باکووری کوردستان
- ماوەی هەفتەیەکە دارستانەکانی پارێزگای
دێرسیمدێرسیم دەسووتێن و ئاگرەکە بۆ حەوت ناوچەی ئەو پارێزگایە تەشەنەی کردووە. ناوچەکانی (دەیرمەن دەرە، زۆگار، زەنگە، کۆچەری، بۆزان،کۆسک ئۆزلوجا و دوندول)یشی گرتووەتەوە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چیای سنجاک-یان لە سنووری ناوچەی خۆزات لە پارێزگای دێرسیم بۆردومانکرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ئەمجەد حسێن پەناهی، برای
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا ڕایگەیاند، کە شەوی ڕابردوو کاتژمێر 11:00 ڕامین گوازراوەتەوە بۆشوێنکی نادیار.[4]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بەناوی ئیسماعیل عەزیزی خەڵکی شاری
مەهابادمەهاباد، لە سنووری کانی زەردی
سەردەشتسەردەشت بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەستدا.[6]
- دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی محەممەد حەمزە پوور خەڵکی گوندی باساوێ و ڕێبوار خزرپوور خەڵکی گوندی میر شێخ حەیدەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەیان لێکرا و بە سەختی بریندار بوون.[6]
- کاتژمێر 21:30 خولەک، یەکێک لە مەئموورانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە ناوی سەرگورد حەسەن مەلەکی، لە شاری
ڕوانسەرڕوانسەر، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.[6]
باشووری کوردستان
- یەکەم و دووەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوا دەکەن دابمەزرێن، چونکە حکومەتی هەرێم پێشتر ئه و بڕیارەی داوە. یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان لە 2015-2016 خوێندنیان تەواو کردووەو ژمارەیان هەزار و 300 کەسە.[3]
- لە گەرلەری زاموا-ی شاری
سلێمانیسلێمانی بۆ یەکەمجار پێشانگەی فۆتۆگرافی هاوچەرخ و دیجیتاڵ ئارت کرایەوە.[3]
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ژمارەیەک گوندی شارەدێی
سیدەکانسیدەکانیان دەستپێکردەوە و بەوهۆیەوەش ئاگرێکی گەورە لە نزیک گوندێکی شارەدێکە کەوتۆتەوە.[3]
- دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی یاساییبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنی، دواخرا بۆ 29ی ئاب.[1]
- لەچوارچێوەی کۆبونەوەیەکی نێوان وەزیری کشتوکاڵ و وەفدێکی هاوبەشی کورد و تورکمان بڕیاردرا بەڕاگرتنی پێدانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی
کەرکوککەرکوک بە عەرەبی هاوردە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، دوێنی شەو لە
عەفرینعەفرین هەڵیان کوتایە سەرماڵی کوردەکان و 2 ژنی کوردیان ڕفاند.[2]
- تیمێکی تایبەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، خانەوادەیەکی ئێزدی لە چنگی چەتەکانی
داعشداعش ڕزگارکرد.[4]
دەرەوەی کوردستان
- بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵە ناوخۆکانی ئێران، شەوی ڕابردوو عەلی خامنەیی، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا، بۆ یەکەم جار لە سەردەمی ڕێبەرایەتییەکەیدا، دانی بە هەڵەبوونیدا نا. خامنەیی وتی: ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکان هەڵە بوو، لەو بارەویەوە بەندە هەڵەم کردووە، بەهۆی پێداگری چەند کەسێک، ڕێگەم پێدان کە ئەزمونی بکەن، هەرچەند ئەوان هێڵە سوورەکانیان تێپەڕکرد.[4]
- لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی تورکیا لە شاری ئەنکارا دەیان ئەندامی
هەدەپەهەدەپە دەستگیرکران. لەو هێرشەدا بەڕێوەبەری شاری ئەنکارا مەحموود ئەمین ئاڤجی، نامزەدی پارلمانتاری هەدەپە و وتەبێژی پێشووی مەجلیسی ژنان-ئ ئەنکارا ئیپەک گور، هاوسەرۆکی ناوچەی چانکایا-ی هەدەپە ڕەمەزانکاراکوچ، بەڕێوەبەری ناوچەی کەچێورەنێ-ی هەدەپە فێگەن ئونجو وگولهان ئاکنجی، دایکی ئاشتی قەدریە ئوزگەن و مونیب کۆچ دەستگیر کران.[2]
- تورکیا بە فەڕمی بایکۆتی خستەسەر کەرەستە ئەلەکترۆنییەکانی ئەمریکا.[5]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ
رەجەب تەیب ئەردۆگانرەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبووەوە، بەپێی سەرچاوەکان کۆبوونەوەکەیان تایبەت بووە بە پرسی ئاو، ناردنی نەوتی کەرکوک لە رێی تورکیاوە و هەروەها پرسی بوونی
پەکەکەپەکەکە لە باشووری کوردستان.[5]