🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
ئامارنامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-09
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-09 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-09-2019
📆18-09-2019
📆17-09-2019
📆16-09-2019
📆15-09-2019
📆14-09-2019
📆13-09-2019
📂 زۆرتر ...
📅19 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,435) پەڕتووک|||
📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان | RSS
📅 18-09-2019
باکووری کوردستان
- رژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەستیان بەسەر شارەوانیی گۆگسیی هەدەپە لە ناوچەی قەرەیازی ئەرزرۆم داگرت و لە بریی مەلیکە گۆکسو هاوسەرۆک شارەوانیی هەدەپە، قائیمقامەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەیە وەک قەیوم سەپێنرا بەسەر ئەو شارەوانییەدا.[1]
- ئانیک جان دایکی مەتین جان سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت دوای 26 ساڵ لە چالاکی بۆ بە سزاگەیاندنی بکوژانی کوڕەکەی کۆچی دوایی کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زارا محەمەدی، ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین بەب
📅 18-09-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئانیک جان دایکی شەممە کۆچی دوایى کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 17-09-2019
باکووری کوردستان
- لە ئەرزەرۆم و قەرەیاز پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەرچەندین ماڵ. لە ئەنجامی ئەو هەڵیانکوتانەی سەرماڵاندا، 7 کەسیان دەستگیر کرد کە مەلیکە گۆکسو-ی هاوسەرۆکی شارەوانی قەرەیاز-ی هەدەپە و دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تێدایە. جگە لە مەلیکە گۆکسو، سەردار گۆکسو، سەرکان گۆکسو، ئەمەل توران، ئەردال بایرام و فەرهاد کایا-ش دەستگیر کران.[3]
- بنەماڵەی ئۆجالان و سێ گیراوی دیکەی زیندانی ئیمرالی بۆئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن داواکارییان پێشکەشی دادگا کرد، بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە.[5]
رۆژهەڵ
📅 17-09-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
پەردە لەسەر پەیکەری گاندی لادرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 16-09-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری سەردەشتدا، کەوتنە بۆسەی هێزی سپای پاسداران و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەحیەدین مام خدری، بەسەختی بریندار کرا.[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر 10:45ی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەکە گوندەکانی سنووری گارە-یان لە ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد. بۆردومانەکە لە یەک کاتدا لە دژی چەندین گوند ئەنجامدراوە. بۆردومانەکە بەشێوەیەکی تایبەت و چڕ گوندی سپیێندار و دەورووبەری کردوو
📅 16-09-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 16-09-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-09-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەفشار فەتحی، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە ژاوەرۆی شاری سنە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە 6 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.[4]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ئیدریس وەیسی، کوڕی عەزیز، خەڵکی گوندی گردەشەیتانی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا.[4]
- شوانێک بەناوی جەعفەر ئەحمەدی دانیشتووی گوندی تورشئاوا-ی سەربە شارۆچکەی خوی، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ گیان لەدەست دەدات.[3]
باشووری کورد
📅 15-09-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 15-09-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
--
📂 11 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 11-09-2019

11-09-2019

باشووری کوردستان
- لەشاری کەرکوککەرکوک، کەمپینی 'خوێندن بەزمانی دایک' ڕاگەیەندرا، ڕێکخەرانی کەمپینەکەش کار دەکەن بۆ هاندانی هاووڵاتییانی کورد بۆ ئەوەی نەوەکانیان بخەنە بەر خوێندنی کوردی.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جیهان دکتۆر سابیر حەنان-ی 75 ساڵ تەمەنیان ڕفاندووە. تائیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2018

