووە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە، لە لایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە لە کاتی دەسبەسەر کردنیاندا، ئازار ئەشکەنجە دراون و لەو پەیوەندییەدا، هونەر مەجیدی لووتی بریندار و مەجید لەهۆنی لاقی بە بریندار بووە. ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە، پاش دەسبەسەر کردنیان بۆ کڵانتەری شاری نۆدشەنۆدشە ڕاگوێزراون.[6]
- هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لەسەرسنوورە دەستکردەکانی نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی خوی گروپێک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامی ئەو هێرشە کۆڵبەرێک بە ناوی مەجید عەزیمی کە تەمەنی 26 ساڵە بە سەختی بریندار بووە.[1]
باشووری کوردستان
- لە ئەنجامی داڕوخانی سەقفی بینای فەرمانگەیەکی حکومی لە هەڵەبجەهەڵەبجە 14 کرێکار برینداربوون و بەرپرسێکی تەندروستیش رایدەگەیەنێت: زۆربەی برینەکان شکاوییە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.[4]
- لەیلا عەلی خان هاوسەری تاکور زەردەشتیتاکور زەردەشتی و یەشاری کوڕی، بۆ بەدواداچوون لە دۆخی چالاکوان تاکور زەردەشتی، کە ماوەی 27 ڕۆژە لە ڕەشبگیرییەکەی دهۆکدهۆکدا دەستگیرکراوە و تا ئێستا لە زینداندایە، سەردانی نوێنەرایەتیی سلێمانی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییان کردووە.[2]
- چەند رۆژێکە بەهۆی داواکردن بۆ دامەزراندن لە کارگەیەکی گوندێکی سەر بە شارەدێی بازیانبازیانی سنوری پارێزگای سلێمانیسلێمانی پشێوی لەنێوان دانیشتوانی گوندەکە و بەرپرسانی کارگەکە دروست بووە و تەقەش لە کارگەکە کراوە و بەڕێوبەری شارەدێی بازیانیش دەڵێت: گرفتەکان چارەسەرکراون.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی خەربەندەلووی سەر بە شارۆچکەی ئاخجەلەرئاخجەلەر لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵچەمچەماڵ کچێک بەناوی (ک.ئ.م) تەمەن 21 ساڵ بە گوللەیەک کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.[5]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک بە ناوی (م، ع، ق)، لەدایکبووی ساڵی 1951 لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شەهیدانی ئازادی لە شاری سلێمانی، بە چەقۆ خۆی بریندار کرد، دوای گەیشتنی هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕووداوەکە کرا و بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی رابردوو، لە کۆگەی بوتڵی غاز لە کەمپی هۆلێی باشووری شاری حەسەکەحەسەکە تەقینەوەیەک ڕوویدا. به و هۆیەوە 14 کەس بریندار بوون.[1]
- شەوی ڕابردوو سوپای تورک بە قووڵایی پێنج کیلۆمەتر لەسەر سنووری کۆبانێکۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، تۆپبارانی گوندی زۆرئاڤای کرد.[2]

بەهۆی تەقینەوەیەک لە حەسەکه 14 کەس بریندار بوون


دەرەوەی کوردستان
- فەوزی ئەتروشیفەوزی ئەتروشی بریکاری وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری عێراق، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە بەغداد کۆچی دوایی کرد.[3]
- بەبۆنەی 21ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بە دەسپێشخەری ئەنیستیتۆی کوردو پلاتفۆرمی یارسان لە شاری ستۆکهۆڵم-ی سوید دەربارەی مێژوو و ئایینی یاری (یارسان)سمینارێک بەڕێوەچوو.[1]
- نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار تادێت بەرەو دابەزین دەڕوات و لە ئێستادا هەر دۆلارێک بەرامبەر 13 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.[4]
- ڕژێمی ئێران ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەی سەربازیدا لە کەنداوی هورمز، مووشەکێکی ژێردەریایی بەشێوەیەکی (سەرکەوتوو) تاقی کردووەتەوە.[1]
- لە کۆنفڕانسی نێونەتەوەییی گەلاندا کە له ڤەنزوێلا لە لایەن بزووتنەوەی گوندنشینانی بێخاک ساز کراوە، یادی ژنەشۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسزساکینە جانسز کرایەوە.[1]
- لە کۆنگرەی پارتیی چەپی ئەڵمانیادا لە شاری بۆن، پشتگیری بۆ بەرخۆدانی مانگرتوان ڕاگەیەنرا. هاوکات هاوشارەداری جزیر لەیلا ئیمرەت لە کۆنگرەکەدا گوتەیەکی پێشکەش کرد.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 22
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ساڵی 2018، 2 هەزار و 74 کەس سودمەندبوون لە یاسای لێبوردنی گشتی
2.👁️لە هەرێمی کوردستان 68 ئافرەت بەهۆی تیرۆر و تاوانی گەورە وە بڕیاری لە سێدارەدان و زیندانی هەتا هەتاییان بۆ دەرچووە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️چەند بریارێک لە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستانەوە
2.👁️هێزەکانی رزگاری عەفرین لەدژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا 24-02-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زارا دۆغان - زەهرا دۆگان
2.👁️فەوزی ئەتروشی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2018

