باکووری کوردستان
- بۆ رێگریکردن لە گردبوونەوەی گەل لە بەردەم ناوەندی
هەدەپەهەدەپە لە شاری
ئامەدئامەد بە مەبەستی پێشوازیکردن لە رێپێوانەکەی گەلی
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ، ناوەندی هەدەپە گەمارۆ درا و هێزەکانی پۆلیس بە بەربەست دەوری ناوەندەکەیان گرت.[9]
- هاونیشتمانییەکی شاری
خارپێتخارپێت بەناوی میکائیل، کچەکەی خۆی کە ناوی مەروە بوو کوشت و بە هەمان ئەو چەکەش کە کچەکەی پێ کوشتبوو هەوڵی دا خۆیشی بکوژێت.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- عەلی مستەفەوی جێگری پارێزگای
ورمێورمێ بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی رایگەیاند: بەهۆی بۆردومانی کیمیایی شاری
سەردەشتسەردەشت لە شەڕی هەشت ساڵەی عیراق دژی ئێران، زیاتر لە 2000 هەزار بەرکەوتەی کیمیایی له و شارە دەژین کە دۆخی 400 کەسیان خراپە.[2]

سەلمان ئولفەتی
- ماوەیەکە چالاکێکی مەدەنی خەڵکی “گیلانی غەرب” بە ناوی “سەلمان ئولفەتی” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی
کرماشانکرماشانەوە دەستبەسەر کراوە. هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو بڵاونەکراوەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، شوێنی راگیرانی هەروا نادیارە.[7]
- سیروان وەیسی، شارەداری
مەریوانمەریوان، بەهۆی دەستێوەردانە سەروویاساییەکانی شورای شاری مەریوان لە کاروباری ئەو شارەدارییە، دەستی لە کار کێشایەوە.[8]
باشووری کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنێکی سەربازی زەمینی کرد و هێزی کۆماندۆی تورک هاتنە ناو خاکی باشووری کوردستانەوە. تورک ئەم ئۆپەراسیۆنەی ناوناوە چڕنووکی هەڵۆ.[1]
- داگیرکەری ئێران بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک گوندی ئاڵانەی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران تۆپباران دەکات.[1]
- یەکەم تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
رانیەرانیە گیانی لەدەستدا.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 166 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 16 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئەمرۆ 43 کەسی دیکە لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک حاڵەتی مردنیش تۆمارکراوە.[1]
- پارێزگاری
هەولێرهەولێر هۆشداریدەدات و دەڵێ هەولێر لە قۆناخێکی مەترسیداری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادایە. بەگوتەی پارێزگار، ڤایرۆسەکە لە هەموو گەڕەک و قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگاکە بڵاوبووەتەوە.[3]
- وەزیری تەندروستی رایگەیاند لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 150 ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.[5]
- کەسوکاری ئەو منداڵەی دو رۆژ لەمەوبەر لە
کفریکفری گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ، لەکاتی تێکچونی تەندروستی دایکی منداڵەکەدا، بەهۆی دەوامنەکردنی کارمەندان و پزیشکان لە نەخۆشخانەی خالید
گەرمیانگەرمیانی، هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەکەو بەشێک لە کەلوپەلەکانیان شکاندا.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

کەسوکاری ئەو منداڵەی لە کفری گیانی لەدەستدا هەڵدەکوتنە سەر نەخۆشخانەیەک و کەلوپەلەکانی دەشکێنن
- تەواوی کارو رایکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانیسلێمانی راگیرا، ئەوەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دواکەوتنی موچە.[4]
-
جوان حەسەن عارفجوان حەسەن عارف، سەرۆکی لیژنەی کاروباری ژنان لە ئەنجوومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی هەستی بە کۆکە و کەمێک تەنگە نەفەسی کردووە، لەگەڵ هاوژینەکەی سەردانی بنکەی تەندروستیانکردووە بۆ پشکنین و ئەنجامەکەشیان پۆزەتیڤ دەرچووە.[3]
- بەهۆی ئەوەی لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە رێگرییان لێکراوە لەسەر شەقامەکان کار بکەن، بەشێک لە کاسبکارانی شاری هەولێر گردبوونەوە و بۆ ماوەی کاتژمێرێک شەقامی نێوان هەولێر و
بنەسڵاوەبنەسڵاوە-یان داخست.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بورهان عەبدولڕەحمان، کارگێڕی مەڵبەندی رێکخستنی یەکێتی لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، خۆی و چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، داواش دەکات ئەو کەسانەی لە 14 رۆژی رابردوو بەرکەوتنیان لەگەڵیان هەبووە بچن پشکنین بکەن.[3]
- گەنجێکی 20 ساڵان لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ کوژرا، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ تۆمەتبار دەرچووە. گەنجەکە ناوی (س. م. ح)ە، دانیشتووی شارۆچکەی باینجانە، لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستڕێژی گوللەی لێکرا و کوژرا، بکوژەکانیش خزمی خۆی بوون و دانیشتووی هەمان شارۆچکەن.[3]
- رێکخستنی
ژنانی گەنجی تێکۆشەرژنانی گەنجی تێکۆشەر، بە مەبەستی پشتیوانی بۆ هونەری وێنەکێشانی ژنان و ناساندنیان، لە هۆڵی ماجدی مۆڵ لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی وێنەکێشانی کردەوە. پێشانگاکە لە ژێر ناوی 'ژن و کوردستان لە چاوی ژناندا' بەڕێوە چوو، لە کۆتایشدا سپاسنامە بەسەر بەشداربووانی پێشانگاکەدا دابەش کرا.[9](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- شاندی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد و ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد
ئەنەکەسەئەنەکەسە کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی گفتوگۆکانیان بۆ یەکڕیزی کورد لە رۆژئاوا راگەیاند.[6](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
دەرەوەی کوردستان
- هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ، وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، بەڵام سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، لەسەر داوای بەغدا سەردانی وەفدەکەی هەرێم بۆ بەغدا دواخراوە.[4]
- لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، خۆپیشاندانێک دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی باشوری کوردستان ئەنجامدرا، لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێلی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەلای خۆپیشاندانەکەدا هاوڵاتییەکی کورد دەچێتە بەردەم ئۆتۆبێلەکەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و بەهۆیەوە توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو.[6]
- ناکۆکییەکانی تورکیا و فەرەنسا لەسەر لیبیا قوڵتردەبن و هەریەکەیان پشتیوانی لە لایەنێکی ئەو وڵاتە دەکات و لایەنەکەی دیکە بە تێکدانی دۆخەکەی تۆمەتباردەکات. وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکیدا بڵاویکردەوە، داوای لە هاوپەیمانیی ناتۆ کردووە لەسەر پرسی دەستوەردانەکانی تورکیا لە کاروباری لیبیا و هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی لە دەریای ناوەڕاست بێتە دەنگ.[3]
- له شاری مۆسکۆ، نیگارکێشی ناوداری کوردی رووسیا قولیخان مەمێدەڤیچ ژابۆیێڤ، لە تەمەنی 72 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[5]