ئێران تۆپبارانی كوێستانه‌كانی برادۆست دەکات

رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەرپرسێکی حزبی دیموکرات رایدەگەیەنێت: دوای هێرشەکەی سەر بارەگاکانمان پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکیمان زیادبووە و ناوەندە جیهانییەکانیش لە چۆنیەتی رووداوەکە ئاگاداردەکەینەوە.[2]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر گاگەشی تەمەن 47 ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی کانی زەرد سەر بە شاری سەردەشتسەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین لە کوێستانەکانی مامەند و هەڵشۆلە هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست دا. تەرمی ئەو کۆڵبەرە کردە بۆ نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێقەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان ڕاگوێزراوە. هەروەها کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی حوسێن ئەحمەدی تەمەن 23 ساڵ خەڵکی شاری ڕەبەت کوڕی سەید ئەحمەد بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.[7]
- ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزسەقز، هەڕەشەی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد، عەلی عابدیعەلی عابدی کرد و ڕایگەیاند: لە ئەگەری چوونە ڕیزی مانگرتووانی گشتیی لە ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەرمانان، فێرگەی موسیقای ناوبراو پۆلمپ دەکەن.[7]
باشووری کوردستان
- دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی باشووری کوردستان.
- بەپێی ئه و خشتەیەی کە پێشتر وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە بڵاوی کردبۆوە، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئەیلولی 2018، دەبوایە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی یەکەم و دووەم بۆ پۆلەکانی چوار، پێنج، شەش، حەوت و هەشتی بنەڕەتی بۆ بابەتەکانی کوردی، عەرەبی، بیرکاری و کۆمەڵایەتی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی پشووی فەرمییەوە ئه و تاقیکردنەوانە ئەنجام نەدران و وەزارەتی پەروەردەش هیچ روونکردنەوەیەکی پێشوەختەی بڵاونەکردەوە.[2][1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرکۆڵبەرێکی تەمەن 47 ساڵ بە ڕەگەز رۆژهەڵاتی دانیشتووی کانی زەردی سەر سنوور لە نزیک چیای مامەندە لە سنووری شارەدێی هەڵشۆهەڵشۆ سەر بە شارۆچکەی پشدەرپشدەر بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.[3]
- دیداری رۆشنبیری و هونەری محەمەد ساڵح دیلانساڵح دیلان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و لایەنگران و شەیدایانی هونەر لە تەلاری هونەر لەشاری سلێمانیسلێمانی دەستیپێکرد.[3]
- شەوی رابردوو لە گەڕەکی بەکرەجۆبەکرەجۆی شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و زەحمەتکێشانی کوردستان کرا.[4]
- بۆ جارێکی دیکە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی برادۆست کردەوە بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکانسیدەکان دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکان تاوەکو ئێستاش 200 خێزان ئاواره بووە.[4]
- بەهۆی تۆپبارانەکانی ئێران، دانیشتوانی چەند گوندێک ماڵەکانیان چۆڵکردووە و بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکانیش رایدەگەیەنێت: بە هۆی ئەم بۆردومانانەوە 320 دۆنم پاوان و دارستان سوتاون و زیانێکی زۆری ماددیش بەر خەڵکەکە کەوتووە.[2]
