Kurdipedia.org
🏠 Destpêk
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Peywendî
ℹ️Derbare!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Zortir
📅 Krronolojiyay rûdawekan | RSS
📅 20-10-2020
باکووری کوردستان
- لە زیندانی پیتی (دی) ئامەد 70 زیندانی سیاسی بۆ زیندانی ئاسایشی چڕی ژمارە 1 و ژمارە دووی هەمان شار دوورخرانەوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- عادڵ موکەڕەم بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ راگیراوە و ڕۆژی یەکشەممە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لە ژووری تاکەکەسیی ئەو بەندیخانەیە لە ڕێگای خواردنی وردە شووشە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.[6]
باشووری کوردستان
- تەقینەوەیەک لە شارەدێی قەراجی سەر بە شارۆچکەی مەخموور روویدا و بەهۆیەوە سێ کوڕ و باوکێک شەهیدبوو
📅 19-10-2020
باکووری کوردستان
- سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی سیاسی، سزای 'قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵات' بەسەری سەپێنرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چەند رۆژێکە، بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەڕنەی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا دەسوتێن. ژینگەپارێزانی ناوچەکە لێدوانی قائیمقامی ناوچەکە لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە درۆ دەخەنەوە.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، سێ جار ناوەندی گوندی (ڕەژووکەریان) لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد
📅 18-10-2020
باکووری کوردستان
- هێزەکانی پۆلیسی فاشیستی تورک لە شاری شرنەخ هەڵیان کوتایە سەر ماڵی چەندین هاوڵاتی و لە ئەنجامدا 4 کەسیان دەستگیر کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەمین شەمس بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران کوژرا. هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی کۆڵبەران کردووە. ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.[7]
- رێکخراوی هەنگاوی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگە
📅 17-10-2020
باکووری کوردستان
- گوڵتان کشاناک و گوڵسەر یڵدرم، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی کۆبانێ دا وتەیان لێ وەرگیرا و دیسانەوە سزای زیندانی بەسەر کشاناک دا سەپێنرایەوە و سزای زیندانیش لە ماڵەوە بەسەر گوڵسەر یڵدرم دا سەپێنرا.[2]
- لە چوارچێوەی ‘لێپرسینەوەی کۆبانێ’دا لێکۆلینەوە لەبارەی فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە دەکرا، داگای تورکیش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە زینداندا بمێننەوە.[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو
--
📂 18 September
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 18-09-2020

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندی کێستەیان لە زاخۆ بۆردومانکرد

رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزەکانی سوپای پاسدارانسوپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆشنۆ سێ شوانی خەڵکی گوندی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا شوانێکیان بە ناوی ”حەسەن خەندەپوور“ کوژراوە. لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی کێستەیان لە ناوچەی بێگۆڤا لە سنووری شارۆچکەی زاخۆزاخۆ لە پارێزگای دهۆکدهۆک بۆردومانکرد.[1]
- لە ئاکامی گەریلاکانی هێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەپەکەکە بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران.[4]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات، لە 24 سەعاتی رابردوودا 29 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.[3]
- یادی 15 ساڵەی کۆچی دوایی ژنە هونەرمەندی ناسراوی کورد مەرزییە فەریقیمەرزییە فەریقیی لەسەر مەزارەکەی لە شاری سلێمانی کرایەوە و جگە لە خانەوادەکەی، چەندین هونەرمەند و رێکخراوی هونەریی بەشدارییان لە یادەکەدا کرد.[6]

