🏠 دەستپێک
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارەی مە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زێدە
📅 کرونولوژیا ڕویدانا | RSS
📅 11-01-2021
باشووری کوردستان
- تەرمی رۆژنامەنووس شەهاب عوسمان گەڕێندرایەوە باشووری کوردستان و لە سلێمانی نێژرا.[1]
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە قوباد تاڵەبانی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە.[1]
📅 08-01-2021
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە شاری مەهاباد، گۆڕی هونەرمەندی ناودار محەمەدی ماملێ لەلایەن چەند نەناسراوێکەوە دەشێوێندرێت.[1]
📅 06-01-2021
باشووری کوردستان
- لە پەڕڵەمانی کوردستان دەنگ درا بە کەمال ئەتروشی و بووە وەزیری سامانە سروشتییەکانی کوردستان، ئەم دانیشتنەی پەڕڵەمان پشێویی زۆری لێکەوتەوە و نوێنەرانی پارتی و نەوەی نوێ بووە شەڕیان و مشتومڕ و گاڵتەوگەپێکی زۆری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە. بزووتنەوەی گۆڕانیش بوونە دووبەشەوە، بەشێکیان دەنگیان دا و بەشەکەی تر دژی وەستانەوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
📅 02-01-2021
باشووری کوردستان
- لە سنووری سەید سادق، لە جادەی نێوان پێنجوێن و سەید سادق، ئاڵایەکی داعش دانرا. پاش ئەوەی هێزەکانی ئاساییش ویستیان ئاڵاکە لاببەن، بۆمبێک پێیاندا تەقییەوە و دوو ئاساییش برینداربوون.[1]
--
📂 04 December
📝 بەلگەنامە
📊 ئامار و راپرسیا
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکری
😞 ق. شەڕی ناوخۆ
👩 ق. توندوتیژی
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 04-12-2020

بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 04-12-2020

⚠️ ئەڤ بابەتە ب 📏 ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 8
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2019

شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی تل ڕەفعەت بەخاک دەسپێردرێن

باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکی شەمرەخ نالان ئوزئایدن، هاوشارەداری دیرک مولکیە ئەسمەز و هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور گولستان ئونجو، لە زیندانی پیتی (ئە)ی مێردین بۆ زیندانی پیتی (ت) ی تارسوس دوورخرانەوە.[1]

