Kurdipedia.org
🏠 Destpêk
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Peywendî
ℹ️Derbare!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Zortir
📅 Krronolojiyay rûdawekan | RSS
📅 19-10-2020
باکووری کوردستان
- سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چەند رۆژێکە، بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەڕنەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا دەسوتێن. ژینگەپارێزانی ناوچەکە لێدوانی قائیمقامی ناوچەکە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە درۆ دەخەنەوە.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد
📅 18-10-2020
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک لە شاری شرنەخ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی چەندین هاوڵاتی و لە ئەنجامدا 4 کەسیان دەستگیر کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەمین شەمس بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران کوژرا. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی کۆڵبەران کردووە. ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.[7]
- رێکخراوی هەنگاوی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگە
📅 17-10-2020
باکووری کوردستان
- گوڵتان کشاناک و گوڵسەر یڵدرم، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی کۆبانێ دا وتەیان لێ وەرگیرا و دیسانەوە سزای زیندانی بەسەر کشاناک دا سەپێنرایەوە و سزای زیندانیش لە ماڵەوە بەسەر گوڵسەر یڵدرم دا سەپێنرا.[2]
- لە چوارچێوەی ‘لێپرسینەوەی کۆبانێ’دا لێکۆلینەوە لەبارەی فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دەکرا، داگای تورکیش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە زینداندا بمێننەوە.[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو
📅 15-10-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیس و سەربازانی دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە ناوەندی جۆلەمێرگ و دەورووبەریدا و لەو هەڵکوتانەدا 22 کەسیان دەستگیرکرد، کە کەسانی بە تەمەن و نەخۆش و کەمئەندامیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهمەن قوبادی، سینەماکاری ناسراوی کورد بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا بەنیسبەت حوکمی داسەپاوی ئێعدامی شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، لە گرتووخانەی ورمێ، ناڕەزایەتی دەربڕی.[6]
- کریکارێکی
--
📂 19 September
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 19-09-2020

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ژنێکی گەنج و گەنجێکی عەفرینی ڕفاند

باکووری کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوەند و ناوچەکانی پارێزگای بەدلیسبەدلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و 5 هاووڵاتییان دەستگیرکرد و دادگای دەوڵەتی تورکیش سزای زیندانیکردنی بەسەر 4 هاووڵاتییاندا سەپاند.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی زەنگۆ سەر بە شاری سەڵماسسەڵماس بە ناوی مریەم ئەتمانی، بەهۆی ئەو برینانەی بەهۆی سووتانەوە لەسەر جەستەی بوون، لە یەکێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەستدا. بەگوتەی سەرچاوەیەکی هەنگاو، مریەم ئەتمانی دایکی دوو منداڵە، هەفتەی رابردوو بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرابوو، لە ئاکامدا 90٪ی جەستەی سووتابوو.[4]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت تاقیکردنەوەی هەموو قۆناخەکانی ‏خوێندن لەناو پۆلی قوتابخانەکاندا دەکرێت. خوێندنی ‏قۆناخی 3 تاوەکو 11ی بنەڕەتیش بە ئەلکیترۆنی دەبێت، نەک ئۆنلاین.[2]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 612 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 23 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانیسلێمانی، مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەند سابیر کوردستانیسابیر کوردستانی ئەنجامدا و تێیدا ستایشی کار و خزمەتەکانی کرا بە هونەری کوردی و خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی بنەماڵەکەی کرا.[6]
- لە باخچەی ناوەندی رۆشنگەری چاودێر لەڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و ئەکادیمستان و کەسایەتی، کتێبی (لە بری بیرەوەریلە بری بیرەوەریمەلا بەختیارمەلا بەختیار بڵاوکرایەوە.[3]

