📊 Babet 374,085 | Wêne 58,955 | Pertk PDF 10,973 | Faylî peywendîdar 42,388 | 📼 Video 167 | 🗄 Serçawekan 14,577
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🏠 Destpêk|📧 Peywendî|||💡 Derbare!
|
📅 Emiro 04-06 le mêjûda
📅Krronolojiyay rûdawekan
📅 Rojekan
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 Zortir ...
📅04 June
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📅 Krronolojiyay rûdawekan | RSS
📅 03-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ماوەی هەفتەیەکەدا ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای ئامەد لە 50 کەسەوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە. دۆخی تەندروستیی 18 لە تووشبووەکان جێگیر نییە. بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئامەد تەنیا لە سێ گوندی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 100 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
--
📂 06 April
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 06-04-2020

قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت

باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەهەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقزسەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]

محەمەد یار ئەحمەدی، پەرستارێکی سەقزی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا


- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنەسنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 200 پەرستار و پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.[5]
- سابیر نادری، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، پاش 18 مانگ راگرتن لە زیندانی ناوەندیی سنە، لە ئەنجامی لێخۆشبوونی نەورۆزیی دەزگای دادوەری، لە زیندان ئازاد کرا.[3]
- کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی بورهان جنکانلو تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی شاری بازرگان سەر بە ماکۆماکۆ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.[3]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چل و یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێرهەولێر دەستنیشانکران، کە 17 ئافرەت و 15 پیاو و 9 مناڵن کە بە هەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە شارۆچکەی سۆرانسۆران و سێ لە شارەدێی سیدەکانسیدەکان و یەک لە گوندی هەڵەجەی بچووک وە ئەوانی تر لە ناو شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ ئەحمەد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گوڵان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری هەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان هەبووە.[4]
- وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت: هەرێم لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدایە.[2]
- گوندی سنخەیلان سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە شارۆچکەی سۆران بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنیتن کرا.[2]

گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی شارۆچکەی دوکان دەرمانڕێژ دەکرێن


- بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخاندەربەندیخان رایگەیاند، لە کۆی 30 تووشبووی کۆرۆناکۆرۆنا لە دەربەندیخان 11 کەسیان چاکبوونەتەوە.[1]
- لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بەشارەدێی قۆرەتووی سەر بەشارچکەی خانەقینخانەقینی سەربە پارێزگای دیاله، ژنێک بەناوی (ن- ب - ا) لەدایکبووی ساڵی 1986، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا.[6]
- سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، هۆشداری لەبارەی رەوشی زیندانیان لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت، ئەگەر بە زووترین کات دۆخی زیندانیان چارەسەر نەکرێت بەهۆی کۆڕۆناوە تووشی کارەسات دەبین.[1]
- چوار کەس لە گوندی بێسەڵمێنبێسەڵمێنی سەر بە شارۆچکەی شارەزوورشارەزوور دەستگیرکران کە تەقەیان بەسەر ئەمبووڵانسێکی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگدا کردبوو لەکاتی گەیاندنەوەی کەسێک کە لە کۆرۆنا چاکببووەوە بۆ گوندەکە.[1]
- بەهۆی توشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند گومانلێکراوێکی دیکە، گوندی کەشکۆڵ، لە سنووری شارۆچکەی خانەقین کەرەنتینەکرا، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی هەزار و 200 کەس دەبێت.[6]
- ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا لیستی ئاماری ئەو راگیراوانەی کە ئازاد دەکرێن بە دەستەبەری و ئه و زیندانییانەی کە سزادراون و بە ئازادکردنی بەمەرج، ئازاد دەکرێن ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات.[1]
- وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند بەغدا بۆ روبەڕوونەوەی کۆرۆنا پارەی رەوانەی هەرێم کردوە و گەیشتوەتە وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی، بەڵام ئاماژە بەبڕەکەی نەکرد.[2]
- هۆبەی کەشناسی گەرمیانگەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر 10:56ی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بەپێوەری رێختەر، بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دووری 17 km لە سەنتەری کەلارکەلار روویدا. ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لەنێوان کەلار - کوڵەجۆ روویداوە و چەقی ئەو بوومەلەرزەیە گوندی شێخ لەنگەر بووە.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 23ی ئازارەوە بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەغەی ژاتوچۆی راگەیاندبوو. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ 15 ڕۆژی تر درێژ کردەوە.[7]
- لە گوندی ئەلئەرسی (10 کم لە رۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا) منداڵێک بە ناوی محەمەد ئیسماعیل کە خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیدا، پێ بە مینێکی بەرماوەی داعشداعش دەنێت و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدەدات. هەروەها ئامۆزاکەشی بە ناوی ئەحمەد ئەلفەهد (12 ساڵ) بریندار بوو و لە نەخۆشخانەی شەهید عومەر عەلوشی عەین عیسا لە ژیر چاودێری پزیشکەکاندایە.[7]
دەرەوەی کوردستان
- ئەندامێکی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو هەڵکشان دەچێت و عێراق لە دۆخێکی مەترسیداردایە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، کە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ گەیشتووەتە 60 هەزار و 500 کەس، لەو رێژەیەش تا ئێستا 3739 کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 هەزار و 236 کەس چاکبوونەتەوە، 4080 کەسیش باری تەندروستیان ناجێگیرە و بە توندی تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون. کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، بە تەنها دوێنێ 2274 کەس دووچاری ڤایرۆسەکە بووە و 136 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[6]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 17
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 11
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️هەولێر، لە سەرەتای کەرەنتینەوە تائێستا پۆلیسی هاتووچۆ ملیارێک داهاتی بووە (14-03-2020 - 06-04-2020)
📝 Bellgenamekan
1.👁️ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی رێکاری نوێی قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند
2.👁️ئەنجومەنی وەزیران: قەدەغەی هاتوووچۆ بەردەوام دەبێت
3.👁️پارێزگای هەولێر کاتەکانی هاتووچۆ و کردنەوەی فرۆشگەکانی بۆ هاونیشتمانیان دیاریکرد
4.👁️سەندیکای پزیشکانی کوردستان داوا دەکات، سنوورێک بۆ ئەو بێڕێزیانە دابنێن، کە بەرامبەر بە پزیشکان دەکرێت
5.👁️نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا یادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی دەکاتەوە
6.👁️وەزارەتی تەندروستی؛ دەقی راگەیەندراوی ژمارە (41)
7.👁️وەزارەتی ناوخۆ؛ هەتا دەرکردنی بەیانی نوێ، قەدەغەکردنی هاتووچۆ بە شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت
8.👁️وەزارەتی کارەبای هەرێم داوا لە هێزەکانی ناوخۆ دەکات ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ کارمەندانی کارەبا دروست نەکەن
9.👁️کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی شەرمەزارکرد
✌️ Şehîdan
1.👁️فادیل ئەکینجی (زنار ساسۆن)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2019

وێنەی رۆژ: 06-04-2019، سەرڕێژیی بەنداوی دوکان - وێنە: کوردیپێدیا

باکووری کوردستان
- معسووم پامای گیراوی سیاسی کورد کە لەبەندیخانی خارپێتێ لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و شەهیدبوو. ئەمڕۆ تەرمی پامای لە جەزیر-ی شڕناخ لەناو گەمارۆی هێزەئەمنییەکانی تورکیادا بەخاک سپێردرا.[2]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، کاتژمێر 16:00 بەکاتی باشووری کوردستان گوندی شەرانشێ-ی ناوچەی هەفتەێن-ی تۆپباران کرد. لەئەنجامی ئەوتۆپبارانەدا زیان وزەرەربەر خانووی هاووڵاتیان کەوتووە.[2]
- بەڕێوەبەری بەنداوی دوکانبەنداوی دوکان روونکردنەوە لەبارەی ئه و دەنگە دەدات کە لەنزیک بەنداوی دوکانەوە هەستی پێکراوە و سەرجەم هاووڵاتییان و دانیشووانی قەزاکەش دڵنیادەکاتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە و دەنگە بیستراوەکەش دەرئەنجامی چوونە دەرەوەی هەواو ئاوە لە بێل ماوس-ەوە.[3]
- لە شاری سلێمانیسلێمانی کەمپەینێک بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی زیانلێکەوتووی لوڕستانلوڕستان ڕاگەیەندرا و جەبار یاوەر-یش ڕایگەیاند.[4]
- بەرپرسێکی باڵای پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت: بەنداوی موسڵموسڵ هیچ مەترسی لەسەر نییە، بەڵام هۆشداری دەدات لە بەردانەوەی ئاوی زیادەی بەنداوەکە، کە دەبێت هاووڵاتیان ئاگاداربن.[1]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 11
وێنەی رۆژ: 06-04-2019، سەرڕێژیی بەنداوی دوکانوێنەی رۆژ: 06-04-2019، سەرڕێژیی بەنداوی دوکانوێنەی رۆژ: 06-04-2019، سەرڕێژیی بەنداوی دوکان
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️20 بەنداو لە هەرێمی کوردستان لە ژێر پلان و دروستکردندان
📝 Bellgenamekan
1.👁️لە عەفرین 7 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران 06-04-2019
📖 Kurtebas
1.👁️کێشەی ڕەوایەتی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2018