هاوسەرۆکی شارەوانیەکان بۆ تارسوس دوورخرانەوە


رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 101ی دادگای کەیفەریی شاری بۆکانبۆکان دوکتور رەشید کرمانجرەشید کرمانج، مامۆستای زانکۆی بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرد. ئەو مامۆستای زانکۆیە بە تۆمەتی بێڕێزی بە رێبەری نیزام و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تاوانبار کراوە.[3]
باشووری کوردستان
- لە هەولێرهەولێر کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بە بەشداری کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. لە کۆنفرانسەکەدا وەبەرهێنەرانی ئەمریکا، وڵاتانی عەرەبیی کەنداو، عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداردەبن.[2]
- ئەو 12 گەنجەی لە لە باشووری کوردستانەوە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی رۆژئاوا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەشداریان لە شەڕدا کردبوو و لە کاتی گەڕانەوەدا لە لایەن ئاسایشی دهۆکدهۆکەوە دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.[1]
- ئەمشه و جارێکی تر تیرۆرستانی داعش پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنوری دەکە و قەرەبڵاغ لە سنوری کوڵەجۆ و خانەقین داوە و تێکشکاون.[7] سەرچاوەکان باس لە قوربانیی ریزەکانی پێشمەرگە دەکەن بەڵام ئامارێکی دروست لەمڕۆدا نەدراوە بەدەستەوە.
- حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ئاماژە بەوەدەکات کە هێرشێکی چەتەکانی داعشداعشی لە نزیک خانەقینخانەقین تێکشکاندووە و رایگەیاند کە چەکدارێکیان لەلایەن چەتەکانەوە کوژراوە.[4]
- رێکخەرانی کۆکردنەوەی واژوو بۆ پڕۆژە یاسای دەستوری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنن، واژوەکانیان ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە و لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش بەڵێنیان پێداون لەکاتی گفتوگۆی دەستور بانگهێشتی رێکخراوەکان دەکەن.[6]
- عەتا سەراویعەتا سەراوی چەند زانیارییەک لە بارەی شەهیدکردنی 48 پێشمەرگەی یەکێتی دەخاتەڕوو، مەلا کرێکارمەلا کرێکاریش تۆمەتبار دەکات بەوەی بەرپرسە لە شەهیدکردنی ئەو پپێشمەرگانە، ئەوەش دەخاتەڕوو کە هەندێک کەس و لایەن هەوڵ دەدەن مەلا کرێکار بهێننەوە هەرێم.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوچەی فافین لە شەهبا، مەراسیمی بەخاک سپاردنی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی ناوچەی تل رەفعەت کە بە تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهیدبوون دەستیپێکرد. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی کانتۆنی شەهبا و ئاوارەکانی عەفرینعەفرین کە لە کامپی شەهبا دەژین، بەڕێوەدەچێت.[4]
دەرەوەی کوردستان
- داداگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر دەستگرتن بەسەر زانیارییە ئەلکترۆنییەکانی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکەپەکەکە کە لە پەیوەندیی نێوان پارێزەر – بریگرتە وەک رازی پیشەیی دەپارێزرێت و لەسەر رادەست نەکردنەوەیان یان لەناوبردنیان، سزای بەسەر دەوڵەتی تورکدا سەپاند.[1]
- شەوی رابردوو کۆنسوڵگەری ئێران لە شاری نەجەف بۆ جاری سێیەم لەلایەن خۆپیشاندەرانی عێراقییەوە سووتیندرا.[4]
- رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای شەڕی سارد، بەردەوام پرسی عێراق هەژموونی هەبووە بەسەر کۆی ئه و گفتوگۆ سەربازییە ستراتیژیانەی لە وڵاتانی خۆرئاوا بەڕێوەچوون. ئێستا ئه و عێراقەی لە دوای (2003)ەوە، بنیاتنراوەتەوە، لە لێواری داڕمانە.[5]
- یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناتۆناتۆ رایگەیاند، لە لوتکەی ناتۆدا پرسی ناوهێنانی یەپەگەیەپەگەیان لە سووریا پێشنیاز نەکرد، کە پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە هاوپەیمانێتییەکە کردبوو بیخەنە لیستی تیرۆرەوە.[5]

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 25
📂[ زێدە...]
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 8
📝 بەلگەنامە
1.👁️46 ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانیان شەرمەزار کرد
2.👁️ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی پەیامێکی لەسەر کۆنگرە بڵاوکردەوە
3.👁️حوکمی سەرکەوتنی ئافرەت بەتەنها لەگەڵ شۆفێری تاکسی
✌️ شەهیدان
1.👁️زیاد خەلیفە سوڵتان
2.👁️لوقمان نەجم تاهیر
3.👁️مەعروف محەمەد مەحمود
📖 کورتەباس
1.👁️هێمن هەڵەبجەیی و خێزانەکەی لە ئێران دەرمانخوارد دەکرێن و دەسووتێندرێن
2.👁️ویکلیکس چۆن باسی عەبدولڕەحمان قاسملۆ سەرکردەی رۆژهەڵات و حیزبی دیموکرات دەکات؟
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2018

جوتیارانی کەرکوک دژی عەرەبى هاوردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

باکووری کوردستان
- لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگەی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، لە شاری جۆلەمێرگ و ناوچەکانی چەلێ، شەمزینانشەمزینان و گەڤەر 30 شوێنیان وەک (ناوچەی ئاسایشی تایبەت) دیاریکردووە و لەنێوان 4-19ی کانوونی یەکەمی 2018\13-28ی سەرماوەز هاتووچۆ له و شوێنانە قەدەغەیە.[2]
- پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان بەمەبەستی سەردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری 769هەمین داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی بوورسا کرد.[2]
- سەرەڕای بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا دەربارەی دەمیرتاش، ئەمڕۆ دادگەریی دەوڵەتی تورک بەپەلە سزاکەی سەر سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش و سڕی سوورەیا ئۆندەری پەسەند کرد.[2]
- هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئامەدئامەد گوڵتان کشاناکگوڵتان کشاناک و هاوسەرۆکی پارتیی هەرێمەدیموکراتییەکان (دەبەپەدەبەپە) سەباحەت تونجەلسەباحەت تونجەل کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بەند کراون، سکاڵایەکیان لە دادگەی دەستووری بنەڕەتی تۆمار کردبوو بەهۆی ئەوەی مافەکانیان لە ڕووی کەسی و ئاسایشییەوە پێشێل کراوە. بەڵام دادگەکە بە بیانووی ئەوەی (هیچ بەڵگەیەک نییە) سکاڵاکەی ڕەتکردەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- به هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ناوچەی چم هندی لە موسیانی دێهلۆڕان لە ئیلامئیلام، هاوولاتێیەکی تەمەن 60 ساڵ، بریندار بوو.[7]
- کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد به ناوی جەعفەر مونیر، تەمەن 28 ساڵ، کوڕی سەید ئەحمەد خەڵکی سەردەشتسەردەشت، هاوکات لە گەڵ گرووپێک لە کۆڵبەرانی دیکه، لە سەر خاڵی سیفری سنووری ئەم سارە لە لایەن هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئاکامدا لاقی بریندار بووە.[7]
باشووری کوردستان
- تەها مەحوی، سەرۆکی لقی سلێمانیسلێمانیی سەندیکای پزیشکانی کوردستانسەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تەقەکردن لە پرۆفیسۆر د. کەمال ئەحمەد سەعید، سەندیکای پزیشکانی سلێمانی بڕیاریدا ئەمڕۆ سەرجەم نۆرینگە تایبەتییەکانی پزیشکان بۆ ماوەی یەک رۆژ دابخرێن. لەگەڵ ئەو هەڵوێستەشماندا چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەکەین تاوەکو هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا بکەن.[1]