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەپێشمەرگە رایدەگەیەنێت: هیچ هێزێکی کۆماری ئیسلامی ئێران نەهاتۆتە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئه و دەنگۆیانەش بە بانگەشەی هەڵبژاردن ناودەبات.[2]
- بەهۆی نالەباریی دۆخی ئەمنیی شارۆچکەی خانەقینخانەقین و زیادبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان لەو شارۆچکەیە، بەشێک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شارۆچکەکە گردبوونەوە و جەختییان لە بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە، تا ئەوکاتەی ئاوڕ لە دۆخی ئەمنیی شارۆچکەکەیان دەدرێتەوە.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- شیمار حیمۆ چالاکوانی سیاسی لەرۆژئاوای کوردستان راگەیاند: چەکدارانی سەربە تورکیا لە شاری عەفرینعەفرین دوو مامۆستایی ئاینیان بەناوەکانی شێخ بەکر، شێخ مستەفا بەرزنجیان دەستگیرکردوە.[3]
- فەرماندەیی گشتیی قەسەدە بە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەی بە ناوی شەڕی لەناوبردنی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ڕاگەیاند.[6]
دەرەوەی کوردستان
- فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەگۆڕدرێت و ژەنەراڵ پۆل جۆزێف لاکامێرا لەشوێنی ژەنەراڵ پۆل فانک دەستبەکار دەبێت.[1]
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر جارێکیتر ئەکاونتی فەرمیی بەشی تورکیی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی لە تویتەر داخست.[5]
- شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە چالاکوانانی کورد بە خوێن لەسەر دیوارەکانی باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس دروشمیان نووسی، کارمەندانی باڵیۆزخانەکە چەند کاتژمێر سەرقاڵبوون بە سڕینەوە خوێن لەسەر دیوارەکان.[6]
- سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات ئەندامانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستان جێگیرن، رادەستی ئێران بکاتەوە، ئەگەریش ناتوانن ئەو کارە بکەن دەبێت دەریان بکەن.[4]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 14
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئێران لە ساڵێکدا 517 کەسی لەسێدارەداوە
2.👁️بەغدا نزیکەی 80 ملیار دینار بودجەی 2018ی بۆ کەرکووک نارد
3.👁️لە یەکەم رۆژی بانگەشەدا حەوت لیست و قەوارە سزادران
4.👁️لەماوەی ساڵیکدا بەبەهای 500 ملیار دینار مۆڵەتی هاوردەکردن لە سنوورەکانەوە دراوە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️برنامج قائمة ئازادى 164؛ قائمة الحزب الشيوعي الكوردستاني لانتخابات برلمان كوردستان
2.👁️بروسکەی پیرۆزبایی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بەبۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکەمین کەناڵی کوردی
3.👁️بروسکەی پیرۆزبایی رفعەت عەبدوڵڵا بۆ کەناڵی گەلی کوردستان
4.👁️پێشنیارەکانی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکان
5.👁️سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو، داوای گیانی ئاشتی و برایانەی لەنێوان لایەن و کاندیدەکان دەکات
6.👁️لاهور شێخ جەنگی: کەناڵی گەلی کوردستان فێرگەیەک بوو بۆ میدیاکاران
7.👁️لە چل وسێیەم ساڵیادی دامەزراندنی (پارتی سۆشیالستی کورد – پاسۆک)
8.👁️هێزەکانی گەریلا لە جۆلەمێرگ و ئیدر چالاکییان ئەنجامدا 11-09-2018
9.👁️کۆسرەت رەسوڵ: کەناڵی گەلی کوردستان جێی شانازییە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلی عابدی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2017