یەک لە قوربانییەکانی مینی تورک لە کۆبانێ

باکووری کوردستان
- بەپێی هەواڵی مێدیای تورکیا، لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی کە لە نزیک بارەگەی سەربازیی شانتەپە لە جوڵەمێرگجوڵەمێرگ جێگیرابوو، 2 سەربازی تورکیا کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.[1]
باشووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک سێ جار بە چڕی دەستیان کردەوە بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی سنوری شارەدێی سیدەکانسیدەکان سەربە شارۆچکەی سۆران و به و هۆیەشەوە هاوڵاتیان دەربەدەر بوون. بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە دانیشتوانی گوندەکانی نزاری و گورەشان و ئالەکان و سیران و خەلیفان و لیلکان سەربە شارەدێی سیدەکان ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- دادگەی گەل لە باکووری سووریا بە هۆی ئەوەی کە فوئاد عەلیکۆفوئاد عەلیکۆ و ئیبراهیم برۆئیبراهیم برۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) بەشدار بوون لە داگیر کردنی عەفرینعەفرین لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە.[1]
- لە گردی شەهید هۆگر-ی نێوان گوندی ئاشم-ێ و چارقلی هەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای کوبانیکوبانی، مینێکی چێنراوی سوپای تورکیای داگیرکەر تەقییەوە. بەهۆی تەقینەوەی ئەم مینە 2 منداڵ کوژران و چەند هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندی یەپەگەیەپەگە ڕایگەیاند، کە بەیانی ئەمڕۆ شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین، بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیان لە نزیک شەقامی (ڤێلات) لە ناوەندی عەفرین تەقاندەوە. ناوەندی ڕاگەیەناندنی یەپەگە، ئاشکرایکردووە، کە لە ئەنجامی چالاکییەکەی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، 4 چەتە کوژراون و دووانی دیکەش بریندرابوون.[2]
دەرەوەی کوردستان
- دادگایەکی شاری نیویۆرک لە ئەمریکا سزای زیندانی بەسەر دوو تورکدا سەپاند کە لەکاتی خۆپیشاندانەکەی بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەمریکا لەگەڵ پاسەوانەکانی سەرۆکی تورکیادا هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.[3]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 2
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 15
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️ئابلۆقەیا لسەر بەرهەمێ مریشکێن هەرێمێ ل ئیراقێ هاتە هەلگرتن
2.👁️دوو حکومەت قەرزاری کەرکوکن، کەرکوکیش هی چەند بەڵێندەرێک
3.👁️رێژەی وازهێنانی خوێندکاران لە خوێندن لە هەرێم مەترسیدارە
4.👁️عێراق لە ئوسترالیاوە گەنم هاوردەی شارەزوور دەکات
5.👁️لەنێوچوونی لێڕەوارەکانی مەریوان ڕووی لە هەڵکشانە
6.👁️وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر خەیارو پەتاتەی هاوردە دادەنێت
📝 Bellgenamekan
1.👁️سزادان و هەڕەشەکردن لە کارمەندان و مامۆستایان پێشێلکردنی ئازادیە و دژی دەوەستینەوە!
✌️ Şehîdan
1.👁️ئەحمەد ئوچار
2.👁️توونجای سینئۆگلو
3.👁️سەیدخان سینەت
4.👁️عومەر کایا
5.👁️موراد کۆلجا
6.👁️موسا ئاکدل
7.👁️یونس ئاڵتایتاش
8.👁️یەحیا محەمەد
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2017