سوپای تورک منداڵێکی پێنج ساڵانی کوشت

باکووری کوردستان
- ئاسایشی ئامەدئامەد لە هەڵمەتێکدا هەزار و 432 کەسی پشکنی و لێپرسینەوەیشی لەگەڵ هەزار و 393 کەس ئەنجامدا.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دووکاندارەکانی شارەکانی بانەبانە و پیرانشارپیرانشار، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی بێکاریی و داخستنی دەروازە سنوورییەکان مانیان لە کارکردن گرت و دووکان و بازاڕیان داخست.[2]
- ئیبراهیم عەزیزیئیبراهیم عەزیزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی کۆمەڵەی ئێران جەختیکردەوە، کە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتوانی عەفرینە، ڕاشیگەیاند، کە ئەوان ئامادەن هێزی پێشمەرگە بنێرنە عەفرین، داواشی لە حکومەتی هەرێم کرد سنورەکانیان بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا ئاوەڵا بکەن.[2]
باشووری کوردستان
- لە باشوری کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەریی بۆ پشتیوانیی عەفرین دەستیپیکرد.[3]
- پارتی ڕێگرییکرد لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییەی، کە بڕیاربوو لە شارۆچکەی سۆرانسۆران بۆ پشتیوانیی عەفرین ئەنجام بدرێت.[2]
- حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵای لە وەزارەتی ناوخۆو بەرگری رەوانەی کەرکوککەرکوک کردووە بۆ بەدواداچوون لەبارەی دۆخی ئەمنی شارەکەوە.[1]
- دژە تیرۆری عێراق تەئکید دەکاتەوە، بەهەموو هێزو توانایەوە رووبەڕووی هەر هێزێک دەبنەوە هەوڵ بدات لەشارەکە نزیکبێتەوە، پۆلیسی شارەکەش ئاماژە بەوە دەکات، دۆخی سەنتەری کەرکوک و دەوروبەری ئارامە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی عەرەبوێران بۆردوومان دەکەن و لە گوندی حاجیلکا-ش شەڕی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوودەدات.[2]
- لە عەفرینعەفرین منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان بە ناوی ئیبراهیم رەشیدئیبراهیم رەشید کرایە ئامانجی هێرشی سوپای تورک و شەهیدبوو.[2]
- سوپای تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانی دژەمرۆیانە لە دژی هاوڵاتیانی عەفرین، لە کردەوەیەکی دیکەدا چوار هاوڵاتیی گوندنشینی بەتەمەنیان بەیەکەوە بەستووەتەوە و لە دەوریان مینیان چاندووە.[2]
- سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کاروانی هاوڵاتیانی جزیرەجزیرە و فورات، کە بەرەو عەفرین بۆ پشتگیریی بەرخۆدان بەرێکەوتبوون، ئەو هاوڵاتیانە گەیشتنە عەفرین و کەمێک پێش ئێستا بەشداری ڕێپێوانی گەورە بۆ پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین بوون.[2]
- شاندێکی ژنانی سێ پارچەی کوردستان بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.[2]
- لە دەوروبەری گوندی ئۆمەرای سەربە شەرای کانتۆنی عەفرین، شەڕێکی سەخت لە نێوان شەرڤانانی یەپەژە و یەپەگەدا و هێزە داگیرکەرەکاندا ڕوودەدات و ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و چەتەکانی سوپای تورک لەو شەڕەدا کوژراون.[2]
- سوپای تورکیا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر کاروانێک لەو ئۆتۆمبێلانەی ویستوویانە بچنە عەفرین. تورکیا دەڵێت، ئەم کاروانە هەڵگری چەک و تەقەمەنی بووە بۆ شەڕڤانان. بەڵام چەند کەس لە بریندارەکان کە بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، دەڵێن، ئەوان سڤیل بوونەوە و تەنیا ویستوویانە بەو شێوەیە پاڵپشتی لە عەفرین بکەن. رەتیشیدەکەنەوە چەک و تەقەمەنیان بۆ عەفرین گواستبێتەوە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، کاروانەکە لە شارەکانی قامشلۆقامشلۆ و کۆبانێکۆبانێ-وە بۆ عەفرین دەڕۆیشت بۆ ئەوەی پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵکی ئەو هەرێمەی رۆژئاوای کوردستان دەرببڕن.[4]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 19
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️جیاوازیی باران بارینی نێوان ساڵانی 2017 و 2018
2.👁️راپەڕین: کارگەکانی بەرهەمهێنانی بلۆک لەکاردەکەون
3.👁️سوپای تورکیا و هەسەدە ئاماری کوژراوەکان بڵاودەکەنەوە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️کۆسرەت رەسول وەڵامی نامەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە رۆژی 24-02-2018 بۆیی ناردبوو، دەداتەوە
✌️ شەهیدان
1.👁️آخين ميدانا (محمد رشيد)
2.👁️آمد بريتان (أسد هورو)
3.👁️ئیبراهیم رەشید
4.👁️سيدار شيراوا (دمهات حسين)
5.👁️عبد الحميد عفرين (عبد الحميد حمو)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2017

