باکووری کوردستان
- بەکر پۆڵات و جانان تاغتەکین هاوسەرۆکانی شارەوانی شاروچکەی ساریجانی ناوچەی دەپی
خارپێتخارپێت دەستگیرکران. بە پێی زانیاریەکان پۆلیسی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوسەرۆکانی شارەوانی و هەردووکیان و محەمەد ساری بەڕێوەبەری
هەدەپەهەدەپە دەستگیرکراون. باڵەخانەی شارەوانیش لە لایەن سەربازانەوە گەمارۆ دراوە.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- عەلیڕەزا کاکاوەند بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای
کرماشانکرماشان، بە راگەیاندنەکانی ئێرانی وتووە: لەم پارێزگایەدا نزیکەی 400 گوند کێشەی کەمیی ئاویان هەیە. کاکاوەند ئاماژەی بەوەداوە: کە ئەم 400 گوندە زیاتر لە 20 هەزار دانیشتوویان هەیە و لە ئێستادا 80 بۆ 85 گوندیان بە تانکەر ئاویان دابین دەکرێت و بۆریی ئاویان بۆ رانەکێشراوە.[4]
-
یەرەکەیەرەکە رایگەیاند، ئێران هێزێکی زۆری بردووەتە گوندەکانی سنووری شاری
مەریوانمەریوان و لە خوێندگا و مزگەوتەکاندا جێگیرکراون و لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکردووە.[5]
- ئێران هێزێکی زۆری هێناوەتەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران دەڵێت، ئامانجیان لێدانی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە خاکی باشووری کوردستان. هەروەها هۆشداریی دەدات لەئەگەری هەر جموجۆڵیک هێرشیاندەکرێتەسەر.[1]
باشووری کوردستان
ڕانیە، دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ئەنجامدرا
- لە پەیامێکدا
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، لە ئەگەری رێکنەکەوتنی بەغدا و هەولێر، هەڵپەساردنی بەشداری لە پەرلەمان و حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت یەکێک دەبێ لە بژاردەکانی حزبەکەی.[4]
- زێرەڤان موسا، بەڕێوەبەری شارەدێی دەرکار رایگەیاند، تۆپخانە و فڕۆکەکانی تورکیا چیای خانتیریان لە سنووری
زاخۆزاخۆ کردووەتە ئامانج و 23 مووشەک و تۆپ ئاراستەی ناوچەکە کراون. بەڕێوەبەری شارەدێی دەرکار ئاماژەی بەوە دا، هێرش و تۆپباران و بۆردوومانەکانی تورکیا ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ دانیشتووانی 15 گوند دروستکردووە.[1]
- لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 299 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 11 کەسی دیکەش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە رۆژانە سەدان تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێن لەبەرئەوەی داوادەکەین بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ رەچاوکردنی پێداویستییەکانی ژیان رابگەیێنرێتەوە. بەتایبەت هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەتووندوتۆڵی وەک ئێستا بمێنێتەوە.[1]
- لە سنووری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە لە گوندی
سەرگەتسەرگەت، شەڕ لەنێوان پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان و چەند کەسێک روویدا، پۆلیس دەڵێ ئەوانە کاڵایان لەئێرانەوە بەقاچاخ هێناوە، لە ئەنجامدا یەکێکیان کوژرا و بنکەی پاسەوانی سنووری سەرگەتیش لەلایەن کەسوکاری کوژراوەکەوە سووتێنرا. فەرماندەی پاسەوانەکانیش بریندارکراوە.[1]
- جارێکی دیکە بەشێک لەکارمەندانی هاتوچۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی مووچەکانیان لەبەردەم باخی گشتی
سلێمانیسلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لە گوندی کەژەک لە
سیدەکانسیدەکان چەند بنەماڵەیەک بووەتە شەڕیان و کوژراو و برینداریان هەن.[1]

4 کەس لەسەر زەویوزار لە گوندی کەژەک کوژران
- لە شەڕی نێوان دوو خێزان لە
هەولێرهەولێر، ژنێکی تەمەن 40 ساڵ کوژرا، کە دوور و نزیک پەیوەندی بە کێشەی ئەو خێزانانەوە نەبووە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لەنێو بازاڕی شاری سەرێ کانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار هەن.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەئەنجامی بۆردومانێکی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندێک لە رۆژهەڵاتی
کۆبانێکۆبانێ چوار چالاکوانی ژن گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بە سەرۆکایەتیی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و پرسی نەوت، بودجە، داهاتی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی ناوخۆ تاوتوێدەکرێن.[1]
- وتەبێژی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 2445 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و 121 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێ، لە 24 کاژێری رابردوودا 27 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە؛ کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکەش گەیشتووەتە پێنج هەزار و یەک کەس.[1]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی کۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە راگەیاند. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پشکنینی پزیشکی بۆ 10 هەزار و 672 گومانلێکراو ئەنجامدراوە و تووشبوونی هەزار و 826 کەسی دیکە بە پەتاکە پشتڕاست کرایەوه. وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 84 کەسیش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.[3]