06-04-2017

باکووری کوردستان
- لە زیندانی شرناخشرناخ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە ڕۆژی 22یەمدایە و بەرپرسانی زیندان-یش مافی وتەدان بە زمانی کوردیان قەدەغەکرد.
- ئەمڕۆ لە شارۆچکەی توخا-ی سەربە شاری بەدلیسبەدلیس، نەشمییە گولەرنەشمییە گولەر و زەینەب تورگوتزەینەب تورگوت، ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی سوژن لەکاتی ڕوماڵکردنی هەواڵدا دەستگیرکران.
باشووری کوردستان
- نوسینگەی حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندەکەی پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەربەستەکانی کارانەبوونی ماددەی 140 لاببرێت.
- نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لەمیانی بەشداریکردن لەکردنەوەی چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی لەشارەکە ئەمڕۆ، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەوڵەکانی بەرپرسێکی تورکمان بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا بەمەبەستی دورخستنەوە وتی ئێمە ژیاننامەی نیازی مەعمار ئۆغڵۆنیازی مەعمار ئۆغڵۆ دەزانین و بەڵگەکانیشمان لەلایە کە پێشوتر لەسەر دزیکردن کاتێک فەرمانبەری بانک بووە سزا دراوە.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، کە پاش ڕیفراندۆمی 16ی نیسان، سوپای تورک دژی شەنگالشەنگال و بۆ داگیرکردنی ئەو دەڤەرە ئۆپەراسیۆنێک بەناوی قەڵغانی دیجلە دەستپێدەکات.[2]

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 2
📂[ Zortir...]
🖇 Babete peywestkrawekan: 7
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️بەرهەمهێنانی گەنم زیادیکردووە، لە بەرامبەردا جۆ کەمیکردوە
👫 Kesayetîyekan
1.👁️حەیدەر عەبادی
2.👁️زەینەب تورگوت
3.👁️فەتاح هیرانی
4.👁️نەجمەدین کەریم
5.👁️نەشمییە گولەر
6.👁️هۆزان مەحمود
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2016
06-04-2016
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 5
✌️ Şehîdan
1.👁️(Hadîka Dogru (Hevîdar Serhed
2.👁️(OMER HINDAWÎ (ŞOREŞ
3.👁️عمر هنداوي (شورش)
4.👁️عومەر هنداوی (شۆڕش)
5.👁️هادیکا دۆگرو (هەڤیدار سەرهەد)
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2015

حەیدەر شەشۆ

- لەلایەن هێزێکی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی شنگال و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرەو شوێنێکی نادیار رفێندراوەو چارەنوسی نادیارە.
- شەڕڤانانی یەپەگە لە گوندی خێبشێ لە رۆژئاوا و باشووری شارۆچکەی تل تەمەر چالاکی لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامدەدەن و بەپێی‌ زانیارییەکانیش لە چالاکییەکدا سێ چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.
- بە پێی هەواڵێکی بی بی سی فارسی، بە پشت بەستن بە هەواڵیکی فرانس پریس، بەرەی نوسرە 300 هاوڵاتی کوردی رۆژئاوایان لە نێوان عەفرین و دیمشق رفاندوە، بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی-یش رفێندراوەکان براونەتە شاری دانە لە نزیک حەلەب.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 6
👫 Kesayetîyekan
1.👁️حەیدەر شەشۆ
✌️ Şehîdan
1.👁️تيفور كاراي (هوكر جفيان)
2.👁️تەیفور کارای (هۆگر جڤیان)
3.👁️رشا احمد (امارة بوطان)
4.👁️كليستان تالي جنكانلو (فيان بيمان)
5.👁️ڤیان پەیمان
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2014
06-04-2014
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 2
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️وەزیری تەندروستی: 14 ساڵە لە هەرێمی‌ کوردستان نەخۆشی‌ ئیفلیجی‌ منداڵان تۆمارنەکراوە
📝 Bellgenamekan
1.👁️بيان صادر عن الجبهة الوطنية العليا للكورد الفيليين بمناسبة الذكرى السنوية الخامسة والثلاثين لإبادة وتهجير المكون الفيلي
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2013
06-04-2013
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️لە 73%ی زەوییە مینڕێژکراوەکانی سلێمانی هێشتا پاک نەکراونەتەوە
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2011
06-04-2011
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️هەندرێن خۆشناو
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2005
06-04-2005
📅 Rêkewt u Rûdaw