دژی بریندارکردنی پزیشکەکەی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو


- لە سلێمانی دژی بریندارکردنی پزیشکەکەی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.[3]
- بە تۆمەتی هاندان دژی عەرەبی هاوردە لە شارۆچکەی داقوقداقوق، جوتیارێکی به ‌ڕەگەز کورد بەناوی عادل ستار لە لایەن دادوەری دادگای داقوقەوە دەسگیرکرا.[5]
- لە بەردەرکی سەرای سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران پەردە لەسەر پەیکەری شار لادرا کە لەلایەن گروپی هونەری دڵخواز ئامادەکرابوو.[3]
- بەشێک لە جووتیارانی کەرکوککەرکوک کە لە نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب پێکهاتبوون، لەبەردەم دیوانی پارێزگای کەرکوک، دژی تەعریبکردنی گوندەکانیان و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.[4]
- لە سنوری نێوان کفریکفری-خورماتووخورماتوو، تیمێکی مین هەڵگرتنەوە و هێزێکی پێشمەرگەپێشمەرگە، رووبەڕووی هێرشێکی چەکدارانی داعشداعش بوونەوە و دواتر شەڕ و پێکدادان لەنێوانیان روویدا، دواتر لەگەڵ گەشتنی هێزی دیکەی پێشمەرگە چەکدارەکان هەڵهاتون و شەڕەکە کۆتایی هاتووە و هیچ کارمەند و پێشمەرگەیەک زیاتی بەرنەکەوتووە.[3]
- بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی عیراق، خاڵە گومرکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لادەبرین و فەرمانبەرەکانیان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ناو فەرمانگەی گومرکییەکانی پارێزگاکان.[5]
- تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری سلێمانی سکاڵای دژی هاکان قەرەچای کونسوڵی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرد، بە هۆی ئەوەی، کە تەڤگەری ئازادیی بە تیرۆست ناوبردبوو.[6]
- کامیل رۆستەم بەرپرسی کۆمیتەی 3ی سەربە مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ل رایگەیاند: سەعات 2 و 30 دەقیقەی شەوی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵەکەم لەگەڕەکی کۆماری شارۆچکەی خورماتوو. وتیشی: زیانی گیانی نەبوه و تەنها زیان بەر ئۆتۆمبێل و خانووەکەم کەوتوە.[5]
- دادگای تاوانەکانی هەولێرهەولێر فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ چوار لە بکوژانی پاسەوانی بارەگایەکی کۆمەڵی ئیسلامی دەرکرد.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- تەقینەوەیەک لە قامیشلۆقامیشلۆ روویدا و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی برینداربوون.[2]
- کۆنفڕانسی (گۆڕینی دیمۆگرافیا و سڕینەوەی ئەتنیکی لە عەفرینعەفرین) لە ڕۆژی سێیەمدا لە عاموودێ بەردەوامە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپەهەدەپە و زۆر پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.[2]

