باکووری کوردستان
- لە ئەنجامی چالاکییەکی هەپەگە و یەژاستار لە گردی کۆردینەی شارۆچکەی چەلێی سەربە
جولەمێرگجولەمێرگ نۆ سەربازی تورکیا کوژران.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەبوبەکر مەعروفی شەوی ڕابردوو لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی یارمەتییەکانی هاوڵاتییانی
بۆکانبۆکانی لێدەخوڕی و کە بیگەیەنەتە
کرماشانکرماشان، لە دەوروبەری شاری
جوانڕۆجوانڕۆی سەربە کرماشان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا.[1]
- یەکێتی نێودەوڵەتیی ئینداستریال، بە نووسینی نامەیەکی کراوە بۆ حەسەن ڕۆحانیی سەرۆک کۆماری ڕژێمی ئێران، داوای ئازادکردنی
مەحمود ساڵحیمەحمود ساڵحی و ڕەزا شەهابی-یان کرد، هەروەها پێنج سەندیکای کرێکاریی فەرەنساش، هەمان داوایان ئاراستەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژێمی ئێران کرد.[2]
باشووری کوردستان
- سەرچاوەکان باس لە راکردنی وەزیری داد
سینان چەلەبیسینان چەلەبی دەکەن.
وەزارەتی دادوەزارەتی دادیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەوە دوورە لە راستییەوە.[1]
- چالاکوانانی کەمپینی وەتەن چاوی لێمانە داوادەکەن کە ئێران ڕێگری نەکات لە گەیاندنی کۆمەکەکانیان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاشکراشی دەکەن کە پێویستە لە هەر ڕووداوێکدا کورد هەست نەکات بێکەسن.[2]
- لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە گواستنەوەی 61 فەرمانبەری کورد لە کۆگای سوتەمەنی
خانەقینخانەقین کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە بۆ بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی دیالە.[3]
- بەرپرسێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ڕایگەیاند، چەتەکانی
داعشداعش، ڕێگای سەرەکی نێوان
کفریکفری،
خورماتووخورماتوویان بۆ ماوەیەکی کاتی داخست و دواتر بە هۆی بۆردومانەکانی حەشدەوە، ناوچەکەیان جێهێشت.[2]
- لە سنوری شارۆچکەی
دوبزدوبز سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن ژمارەیەک چەکدار کە گوماندەکرێت داعش بن رفێندران، یەکێک لە رفێندراوان پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی و ئەفسەری خانەنشینە بەپلەی عەمید.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرۆکی تورکيا رەجەب تەيب ئەردۆغان رايگەياند، ئەمريکا بەڵێنەکانی لە سووريا بەجێ نەگەياندوون و ناکەوينە هەمان تەڵەوە لە
عەفرينعەفرين و دەبێت ئه و شارە لە يەکينە کوردەکان پاک بکرێتەوە.[4]