باکووری کوردستان
- سزای 9 ساڵ و نیو سزای زیندانی بەسەر سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی
ئامەدئامەد دا سەپێندرا.[1]
- دانیشتنی دادگایی هەر یەک لە
گولتان کشاناکگولتان کشاناک و
سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل بەڕێوە چوو. لە دانیشتنی دادگاییەکەدا، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی گرتنی هەر یەک لە گولتان کشانانک و سەباحەت تونجەل درا و دادگاییەکە دوا خرا.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- 12 کەسی دیکە لە
لوڕستانلوڕستان و
کرماشانکرماشان بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە 377 کەس. دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەمشێوەن: پارێزگای لوڕستان 151 کەس؛ پارێزگای
ورمێورمێ 69 کەس؛ پارێزگای
سنەسنە 66 کەس؛
ئیلامئیلام 47 کەس؛ پارێزگای کرماشان 44 کەس.[2]
باشووری کوردستان
- لە شارۆچکەی
بازیانبازیانی سەر بە
سلێمانیسلێمانی مەراسیمێک بۆ گەریلای یەژا-ستار شنیار کاوە ناسراو بە سارینا ساریا بەڕیوە چوو کە لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە خواکورک شەهید بوو.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چەند بەرزاییەکی دۆڵی باڵەیانیان لە سنووری شارۆچکەی
قەسرێقەسرێ بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە خانووی هاونیشتمانییەک لە گوندی ماونان رووخاوە.[2]
- نەخۆشخانە تایبەتەکەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تەواو بوو. ئەو نەخۆشخانەیە توانای چاودێرییکردن و چارەسەری 65 نەخۆشی هەیە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشەوە هەر نەخۆشێک پێویستی بە چاودێریی وردبێت، لەوێ دەمێنێتەوە.[2]
- ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاریدا لە رۆژی چوارشەممە 11-03-2020 تاوەکو 26-03-2020 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، جگە لە هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش، ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی، بکرێتە پشووی فەرمی.[2]
- بە سەرپەرشتی
ئازاد تۆفیقئازاد تۆفیق پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە و بە ئامادەبوونی قائیمقامی هەڵەبجە و تیمەکانی تەندروستی و بەرگری و شارستانی و شارەوانی و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە بەشداری تیمەکانی ژووری رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەڵمەتی پاکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەکانی بە مادەی تایبەت دەستی پێکرد.[3]
- تەندروستی هەڵەبجە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵەبجە تۆمارکرابێت و راشیدەگەیەنێت: جێگەی داخە هەواڵی ناڕاست و دوور لە سەرچاوەی راست و دروست و بێ بنەما بەناوی حاڵەتی تۆمارکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە.[3]
- دوو سەربازی ئەمریکی لە شەڕی دژی
داعشداعش لە قەرەچووغی
مەخموورمەخموور کوژران و 5ی تریش بریندابوون.[4]
دەرەوەی کوردستان
- عەلی باباجان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە، پارتێکی بەناوی پارتی دیموکراسی و هەنگاو-دەڤا، دامەزراندووە و بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەمە مۆڵەتی کۆتای پێبدرێت و بەفەرمی دامەزراندنی پارتەکەی ڕابگەیەنێت.[5]