سلێمانی، یادی پێنج ساڵەی شەهیدبوونی ڕێباز تیلەکۆ کرایەوە


- ئەمڕۆ خانەوادەی گەریلا عیرفان شەهابی، ناسراو بە ڕێباز تیلەکۆڕێباز تیلەکۆ لە ماڵی خۆیان لە شاری سلێمانی، مەراسیمێکی وەبیرهێنانەوەیان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی پێنج ساڵەی شەهیدبوونی شەهید ڕێباز تیلەکۆ ڕێکخست.[6]
- ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک هۆزی کەرکوککەرکوک هۆشداری لە دۆخی سەپێنراوی شارەکە دەدەن و دەڵین: ئەگەر پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک لەتەعریب کردن بەردەوام بێت، ئەوە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت، ئەو سەرۆک هۆزانە ئاشکرایان کرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو چاویان بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەوێت و بەروونی پێی دەڵێن: فریای کەرکوک بکەوە، چونکە هیج کام لە پێکهاتەکانی شارەکە رازی نین بەو واقیعە سەپێنراوەی کە ئێستا هەیە.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو شاری عەفریندا چەکدارانی سەر بە 'سوپای نیشتمانیی سووریا' لەسەر شەقامی ڤێلات تەقەیان لە ماتۆڕسکیلێک کرد کە باوکێک و منداڵەکەی لەسەر بوو، لە ئەنجامدا منداڵەکە گوللەیەکی بەرکەوت و لە باوەشی باوکیدا گیانی لەدەستدا. منداڵەکە ناوی یوسف عوسمانە و تەمەن یەک ساڵان بووە.[2]

لە عەفرین منداڵێک بە گوللەی چەتەکانی تورک دەکوژرێت


- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە لەسەر تاوانی شەڕ لەدژی هاوڵاتیانی عەفرینعەفرین. بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەنجێک و ژنێکی گەنجی عەفرینیان رفاند و چارەنووسیان نادیارە.[1]
- سوپای ئەمریکا سەربازی زیاتر، تانک و ئۆتۆمبێلی جەنگیی جۆری برادلی و راداری پێشکەوتوو دەنێرێتە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەرێوەبەرایەتیی خۆسەر و جموجووڵی فڕۆکە جەنگییەکانیش لە ئاسمانی ناوچەکەدا زیاد دەکات.[2]
- میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر لە 40 پێگەی سەربازی بەدرێژایی سنوری نێوان باشورو رۆژئاوی کوردستان دروست کردون و پشتیوانی سەربازی و چەکیشی بۆ ئەو پێگانە رەوانە کردوە.[5]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی بەرگری لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە کە دوو کەس بەناوەکانی مارک ئالان فریدای (37ساڵ) و لارا جومعە محەمەد (30 ساڵ) کە خاوەنی کۆمپانیان لەشاری هەولێرهەولێر، هەوڵیانداوە بەرتیل بدەن بەیەکێک لە بەرپرسەکانی سوپای ئەمریکا لەپێناو بەدەستهێنانی گرێبەستێک بۆ دابینکردنی پێداویستی و خزمەتگوزارییەکان بۆ هێزەکانی ئەمریکا.[3]
- کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە لەبارەی سووریا راپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێ بەڵگە هەیە وایلێدەکات باوەڕی بەوە هەبێت: میلیشیاکانی سەر بە تورکیا تاوانی جەنگ لەدژی دانیشتووانی کوردی باکووری سووریا دەکەن، وەک: رفانن، ئەشکەنجەدان، دەستدرێژیی سێکسی و تاڵانکردنی ماڵ و موڵک.[4]
- بەهای هەر دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ بەرزترین ئاستی بە 7.5660 لیرە بەرزبووەوە، بەوەش بەهای لیرەی تورکی لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 21% بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لەدەستداوە.[4]
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، کە بە زمانی تورکی بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی پەیامێکی روونمان بۆ تورکیا نارد، پەیامەکەش ئەوەیە پێویستە دیالۆگێکی بەرپرسیارانە دەستپێبکەین و بە نیازێکی پاک گفتوگۆ بکەین و کات نەکوژین.[4]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 8
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
📝 Bellgenamekan
1.👁️وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: سنەوبەرەکانی تاسڵوجە دەپارێزین
2.👁️ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە خوێندی ئۆنلاین
📖 Kurtebas
1.👁️بەڵگەکان چی دەسەلمێنن؟
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2019