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 16
📂[ زێدە...]
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 10
📊 ئامار و راپرسیا
1.👁️100 هەزار دۆلار بۆ گەڕاندنەوەی هێز بۆ قاچەکانی هاوکار کۆکرایەوە
2.👁️بەهۆی لێنەکردنەوەی پۆستەرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان غەرامە کران
3.👁️لە 8 ساڵدا زیاتر لە 52 هەزار هاوسەر لەیەکتر جیابوونەتەوە
4.👁️هەسەدە رزگارکردنی 1200 مەدەنی لەدەستی داعش راگەیاند
5.👁️یەکەم کۆگای ناوەندی دەرمان لە هەرێم کرایەوە
📝 بەلگەنامە
1.👁️سەندیکای رۆژنامەنووسان: خەڵاتکردنی رووداو سەرکەوتنێکی گەورەی میدیای کوردستانە
2.👁️نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ریکاردۆ ئۆرتێگا پیرۆزبایی لە پەیامنێری رووداو دەکات
3.👁️وەزارەتی تەندرووستی؛ نابێت هیچ پزیشکێکی ئافرەت کاری لەباربردنی منداڵ و چاککردنەوەی پەردەی کچێنی بکات
4.👁️یەپەگە: ئەندامانی شانەیەکی شاراوەی میتی تورکیا دەستگیرکران
📖 کورتەباس
1.👁️هاوەڵکار
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2017

نارین لە کرماشان: جێگەمان نییە و خێوەتمان دەوێت

باکووری کوردستان
- لە کانێکی خەڵوزی بەردینی لە شرناخشرناخی باکوری کوردستان تەقینەوە ڕوویدا و بەپێی زانیارییەکانیش دوو کرێکار گیانیان لە دەستداوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەهاب نادری، نوێنەری شارەکانی پاوە، جوانڕۆ و روانسەر لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند دوو منداڵ بەهۆی سەرما و دوو کەسی دیکەش بەهۆی پەنگخواردنی گاز لەنێو خێوەتدا گیانیان لەدەستداوە.[6]
- هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە خاڵی پشکنینی سێ‌ڕێیانی پەسوێ هەڵکەوتوو لە جەڵدیانجەڵدیان، پێش بە هاووڵاتیان دەگرن و بەمەبەستی ئازاردانی خەڵکی کورد مۆبایلەکانیان دەپشکنن.[3]
- محەممەد کەریمی یەکێک لە چالاکانی شاری بۆکانبۆکان، بۆ جێبەجێ‌کرانی حوکمەکەی لەلایەن مەئموورانی حکوومەتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرا.[7]
- سێ هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری مێهرانمێهران سەر بە پارێزگای ئیلامئیلام کە دوو ژن و پیاوێک بوون لە ناو ماشینێک لە جۆری پراید بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە تانگ گیانیان لە دەست دا. [7]
باشووری کوردستان
- بوومەلەرزەیەکی دیکە شارۆچکەی دەربەندیخاندەربەندیخان و دەوروبەری هەژاند و بەهۆیەوە منداڵێک بە سوکی برینداربووە.[1]
- بۆ جاری پێنجەم فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای ئاسۆسئاسۆس-یان لە ناوچەی شارباژێڕشارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکردەوە.[2]
- وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لیستی مووچەمووچەخۆرانی خاوەن پێداویستی تایبەت پاکدەکرێتەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی پێداون کە مووچەی سەرجەم خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە 90 هەزارو 60 هەزار دینارەوە دەکرێتەوە بە 150 هەزار دینارەکەی پێشوو.[1]
- مونا قەهوەچیمونا قەهوەچی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمڕیفراندۆم ڕەتی کردەوە کە ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان هیچ بڕیارێکی دابێت سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوە یا هەڵپەساردن و سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمی دابێت و وتیئێمە بڕیارمان دا له و ڕۆژە وەک بەروار ڕیفراندۆم بکەین،نەک هەڵوەشاندنەوە و هەڵپەساردنی بدرێتە دەست ئەنجومەنەکە،خەڵکی کوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمیان دا بۆیە هەڵوەشاندنەوە و هەر بڕیارێک لەوبارەیەوە دەبێت خەڵک بیدات نەک ئەنجومەن چونکە ئەوە ڕێز نەگرتنە لەئیرادەی خەڵکی کوردستان.[4]
- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەورۆز مەولودنەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وەک وەزیری داد بە وەکالەت دیاریکدر کە ماوەیەکە ئەو پۆستە بەتاڵە.[1]
- ژمارەیەک پەرلەمانتار کە واژۆیان لەسەر یاداشتێک کردووە، داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان کردووە، دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بکات بە رەوشی دووز خوورماتووخوورماتوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی شارۆچکەکە.[1]
- پاش سێ ساڵ لە داخستنی رێگەی سەرەکی نێوان جەلەولاجەلەولا و سەعدیەسەعدیە، بەهۆی شەڕی داعشداعشەوە له و ناوچەیە و لە هەفتەی پێشوەوە لە کاتی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ شارەدێی سەعدیە و جەلەولا ئه و ڕێگەیە کرایەوە، بەڵام ئەمرۆ بەهۆکارێکی نادیار جاریکی تر داخرا.[1]
- میدیاکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویان کردەوە، کە سەڵاحەدین بەهادینسەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ هاکان فیدانهاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا – میتمیت کۆبووەتەوە.[2]
- کونسڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، چاوی کەوتووە بە سەرمایەداری نیشتمانی فاروقی مەلا مستەفافاروقی مەلا مستەفا و تیایدا باس لە بارودۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان کراوە.[1]
- فەرماندەی فیرقەی دووی دژە تیرۆری عێراق رەتیکردەوە هیچ هێزێکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ بەڕێوەبەردنی مەلەفی ئەمنی لە کەرکوککەرکوک، هەروەک دەستگیرکردنی بەرپرسی ئەمنی کۆلیژی زانستی شارەکەی لەلایەن هێزەکانیانەوە پشتڕاستکردەوە و وتی کارئاسانی و چاوپۆشی کردووە لەئاستی پارچەپارچەکردنی ئاڵای عێراق.[1]
- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا کە نزیکەی 40 هەمەری سەربازی بوون، سەربازگەی کەیوان-یان لە کەرکوک جێهێشتووە، پەرلەمانتارێکی یەکێتی-ش لە کەرکوک ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە.[2]
- کاتژمێر 9ی ئەمشەو، بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی کوڕان-ی ئیسکان لە گەڕەکی مەجی بەگ-ی شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم زانکۆی کۆنی سلێمانی (کۆلێژە پزیشکییەکان) ئەنجامدا و زیاتر لە کاتژمێرێک جووت سایدی ئیسکان-یان داخست.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە سوپای تورک هەوڵی دا بچێتە سەر چیای گر-ی شارۆچکەی بلبلێ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی سەر بە کانتۆنی عەفرینعەفرین، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە-ەوە وەڵام درانەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- باڵیۆزخانەی ئێران لە یەمەن موشەکباران کرا و گڕی گرت.[5]
- کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، نێوبراو کەسێکی نزیکی سەددام حسێن و هەردەم یارمەتیدەری رژێمی بەعس بوو بۆ ئەنفالئەنفالکردنی کورد.[5]

