باکووری کوردستان
- پارێزگاریی
وانوان 15 رۆژی تر بڕیاری قەدەغەی خۆپیشاندان، رێپێوان، کۆبوونەوە، کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی و چالاکی دانیشتنی درێژ کردەوە کە لە 21ی تشرینی دووەمی 2016ەوە بەردەوامە.[1]
باشووری کوردستان
- دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت شەوی هەینی تەرمی پێنج پەنابەرە خنکاوەکەی یۆنان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.[2]
- شەوی رابردوو،
گەنجانی وڵاتپارێزگەنجانی وڵاتپارێز و
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر، لەدژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر رێبەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان لە شاری
سلێمانیسلێمانی چالاکییەکیان بەڕێوە برد و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە.[1]
- دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری
کەرکوککەرکوک خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و پەروەردەی کەرکوکیان هێلکەباران کرد و گرژی لێکەوتەوە.[2]

خۆپیشاندەران بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک هێلکە باران دەکەن
-
کوێستان محەمەدکوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە میانی بەشداریکردنی لە نووڕۆژی دۆستانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی رێژەی بێکاری لە کوردستان و هەوڵەکانی
وەزارەتی کاروەزارەتی کار لەو پێناوەدا و باشترکردنی دۆخی کرێکارانی کوردستان و رێکخستنەوەی هێنانی کرێکاری بیانی بۆ کوردستان رایگەیاند: زیاتر لە 90 هەزار کەس لەلای وەزاەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە رووپێوێکدا وەکو بێکار تۆمارکراون، رەنگە رێژەکە لەوە زیاتر بێت، بەڵام تۆمار نەکراوە.[3]
- فەرماندەی ناوەندی مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە
داعشداعش دەڵێت، هیچ شوێنێک وەک هەرێمی کوردستان کەشی لەباری بۆ راهێنەرانی هاوپەیمانێتییەکە نەڕەخساندووە تا کاری خۆیان ئەنجامبدەن. لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی ناوەندی
هەولێرهەولێریش بۆ مەشق و هەماهەنگی کۆلۆنێڵ جۆسێپی لیڤاتۆ رایگەیاند؛ سەرجەم مەشقەکان بۆ هێزی پێشمەرگە دەستیانپێکردووەتەوە و هیزەکانیشیان تا کاتێکی نادیار لە کوردستان دەمێننەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەش رەتیدەکاتەوە بە هەرجۆرێک رازیبێت بە بریارێک بۆ کشاندنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.[4]

بەهۆی بەفرەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران پەکیکەوت
- بەهۆی بەفربارین و کڕێوە و خێرایی ئاستی باوە رێگەی نێوان تەمەرچیان و
پیرانشارپیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان داخرا و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران پەکیکەوتووە.[3]
- یەکێتی نوسەرانی کور لقی سلێمانی بەهاوبەشی کۆمەڵەی زامی کوردستان ئێوارە کۆرێکی بۆ نوسەرو لێکۆڵەر
ئەیوب رۆستەمئەیوب رۆستەم سازکرد. کۆڕەکە بەناونیشانی زمانی تێکستە ئەدەبیەکانی کورد بوو.[5]
- بەئامادەبونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و ژمارەیەکی بەرچاو لە ژینگە دۆستانی سنورەکە لەرێورەسمێکی تایبەتدا لەناو باخی گشتی شاری
رانیەرانیە پەردە لادرا لەسەر پەیکەری ژینگە دۆستی.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی تەل مەدیقی شەهبایان تۆپباران کرد.[1]
- ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا و رووسیا لە باکووری سووریا بەردەوامە و جارێکی دیکە گرژیی کەوتە نێوانیان. بەگوێرەی هەواڵێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ئەمەریکا لە رێگای خێرای ئێم فۆر جێگیر کراون، تاوەکوو رێگا لە جوڵەی هێزەکانی رووسیا لە نێوان گوندێکی
عاموداعامودا و
حەسەکەحەسەکە بگرن.[4]
- ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر و هێزەکانی رووس لە
کۆبانیکۆبانی دەوریەیان ئەنجامدا، دانیشتووانی هەرێمەکەش ناڕەزاییان دەربڕی، داگیرکەران بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان.[1]
- لە
عەفرینعەفرین 10 کەسی مەدەنی لە لایەن داگیرکەرانەوە رفێندران کە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 40 ساڵدایە و ناوەکانیان بەمشێوەیەیە: ڕێزان عە لی، سەید خەلیل، عە لی حەنان، عە لی خەلیل، ڕوکەن حەیدەر، ئەحمەد عە بدۆ، ساڵح عەبدولڕەحمان، سەڵاح مەمۆ، ئە حمەد عەمۆ و ئە حمەد بۆزان.[6]
دەرەوەی کوردستان
- لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر سوپای سوریا، زیاتر لە 120 سەرباز کوژران و برینداربوون. وەزارەتی بەرگری روسیا لەبەیاننامەیەکدا، ئاشکرایکردوە: لەهێرشێکی گروپە چەکدارەکان لە ئیدلب بۆ سەر سوپای سوریا، 40 سەرباز کوژراون. رونیشکردوەتەوە: هەر لەو هێرشەدا 80 سەربازی تر برینداربوون.[5]
- ئەنجومەنی شورای
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا، ئەبو عەلی بەسری، وەک سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی هەڵبژارد، بۆ جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس.[2]
- داواکاری گشتی کۆمار لە ئەنقەرە لە دژی گونای کوبیلای وتەبێژی
هەدەپەهەدەپە بە پێی بەندی 301 لێپرسینەوەی دەست پێکرد. هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکردنەوەیان رادەستی ناوەندی گشتی هەدەپە کرد و رایانگەیاندووە، لیپرسینەوە دەستی پێکردووە. لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، کوبیلای بە مەبەستی وەرگرتنی وتە، سەردانی دادگا بکات.[1]