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 19-09-2019

باکووری کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک گروپیک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانیان لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە. ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی خالس حەمیدزادە-یە و تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی گوندی بالولەی ماکۆماکۆ-یە لە پارێزگای ورمێورمێی ڕۆژهەلاتی کوردستان.[2]
باشووری کوردستان
- مەحمود سەنگاویمەحمود سەنگاوی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە کاتێکدا لە دێگەڵەدێگەڵەوە دەیوسیت بچێتە هەولێرهەولێر، ئاساییشی پارتی رێگیرییان لێیکرد و بووە هۆی ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی هەردوولا.[1]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 6
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
📝 Bellgenamekan
1.👁️وەزارەتی ناوخۆ لە بارەی رێگرتن لە سەردانی مەحمود سەنگاوی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
👫 Kesayetîyekan
1.👁️حەسەن خەبات
📖 Kurtebas
1.👁️چارەنوسی مرۆڤایەتی رادەستی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان کراوە
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2018

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 19-09-2018

باکووری کوردستان
- بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە چیای زەلێی سەر بە ناوچەی نازمیای دێرسمدێرسم ئاگرکەوتەوە و سات بە سات ئاگرەکە زیاتر تەشەنە دەکات.[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی رابردوو، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە ئەنجامی دەسڕێژ لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێکی کوردیان لە سنووری شاری چاڵدێران کوشت. شوناسی یەک لەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی نعمەت شەهبازی حەیدەرانلوو، تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی گوندی عیسا گۆلێکی شاری چاڵدێران ڕاگەیەندراوە. ئەو کۆڵبەرە کوردە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.[1]
- لەگوندی بان زلانی لە شارۆچکەی داڵاهۆی سەربە پارێزگای کرماشانکرماشان، بە ئامادەبوونی بەناوبانگترین موزیک ژەنەکوردەکانی رۆژهەڵات ڤیستیڤاڵی ئاوازەکانی تەنبورو میوزیکە کوردیەکان بەڕێوەدەچێت.[2]
- قادر عێزەتیقادر عێزەتی خەڵکی شاری مەریوانمەریوان یەکێک لە برینداربووانی مووشەکبارانکردنی مەقەڕەکانی حیزبی دێموکرات بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانیسلێمانییە گیانی لە دەستدا.[1]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، دەستیان بە سەر 320 سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتییانی کورد لە گوندی سنووریی بیرواسسەر بە بەشی نەوسووددا گرت.
باشووری کوردستان
- لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نامەی گەڕانەوەی (بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح) بۆ ناو یەکێتی پەسەندکرا و بە فەڕمی بووە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێڕاق.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردومانکردنی دوو گوندی سنوری شارۆچکەی ئامێدیئامێدی. بۆردومانەکە هەردوو گوندی سێرگێ و سەرگەلی دەڤەری نهێلی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی گرتووەتەوە.[6]
