باکووری کوردستان
- چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگای زۆربەی شارۆچکە و گوندەکانی پارێزگای
بەدلیسبەدلیس گیراوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە نزیک
قەسری شیرینقەسری شیرین سەر بە پارێزگای
کرماشانکرماشان، تەقەیان لە ماشینی هاووڵاتییەک کرد و برینداریان کرد. لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، هاووڵاتییەک بە ناوی مەزهەر سەید رۆستەمی، خەڵکی گوندی ڕەجەب تاوەگۆزی، سەر بە سەلاسی باوەجانی، بەسەختی بریندار بووە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. دەوترێت، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت ماشینی ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ ئەوەی شتومەکی قاچاخی پێ بووبێت، داوەتە بەر دەسڕێژیی گوللە. هەروەها هێزە نیزامییەکان، فاتێح میرزایی، خەڵکی گوندی مەیدانی نەمەک سەر بە سەلاسی باوەجانی، کە یەکێکی دیکە لە موسافیرانی ئەو ماشینە بووە، دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.[7]
باشووری کوردستان
- بیست هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی کورد لە سنووری شارەدێی
سەرگەڕانسەرگەڕان لەژێر هەڕەشەی عەرەبە هاوردەکانە، جووتیارانی کورد لەو سنوورە کە تاپۆی زەویەکانیان هەیە دەڵێن: عەرەبی هاوردە بە پشتیوانی ئیدارەی
کەرکوککەرکوک هاتوونەتە سەریان و بەنووسراوی ساختە دەیانەوێت زەویەکانیان داگیربکەن، بەڵام ئەوان رەتیدەکەنەوە زەوی و ماڵی خۆیان بۆ هیچ کەسێک چۆڵبکەن.[2]
- ئەمڕۆ، هونەرمەند شوان محەمەد عەبدوڵڵا لەهۆڵی مۆزەخانەی
سلێمانیسلێمانی یەکەمین پێشانگای شێوەکاری خۆی بەناوی ئەفسانەی سروشت کردەوە.[3]

پێشانگای ئەفسانەی سروشت لە سلێمانی دەکرێتەوە
- ئێزدییەکان لە سکاڵایەکدا بۆ ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی بەوە تۆمەتبار دەکەن کە کەسانێکیان وەک پاسەوان دامەزراندووە، ئەو کەسانە لە ساڵی 2013 تەقەیان لە هاووڵاتیانی مەدەنی کردووە و دوو کەسیان کوشتووە. جیا لەمە کارەکانی کۆمپانیاکە هەزاران کەسی لە شوێنەکانی خۆیان هەڵکەندووە.[1]
- سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، یاسای چاکسازی رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد.[5]
- لە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێکدا پارکی نمونەیی مەولانا کرایەوە کە پارکێکی گەورەیە بە روبەری 132 هەزار مەتر دوجا و لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی
هەڵەبجەهەڵەبجەوە دروست کراوە.[3]
- سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بەفەرمی وازهێنانی خۆیان لە جوڵانەوەکە راگەیاند و لە فراکسیۆنەکەش جیابوونەوە و هاوکات، پەرلەمانتارێکیان دەڵیت: لەمەودوا بەیەکەوە کاردەکەین و چیتر پەیوەندیمان بە نەوەی نوێ- وە نەماوە.[6]
- لە هۆڵی
سەعد عەبدوڵڵاسەعد عەبدوڵڵا لە
هەولێرهەولێر بۆ یەکەمجار و بە بەشداری حەوت وڵات و 17 براندی بەنێوبانگی جیهانی، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی داهێنەرانی جوانی بەڕێوەچوو. لە فیستیڤاڵەکەدا کۆمەڵێک لە ئاریشتگەی خانمان و پیاوان لە کوردستان و شارەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق کارەکانی خۆیان نمایشکرد.[1]
- بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی هەولێر، ئەمساڵ لە
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران مەترێک و پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دروستکردووە. ئه و ئۆتۆمبێلانەی بێ ز نجیرن توانای رۆشتنیان نییە و ئەوانی دیکەش پەکدەخەن.[1]

لە حاجی ئۆمەران مەترێک و پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
- تەنها لە72 سەعاتدا لەسەنتەری شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ 6 کەس لە سێ رووداوی جیادا بەدەستڕێژی گوللە دەکوژرێن، وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت: بکوژەکانیان بۆ دەستگیرنەکراوە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- گوندەکانی مەرەناز، مالکیە، شەوارخ، قەڵای شەوارخ و عەلقەمیە سەربە ناوچەی شەرای
عەفرینعەفرین، لەلایەن سوپای تورکەوە تۆپباران دەکرێن.[4]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە عەفرین روویانداوە. یەکێک لە تەقینەوەکان لە یاریگەی عەفرین و ئەوی دیکەشیان لەنزیک قوتابخانەی سەیفولدەولە لە رێگەی راجۆ روویدا.[1]
دەرەوەی کوردستان
- خۆپیشاندانەکانی ئێڕاقی عەرەبی ئاڵۆزیی گەورەی لێکەوتەوە و کوژراو و برینداری زۆر هەن. لە زۆرێک لە پارێزگاکان رێگاکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیراون.[5]