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 9
📂[ زێدە...]
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 10
📊 ئامار و راپرسیا
1.👁️39 منداڵی ژێر تەمەن 5 ساڵ بە هۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لە دەست داوە
2.👁️بەپێی ئامارێک لە سێ ساڵدا هەزار و 293 ئێزدی شەهید بوون
3.👁️تەندروستی هەرێم: لەهەر 100 هەزار کەس 94یان نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە
4.👁️دەیان هەزار جوجەڵە لە هەرێم مرداردەبنەوە
5.👁️زیاتر لە 50 گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان دۆزراونەتەوە
📝 بەلگەنامە
1.👁️بەچاودێری سێ وڵاتی زلهێز چاکسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت
2.👁️بەڵگەی بەعەرەبکردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری خورماتوو
3.👁️داواکردنی زانیاری لە پارتی ئازادیی کوردستان
4.👁️رۆژنامەنووسێک بوو بە پارێزگاری سلێمانی
👫 کەسایەتی
1.👁️هاکان فیدان
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2016
04-12-2016
📅 رێکەوت و رووداو

- گردبوونەوەی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ و بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی بنەڕەتییەکان و خوێندکارانی زانکۆ لەبەردەم کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەستیپێکرد.
- ئاسایش لەگوندی پونگەڵەی سەر بەقەزای دەربەندیخان پەلاماری ئه و دوو چەکدارەی داعش دەدەن، شەڕە تەقە لەنێوان ئاسایش و ئه و دوو چەکداری داعش روویداوه و دواتر هەردوکیان خۆیان تەقاندەوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.
- بەمەبەستی ڕەتکردنەوەی داواکاری وەزیری پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن وگەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایانی شارۆچکەی سەیدسادق لەبەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارۆچکەکە دەستیان بە گردبونەوەی ناڕەزایەتی کرد.
- رێکخراوی داعش خۆتەقاندنەوەی چەکدارێکی کوردی ناو ریزەکانی راگەیاند بە سوپای عێراق و حەشدی شەعبیدا لە رۆژئاوای مەخمور.
- قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند، هاوڵاتییەک شەهیدبوو، لە رووبەرووبونەوەی‌ هێزەکانی‌ ئاسایش و چەند چەکدارێکی‌ نەناسراو، لە ناوچەی‌ تونی‌ بابا.
- پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەو بڕگەیەی پرۆژەیاسای بودجەی 2017ی عێراقدا کە تایبەتە بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە و بەپێێ‌ مادەیەکی تری پەسەند کراویش هەرێم ناچار دەکرێت کە رێژەی 3.8%ی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببرێت.
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە کەمپی دووەمی دیبەگە نۆ هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب بوونە قوربانی.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 1
📂[ زێدە...]
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 17
📊 ئامار و راپرسیا
1.👁️ئاکەپە دەستی بەسەر نیوەی شارەوانییەکانی باکوری کوردستاندا گرتووە
2.👁️تا دێت ژمارەی ئاوارەکان لەبەرزبوونەوەدایە
3.👁️زیاتر لە 100 ملیار دیناری غەرامە لای شۆفێرانە
4.👁️کێشەی‌ کەمی‌ غاز لە سلێمانی‌ سەرهەڵدەدات
5.👁️یەک ملیۆن دۆلار دەدرێتە مامۆستایانی کەرکوکی سەر بەهەرێم
📝 بەلگەنامە
1.👁️إقصاء المكون الفيلي من مفوضية حقوق الإنسان إبادة سياسية بإمتياز
2.👁️بيان من الإدارة الذاتية حول تصريحات السيد مسعود البرزاني تجاه روجافا
3.👁️پەیامی هەردوو حیزبی کۆمۆنستی کرێکاریی عێراق و کوردستان بۆ کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینساندۆست سەبارەت بە کارەساتەکانی دوای شەڕی موسڵ..!
4.👁️پەیامێک بۆ ئینساندۆستان و ئازادیخوازان و رێکخراو و یەکێتیە کرێکاریەکان و رێکخراوەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ له جیهان!
☂️ پارت و رێکخراو
1.👁️حەشدی شەعبی
✌️ شەهیدان
1.👁️(Ehmed Nebo (Ehmed Kobanê
2.👁️(Husên Reşo (Serhed Kobanê
3.👁️أحمد نبو (أحمد كوباني)
4.👁️ئەحمەد رەشۆ (سەرحەد کۆبانی)
5.👁️ئەحمەد نەبۆ (ئەحمەد کۆبانی)
6.👁️حسين رشو (سرحد كوباني)
7.👁️محەمەد والی
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2014
04-12-2014
📅 رێکەوت و رووداو

- شەوی رابردوو هێزەکانی یەکینەکانی‌ پاراستنی‌ گەلی‌ کوردستان (یەپەگە) لە رۆژهەلات و باشوری کۆبانێ چەندین چالاکییان دژ بە گروپی‌ چەکداری‌ داعش ئەنجامدا و دوو گەرەکیان بە تەواوەتی رزگار کرد و 21 چەکداری داعشیان کوشت.
- تەقینەوەیەک گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک نزیک فلکەی مامەریشە دەکاتە ئامانج. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە. بەپێی زانیارییەکان تائێستا 19 کەس گیانیان لەدەستداوە لەو تەقینەوەیەدا و 27ی دیکەش بریندار بوون. هاوکات ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان سووتاون.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 1
📂[ زێدە...]
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 3
📊 ئامار و راپرسیا
1.👁️زیاتر لە 80 هەزار کرێنشین لەکوردستاندا هەیە
💎 شوینوار و جهێن کەڤنار
1.👁️جوتیارێک لە کێڵگەکەیدا گۆزەیەکی دۆزییەوە
👫 کەسایەتی
1.👁️سەمەد ئەکبەر غەفوور
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2013