سەربازە تورکەکان بارەگاکەیان بەجێهێشت و ڕایانکرد

باکووری کوردستان
- زەید ڕەعد حسێن، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافی مرۆڤمافی مرۆڤدا ڕایگەیاند، کە کوردەکان و چەپەکان لە تورکیا کراونەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس، ئەکادمیسییەن، پارێزەری مافی مرۆڤ و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە تورکیا خراونەتە زیندانەوە و ئازادیی ڕادەربڕین و لەو وڵاتەدا بە سەختی پێشێلدەکرێت.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە سەربازە تورکەکان بارەگای سەربازیی ڕووبارۆکی شەمزینانشەمزینانیان بەجێهێشت و ڕایان کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرکۆڵبەران و کرێکارانی ڕەبەتی سەربە سەردەشتسەردەشت لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا داوایان لە خەڵکی سەردەشت کردووە، کە ئەمڕۆ کاتژمێر 05:00ی سەرلەئێوارە دەست بە خۆپیشاندان بکەن.[2]
- هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی پێنج چالاکی مەدەنی لە شاری کرماشانکرماشان و پاش پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان بە سەر کەرەستە شەخسییەکانی ئەو چالاکە مەدەنییانە داگرت.[8]
- حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری شائابادشائاباد سەر بە پارێزگای کرماشان لە پێش چاوی خەڵکەوە لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لەو شارە جێبەجێ کرا.[8]
باشووری کوردستان
- سەر لە بەیانی ئەمرۆ، 16 چەکداری خۆکوژی داعشداعش بە بیانووی ئەوەی خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن، خۆیان نزیک کردەوە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەگوندی سەهل مالح، بەڵام چوار لەو خۆکوژانە خۆیان تەقاندەوە و 12ی تریش لەلایەن پێشمەرگەوە کوژران و دوو منداڵ و چەکدارێکی برینداریش دەستگیرکران.[1]
- ئایلات شاکید، وەزیری دادی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریزمدا رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی سەربەخۆیی کورد دەکات، لانیکەم لە هەرێمی کوردستان.[5]
- وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت هیچ پلانێک بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایان نیە، بڕیاریشمانداوە کێشەی کەمی مامۆستایان لە خوێندنگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەڕێی وانەبێژانەوە پڕبکرێتەوە.[1]
- پاش گرژییەکانی دوێنێ شارەدێی مەندەلیمەندەلی و داگرتنی ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان، پارێزگاری دیالە پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ وەڵامدانەوەی داوای خۆپیشاندەرانی شارەدێی مەندەلی و کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان راگەیاند.[3]
- ژمارەیەکی زۆر لەهێزەکانی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و سوپای عیراق بۆ سنوری پارێزگاری کەرکوککەرکوک گوازرانەوە، پێشمەرگەش لەوبارەیەوە ڕونکردنەوە دەدات و ڕەتیدەکاتەوە هێزی دیکەی حەشدی شەعبی بۆ سنورەکە گوازرابێتەوە، دەشڵێت:لەسەرەتای شەڕی داعشەوە ئه و هێزانە لەسنوری کەرکوکن و هەماهەنگی باشیشمان هەیە.[4]
- حەمە ئاواتحەمە ئاوات پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانیسلێمانی کۆچی دواییکرد.[5]
- خوێندکارێکی زانکۆی کۆمارزانکۆی کۆمار لە چیای گۆیژەگۆیژەی سلێمانی تەقی لێدەکرێت و دەکوژرێت.[5]
- شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی سنەسنە لە شاری سلێمانی داوا دەکەن پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەردوولا پتەوتر بکرێت و داواش دەکەن کارئاسانیان بۆ بکرێت بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی شاری موسڵموسڵ.[1]
- بەرپرسی لقی 19ی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی چەماچەماڵچەماچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێل تەقەیان لە بارەگای لق کردووە.[6]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ‌پردێ‌ رایگەیاند، چەند کەسێک بەچەکەوە چوونەتە سەر سەرۆکی شارەوانی پردێ و تەقەیان کردوە. دەشڵێت لە سەرۆکی شارەوانییان داوە و تەقەیان بەناو فەرمانگەکەدا کردوە.[7]
- لەناو هۆڵی دادگای قەسرۆکقەسرۆک لە پارێزگای دهۆکدهۆک لە کاتی دادگاییکردندا، تەقە لە تۆمەتبارێک کرا و سێ گوللەی پێوەنرا.[2]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرهەولێر رایدەگەیەنێت، گروپێکی نۆ کەسییان دەستگیر کردووە کە لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر رێگرییان لە شوفێرانی بیانی کردووە و تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە.[1]
- کونسوڵی گشتی دەوڵەتی کوێت لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرمایەدارانی وڵاتەکەی هاندەدات بێن لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوازری ئەنجام بدەن و دەشڵێت وڵاتی کوەیت بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی بە هەرێمی کوردستان.[1]
- چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق کە گرووپێکی سەر بە حەشدی شەعبیحەشدی شەعبین، دوو رۆژە لەنێو شارۆچکەی مەندەلی بڵاوبوونەتەوە و داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارۆچکەکە دەکەن لە بڕیاری بەشداری لە گشتپرسی باشووری کوردستان پاشگەزببنەوە.[7]
رۆژئاوای کوردستان
- ڕۆژدا فەلاتڕۆژدا فەلات، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: تا ئێستا 70٪ی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراوە.[2]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورک لە ئاسمانی عەفرینعەفرین خرایە خوارەوە.[5]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️50 زارۆیێن خۆکۆژێن ئێزدی هاتینە کوشتن
2.👁️تائێستا 110 هەزار هاووڵاتی سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەرانیان کردوه
3.👁️تەرمی 2 هەزار و 650 کەس لە ژێر بینا روخاوەکانی موسڵدا هەڵگیراونەتەوە
4.👁️حکومەتی‌ هەرێم کارگەکان بەگەڕدەخاتەوە..ژمارەیان ئاشکرادەبێت
5.👁️زیاتر لە 300 کیلۆگرام بنێشتی کوری دەستی بەسەرداگیرا
6.👁️وەزارەتی دارایی پارەی سەرپەرشتیاران کەمدەکاتەوە
7.👁️کارەبا‌ی هەرێم بە رێژەی 160% زیاد دەبێت
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️قرار المجلس المحلي في ناحية مندلي بالاجتماع علی الغاء عملية الاستفتاء في ناحية مندلي
2.👁️لە ناوچەی سەوزەی قەڵخانی کرماشان هێزی ئینتزامی هاووڵاتیێک دەکوژن
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەمە ئاوات شێخ سدیق
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2016