مەرزییە فەریقی لەسەر مەزارەکەی بەبیرهێندرایەوە


- لە شارۆچکەی دەربەندیخاندەربەندیخان، ژیانی مامە حسە، رێکخستنی دێرینی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستان و بەڕێوەبەری قوتابخانەی راپەڕینی هاوڕێی منداڵ لە دەربەندیخان بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.[3]
- لە دژی هێنانەوەی پرسیاری دەرەوەی سیستمی خوێندن و قورسی پرسیاری تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی، قوتابیانی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوککەرکوک بۆ جاری دووەم هۆڵەکانی خوێندن بەجێ دەهێڵن.[1]
- سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی سووتاندنی سنەسنەوبەرەکانی رێگەی تاسڵوجەتاسڵوجە کردووە، بۆ ئه و مەبەستەش دوو وەزارەت و دەستەیەک هاوکاری پارێزگاری سلێمانیسلێمانی دەکەن.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە)، داوای لە لیژنەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە سووریا کرد، سەردانی ناوچەکانیان بکات و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تورکیا و میلیشیاکانی هاوپەیمانی بکات.[5]
دەرەوەی کوردستان
- کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە رووداوەکان لەو هەرێمانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون دەکەونە چوارچێوەی تاوانی شەڕەوە و وتی، تورکیا بەرپرسیاری تاوانی شەڕە.[1]
- کلیمۆنت بۆن، وەزیری حکومەتی فەرەنسا بۆ کاروباری یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، ئەگەر تورکیا بەردەوام ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بخاتە مەترسییەوە، ئەوا دەبێت سزادانی ئەو وڵاتە یەکێک بێت لە بژارەکانی یەکێتییەکە.[2]
- مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە هەرێمی ئیدلب سەربازانی رژێمی سوریا لە دوو ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی تورکیانداوە.[1]
- جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی رووی لە هەڵکشانە و ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەکانی تورکیا نرخی دۆلارێک بەرامبەر 7.55 لیرەی تورکی بوو.[2]
- هۆڵەندا سەرقاڵی ئامادەکردنی داوایەکی یاساییە دژ بە سووریا لە باڵاترین دادگای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک هەوڵێک بۆ سزادانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە ئەنجامی پێشلکردنەکانی رژێمەکەی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئەشکەنجەدان و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی. ئەم هەنگاوەش لە نامەیەکی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا هاتووە، کە ئەمڕۆ هەینی ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی خۆی کرد.[5]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 9
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
👫 Kesayetîyekan
1.👁️ژیان حسێن مەحمود
📖 Kurtebas
1.👁️چارەنووسی جنێو - (بەبۆنەی کاردانەوە سیاسی و کەلتورییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی کوردستانەوە)
2.👁️چیرۆکی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'
3.👁️لەبری بیرەوەری'م خوێندەوە
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2019

ئانیک جان دایکی شەممە کۆچی دوایى کرد

باکووری کوردستان
- رژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەستیان بەسەر شارەوانیی گۆگسیی هەدەپەهەدەپە لە ناوچەی قەرەیازی ئەرزرۆمئەرزرۆم داگرت و لە بریی مەلیکە گۆکسومەلیکە گۆکسو هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپە، قائیمقامەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەیە وەک قەیوم سەپێنرا بەسەر ئەو شارەوانییەدا.[1]
- ئانیک جانئانیک جان دایکی مەتین جان سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت دوای 26 ساڵ لە چالاکی بۆ بە سزاگەیاندنی بکوژانی کوڕەکەی کۆچی دوایی کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زارا محەمەدیزارا محەمەدی، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی مێهرداد عەلیخانی، براوەتە دادگای ئینقلابی شاری سنەسنە.[4]
باشووری کوردستان
- ئەمڕۆ یەکەم پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێرهەولێر کرایەوە، کە 150 کۆمپانیا لە 10 وڵات تێیدا بەشدارن، ئەو وڵاتانە دەیانەوێ لە رێگەی ئەم پێشانگەیەوە وەبەرهێنان لە کەرتی بیناسازیدا بکەن لە هەرێمی کوردستان.[2]