هانزاد

- حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی راپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەداتەوە کە تیایدا ئەوە باسکردووە، لە کوردستان رێگری ئازادیی کاری میدیا هەیە و دەزگا ئەمنیەکانیش مامەڵەی خراپ لەگەڵ رۆژنامەنوسان دەکەن.[1]
- بە هەوڵی بەرێوەبەرایەتی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش لە پارێزگای دهۆک، شەوی رابردوو کچێکی کوردی ئێزدی تەمەن شەش ساڵان بەناوی هانزاد لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرا.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژانی مەلا مەحمودمەلا مەحمودی راگەیاند، کە کۆتایی مانگی رابردوو لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەگولە کوژرا.[2]
- شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا، بۆردومانی بناری قەندیلقەندیل و چیای کورتەککورتەک کرایەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 30 گوند بێ کارەبا مانەوە.[3]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️کرێکاری 33 وڵات لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زوحال دەمیر
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2016
24-02-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
✌️ شەهیدان
1.👁️(Dilo Cîcek (Canfeda Welat
2.👁️(Naziliye Talib (Ruken Botan
3.👁️(Reşîd Huseyin (Cudî Efrîn
4.👁️(Welat Oso (Serbest Cîlo
5.👁️دلو جيجك (جان فدا ولات)
6.👁️دلۆ جیجەک (جەنفیدا وڵات)
7.👁️دلۆ چیچەک (گیانفیدا وڵات)
8.👁️رشيد حسين (جودي عفرين)
9.👁️رەشید حوسێن (جودی ئەفرین)
10.👁️نازلية طالب (روكن بوطان)
11.👁️نازلیە تالیب (ڕوکەن بۆتان)
12.👁️ولات أوسو (سربست جيلو)
13.👁️وڵات ئوسو (سەربەست جێلو)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2015
24-02-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمێکی چێنراو لەگەڕەکێکی قەزای خورماتوو سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو سێی دیکەش برینداربوون.
- دوو فڕۆکەی جەنگیی داگیرکەری تورک لە جۆری F4 لە باکووری کودستان کەوتنە خوارەوە و 4 فڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا.
- مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانی کردووە کە دەبێ رێگە لە چالاکیی ئەو هێزەی بەناوی حەشدی شەعبی لە شةنگال دروستکراوە بگیرێت و پێکهێنانی ئەو هێزە بە نایاسایی لە قەڵەم دەدات و داوای هەڵوەشانەوەشی دەکات.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حەشدی شەعبی
✌️ شەهیدان
1.👁️Mehmed Işiklar(Berxwedan Varto)
2.👁️ئیمرا ئەسڵان (عەلی شێر دەرسیم)
3.👁️ڤینار سامسور
4.👁️کەیت تۆماس برۆمفیلد ناسراو بە (گەلهات رومەت)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2014
24-02-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