11-09-2016

- لە زۆربەی‌ شارەکانی‌ باکوری‌ کوردستان سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ هێڵی‌ ئینتەرنێت پچڕاو تائێستا هۆکارەکەی‌ نادیارە، بەپێی ئاژانسی‌ دۆغانی‌ تورکی‌ بڕانی‌ هێڵی‌ ئینتەرنێت شارەکانی (ئامەد – باتمان- سیرت- ماردین – دێرسیم – ئەلازغ – بینگول – وان – هەکاری- ئۆرفا – عەنتاب – ئادیەمان – مەرعەش – کلیس و ئەرزروم) گرتووەتەوە.
- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری‌ تورکیا، پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان (پەکەکە)ی‌ بەوە تۆمەتبارکرد کە هەوڵی‌ پەکخستنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ قەڵغانی‌ فورات دەدات کە وڵاتەکەی‌ چەندین هەفتەیە لەناو قوڵایی خاکی‌ سوریا دەستیپێکردووە.
- فراکسیۆنی‌ گۆران لە پەرلەمانی‌ عێراق ئەمرۆ یەکشەممە سەردانی‌ جێگرانی‌ سکرتێری‌ گشتی‌ یەکێتیان کردو "پەیامی‌ بێلایەنی‌" فراکسیۆنەکەیان سەبارەت بە کێشەکانی‌ نێو یەکێتی‌ بە ناوەندی‌ بریاری‌ ئەو حزبە گەیاند.
- لەیلا ئیمرەت سەرۆکی‌ شارەوانی‌ شاری‌ جزیرە لەباکوری‌ کوردستان لەگەڵ یونس دوردو ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ دەبەپە لەلایەن پۆلیسی‌ تورکیاوە لەشاری‌ جزیرە دەستگیرکران.
- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا پێنج کەس لەشارەکانی هەولێرو سلێمانی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوی پۆلیسی ئەو دوو شارە.
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە شاخی گۆیژە لە سلێمانی کەوتەوە، بەرگری شارستانیش دەڵێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوەو زیانی زۆر نەبووە.
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە نیگەرانی خۆی پیشاندا لە روداوەکانی باکوری کوردستان، ئەوەش دوای دوورخستنەوەی 28 سەرۆک شارەوانیی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە کە زۆرینەیان کوردن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️Iraq: Kurdish authorities must end disgraceful detention of Yezidi woman who survived IS captivity
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-09-2016
✌️ شەهیدان
1.👁️ئومێد ئاوکەی (سەیدۆ کۆچەر)
2.👁️ئەیاز بۆرمەت ئاگین (جودی یەڵماز)
3.👁️دیرۆک باران (بێریڤان ئامەد)
4.👁️دەلیل ئەحمەد (سەبری هەمزە)
5.👁️محەمەد کەمال عەزۆ (دەلیل جودی)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2015