- جەلال تاڵەبانی بەزۆرینەی دەنگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئێڕاقی بووە سەرۆک کۆماری ئێڕاق. شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا کوردێک ببێتە سەرۆکی ئێڕاق. بەم بۆنەیەوە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بووە خۆپیشاندان و ئاهەنگگێڕان.
- داگیرکەری تورکیا پیرۆزبایی لە جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی بوونی بەسەرۆکی ئێڕاق.
- جۆرج بوش و کوفی ئەنان و زۆربەی سەرۆکی وڵاتانی دنیا پیرۆزباییان بۆ جەلال تاڵەبانی نارد بەبۆنەی بوونی بە سەرۆک کۆماری ئێڕاق.
- دیکتاتۆر سەددام حسێن لە زیندانەکەیدا و بە تەلەڤزیۆن مەراسیمی هەڵبژاردنی جەلال تاڵەبانیی بۆ سەرۆکایەتیی ئێڕاق بینی.
- بەهۆی کردەوەیەکی تیرۆریستانە بۆسەر ئیزگەی کارەبای بێجی، شاری هەولێر و دەوروبەری کارەبای زۆر کەم بووەوە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️سامان فەوزی عومەر
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2004
06-04-2004
📅 Rêkewt u Rûdaw

- کۆبوونەوەی هێزەکانی ئامریکا لەگەڵ ینک و پارتی لە موسڵ بۆ پاراستنی ئاساییشی شاری موسڵ.
- ئەمنستی ئنتەرناسیۆناڵ ناڕەزایی خۆیی بەرامبەر باری خراپی زیندانە کوردییەکان دەربڕی لە زیندانەکانی داگیرکەری سووریدا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2003
06-04-2003
📅 Rêkewt u Rûdaw

- دوو فڕۆکەی ئامریکی بەهەڵە هێزەکانی پێشمەرگە و کۆماندۆی ئامریکیی لە بەرەی موسڵ بۆردومانکرد. ئەم هەڵەیە بووە هۆی کورژرانی 18 پم و بریندارکردنی 45ی تر، هەروەها سەرچاوەکان دەڵێن کە 4 سەربازی ئامریکیش کورژراون و هەندێکیشیان بریندار. لە ناو بریندارە کوردەکاندا یەکێکیان وەجیە بارزانیی برای مەسعود بارزانییە و بە فڕۆکەی ئامریکی گەیەندرایە ئەڵمانیا.
- بەپێی سەرچاوە خۆرئاواییەکان تەرمی عەلی کیمیاوی و پاسەوانەکانی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دۆزراوەتەوە، نێوبراو ئامۆزای دیکتاتۆر سەددام و یەکێکە لە تاوانبارانی جەنگی جینۆساید بەرامبەر بە کورد.
- رزگارکردنی دومیز و عەین سوفنی لەلایەن هێزی پم و ئامریکییەکانەوە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-2000
06-04-2000
📅 Rêkewt u Rûdaw

- لە ئەنجامی یارییەکی تۆپی پێ لە تورکیا لە نێوان دوو تیپی تورکی و ئینگلیزی، جەماوەری تورک و ئینگلیز لێیان بوو بەشەڕ و دوو ئینگلیز کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
- دەستپێکردنی هەڵمەتی پاکژکردنەوەی شاری هەڵەبجەی شەهید لە پاشەرۆک لەلایەن وەزارەتی شارەوانیی سەربە ی.ن.ک. کە 15 رۆژ دەخایەنێت.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1998
06-04-1998
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
👫 Kesayetîyekan
1.👁️رەهبەر جەلال
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1996
06-04-1996
📅 Rêkewt u Rûdaw