- سوپای تورک گوندێکیان لە ناوچەی کانی ماسیکانی ماسیی سەر بە ئامێدی هاوەنباران کرد و بەهۆیەوە جووتیارێکی دانیشتووی گوندەکە برینداربوو.[3]
- هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی ڕایگەیاند، کە بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی کردووە و هاوپەیمانیش نامەکەی قبووڵکردووە، بڕیاریشە لە داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوپەیمانی سەبارەت بە چۆنییەتی و شێوازی بەڕێوەبردنی ئەو حزبە ئەنجامبدرێت.[3]
- ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکوککەرکوک تەقیەوه و ژمارەیەک بریندار لێکەوتووەتەوە.[6]
- لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت بە نەیارانی یەکێتی دەڵێم سنوور مەبەزێنن، ئەگەر سنور ببەزێنن ئەوا بەدەنگەکانمان ئاودیوی سنوریان دەکەینەوە.[2]
- قایمقامیەتی شارۆچکەی خانەقینخانەقین، بەهۆی رۆژی عاشوراوە قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیانی بۆ ناو قەزاکە راگەیاند و بڕیارەکە تاوەکو نیوەرۆی رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ هەزاران هاوڵاتیانی شاری کۆبانێکۆبانێ لەسەر بانگەوازی تەڤگەریی جڤاکی دیموکرات، تەڤ-دەم، ڕژانە سەر شەقامەکان و داگیرکردنی عەفرینعەفرین و گۆشەگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.[3]
دەرەوەی کوردستان
- ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا باس لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینییەکانی دەوڵەتی تورک دەکات بۆ سەر باشوری کوردستان و، ڕایدەگەیەنێت ئەو ناوچانەی هێرشیان دەکەنە سەر تەنیا هاوڵاتیانی مەدەنییان تێدایە و هیچ بنکەیەکی پەکەکەپەکەکەی لێنییە.[3]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 29
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 10
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️لە تورکیا فرۆشتنی خانووبەرە 12.5% کەمیکردووە
📝 Bellgenamekan
1.👁️بەرهەم ساڵح لە نامەیەکدا داوا لە ئەندامانی هاوپەیمانی دەکات بچنە ناو یەکێتی
2.👁️ژمارەیەک کاندیدی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەست دەکەن بە بانگەشەی هەڵبژاردن
3.👁️لێدوانێک لە وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، دەربارەی پاڵاوتنی دکتۆر بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە
4.👁️لە بەدلیس و ئەرزینگان لە نیوان گەریلا و سوپای تورکدا شەڕ ڕوویدا 19-09-2018
5.👁️نامەکەی بەرهەم ساڵح بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی
6.👁️وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراوێکی فەرمی هۆشداریی دەدات لە بارەی هەڕەشەکردن لە دەنگدەران
7.👁️یەپەگە: لە شێرا‌وا 2 چەتەی ئەحرار شەرقیە کوژران 19-09-2018
8.👁️یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: بەمەبەستنی یەکخستنەوەی هێز و تواناکان و پاراستنی بەرژەوەندی یەکێتی، پێشوازی لە نامەکەی د. بەرهەم ساڵح کراوە
✌️ Şehîdan
1.👁️قادر عێزەتی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2017