محەمەدی‌ حاجی‌ مەحمود و هەشت پاسەوان و پێشمەرگە برینداربوون

- هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پاک کردنەوەی ژمارەیەک گوندی باشووری قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی گروپە چەتەکانی داعش دەستپێکرد و لە ئەنجامدا 8 گوند کۆنتڕۆڵ کرانەوە کە یەکێکیان تەل رەبیعە بوو. سێ پێشمەرگە شەهید بوون کە یەکێکیان ئەفسەرە، هەروەها 13 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
- بەهۆی‌ تەقینەوەکەی‌ بۆمبێک بە کاروانی‌ ئۆتۆمبیلەکانی‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگە لە سنوری‌ گوندی‌ ئەلبو محەمەد لە قەزای‌ داقوق، محەمەدی‌ حاجی‌ مەحمود و هەشت پاسەوان و پێشمەرگە برینداربوون.
- لە جزیرە هاوڵاتیان قەدەغەکردنی هاتوچۆ و تیرۆری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد، بەڵام هاوڵاتیان رووبەروی هێرشی هێزەکانی پۆلیسی تورک بوونەوە و قەناس بەدەستەکانی تورکیش منداڵی 10 ساڵی بەناوی سەلمان ئاگر شەهید دەکەن.
- ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند و بەسەر ناوچەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا سوڕاونەتەوە و بۆردوومانی دەڤەری بەرواری باڵا و نێرۆروە و رێکانیان کردووە.
- لەکوێستانی ئەلێی سەربە بازیدی شاری ئاگری باکوری کوردستان شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای تورک دەستیپێکرد. راگەیەندرا کە سەربازانی تورک دەسترێژی گوللەیان لەو هاوڵاتیانەکردووە کە بەمەبەستی قەلغانی زیندوو لەو هەرێمەن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 6
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە و ئیدانەی تورکیا ناکات لە بەرانبەر رژانی خوێنی کورد
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️پاسۆکنامە - وەشانی 2ەم
✌️ شەهیدان
1.👁️ئالان محەمەد (ڕۆستەم جودی)
2.👁️آلان محمد (رستم جودي)
3.👁️بڕوا محەمەد جەزا
4.👁️تیرێژ ئاسۆ (ئادەم ئەسلان)
5.👁️روکەن دەمیر
6.👁️ژیلوان شیروان ئەحمەد
7.👁️سەلمان ئاگر
8.👁️شەوکەت محەمەد
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2014