بەمەبەستی خۆشەویستی بۆ خوێندن ڤیستیڤاڵێک بۆ منداڵان بەڕێوەچوو


- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باخی گشتی شاری هەڵەبجەهەڵەبجە، لەژێر دروشمی''کۆتا ڕۆژەکانی پشوو بەئاهەنگێک بەڕێدەکەین''ڤیستیڤاڵێک بۆ منداڵانی شارەکە بەڕێوەچوو، ئامانج لەم ڤیستیڤاڵەش هاندانێکە بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن بە خۆشەویستییەکی زیاترەوە ڕوو لە خوێندن بکەن.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لەبەردەوامی داگیرکاری دەوڵەتی تورک وچەتەکانی لەعەفرینعەفرین، سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی گوندی عاقێبە-ی ناوچەی شێروای عەفرین تۆپباران دەکات. گوندەکە هاووڵاتیانی خەڵکی عەفرینی تێدا دەژین و سوپای تورک بە بێ ڕەچاوکردنی گیانی هاووڵاتیان، گوندەکە بەخەستی تۆپباران دەکات.[1]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی کارەکانی تایبەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی دیکە ئەنجامێکی نەبێت، ئیدی قسە رازییان ناکات و پلانی ئۆپەراسیۆنی خۆیان جێبەجێدەکەن. چاوەڕوانی پشتگیری زیاترن لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوەپاوە.[2]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 13
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 10
📝 Bellgenamekan
1.👁️پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
2.👁️دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان وەکو مامۆستای وانەبێژ لە خوێندنگاکان دادەنرێن
3.👁️دەستگیر کردنی چەند تۆمەتبارێک لە لایەن پۆلیسی سلێمانیەوە
4.👁️ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە بەشداری نەکردن لە کۆنفرانسی نیۆیۆرک
👫 Kesayetîyekan
1.👁️ئانیک جان - دایکی شەممە
📖 Kurtebas
1.👁️Climate emergency is the biggest political issue
2.👁️فێربوون و کولتوور
3.👁️لەپشتی ئێڤار و هێڤیدارەوە
✌️ Şehîdan
1.👁️ئەرجان تاش (تیڕێژ زاگرۆس)
2.👁️موسلوم مەحمود (قەندیل بەرخۆدان)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2018

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بافڵ تاڵەبانی له‌گه‌ڵ برێت ماکگۆرک كۆبوونه‌وه‌

