رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی
پیرانشارپیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.[7]

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی دیاکۆ تارا دەسبەسەر کرا
- لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی عادڵ شێخە کوڕی ڕەحیم، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی پەسوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە.[7]
- لە شاری
ورمێورمێ، لە رێورەسمی شایی کوڕ و کچەکەیاندا، دایک و باوکی بووک و زاواکە تووشی کۆرۆنا بوون و هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.[1]
باشووری کوردستان
- نۆ هەزار و 201 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و 316 کەسیش گیانیان لەدەستداوە؛ هەروەها سێ هەزار و 294 کەسیش چاکبوونەتەوە.[2]
- لە 24 کاژێری رابردوو، 254 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 14 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[5]
- ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو زیندانیانی چاکسازیی گەورانی
سلێمانیسلێمانیدا بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەیەکی ناو زیندانەکە دەڵێت، زیاتر لە 100 تووشبوو تۆمارکراوە و رۆژانەش تووشبووی نوێ تۆمار دەکرێت، بەڵام وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتیی رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، کە تەنها 27 تووشبوو تۆمارکراوە.[3]

شێوازی پەیوەندیکردنی زیندانیان بە کەسوکاریانەوە
- لەماوەی 24 کاتژمێردا 10 کەس لە دەڤەری
گەرمیانگەرمیان بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.[2]
- بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا هەزار و 990 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاک بوونەتەوە.[6]
-
دەزگای خێرخوازیی بارزانیدەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی پاڵپشتی جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیەکدا بە ماوەی حەوت رۆژ و رۆژانە 30 تەن بەرهەمی تەماتەی جوتیاران لە پارێزگای
دهۆکدهۆک دەکڕێت و پاشان پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکان دەکات.[2]
- دوای پێنج مانگ لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی شارەوانی قەزای
کۆیە کۆیە، ئەندازیار هۆگر کەیفی دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە. سەرۆکی شارەوانی کۆیە لەرونکردنەوەیەکدا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی بۆ چەندین کێشە دەگەڕێنێتەوە لەوانە نەسریەی کەمی مانگانەی شارەوانی، کە چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە و بەوتەی خۆی بەشی سەدا 10 ی داواکاری هاوڵاتیانی سنورەکە ناکات.[4]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی
کەرکوککەرکوک رایگەیاند، ئەمڕۆ، لە بەردەم ئەکادیمیای پۆلیسی کەرکوک، محەمەد جەلال کارمەندی بەشی ئەفسەرانی پۆلیس، کە بە رەگەز تورکمانە و نیشتەجێی شارەدێی تازەی
خورماتووخورماتووە لە باشوری کەرکوک، تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.[4]
- دادگای لێکۆڵینەوەی
هەولێرهەولێر یادداشتی دەستگیرکردنی بۆ
سۆرانسۆران عومەر دەرکرد.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- دوای بڕیاری تورکیا بە گۆڕینی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت، پارتییەکی سیاسیی یۆنانی داوایکرد وەڵامی تورکیا بدرێتەوە کە دەستی بۆ سەر یەکێک لە گرنگترین هێماکانی دنیای مەسیحیەت درێژکردووە. پارتیی چارەسەری یۆنانی داوایکرد شوێنی لەدایکبوونی مستەفا کەمال ئەتاتورکی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا لە شاری سالۆنیکی یۆنان بکرێتە مۆزەخانەی نەمرکردنی یادی کۆمەڵکوژیی یۆنانییەکان لە ناوچەی بۆنتۆسی سەر دەریای رەش لە سەردەستی تورکەکان.[1]
- پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان رایگەیاند بڕیاری گۆڕینی مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت لەلایەن ئەردۆغانەوە” زۆر ئازاری دام”.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی میسر، هەواڵی کۆچی دوایی کونسوڵی وڵاتەکەی ئەحمەد جیهاد لە هەولێر راگەیاند، کە بە هۆی نەخۆشییەوە لە قاهیرە کۆچی دواییکردووە.[2]
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، بڕیاری گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت و کردنەوەی بە رووی موسڵماناندا بڕیارێکی ناوخۆیی تورکیایە و پێویستە وڵاتان رێز لە بڕیاری ناوخۆیی یەکدی بگرن.[2]