رەخنەیان لە شاندی دانوستاندکاری کورد گرت

- چەکدارانی‌ داعش، دوای‌ 10 رۆژ لە دەستگیرکردنی‌ هاوڵاتییەکی‌ کوردی‌ جەلەولا بەناوی رائید مەحمود رەمەزان کە ویستبووی‌ باوکە پەککەوتەکەی‌ لە شارۆچکەکە دەربکات، ئەمڕۆ ئازاد کرا، بەڵام ئێستا لە نەخۆشخانەی‌ خانەقینە بۆ چارەسەرکردنی‌ برینەکانی‌.
- هەرسێ حیزبی سۆسیالیت، شیوعی و زەحمەتکێشان ئەمڕۆ کۆبوونەوە و رەخنەیان لە شاندی دانوستاندکاری کورد گرت و پێیان وایە لە ئاست ئەو شتەی پێیان سپێردرابوو نەبوون، هەروەها پێیشیانوایە کورد ئەمجارە زۆر بە لاوازی بەشداری حکومەتی کردووە.
- وەزارەتی بەرگریی کۆماری چیک بڕیاریدا یەکەم هاوکاریی سەربازیی خۆی بگەیەنێتە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
- هێزەکانی‌ بەدر و دانیشتووانی‌ گوندەکانی‌ سنووری‌ ناحیەی جەبارە دەبێتە شەڕە تەقەیان و بەوهۆیەوە منداڵێکی‌ 10 ساڵان دەکوژرێت، دواتر پێنج هاوڵاتی‌ لەلایەن هێزەکانی‌ بەدرەوە دەڕفێنرێن کە یەکێکیان پێشمەرگەی‌ سکرتارییەتی‌ یەکێتییە. پاشان رفێنراوەکان لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاددەکرێن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️25 هەزار قوتابی ئاوارە لە هەرێمی کوردستانن
✌️ شەهیدان
1.👁️عەباس عەبدولستار فەرەج
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2013
11-09-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

باشووری کوردستان
- لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە ناوچەی پیشەسازی کەرکوککەرکوک و لە یەکێک لە کارگەکانی بلۆک، دەستڕێژی گوللە لە کرێکارێک دەکرێت و بە سەختی برینداری دەکەن دواتر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات.
- 11-09-2013
- ژمارەیەک چەکدار تەقەیان کرد لە عەمید (ئایدن مستەفا) یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکوک و کوشتیان.[1]

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا: زیاتر لە 101 هەزار کەس کوژراون
✌️ شەهیدان
1.👁️(Bêrîvan încî (Asmîn amed
2.👁️(Mihemed Beceriklî (Rohat Amed
3.👁️(Seyît Ateş (Seyît Agir
4.👁️(WEHİD XERİBİ (SALAR SINE
5.👁️بێریڤان ئیجی (ئاسمێن ئامەد)
6.👁️سەیت ئاتەش (سەیت ئاگر)
7.👁️محەمەد بەجەرکلی (ڕۆهات ئامەد)
8.👁️واحید غەریبی (سالار سنە)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2012
11-09-2012
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- نزار محەمەد یەکێک لەرێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی 17ی شوبات بەپێی مادەی 10 لەیاسای خۆپیشاندانەکان لەبنکەی پۆلیسی سەرا بەندکرا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاراس نوری ئەحمەد تەها
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2008

