باکووری کوردستان
- پارتی دیموکراتیکی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) ئەمڕۆ بە بەشداریی پەروین بوڵدان و سزای تەمەلی هاوسەرۆکانی گشتی لە هۆڵی کۆنفرانسی ئەیاز ئێلەگانس لە ناوچەی پەیاسی
ئامەدئامەد بە رێکخستنی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ناوی پاڵێوراوەکانی بۆ هەڵبژاردی شارەوانییەکان ئاشکرا دەکات، بەڵام پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر هۆڵەکە. دوای هەڵکوتانەکەی پۆلیسی تورک ئەمروڵا یاڵچن راوێژکاری فراکسیۆنی هەدەپە و موراد گۆکداغ خەباتکاری هەدەپە دەستگیرکران. یاڵچن و گۆکداغ لەلایەن پۆلیسەکانەوە بران بۆ ناوەندی پۆلیس و دوای وەرگرتنی وتەکانیان ئازاد کران.[1]

هەدەپە لە مەڕاسیمێکدا کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ناساند
- هەدەپە لە شاری ئامەد بە مەڕاسیمێکی بەرفرەوان کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ناساند. لە مەڕاسیمەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە کوردان ئەم دەرفەتە گەورەیە بەکاردێنن و وانەیەک دەدەنە ئاکەپە.[1]
باشووری کوردستان
- ژمارەی قوربانییەکانی بۆردوومانەکەی دوێنێی داگیرکەری تورک لە دێرەلووک بەرزبووەوە بۆ 4 قوربانی و 2 بریندار.[2]

قوربانییەکانی کۆمەڵکوژییەکەی داگیرکەری تورک
- لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکدا چوار هاوڵاتی شەهید بوون، بەڵام دوانیان نادیارن، هاوڵاتیانیش کە دەیانەوێت بەشوێن کەسوکاریاندا بگەڕێن، ڕێگرییان لێدەکرێت و بنکەکانی سوپای تورک لە سنوری
دێرەلوکدێرەلوک ئاستەنگیان بۆ دروست دەکەن.[4]
- سامی ئۆشانا، بەڕێوەبەری شارەدێی دێرەلوک لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکەوە بانگەوازی لە حکومەت و پەرلەمانی هەرێم کرد، کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەستبەکاربن و هۆشداریی بدەنە دەوڵەتی تورک بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی.[4]
-
ڕژاکڕژاک، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سنووری دێرەلوک کرد و داوایان کرد، هەموو لایەن و پێکهاتەکان هەڵوێستیان هەبێت، ڕاشیانگەیاند: بەکاربەدەستانی باشور دەڵێین، ئەوانەی خوێنیان ڕژا خەڵکی مەدەنی ئەم هەرێمەن، پێویستە بە سیاسەتی تەسلیمکارانەی خۆیاندا بچنەوە.[4]
- کۆچی دوایی ئەرشیڤوانی بەناوبانگی شاری سلێمانی
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشەئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە.[2]
- بەپێی بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەعات 12ی ئەمشه و گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانیسلێمانی کۆتایی پێدێت.[3]
- هێزێکی ئەمنی لە شارەدێی دینارتەی سەر بە شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێ هەڵیان کوتایە سەر بارەگای کۆمیتەی دینارتەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسی ئەو کۆمیتەیەیان بەناوی
عاسف حسێن زێباریعاسف حسێن زێباری دەستگیر کرد.[5]
- راوێژکارێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەگەڵ پێکهاتەکانی
کەرکوککەرکوک لە بەغدا کۆبووەتەوە و گوتوویەتی نابێ
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە کەرکوک بمێنێت و دەبێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە چونکە لە نەمانی پێشمەرگە ناوچەکە بەرەوڕووی هێرشی تیرۆریستی بووەتەوە.[6]
- لەسنوری گوندەکانی ناوچەی ئیسڵاحی سەربە
جەلەولاجەلەولا گروپی تیرۆرستی
داعشداعش پەلاماری هێزەکانی پۆلیسیان داوه و شەڕێکی سەخت بەردەوامە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە جەرابلووس، 3 تەقینەوەی یەک بەدوای یەک ڕوویاندا. بە گوێرەی زانیارییەسەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکان 2 کەس کوژران و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.[1]
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی گوندی ئووم هۆش-ی سنووری کانتۆنی شەهبا-یان کرد لە باکووری حەلەب.[1]
دەرەوەی کوردستان
- فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، رەزان ساریجا و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ ئەوەی بچن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن، بۆ جاری 784هەم سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی تورکیایان لە بورسا کرد.[1]
- 50 براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان نامەیەکی هاوبەشیان بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نارد.[1]
- جۆن پۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند: سوپای وڵاتەکەمان لە سوریا ناکشێنینەوە تاکو گرنتی پاراستنی کوردەکان نەکەین.[3]