سلێمانی: دژی بڕیارێکی پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو

باکووری کوردستان
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەهەپەگە کوژرانی دوو سەربازی تورکی لە بەدلیسبەدلیس ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو کە لە مێردینمێردین زەبری قورس لە سوپای تورک دراوە.[4]
باشووری کوردستان
- ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوککەرکوک بەزۆرینەی دەنگ بڕیارێکی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە بۆ دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم پارێزگاری شارەکە.[1]
- مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، لە ئاهەنگی بانگەشەی ریفراندۆم لە سۆرانسۆران رایگەیاند، تادوو سێ رۆژی دیکە چاوەڕێ دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو بەدیلەی چاوەڕێی دەکەن، بۆ دواخستنی ریفراندۆم پێشکەشیان بکرێت.[3]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رابون مەعروفرابون مەعروف لە ئەندامێتی فراکسیۆنەکەی دوردەخاتەوە.[1]
- ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان، دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆمڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە بەردەم نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شاری سلێمانیسلێمانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.[2]
- جەبار لعێبی، وەزیری نەوتنەوتی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی وزە لە ئیمارات، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNBC ARABIA) ئەمڕۆ رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت دانوستان دەستپێبکەن.[2]
- رابوون مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر، سەبارەت بەبڕیاری دورخستنەوەی لە بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان، دەڵێت، گەلەکۆمەکێی لێکراوە، و نەی ویستووە گۆڕان جێبهێڵێت.[3]
- نۆ حیزبی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوایان لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک و حەشدی شەعبیی تورکمانی و حکومەتی عێراقی کرد بارەگای حزبە تورکمانییەکان لە شارەکە بپارێزن.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لە میحوەری ئەبو فاس لە هەڵمەتی گەردەلولی جزیرەدا سێ کیلۆمەتر لە سنوری دێرەزۆر پێشڕەوییان کرد.[4]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 3
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 13
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️ئەو پڕۆژانەی لە تەواوبووندان پارەیان بۆ تەرخان دەکرێت
2.👁️بۆری گازی سروشتی کوردستان توانای گواستنەوەی 30 ملیار مەترسێجای هەیە
3.👁️ژمارەی داونلۆدی پەڕتووکەکانی سەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا 2 ملیۆنی تێپەڕاند
4.👁️لە شەڕی دژی داعشدا دهۆک 615 شەهیدی داوە
📝 Bellgenamekan
1.👁️ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆهەڵاتی کوردستان
2.👁️پەیامی بەرهەم ساڵح سەبارەت بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی
3.👁️شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەکو دوای گشتپرسی ناچینەوە پەرلەمان
4.👁️گۆڕان رابوون مەعرووف دەردەکات
5.👁️نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کچە پێشمەرگەیەک دەکات
6.👁️هەڕەشەو گوڕەشەکانی حکومەت و پەرلەمانی عێراق سەرکۆنە دەکەین!
7.👁️یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان داوای چاودێریکردنی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەنەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
👫 Kesayetîyekan
1.👁️رابوون مەعروف
✌️ Şehîdan
1.👁️Rûxweş Wezîro
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2016

19-09-2016

- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆ ماوەی دوو کاتژمێرە بەچڕی تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا لە شارەدێی کانی ماسێ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دەکەن و تائێستا 45 تا 50 گولەی تۆپ بەر ناوچەکە کەوتوون.
- خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەقەزای کفری، دژ بە بڕیاری وەرگرتنی 100 هەزار دینار، لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
- فڕۆکەیەکی‌ سەر بە هێزی‌ ئاسمانی‌ عیراق ئەمڕۆ لەکاتی‌ نیشتنەوەیەدا لە فڕۆکەخانەی‌ نێودەوڵەتی‌ سلێمانی‌ رووبەڕووی‌ کێشە بووەوەو تایەکانی‌ تەقی‌.
- بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی هاوبەشی سەربازی و سیاسی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا vو عیراق ئەنجامدراو تێیدا لەسەر چۆنیەتی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگه و هێزەکانی عیراق و سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ڕێککەوتن.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 1
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️گەشتوگوزار: گەشتیاران 63 ملیۆن دۆلاریان هێناوەتە کوردستان
2.👁️هاتنی گەشتیار بۆ گەرمیان لەچاو جەژنەکانی پێشوو دوو هێندە و نیو زیاترە
📝 Bellgenamekan
1.👁️وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2015

تەرمی‌ چوار لەو گەنجانەی‌ کە لە بارهەڵگرێکدا لە وڵاتی‌ نەمسا خنکابوون

- کۆچی دوایی هونەرمەند دالیا ئەحمەد لە ئەڵمانیا.
- رێگای نێوان شارۆچکەی چالێی پارێزگای جۆلەمێرگی باکوری کوردستان و شاری شرناخ، بە تەواوی دەکەوێتە‌ ژێر کۆنترۆڵی گەریلاکانی هەپەگە.
- نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیەنێت، ئەو 71 کەسەی لەناو بارهەڵگرێک لە نەمسا خنکان، 21 یان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، ئەمڕۆ، تەرمی چوار لە‌و کوردانە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
- تەرمی‌ چوار لەو گەنجانەی‌ کە لە بارهەڵگرێکدا لە وڵاتی‌ نەمسا خنکابوون لەگۆڕستانی کەڵەکن لەشاری سلێمانی بەخاک سپێردران.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️بەرهەمی‌ گوێز زیادی‌ کردووە
2.👁️نزیکەی 400 داعشی‌ تورک لە عیراق و سوریا کوژراون
👫 Kesayetîyekan
1.👁️دالیا ئەحمەد
✌️ Şehîdan
1.👁️عیرفان سەعید ساڵح شەهابی (ڕێباز تیلەکۆ)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2014
19-09-2014
📅 Rêkewt u Rûdaw