11-09-2008

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شێرکۆ بێکەس
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2007
11-09-2007
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️عوسمان خەلیفە حەمەسالە
2.👁️کاکەرەش محەمەد ئەمین (موقەدەم کاکەڕەش)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-2003
11-09-2003
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- کۆچی دوایی وەزیری دەرەوەی سوید ئەننا لیند بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانەوە، نێوبراو دۆستێکی نزیکی گەلی کورد بوو.
- سەردانی پاوڵ بریمەری بەڕێوەری ئامریکا لە ئێڕاق بۆ هەولێر و سلێمانی.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1999
11-09-1999
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دادگای ئێرانی بڕیاری مردنی بۆ چوار خوێندکاری زانکۆی تاران دەرکرد، ئەمانە ئەوانە بوون کە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی هەفتی ئەمساڵدا لە زانکۆی تاران بەشداربوون.
- مەڵبەندی کلتووریی کورد لە دەنهاخ - لاهایی هۆڵندا، کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی بۆ هۆزانەوان شێرکۆ بێکەس رێکخست. کۆڕەکە نزیکەی سێ کاژێرێکی خایاند و ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەشداربوون.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1996
11-09-1996
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- ئێڕاق، دوو راکێتی گرتە فڕۆکەکانی ئامریکا کە لەسەر باشووری ئێڕاق دیدەوانیی نێوچەکەیان دەکرد.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1994
11-09-1994
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- هونەرکاری وێنەکێش عەبدوڵڵا رەسوڵ، لە هۆڵی کوردستان لە لەندەن، پێشانگایەکی تایبەتیی خۆیی کردەوە کە هەفتەیەکی خایاند.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️عەبدوڵڵا سەعید قادر (عەبە شێخە)
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1992
11-09-1992
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پێکهێنانی لیژنەی باڵای دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1991
11-09-1991
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- چوونی جەلال تاڵەبانی بۆ شاری سلێمانی کە لە یاریگای سلێمانی وتارێکی بۆ خەڵکی خوێندەوە.
- دەستپێکردنی یەکەمین پەخشی تەلەڤزیۆنی پوک - تی ڤی لە سلێمانی، کە بە وتارێکی جەلال تاڵەبانی دەستیپێکرد لە یاریگای سلێمانی.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
✌️ شەهیدان
1.👁️ئازاد سلێمان وەسمان
2.👁️موزەفەر حوسێن حەمەدئەمین مەحمود خۆشناو
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
24 دەنگ 3 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1986
11-09-1986
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- هێرشی د.ق، بۆسەر نێوچەکانی سارتکە و کلکەسماق و قۆپی شەیتان، لە ناوچەی دۆڵی خەلەکان، شایانی باسە هپک، رێیان لێ گرتن و ئەو شەڕە 552 کاژێری خایاند و لە ئەنجامدا دوژمن شکا و ژمارەیەکی زۆریشی لێ کوژرا، لە پێشمەرگەش هەندێک شەهید هەبوون.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
✌️ شەهیدان
1.👁️شێرزاد حوسێن محەمەد بەرزنجی ناسراو بە شێرزاد جەباری
2.👁️عەبدولقادر عومەر ساڵح
3.👁️ڕەئوف عەبدولڕەزاق ساڵح ناسراو بە مامۆستا ڕەئوف
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1983
11-09-1983
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️وریا وەهاب نەقاڕ
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1975
11-09-1975
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی سۆسیالیستی کورد - پاسۆک
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1971
11-09-1971
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📷 وێنە و پێناس
1.👁️یادی شۆرشی ئەیلولی ساڵی 1971 لە قەڵادزێ
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1965
11-09-1965
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە باکووری وڵات.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1961

11-09-1961

باشووری کوردستان
- هێرشی رژێمی ئێڕاقی بۆسەر باشووری کوردستان کە بەهۆیەوە شۆڕشی ئەیلوولشۆڕشی ئەیلوول هەڵگیرسا. شۆڕش سەرەتا لە ناوچەی بازیانبازیانی نزیک سلێمانیسلێمانییەوە سەری هەڵدا.
- شەهیدبوونی حەمە تەلانیحەمە تەلانی، یەکەمین شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
🏰 شوێنەکان
1.👁️کارگەی جگەرە و پوختەکردنی تووتن لە سلێمانی
✌️ شەهیدان
1.👁️ئەثیل شلیمون خوشابە
2.👁️حەمە تەلانی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️غەریب عەسکەری
2.👁️فريدون علي امين
3.👁️مەجید ئاسنگەر
📂[ زۆرتر...]

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1959
11-09-1959
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- یەکەم کۆنگرەی مامۆستایانی سەرتاسەری کوردستان لە شارۆچکەی شەقڵاوا.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

📅 11-09-1943
11-09-1943
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)

- زۆربەی سەرکردە کوردەکانی خۆرهەڵات، جگە لە عومەرخان، سەرتیپ ئاغا و تاهیر ئاغا، لە باخی ئوستانداریی ورمێ کۆبوونەوە و ئوستاندار پێی راگەیاندن کە لەمەودوا نوێنەرانیان لە گوندەکان لاببەن و داوای موڵکانەی زەوی لە جوتیاران نەکەن و ناشبێت بە چەکەوە بێنە نێو شارەوە و مەڕوماڵاتیش بە قاچاخ بە تورکیا و ئێڕاق نەفرۆشن.

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە! |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دابەزاندنی تەواوی کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان بە فایلی PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,17 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574