باشووری کوردستان
- سێ بومەلەرزەی یەک لەدوای یەک نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێنپێنجوێنی دا، بەرپرسانی کەشناسی رایدەگەیەنن بومەلەرزەکان بەبێ زیان تێپەرین.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2013

هەرەسهێنانی چیای سارا

- چیای سارا، لە سنوری قەزای دوکان بەهۆی بارانبارینەوە هەرەسی هێنا و رێگای دوکان و ناحیەی بنگرد و دۆڵی جافایەتی داخست.
- واسق بەتات، سەرکردەی سوپای موختار و ئەمینداری گشتی حزبوڵای عیراق، هۆشداریی دایە هەرێمی کوردستان پەل بۆ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و دیالە و سەلاحەدین نەهاوێژێ، راشیگەیاند: "پێویستە کوردەکان سنووری هەرێمەکەی خۆیان قبوڵ بکەن، چونکە هەر پەلهاویشتنێک بۆ دەرەوەی ئەو سنوورە، وا دەکات ئەو سێ پارێزگایەش لەدەست بدەن کە هەرێمێکیان بۆ پێکهێناوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2011
24-02-2011
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەختیار عەلی نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی باوکی رێژوان دەکات
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2008
24-02-2008
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بنکەی مەقام
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-2005
24-02-2005
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- تیرۆریستە عەرەبەکان هێرشیانکردە سەر بارەگای ینک لە موسڵ و لە ئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و هیچ زیانێکیش بەر ینک نەکەوت.
- دووەم ڤیستیڤاڵی موزیکی رەسەنی کوردی لە شاری سلێمانی بەبەشداریی 15 تیپی کوردی دەستیپێکرد، ئەم ڤیستیڤاڵە 4 رۆژ دەخایەنێت.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-1997
24-02-1997
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- د.ا و د.س، لە دیمەشق رێکەوتننامەیەکی ئابووری و بازرگانییان مۆرکرد.
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، بۆمبێک لە بارەگای بەعس لە گەڕەکی ساری کەهیەی کەرکوکدا تەقیەوە.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-1994
24-02-1994
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- سوبحی حربی پارێزگاری حەسەکە، بە لێپرسراوانی دامودەزگا سەرەکییەکان و ئەنجومەنی شارەوانیی حەسەکەی راگەیاند، کە تۆمارکردنی نێوی کوردی بۆ دوکان و فابریکەکان پێچەوانەی بڕیارەکانی وەزارەتی نێوخۆی سوریایە.
- د.س، بە رەسمی نێوی گوند و شار و جادەکانی خۆرئاوای.ک کردە عارەبی.
- رۆژنامەنووس، کامەران قەراخی، وانەیەکی بەنێونیشانی نەشونماکان لە کوردستانی ئێڕاق و پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا لە ساۆس پێشکەشکرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەدهۆش - حەمە عەلی خەیات
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-1989
24-02-1989
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️خالید ئەحمەد عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-1979
24-02-1979
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و کەریمی حیسامی لە قوبروس، بۆ نزیکبوونەوەی پارتی و حدکا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کەریمی حیسامی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-1955
24-02-1955
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- بەستنی پەیمانی بەغداد لە نێوان ئێران و تورکیا و ئێڕاق و پاکستان و ئنگلستاندا، بۆ لێدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-1925
24-02-1925
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- بە هۆی پێکدادانی پیاوەکانی شێخ سەعید و تورکەوە، تورکەکان جەمیل پاشا زادە ئەکرەم و دوکتۆر فوادیان خستە بەندیخانەوە.
- رزگارکردنی شاری ئەڵازغ.
- داگیرکەری تورک، بڕیاری حوکمی عورفی لە کوردستاندا دەرکرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-1924
24-02-1924
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مێجەر سۆن
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 24-02-1918
24-02-1918
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- هەرچەندە مار شەمعونمار شەمعون، بەڵێنی شەڕوەستانی دابوو، بەڵام شەڕ هەر لە شاری ورمێورمێدا بەردەوام بوو، گەورەکانی شاری ورمێ، پەنایان بۆ کونسوڵخانەی ئامریکا برد، تاوەکو ئەوان هەوڵی راگرتنی شەڕەکە بدەن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مار شەمعون
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,921 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574