باکووری کوردستان
- لە 3 گەڕەک و 2 گوندی ناوچەی دهێ لە پارێزگای سێرتسێرت قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا. قەدەغەکارییەکە بۆ ئامادەکاریی ئۆپراسیۆن راگەیاندراوە.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاشم حوسێن پەناهی چالاکی مەزهەبی و یەکێک لە بەرپرسانی دەفتەری حەسەن ئەمینی سەرۆکی شۆرای مەکتەب قورعانی کوردستان، بەهۆی بانگهێشتێکی فەرمییەوە خۆی بە دادگای دادسەرای تایبەت بە ڕۆحانیەتی شاری هەمەدان ناساندووە، کە ناوبراو تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی نیزام و تێکدانی بیروڕای گشتی بەسەردا سەپاوە.[6]
باشووری کوردستان
- لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا کێلی شاعیران سالم و کوردی و ئەمین زەکی بەگ لە گۆڕستانی شێخ مارف لە شاری سلێمانیسلێمانی شکێندرا، ئەوەش نیگەرانی رۆشنبیرانی شارەکەی لێکەوتەوە، بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانیش دەڵێت: دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆردومانی هەرێمی مەتینان دەکەن.[4]
- سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان فازل میرانی، لەبارەی قسەی هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتی رایگەیاند، لە بەرپرسە باڵاکانی ئەو حیزبە گوێمان لێدەبێت کە قسە لەبارەی ئێمە و حکومەتەوە دەکەن بە خراپی، زۆرپێمان ناخۆشە کە لە بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبەوە گوێمان لێدەبێت، بۆیە لەمەودوا یەک قسەمان لەسەر بکەن، ئێمەش سەد قسەمان بۆ گوتن هەیە.[3]
- لەدوای کۆبوونەوەی لە گەڵ وەفدێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی برێت ماکگۆرک، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند :ڤیتۆی لەسەر هیچ کاندیدێکی یەکێتی نییە بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق و پشتگیری هیچ کاندیدێکیش ناکات، بەڵکو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکات.[1]
- گروپی هەڵمەتی دادپەروەری لە هەولێرهەولێر لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گردبونەوەیەکیان ئەنجامداو داوایان کرد خانەنشینی پەرلەمانتاران نەمێنێت.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی کورد لە کەرکوککەرکوک بەناوی (یونس ستار) تەمەن (46 ساڵ) لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا.[1]
- بەمەبەستی زنجیرەیەک ڕاوێژ و گفتوگۆ پەیوەست بە دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق فوئاد مەعسومفوئاد مەعسوم گەیشتە شاری سلێمانی.[5]
- گەنجێکی دانیشتوی سنوری شارەدێی سیدەکانسیدەکان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە پێیدا گیانی لەدەستدا. گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و ناوی (س.ح.ا) دانیشتوی گوندی ژیلیایی سەر بە شارەدێی سیدەکانە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە و دوورە لە راستییەوە.[3]
دەرەوەی کوردستان
- ئیسرائیل جارێکی تر بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردەسەر دامەزراوە پیشەسازییەکانی سوریا.[2]
- فڕۆکەیەکی سەربازی روسیا بە هەڵە لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی سوریاوە خرایە خوارەوە.[2]
- لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی داعشداعش لە قەیسەری، عەبدولخالق کوردی، ئەمیری سەربازی شنگالشنگالی رێکخراوی داعش و کوڕەکەی مەهدی کوردی، کە لە تەلەعفەر کاریان بۆ رێکخراوە کردووه، دەستگیرکران.[3]
- سێناتۆرێکی ئامریکایی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی بە بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی ئێران بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە زانی. سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا لە توویتێکدا هێرشی مووشکی سپای پاسداران بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد و خوازیاری وڵامی توند بەو هێرشە مووشەکییەی حکوومەتی ئێران بوو.[6]
- بەلەمێکی کۆچبەران بە 21 کۆچبەری خەڵکی باشووری کوردستانەوە لە ئاوی ئیجەدا نوقمبوو، دوو خوشکی خەڵکی دەربەندیخاندەربەندیخان و ئافرەتێکی خەڵکی سلێمانی خنکان.[3]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 22
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 6
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️داهاتی هەفتەیەکی کۆمیسیۆن 22 ملیۆن دینار بووە
2.👁️رێکخراوێک 22 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرێم
📝 Bellgenamekan
1.👁️بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە 18-09-2018
2.👁️خانەوادەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشید سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەن
3.👁️دەزانین زمانی کێ دەبڕین!
4.👁️روونکردنەوەو ئاگادارینامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2017