باشووری کوردستان
- تەقینەوەیەک لەگەڕەکی حەسیرەکەی شاری کەرکوککەرکوک رویدا و بەپێی زانیارییەکان ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەیە.
- مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی‌، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا کە ئەمڕۆ هەینی، بڵاویکردەوە رایگەیاند، هێرشی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خوشک و براکانمان لەکۆبانێ بەشێکە لەو نەفیرعام و دوژمنکارییەی تیرۆریستان لەدژی گەلی کوردستان ئەنجامی دەدەن. وەحشیگەری و پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر کۆبانێ و رۆژئاوای کوردستان هەڕەشەیە بۆ هەموو گەلی کوردستان و شەرەف و کەرامەت و مان و نەمانی گەلەکەمانی کردۆتە ئامانج.
دەرەوەی کوردستان
- هێزی ئاسمانی فەڕەنسی یەکەم گورزی خۆی لە چەکدارانیداعشداعش لە عیراق وەشاند.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 10
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️کاسبکارانی‌ سلێمانی لە گیانلەدەستدان لە رووداوی‌ هاتوچۆدا لەپلەی یەکەمدان
✌️ Şehîdan
1.👁️(Duzgîn Mihemed (Sozdar Gabar
2.👁️ئەمیرە شاهین (پەیمان کوبانێ)
3.👁️ئەیمەن هەرجۆ ناسراو بە (زنار رەش)
4.👁️دووزگین محەمەد (سۆزدار گابار)
5.👁️دۆزگین محەمەد (سۆزدار کابار)
6.👁️سیروان کەمال ئەحمەد
7.👁️محەمەد شێخۆ جمۆ
8.👁️نارین عەلی ناسراو بە (رۆژهەڵات ئامەد)
9.👁️نەورۆز حەمکۆ ناسراو بە (سۆزدار کوبانێ)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2013

دوو ئافرەت و سێ منداڵ لە ماردین گیانیان لەدەستدا

- لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا، لە سەید سادق، شەڕ کەوتە نێوان چەند کارمەندێک و هێزێکی سەربە لیستەکەی حەمەی حاجی مەحمودەوە و بەهۆشیەوە بۆماوەی یەک کاتژمێر، بنکەکە داخرا.
- لە گوندی (سەعدونییە)ی سەر بە ناحییەی ریاز ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو تەقییەوە بە هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
- لەبەردەم گرتوخانەیەکی شاری ماردین لەباکوری کوردستان، بەهۆی دەستڕێژی گولە لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە، دوو ئافرەت و سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️رێژەی بەشداربون لەدەنگدانی تایبەت زیاتر لە80% بوە
2.👁️زانیاری لەسەر بودجەی چوار ساڵی رابردووی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەبێت
👫 Kesayetîyekan
1.👁️محەمەدرەزا فاتحی
✌️ Şehîdan
1.👁️ئیدریس حاجی (شیرۆ شران)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2012
19-09-2012
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️ح. شەبەق
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2011
19-09-2011
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
📕 Pertûkxane
1.👁️رێنوێن
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2010
19-09-2010
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
☂️ Part û Rêkxirawekan
1.👁️ئەکادیمیای کوردی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-2001
19-09-2001
📅 Rêkewt u Rûdaw