تەقینەوەیەک لەبەردەم بارەگای هەواڵگری کەرکوک رویدا

- نیوەرۆی ئەمرۆ تەقینەوەیەک لەبەردەم بارەگای هەواڵگری کەرکوک رویداو لەگەڵیشیدا کۆمەڵێک چەکدار کەتاوەکو ئێستا نەزانراوە سەر بە چ لایەنێکی توندرەون هێرشیانکردە سەر بارەگاکەو بۆ ماوەیەک کۆنترۆڵیانکرد. دواتر لەشەرێکی سێ کاتژمێریدا هێزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کەرکوک توانیویان بیناکە کۆنترۆڵ بکەنەوەو سێ خۆکوژیش بکوژن. بەرێوبەری فەرمانگەی تەندروستی شاری کەرکوک، ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوەکانی شەڕو پێکدادانو تەقینەوەکەی ئەمرۆی شاری کەرکوک 5 کوژراوەو بریندارەکانیش 60 کەسن.
- لە شاری کەرکوک و نزیک بازاڕی ئۆرزی، بە هۆیی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا کەسێک کوژراو دووانی دیکەش بریندار بوون، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش رایدەگەیەنێت، کە سەرجەمیان "تیرۆریست"ن.
- دەیەمین کۆنفرانسی (تورکیا و کورد و پرۆسەی ئاشتی ئیمرالی، هەلێکی مێژوویی) له پەرلەمانی ئەوروپا و لەبرۆکسل- ی پایتەختی بەلجیکاو یەکێتیی ئەورپا، بەئامادەبووی چەندین سیاسەتمەدار، بیرمەند، بەرەندی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و چالاکوانی سیاسی، لەسەرانسەری جیهانەوە، بەشداریان تێدا کردووە، دەستیپێکرد.
- بەهۆی خۆ تەقاندنەوەی خۆکوژێکەوە، بەشێک لە جەواهیر مۆڵ لە کەرکوک سوتا.
- تەرمی ئەدیب حەمید بارزانی، یاریدەدرێکی مەسرور بارزانی لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە شوقەکانی پار ستی شاری هەولێر دۆزرایەوە.
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ناو ماڵێکدا لە گەڕکی عەسکەری لە شارۆچکەی خورماتوو کە کوڕ و باوکێکی تێدا بون کوڕەکە کوژراوە و باوکەکەش بە سەختی برینداربوو.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 5
📂[ زێدە...]
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 9
📊 ئامار و راپرسیا
1.👁️ئامارێک ؛ سلێمانی لە دەستدرێژی سێکسی دا یەکەمە
2.👁️لەماوەی ساڵێکدا لەسلێمانی 155 بەکارهێنەر و بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون
3.👁️لەهەرێمدا نرخ بەرێژەی 6.5% بەرزبۆتەوه
4.👁️هەولێر؛ لەماوەی (10) مانگدا، (4135) کەس بونەتە قوربانی روداوەکانی هاتوچۆ
📝 بەلگەنامە
1.👁️فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی کەرکوک دەخوازێت و دەستخۆشی لەهێزە ئەمنیەکان دەکات
👫 کەسایەتی
1.👁️ئەحمەد مستەفا خزر
2.👁️فەلاح محەمەد فەتاح
3.👁️هیوا ئازاد فازڵ
4.👁️هەوراز نەوزاد ساڵح
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2012

ئەحمەد سالار

- داگیرکەری ئێڕاق هێزێکی گەورەی بۆ پاڵپشتی هێزەکانی بە ئاڵای شیعەکانەوە ناردە ناوچەی خوورماتو.
- بۆ زیاتر رێزگرتن لەهەوڵ و ماندووبوون و ئەزموونەکانی لەبەردەم هۆڵی رۆشنبیری لەهەولێر لەمەراسێمێکدا پەردە لەسەر پەیکەری شانۆکاری گەورەی کورد ئەحمەد سالار لادرا.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 1
👫 کەسایەتی
1.👁️ئەحمەد سالار
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2004
04-12-2004
📅 رێکەوت و رووداو