سێ پێشمەرگە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا

باکووری کوردستان
- دادگای تورک بڕیاری زیندانیکردنی ئایهان بیلگەنئایهان بیلگەن، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەی دەرکرد.[3]
- لە نێوان سەربازەکانی سوپای تورک و گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگەهەپەگەدا، لە چیای جودیجودی شەڕێک ڕوویدا، بەپێی زانیارییەکان، لەو شەڕەدا تانکێک و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورک تێکشکێندراوە.[3]
- لەبەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاشکرایکرد کە مانۆری سەربازیی سوپا لە ناوچەی سلۆپیسلۆپیخابوورخابوور دەستپێکردووە کە دەکەوێتە سەر سنوری هەرێمی کوردستان.[1]
- دووەمین دانیشتنی دادگایی فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە هۆڵی زیندانی سینجاندا بەبێ ئامادەبوونی خۆی بەڕێوەچوو، تێید داوای 83 ساڵ سزای زیندانی بۆ کرا.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی سەر سنووری شاری شنۆشنۆ-ی سەربە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی دەستڕێژیی گوللەی هێزە سەربازییەکانی سەرسنووری حکومەتی ئێرانەوە کوژرا.[3]
باشووری کوردستان
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم دەڵێت 90%ی ئامادەکارییەکان بۆ ریفراندۆم تەواو بووە و 22 قەوارە فۆڕمی بەشدارییان لە هەڵبژاردن وەرگرتوە و دەنگدانی تایبەت و گشتییش لەیەک رۆژدا ئەنجامدەدرێن.[1]
- ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراق و سەرجەم هاوڵاتیانی و داواشی کرد کە ئەو رێشوێنانە رابگیرێت کە ئاسایشی عێراق و یەکپارچەییەکەی دەکاتە قوربانی وەک ریفراندۆمی سەربەخۆیی.[1]
- فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شاری هەولێر کۆبوونەوە، وەڵامی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیش دەدەنەوە کە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات لە ئەگەری ئەنجامدانی گشتپرسی و راگەیاندنی سەربەخۆیی.[4]
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆکدهۆک، ئاشکرای کرد، کە سێ پێشمەرگە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە، گیانیان لەدەست داوە.[5]
- ئەنتۆنیۆ گوتێرێش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکاننەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، ئەو ریفراندۆمەی هەرێمی کوردستانی عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی لە 25ی ئەیلولدا سەرنجەکان لەسەر پێویستی لەناوبردنی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان بەفیڕۆدەبات.[1]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا 22 قەوارەی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە، هەروەها وادەی تۆمارکردنی قەوارەکان بۆ 28-09-2017 درێژکراوەتەوە.[2]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی قەندیلقەندیل و برادۆستبرادۆست و خواکورکخواکورک-یان کرد.[2]
- رێباز حەملانرێباز حەملان، وەزیری داراییوەزیری دارایی و ئابووری لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی رێکخەری حزبەکەی کرد.[2]
- ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەنێت، دژی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بۆ رێگری لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوککەرکوک سەرجەم فراکسیۆنە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەڕاونەتە هەرێم.[1]
- وەزیری دەرەوەی فرەنسا ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە نەگونجاو ناودەبات.[2]
- ژمارەیەک هاووڵاتی لە کەرکوک خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بەهۆی ریفراندۆمەوە بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگایەکی تورکمانییەوە تەقەیان لێدەکرێت و هاووڵاتییەک دەکوژرێت و سیانی دیکەش بریندار دەبێت.[1]
- کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی یەکی حوزەیران، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێی مامۆستایەکی زانکۆدا تەقیەوە، بەڵام تەنها زیانی مادی لێکەوتەوە، ئەوەش لەم هەفتەیەدا دووەم تەقینەوەیە لە شاری کەرکوک ڕووبدات.[3]
- بە بەشداری چەندین چالاکوان و پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنووس، تۆڕی لیدەر و ڕێکخراوی فیوچەر، کۆنفرانسێک لەژێر ناوی هەڵبژاردن و ئایندەی کوردستان بەڕێوە چوو.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لە نزیک ناوەندی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری منداڵان لە شاری قامیشلۆقامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و چوار هاوڵاتی بریندار بوون.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی سەربە تورکیا جارێکی تر دەستیان کردەوە بە تۆپبارانی گوندی ئیسکا لە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی عەفرینعەفرین.[3]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 6
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 7
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️تائێستا 110 هەزار هاووڵاتی سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەرانیان کردوه
📝 Bellgenamekan
1.👁️راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەی بارزانی و وەزیری بەرگری بریتانیاوە
2.👁️رێباز حەملان دەستی لە بزوتنەوەی گۆڕان کێشایەوە
👫 Kesayetîyekan
1.👁️رێباز حەملان
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️28-09-2017
✌️ Şehîdan
1.👁️Melîha Şêxan
2.👁️رائد عەبدولقادر جەباری
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2016
18-09-2016
📅 Rêkewt u Rûdaw

- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر گوندی کەنهەش لە مەخموور و هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.
- لەبەرامبەر ئەو دۆخە قەیراناویی و ئاڵۆزییەی کە ئێستا هەرێمی کوردستانی تێدا تێپەڕ دەبێت لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و شارۆچکەی کفریش بەرەی خەڵک بۆ ناڕەزایەتیەکان ڕاگەیەندرا.
- هێزێکی پێشمەرگەی حدکا لە ناوچەی پیرانشار لە نێوان ئاواییەکانی "قەبری حسێن" و "پردانان" لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانی رێژیم تووشی تێکهەڵچوون بوون. لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی رێژیم کوژران و بریندار بوون و پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بە ناوی "ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد" کوڕی ئەبوبەکر ناسراو بە "ڕەحیم گەرگولی" بریندار بوو و پاشان بە هۆی کاریبوونی برینەکەیەوە پاش چەند ڕۆژ شەهید بوو و لە لایەن هاوسەنگەرانیەوە بە خاک سپێردرا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 1
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 8
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️ئاماری رووداوەکانی جەژن لە سۆران راگەیەنرا
2.👁️گەرمیان: لەجەژندا 5 کەس بەرووداوی هاتوچۆ مردوون
📝 Bellgenamekan
1.👁️وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند
2.👁️ڕووبەروونەوەی تیرۆر ئـەرکێکی ئـایینی، نیشتمانی و مرۆڤایەتییە
👫 Kesayetîyekan
1.👁️ئەدیب محەمەد
✌️ Şehîdan
1.👁️رەحیم عەبدوڵڵانژاد - رەحیم گەرگولی
2.👁️عەدنان نجیم هەسەد
3.👁️عەلی شەهاب
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2015

10یەمین ساڵیادی کۆچی دوای هونەرمەندی گەورەی کورد مەرزیە فەریقی

- لەشاری سلێمانی مەراسێمێک بۆ 10یەمین ساڵیادی کۆچی دوای هونەرمەندی گەورەی کورد مەرزیە فەریقی بە دەستپێشخەری رێکخراوی شار و بەئامادەبوونی ژمارەیەک هونەرمەند و کەسوکاری ناوبراو جیاوازتر لەساڵانی رابردوو بەرێوەچوو.
- فرۆکەکانی‌ تورکیا بۆردومانی‌ بارەگاکانی‌ "پەکەکە" یان لە گوندەکانی‌ "ئەڤلا، پیربلی‌ و کەلکێ‌" سەر بە شاردێی زارکا دەستپێکرد.
- لەهەرێمی زاگە لەسەر رێگەی پلەموور کە دەکەوێتە نێوان پارێزگای دێرسیم و شاری ئەرزنجانی باکووری کوردستان لەچالاکییەکدا گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی هەدەپەگە ئەفسەرێکی سوپای تورک دەستگیردەکەن.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️مەرزییە فەریقی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2014