- بەستنی یەکەمین کۆنفڕانسی پزیشکی لە هەولێر.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 2
👫 Kesayetîyekan
1.👁️Kaziwa Salih
2.👁️کازیوە ساڵح
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1996
19-09-1996
📅 Rêkewt u Rûdaw

- دووەمین رۆژی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان لە پاریس، کە ئەندامان بڕیاریان لەسەر پرۆژەی نیشتمانیی کوردستان و دەستووری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستاندا تاوەکو هەر بە پڕۆژەیی بمێنێتەوە و لە یەکگرتنی هەر چوار کۆنگرەکەدا دەنگی تەواوی لەسەر بدرێت.
- تا 22-09، نێوەندی نەتەوەیی فەڕەنسی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی، زانکۆی ئوترێخت لە هۆڵندا، ئینستیتووتی نەتەوەیی زمان و شارستانییە رۆژهەڵاتییەکان و ئینستیتووتی کورد لە پاریس، کۆنفڕانسێکی جیهانیی دەربارەی کورد و شار، کورد لە شاردا و شارەکانی کوردستان، رێکخست. 30 کەس لە هەموو لایەکی جیهانەوە بانگکرا و باسی ئەکادیمی و زانستی پێشکەش کرا و باسەکانیش چوار بەش بوون: 1- شارەکان لە کوردستانی پێش چەرخی نوێدا. 2- شاری کورد لە سەدەی نۆزدە و بیستدا. 3- شێوە شارییەکانی کلتووری کوردی. 4- بەشاری بوون.
- فەلەکەدین کاکەییی سەرنووسەری رۆژنامەی خەباتی پدک، بۆ رادیۆی دەنگی کوردستانی ئێڕاقی راگەیاند، کە پارتی سەلماندی کە چاکترین بەرگری کەری یەک پارچەیی خاکی ئێڕاقە.
- گیرانی کۆڕێک لە لەندەن لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە، دەربارەی بارودۆخی کوردستان.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1994
19-09-1994
📅 Rêkewt u Rûdaw

- دەرچوونی بڕیارێک لەلایەن پەڕڵەمانی باشوورەوە کە تێیدا داوا دەکات هەموو داهاتی حوکومەت بدرێنە دەست وەزارەتی دارایی، بەڵام ئەم بڕیارەش وەکو ئەوەی رۆژی 25-08-1994، گوێی پێ نەدرا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️25-08-1994
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1989
19-09-1989
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️جميل رشيد هورو ( 1934 – 1989 )
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1988
19-09-1988
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️ئازاد محەمەد غەریب ناسراو بە (ئازادی سەگرمە)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1981
19-09-1981
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️عەبدولی سوران
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1980
19-09-1980
📅 Rêkewt u Rûdaw

- هێرشی پاسداران بۆسەر خۆرهەڵاتی کوردستان و دەستپێکردنی جەنگی سێ مانگە.؟

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1975
19-09-1975
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️وریا غەفووری 2
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1970
19-09-1970
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
📷 Wêne u pênas
1.👁️رەسوڵ بێزار گەردی لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1969
19-09-1969
📅 Rêkewt u Rûdaw

- یان 18-12: چوونی وەفدێکی ئێڕاقی بۆ ناوپردان بۆ لای بارزانی بۆ گفتوگۆ، وەفدەکە بریتی بوون لە عامر عزیز نجم و فوئاد عارف؟.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
🏰 Şiwênekan
1.👁️ناوپردان
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 19-09-1847
19-09-1847
📅 Rêkewt u Rûdaw

- خان مەحمود خۆیی دایە دەست تورکەکان و ئەوانیش زۆر ناشیرینانە مامەڵەیان دەگەڵدا کرد و بەدرەختێکەوە بەستیانەوە و دەموچاویان بە هەنگوین سواخدا، پاشان ناردیانە ئەستانە و لەوێشەوە بۆ سیلیستەری بولگاریایان دوورخستەوە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

Dabezandinî tewawî krronolojiyayi rûdawekan be faylî PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,561 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574