- لە دهۆک بەتەقاندنەوەی بڕێک تی ئێن تی هەوڵی تیرۆرکردنی نێچیرڤان ئەحمەدی پارێزگاری دهۆک درا، بەڵام هەوڵە سەرکەوتوو نەبوو و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- هێرشێکی تیرۆریستی بۆسەر کاروانێکی پێشمەرگەی ینک لە شاری موسڵ و بووە هۆی کوژرانی 18 پێشمەرگە و برینداربوونی 12ی تر. ئەم هێرشە پاشتر گروپی زەرقاویی تیرۆریست بەرپرسیارێتیی خۆیی بەرامبەر راگەیاند.
- کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر کێشەی بڵاوکردنەوەی کتێبی تورکی بە تیپی لاتینی بەسەر قوتابخانەکانی کەرکوکدا لەلایەن بەرەی تورکمانییەوە، کۆبوونەوەکە بڕیاریدا ئەم کێشەیە بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
- لەکاتی کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنووسیی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوروپا جۆزیف بۆریلی لە تورکیا و راگەیاندنی ئەوەی کە دەوێت بچێتە دیاربەکر و شارە کوردییەکانی تر، رەمەزان بەقاڵی سەرۆکی دەستەی باڵای رێکخراوە مەدەنییەکانی تورکیا چەندین قسەی ناشرینی بە سەرۆکی پەڕڵەمانی ئەوروپا گووت و بەوەش وازی نەهێنا کەوتە لێدانی کارمەندانی ئەو هۆتێلەی کە کۆبوونەوەکەی تێدا دەکرا.
- کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند: پارتی و یەکێتی ئێمەیان لە لیستی هاوبەشی پارتە کوردستانییەکان کردە دەرەوە.
- بەستنی ڤیستیڤاڵی 8ەمی گەلاوێژ لە سلێمانی، لەم ڤیستیڤاڵەدا نزیکەی 160 ئەدیبی کورد بەشداریی کرد کە هەندێکیان لە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە هاتبوون.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 1
☂️ پارت و رێکخراو
1.👁️بەرەی تورکمانی
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-2002
04-12-2002
📅 رێکەوت و رووداو

- هێرشی پشتیوانانی ئیسلام بۆسەر هێزەکانی ینک لە ناوچەی هەڵەبجە، دەنگوباسەکان واڕادەگەیەنن کە 30 کوژراو لە ینک و 20یش لە ئیسلامییەکان هەبێت. یەکێک لە کوژراوەکانی ینک محەمەد فەتاحی فەرماندەی هێزی شارەزوورە.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-1994
04-12-1994
📅 رێکەوت و رووداو

- کۆمەڵەی هاوکاری لە ئەڵمانیا، نامەیەکیان بە عارەبی بۆ سکرتێری ن.ی پەترۆس پەترۆس گالی نارد، کە تێیدا ناڕەزایی خۆیانیان لەسەر گیرانی پەڕڵەمانتارەکانی کورد لە تورکیادا دەربڕی بوو.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-1992
04-12-1992
📅 رێکەوت و رووداو

- مانگرتنی پەناهاندە کوردەکانی پاکستان، کە لە ئەنجامدا پۆلیسی پاکستانی هێرشی بۆ هێنان و پەنابەرەکانیان خستە زیندانی ئایدیالاوە، ئەوانیش لە زینداندا 5 رۆژ مانیان لە خواردن گرت و پاشان بەڕەڵڵایان کردن.
- تەواوبوونی مانگرتنی ئەو 13 کەسەی کە مانگی پێشوو لە هەولێر مانیان لە خواردن گرتبوو، ئەوانە ئەوە بوون کە لە خۆپیشاندانەکەی مانگی ئۆگەستدا لە هەولێر گیرا بوون.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-1990
04-12-1990
📅 رێکەوت و رووداو

⚠️ ئەڤ بابەتە ب 📏 ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️عەبدوڵڵا ئەحمەد ڕەسوڵ پیرۆت
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-1985
04-12-1985
📅 رێکەوت و رووداو

⚠️ ئەڤ بابەتە ب 📏 ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️ئاڤدەل سیتۆ تاهیر سلێمان
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-1980
04-12-1980
📅 رێکەوت و رووداو

- ئەمشەو شەڕێکی سەخت لە نێوان دوژمن و پێشمەرگەکانی ینک دا لە گوندی قەڵاسنجی چیای سەفیندا روویدا.

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 1
✌️ شەهیدان
1.👁️محەمەد ڕەفیق محەمەد نوری ئیسماعیل
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

📅 04-12-1979
04-12-1979
📅 رێکەوت و رووداو

⚠️ ئەڤ بابەتە ب 📏 ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!

✍️ ڤی بابەتی باشتر بکە! |
📚 فایلێن پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتێن پەیوەستکری: 1
👫 کەسایەتی
1.👁️حەیدەری بەقاڵ
📂[ زێدە...]

⭐ هەلسەنگاندنا بابەتی
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ گەلەك باشە
⭐⭐⭐ ناڤنجی
⭐⭐ خراب نینە
⭐ خراب

دابەزاندنا تەماما کرونولوژیا ڕویدانا ب فایلا PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| دروستکرنا لاپەری 0,905 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574