توانیان دەستگیری‌ بکەن

- لەدرێژەی‌ نارەزاییەکانی‌ فەرمانبەران دژی‌ دواکەوتنی‌ مووچە، ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی‌ زانستی‌ لە شاری‌ هەولێر خۆپشاندانێک لەلایەن فەرمانبەرانی‌ ئەو وەزارەتە بەرێوەچوو.
- بەڕێوەبەری‌ قەزاو ناحیەکانی‌ کەرکوک رایدەگەیەنێت، دوای‌ دەستکەوتنی‌ چەند زانیاریەک لەسەر کەسێک کە دەوری‌ گەورەی‌ هەبووە لە شەڕەکانی‌ مەخمور و قەراج دژ بە هێزەکانی‌ پێشمەرگە توانیان دەستگیری‌ بکەن.
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی‌ دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش) لە باشووری کوبانێ سێ موشەکی گرادیان ئاراستەی ناوەندی کوبانێ کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
- هێزەکانی‌ پاراستنی‌ شنگال هێرشیان کردەسەر مۆڵگەکانی‌ داعش و 10 چەکداریان کوشت و ئۆتومبیلێکشیان تێکشکاند.
- هاوسەرۆکی پەیەدە رایدەگەیەنێت، دەنگۆی دەستبەسەر داگرتنی 16 گوند لە لایەن داعش راست نییە و شەڕوپێکدادانیش لە گوندەکانی کۆبانی بەردەوامن.
- بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە بۆسەر کۆبانێ هەزاران خەڵکی ناوچەکە بۆ سنوورەکانی باکووری کوردستان ئاوارەبوون، داگیرکەری تورک سنوورەکانی داخستووە و هەزاران کەس لەسەر سنوور ماونەتەوە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 2
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 14
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️لە (24) کاتژمێری رابردوو لە کوبانێ (72) چەتەی داعش کوژران
2.👁️لەم هەفتەیەدا دوو کرێکار لەسلێمانی گیانیان لەدەستداوە
✌️ Şehîdan
1.👁️جەمال (جەمال)
2.👁️جەمال ناسراو بە (جەمال)
3.👁️سفقان جعجي (هوكر هاوار)
4.👁️سەفقان جەجی ناسراو بە (هۆگر هاوار)
5.👁️مامد كنو (كمال بير)
6.👁️ماهير خليل ميرو (دوغان عفرين)
7.👁️هەڵدا محەمەد ناسراو بە (بەرفین کوبانێ)
💎 Şiwênewar u konîne
1.👁️ماڵی رەشید عوسمان چاوەیش
2.👁️ماڵی عەلی مام شێخە
3.👁️ماڵی‌ رەوف سەراف
4.👁️ماڵی‌ سۆفی‌ کەریم
5.👁️هۆتێل (فەرەح)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2013
18-09-2013
📅 Rêkewt u Rûdaw

- دو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک قەزای دوزخورماتوی سەر بەشاری تکریتی هەژاندو لەئەنجامدا دو کوژراوو 29 برینداری لێکەوتەوە.
- لە شاری هەولێر دوای تەواوبوونی ئاهەنگێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی، تەقە لە ژمارەیەک لایەنگریان کرا.
- یەعقوب رەسوڵ پەیامنێری تەلەڤزیۆنی کوردسات لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی خۆیان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لەناو ئۆتۆمبیلێکەوە درایە بەر دەسترێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️بەغدا چۆن دەیدات بەکوردستان و لێرەش چی لێدەکرێت؟
2.👁️کرێکارێک لەشارەزور گیان لەدەستدەدات
📝 Bellgenamekan
1.👁️یەکێتی دووبارە بەڵگەی تاوانباریی خۆی دەخاتەوە روو!
👫 Kesayetîyekan
1.👁️یەعقوب رەسوڵ
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2005
18-09-2005
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️ناسری رەزازی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2004
18-09-2004
📅 Rêkewt u Rûdaw

- کوژرانی کازم ئەلهانی لەنێوان کەرکوک و دووبز. نێوبراو سەرۆک هۆزێکی عەرەبی هاووردە بوو و زەوی و زارێکی زۆری کوردی داگیرکردبوو.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👪 Hoz - Tîre - Binemalle
1.👁️عەرەبی هاوردە
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-2003
18-09-2003
📅 Rêkewt u Rûdaw

باشووری کوردستان
- کۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر مامۆستا شوکور مستەفاشوکور مستەفا، نێوبراو خاوەن ئەزموونێکی گەورەی ئەدەبی و 40 پەڕتووک بوو.[1][2]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️شوکور مستەفا
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1998
18-09-1998
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️کوێخا ساڵحی گەرمکی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1996
18-09-1996
📅 Rêkewt u Rûdaw

