باکووری کوردستان
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی
ئاگریئاگری، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش رایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و بەرپرسانی حکوومەتیش بەنیسبەت چارەسەرکردنی پزیشکیی زیندانییە تووشبووەکان کەمتەرخەمن.[6]
- بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای
ئیلامئیلام باسی لە دەسبەسەریی دوو کەس کە بەڕێوەبەرانی پەیجی ''ئینیستاگرام لە شاری ئیلام کرد.[6]
- بە پێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، پاش دوو حەفتە لە گواستنەوەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی
ورمێورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هێشتا چارەنووسی نادیارە.[9]
- کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی موفیدە حەسەن نژاد کچی حەسەن، خەڵکی گوندی قەبەغلووی شاری
سەقزسەقز، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.[6]
باشووری کوردستان
- درەنگانێکی شەوی رابردوو، هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک، گوندەکانی دایلان و رێگای کەورەت-یان لە دەڤەری
برادۆستبرادۆست بۆردومان کرد، بەهۆیەوە پردی رێگای نێوان گوندی دایلان و رێگای کەورەت روخا کە پردەکە دەشتی هێرت بە خواکورک و شارۆچکەی
سۆرانسۆران دەبەستێتەوە کە هاتووچۆی زیاتر لە 200 گوندی لەسەرە. بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە جگە لە زیانی ماددی و تێکدانی ژینگەی ناوچەکە هیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی مەسیحی-یان لە سنوری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی و چیای کۆرەژا-یان لە شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ بۆردومان کرد.[4]
- کۆمپانیای گووگڵ ماپس ڤیو بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلەکانی خۆی هێناوەتە هەلێر و ماوەی چەند رۆژێکە سەرقاڵی رووماڵکردنی گەڕەکەکانی
هەولێرهەولێرن بۆ ئەوەی بیانخاتە نێو نەخشەی جیهانی.[2]

بۆ یەکەمجار گووگڵ ماپس ئۆتۆمبێلەکانی دەهێنێتە هەولێر
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە
دهۆکدهۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێن.[7]
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەستنیشانکراون کە پێنج ئافرەت و سێ پیاون.[7]
- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەو توشبووانەی ئێستا تۆمار دەکرێن، هەر توشبووی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنایە، بەڵام ژمارەکەی هەڵکشاوە، دەشڵێت: مەترسی توشبووانی نوێ لەوەدایە، کە 8٪ی توشبووان سەرچاوەی توشبوونیان دیار نییە، ئاماژە بەوەشدەکات، کە بەهاوکاری
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ بەردەوام دەبن لە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.[4]
- ژنێک بەناوی (د. ئ. ح) لەدایک بووی ساڵی 1987 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی
قەڵادزێقەڵادزێ، گەڕەکی راپەڕین بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی نەخۆشخانە، ڕێژەی سوتاوەیەکەی 100% بووە، پاش گەیشتنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.[4]
- لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تەواوی ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە، کە لەسەر رێکەوتنی رادەستکردنی نزیکەی 200 زیندانی داعش بە حکومەتی عیراق لە یەکێتی گیراون و هەروەها جەختدەکاتەوە، پێشتر هەولێر هەزار و 500 زیندانی داعشی رادەستی بەغدا کردبوو.[3]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ، رایگەیاند: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتەکەی دوێنێیدا دانی بە شکستی خۆی و حکومەتەکانی پێشوی هەرێمدا ناو ئاماژە بەوەشدەدات کە لەدوای جەژن خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن و دەشڵێت: هیوادارم دوای جەژن ببێتە جەژنی روخانی ئەم دەسەڵاتە کوردییەی کە 29 ساڵە هەرێم و خەڵکەکەی بە ئەمڕۆ گەیاندوە.[8]
- لە بەیانی ئەمڕۆە جموجۆڵێکی زۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە
مەخموورمەخموور دەبینرێت. فڕۆکەکان کە دوێنێش بەسەر ئاسمانی کامپەکەوە دەسووڕانەوە، ئەمڕۆش بێ وەستان بەسەر ئاسمانی کامپەکە دەسووڕێنەوە، بەڵام نازاندرێت ئەو فڕۆکانە سەربە چ وڵاتێکن و لە ئێستادا جموجۆڵەکانیان بەردەوامە.[4]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رۆژئاوای
کەرکوککەرکوک چەکدارانی
داعشداعش هێرشیان کردە سەر
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و بەوهۆیەوە کەسێکی سڤیل کوژراوە کە جووتیارە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- شەوی رابردوو، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی مەخالەق-یان لە عەین عیسا تۆپبارانکرد و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکان و دەخڵ و دانی هاووڵاتییان ئاگریان تێبەربوو.[1]

داگیرکەران ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی مەخالەق لە عەین عیسا بەردا
-
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
پەیەدەپەیەدە ئاشکرای دەکات، لەگەڵ
ئەنەکەسەئەنەکەسە لەسەر چەند خاڵێک هاوڕان، بەڵام هیچ رێککەوتنێک لەنێوانیان واژۆ نەکراوە.[5]
- دەوڵەتی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی، لە باکوری رۆژئاوای تل تەمر زەوی و زارە کشتوکاڵیەکانی گوندی ریحانیە و قاسمیە و ئوم ئەلکێفیان سووتاند. لەگەڵ هەوڵی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە لە لایەن خەڵک و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، بەڵام هێزی داگیرکەران هێرشیان کردە سەریان و نەیانهێشت ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت.[1]
دەرەوەی کوردستان
- 6 کەس لە نوێنەرانی پارلمانی ئەوروپا و دیپلۆماتەکانی بێلژیک، لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی حکوومەتی ئێران لە بروکسێل، خوازیاری ڕوونبوونەوەی بارودۆخی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بوون. دیپلۆماتە ئورووپاییەکان لەو نامەیەدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، ئاماژەیان کردووە بە کوژرانی
کۆڵبەرکۆڵبەران و درێژەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران.[6]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 هەزار و 352 پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 308 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا 53 کەس چاکبوونەتەوە.[1]
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 40 هەزار و 178 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە کراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 186 تووشبوو تۆمارکراون و 32 کەسیش مردوون.[2]