- ئەمڕۆ لە شاری دیاربەکر سندیکای دوکتۆران و ئەندازیاران و شارەوانیی شارەکە خۆپیشاندانێکیان لە دژی کۆمپانیای شێڵی هۆلندی و ئینگلیزی سازدا، لەبەرئەوەی کە ئەو کۆمپانیایە لە ساڵی 1973ەوە، تاوەکو ئێستا 488 ملیۆن بەرمیل ئاوی پیسی فڕێداوەتە ژێر خاکی دیاربەکرەوە بەهۆی دەرهێنانی نەوتی نێوچەکەوە، ئەوی شایانی باسە کە د.ت لە ساڵی 986ەوە ئاگاداری ئەم کردەوەیەی شێڵە، بەڵام گوێی خۆیی لێ کەڕ کردووە. رێکخراوی گرین پیس بە پێی چاوپێکەوتنێکی دەنگی ئامریکا بەشی کوردی لەگەڵ د. جەمال زەنگنەی مامۆستای زانکۆی دێلفت لە هۆڵندا، راپۆرتێکی گەورەی وەکو بیرخەرەوەیەک دەربارەی ئەم کێشەیە داوەتە کۆمپانیاکە.
- مەنوچەر رەزاوەندی کە کوردێکی شیعە باوەڕی خەڵکی سنەی خۆرهەڵاتە و ساڵێکە دانیشتووی ئینگلستانە و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکە لەوێ، دەیەوێت ببێتە کاندیداتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ساڵی داهاتوودا، نێوبراو سەربە هیچ پارتێکی رامیاری نییە.
- تا 07-04، پێشکەشکردنی شانۆیی کاردۆ لە نووسینی کەمال هەنجیرە و یاریکردنی هونەرکار شوان جافەر و چەند هونەرکارێکی فەڕەنسی لە فەڕەنسا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1993
06-04-1993
📅 Rêkewt u Rûdaw

- مامۆستا سەعید ناکام بیرخەرەوەیەکی دایە سەرانی کورد لە باشوور، تاوەکو لەلایەن ئەوانەوە بەسەر بکرێتەوە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1991
06-04-1991
📅 Rêkewt u Rûdaw

- کۆمەڵەی کرێکارانی کوردستان، لە شاری لاهایی هۆڵندا، خۆپیشاندانێکیان لە دژی د.ق سازکرد، کە زێتر لە هەزار کەس بەشداربوون تێیدا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
✌️ Şehîdan
1.👁️فاخیر نوری ڕەحمان
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1989
06-04-1989
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
✌️ Şehîdan
1.👁️عەبدوڵڵا محەمەد عەبدوڵڵا
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1987
06-04-1987
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 2
📖 Kurtebas
1.👁️عمليات الأنفال البطولية الجزء الثالث
✌️ Şehîdan
1.👁️ڕەسوڵ محەمەد غەفور ڕەسوڵ نورەدینی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1986
06-04-1986
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 3
✌️ Şehîdan
1.👁️تاهیر محۆ ساڵح سندی
2.👁️حەسەن یونس ئیسماعیل سندی
3.👁️محەمەد عەلی محەمەدئەمین سەعید
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1973
06-04-1973
📅 Rêkewt u Rûdaw

- فەخری کۆروتورک بووە سەرۆک کۆماری تورکیا.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1970
06-04-1970
📅 Rêkewt u Rûdaw

- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ئەحمەد حاجی مەلا رەسوڵی دێلێژە لە خانەقین، پاشان تەرمەکەی دەبەنە سلێمانی و لە گردی سەیوان دەنێژرێت.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1965
06-04-1965
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
✌️ Şehîdan
1.👁️زەعیم فەتاح غازی دەرباس
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1963
06-04-1963
📅 Rêkewt u Rûdaw

⚠️ Em babete bepêy 📏 Standardekanî Kurdîpêdiya hêşta natewawe u pêwystîy be dariştinewey babetî u zimanewanîy zortir heye!

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 1
📝 Bellgenamekan
1.👁️نامەیەکی جەلال تاڵەبانی بۆ مستەفا بارزانی لە 06-04-1963
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1932
06-04-1932
📅 Rêkewt u Rûdaw

- شکانی پێشمەرگە بارزانییەکان و بەوهۆیەوە د.ق، هێرشی کردە سەر نێوچەکانی ئاکرێ و مەڵبەندی بارزانیشی گرتەوە.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 0

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

📅 06-04-1909
06-04-1909
📅 Rêkewt u Rûdaw

باشووری کوردستان
- دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی سەربەستی.

✍️ Em babete baştir bike! |
📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 2
📄 Bilawkirawekan
1.👁️سربەستی
2.👁️سەربەستی
📂[ Zortir...]

⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

Dabezandinî tewawî krronolojiyayi rûdawekan be faylî PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,546 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574