- لەم بارودۆخە ناسازەی کوردستاندا، ئەمڕۆ لە پاریس سێیەمین کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان لەلایەن جەواد مەلاوە کرایەوە، پاشان سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ پێر بێرسی وتارێکی خوێندەوە و کۆنگرەکە نزیکەی 30 کەس بەشداریی تێدا کرد و کۆمیتەیەکی پێک هێنا بۆ یەکگرتنی هەر چوار کۆنگرەکەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، کە ئەوانیش ئەمانەن: کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان، کۆنگرەی گەلی کوردستان، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و کۆنگرەی نیشتمانیی کورد لە ئامریکا، کۆنگرەکە دەبوایە لە هۆڵی پەڕڵەمانی فەڕەنسا بگیرایە، بەڵام گروپێکی کوردی، کە لە فەڕەنسا باڵادەستە، هانای بۆ فەڕەنسییەکان بردبوو کە نەیەڵن ئەو کۆنگرەیە لەوێ بگیرێت. چونکە ئەوانە داوای دەوڵەتی کوردی دەکەن، ناچار کۆنگرەکە لە هۆڵێکی ئاسایی شاری پاریسدا گیرا و دوو رۆژی خایاند.
- کردنەوەی پیشانگای تایبەتیی رێبوار سەعید لە پاریس.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1994
18-09-1994
📅 Rêkewt u Rûdaw

- ناردنی نامەیەک لە جەبار فەرمانەوە بۆ جەلال تاڵەبانی، کە تێیدا دان بەوەدا دەنێت کە تالیب حەمە شینی کادیری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوشتووە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 2
📝 Bellgenamekan
1.👁️نامەی جەلال تالەبانی و چەند بەرپرسێکی یەکێتی
👫 Kesayetîyekan
1.👁️جەبار فەرمان
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1993
18-09-1993
📅 Rêkewt u Rûdaw

- ئەمڕۆ و سبەینێ: د.ا تۆپبارانی گوندەکانی ناوچەکانی قەڵادزێ و پێنجوێنی کرد.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1992
18-09-1992
📅 Rêkewt u Rûdaw

- تا 18-10، کردنەوەی پیشانگایەک لە شاری موینشن لە ئەڵمانیا، بۆ 30 هونەرکاری شێوەکاری باشووری.ک.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1991
18-09-1991
📅 Rêkewt u Rûdaw

- دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە عەین کاوە کە تەرمی 5 هاووڵاتی فەلەی تێدابوو، ئەمانە لە 08-09-1988دا گیرابوون.
- وەفدی پەڕڵەمانی ئەوروپا سەردانی مەکتەبی سیاسیی ینکی کرد.
- دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەسەر رێگای هەولێر - مەخمور کە تەرمی 25 هاووڵاتیی کیمیابارانەکەی بالیسانی تێدابوو.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1986
18-09-1986
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
✌️ Şehîdan
1.👁️شێرزاد حوسێن محەمەد بەرزنجی ناسراو بە شێرزاد جەباری
2.👁️عەبدولقادر عومەر ساڵح
3.👁️ڕەئوف عەبدولڕەزاق ساڵح ناسراو بە مامۆستا ڕەئوف
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1985
18-09-1985
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 4
✌️ Şehîdan
1.👁️حەمید ڕەشید حەمە کەریم حەسەن
2.👁️حەیدەر جوکل ئیبراهیم فەندی دیبەگەیی (بڕوا)
3.👁️حەیدەر جوکل ئیبراهیم فەندی ناسراو بە بڕوا
4.👁️محەمەد قادر نادر شەریف ناسراو بە ڕەهێڵ
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1978
18-09-1978
📅 Rêkewt u Rûdaw

- مەفرەزەیەکی هەرێمی پارێزگاریی ینک پەلاماری فەوجی کۆمتانی داو چەند زیانێکیان پێگەیاندن.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1930
18-09-1930
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️شيخ أحمد شيخ بارزان الخامس 1896-1969
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1924
18-09-1924
📅 Rêkewt u Rûdaw

- دەرچوونی ژمارەی یەکەمی رۆژنامەی ژیانەوە لە سلێمانی.؟

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1922
18-09-1922
📅 Rêkewt u Rûdaw

- دەرچوونی ژ.6ی رۆژنامەی بانگی کوردستان.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1920
18-09-1920
📅 Rêkewt u Rûdaw

- تێکچوونی باری ئاسایشی شاری ئاکرێ لە دژی ئینگلیزەکان.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 18-09-1867
18-09-1867
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️ئۆسکار مان
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

Dabezandinî tewawî krronolojiyayi rûdawekan be faylî PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,78 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574