باکووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیانکوتایە سەر شارەوانییەکانی
هەدەپەهەدەپە لە شارەکانی ئیدر، سێرت و خانا هەولێلی سەر بە سێرت و داگیریان کردن. پۆلیس گەمارۆی بینای شارەوانییەکانیان داوە و هاوسەرۆکانی ئەو شارەوانییانە لەسەر کارەکانیان دەرکران و دەستگیر کران، لە شوێنی ئەوان خۆسەپێنەر دانران.[3]

داگیرکەری تورک چوار هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەی لەسەر کارەکانیان دورخستەوە و دەستگیری کردن
- پۆلیس و جەندرمە و سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوەندی قەلقەلیی
وانوان و ناوچەکانی دەورووبەری لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و 43 کەسیان دەستگیرکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بورهان ئاتماجا هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکەیە و ژمارەیەک سیاسەتمەداری کوردیش لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پەروەردەی
کرماشانکرماشان بڕیاری دەرکرد کە خوێندکاران سەربەستن لەوەی کە دەوام بکەن یان نەکەن، بەڵام مامۆستایان دەبێت دەوام بکەن. ئەم بڕیارە لە سبەینێوە دەستپێدەکات.[2]
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ملەی تەتەی هەورامان تەقەیان لە
کۆڵبەرکۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا دو کۆڵبەر بە سەختی برینداربون.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەباس سدیقی خەڵکی گوندی شێلم جاڕان سەر بە ناوچەی لاجانی
پیرانشارپیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا. دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەیی یاسایی بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە.[8]
باشووری کوردستان
- دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد عەدنان و ئەحمەد عەباس کە کاسبکاران و کوردن، لە گوندی یوسف بەگی سەر بە خانەقین رفێندراون و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای 20 دەفتەر دۆلار لە کەسوکارەکەی دەکرێت.[7]
- رێکخراوی
داعشداعش بەرپرسیارێتی خۆی لە سووتاندنی گەنمی جووتیارانی سنووری خانەقین راگەیاند و چەند وێنەیەکیان لە پێگە تایبەتەکانی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە، لە دیمەنەکانیاندا ساتی ئاگرخستنەوە لە گەنمی جووتیاران لەلایەن چەکدارەکانییەوە نیشان دەدات.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف بڕیاریدا کە ئەمڕۆ بۆ نوێژی هەینی دەرگای مزگەوتەکانی باشووری کوردستان بکاتەوە.[1]

یەکەم نوێژی هەینی دوای کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
- شەوی رابردوو گروپێک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی موبارەک لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە و کەسێکیان بەسەختیی بریندار کرد، دواتر لەکاتی گواستنەوەی لە نەخۆشخانەی خانەقینەوە بۆ
سلێمانیسلێمانی، لەڕێگا گیانی لەدەستدا. هەر لەکاتی هێرشەکەدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خەڵکی گوندەکە و چەکدارەکان هاتووەتە ئاراوە و لە ئەنجامدا گوندنشینێکی دیکە بریندار بووە. بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکی گوندی موبارەک، هێزێکی سەر بە لیوای 23ی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بەرەو گوندەکە بەڕێکەوتن، بەڵام لەڕێگادا بۆمبی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە چەکدارێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.[3]
- لە گووندی زەنقەڕی کاکەیی لەسنووری داقووق 200 دۆنم دەغڵوودانی جووتیارێکی کورد سووتێنرا.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- حەفارەیەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتی رۆیشتنی بۆ لێلیکانی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تەقێنرایەوە و بەو هۆیەوە حەفارەکە بە تەواوەتی تێکشکێنرا و شۆفێرەکەی و سەربازێکی پاسەوانی حەفارەکەش کوژران.[6]
- محەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەگەر مەترسی
کۆرۆناکۆرۆنا بەرزببێتەوه و ژمارەی حاڵەتەکان چەندهێندە بێتەوە، بێگومان هەمو ئه و رێکارانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر، دەیانگرینەبەر وەکوداخستنی دەوام بەشێوەیەکی یەکجاری و داخستنی بازاڕ. دەشڵێت: بەڵام تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێک نییە بۆ دوبارە سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتۆچۆ.[5]
- پرۆژەی
باخچەی ئاژەڵانباخچەی ئاژەڵان لە شاری
هەولێرهەولێر کرایەوە و بەڕێوەبەری هونەری باخچەکە رایگەیاند، کردنەوەی باخچەکە سەرەتاییەو بۆ رۆژانی جەژن، بەشێوەیەکی رەسمی، بەڕوی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە.[5] (بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە رێگەی دوو فڕۆکەوە 139 هاونیشتمانی لە سوێد و 84ی دیکە لە ئیماراتەوە کە بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەوروپا و ئیمارات گیریان خواردبوو، گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیوەڕۆی ئەمڕۆ زەوی کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی فەیسەلیە و ریحانیەی تل تەمری سووتاند.[6]
- چالاکڤانانی شارۆچکەی شەڕا لە
عەفرینعەفرین رایانگەیاند، چەکدارە هاوردەکراوەکان، چەندینجار هەوڵیانداوە گۆڕستانی قەرەجەرنەی شارۆچکەکە بکەنە شوێنی مانەوەی ئاژەڵەکانیان. لەکاتێکدا گۆڕستانەکە لەلایەن خەڵکی عەفرین پیرۆزییەکی تایبەتی هەیە و وەک سیمبووڵی ئایینی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و بایەخی پێدەدەن.[4]
- لیرەی سووری بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش بووەتە هۆی دروستکردنی ناسەقامگیری لە بازاڕەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا. ئێستا یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 1700 لیرەی سووری مامەڵەی پێوەدەکرێت و، بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سووری دوو هێندە بووەتەوە.[4]
دەرەوەی کوردستان
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ نوێترین ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا 48 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە شەش هەزار و 902 کەس.[3]
- بەرپرسانی تورک رایانگەیاند، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا لەماوەی 24 کاتژمێردا 48 کەس گیانیان لەدەستدا. بەو پێیەش لە تورکیا 4 هەزار و 55 کەس گیانیان لەدەستداوە و 164 هەزار و 457 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، 50 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون.[7]