Kurdipedia.org
🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
ավելի շատ
📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ | RSS
📅 14-08-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و لە ناوچەکانی شەمزینان و چەلێ و گەڤەر ناوەندی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) لەلایەن پۆلیسی تورکەوە کرایە ئامانج و لەو چوارچێوەیەدا لێکۆڵینەوە لە دژی کەجەدە دەستیپێکرد و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ. ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ناوی بەشێکیان روون بووەتەوە و بریتین لە؛ پنار یڵماز بەڕێوەبەری هەدەپەی شەمزینان، شوکرو چالی، نیهاد تورگوت، رەمەزان ئەریک، محەمەد ئەمین سەڤەن، هێڤیدار ئەرتوچ، عومەر فاروق تەکین و فەلەما ئاکەر.[1]
- لە ناوچەی جزیری شڕنەخ پۆلی
📅 13-08-2020
باکووری کوردستان
- کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەبارەی هێرشی ئاسمانیی تورکیا لە 11ی ئەم مانگەدا بۆ سەر ناوچەی بڕادۆست راگەیاندڕاوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەموو کەس ئەو هێرشەی ئیدانە کرد، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی باشووری کوردستان نە ئیدانەی کرد و نە هەڵوێستی لە دژی نیشان دا.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە رایگەی
📅 12-08-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی 8 رۆژ لە دەستبەسەر کرانی سێ لاوی خەڵکی گوندی داراب سەر بە شاری داڵاهۆ بە ناوەکانی “ئارەش دارابی” تەمەن 18 ساڵ، “ئەفشیین سەیدمورادی” تەمەن 20 ساڵ و “یەحیا سەیدمورادی” تەمەن 19 ساڵ سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە. سەرچاوەیەکەی ئاگادار لە گوندی داراب لەوبارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە، بنەماڵەی ئەو سێ لاوە جەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشان و داڵاهۆیان کردووە
📅 11-08-2020
باکووری کوردستان
- ساروخان ئولوچ و مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکەکانی فراکسیۆنی هەدەپە داوایان لە پەرلەمان کرد کە لەبارەی راپۆرتی سی پی تی کە باسی خراپی دۆخی زیندانیانی کردبوو، لێکۆلینەوە لە دۆخی زیندانەکان بکات. لە داواکاریەکەدا باسی ئەوەکرا کە لێکۆلینەوە لەسەر ئەشکەنجەدان و کردەوەی دەرەوەی مرۆڤایەتی لەبەرانبەر زیندانیان بهێنرێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوشی خەڵکی گوندی حاجی لەک سەر بە چۆمی مەجیدخان لە بۆکان، بە دانانی بارمتەی 100 ملیۆن تمەنی لە زیندانی ئەو شارە
--
📂 02 July
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 02-07-2020

تورک چیاى زەنگڵ لە سنوورى دێرەلووک بۆردوومان دەکات

باکووری کوردستان
- دادگای پیاداچوونەوەی ئەرزڕۆم سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپەدەبەپە)دا هەڵوەشاندبووە داوای کردبوو سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە لقی 2ی دادگای سزا قورسەکانی موش دا دانیشتنی دادگایکردنەوەی ئەو 2 ئەندامەی ئەنجوومەنی پێشووی دەبەپە دەستیپێکرد. بیرتەک لە زیندانی سینجان و باڵتا لە زیندانی جۆری ئێڵی پاتنوسەوە لە رێگەی سیستمی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوون. دەستەی دادگاکە بڕیاریدا سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردن بەسەر بیرتەک و باڵتادا بسەپێنرێت.[8]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جەواد ئاقازادە، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی پارێزگای ورمێورمێ رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 328 کەس لە ورمێ تووشی کۆرۆناکۆرۆنا بوونە و 525 کەسی دیکەش گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت. ئاقازادە، ئاشکراشی کرد، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 22 کەس لە ورمێ بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە پارێزگاکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ 458 کەس بەرزبوویەوە.[4]

رێزلێنانی چالاکوانانی رۆژهەڵات لە شەهیدانی ژینگەپارێز


- لە لقی 2ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر شێخلوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەحیەدین تازە وارد خەڵکی شاری شنۆشنۆ، بە ئێعدام و 6 هاووڵاتیی دیکە بە 33 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران. بەپێی ئەو حوکمە، مەحیەدین تازە وارد کوڕی یووسف خەڵکی شاری شنۆ بە تۆمەتی مەحاربە بە ئێعدام، عەبدولسەلام مەردان کوڕی محەممەد خەڵکی شنۆ، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکان بە 10 ساڵ زیندانیی تەعزیری، حیسام محەممەدی خاجلوو کوڕی حوسێن خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری، نیزام نادری کوڕی رەحمان خەڵکی بۆکانبۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری، عەلیڕەزا فەتاح مورادی کوڕی سدیق خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکان بە 10 ساڵ زیندانیی تەعزیری، جەلال رۆستەمی نەوروزلوو کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی مەهابادمەهاباد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و مەلا رەحمەت نسوحی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکان بە 10 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕێبوار پادەست کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی شاری گۆگتەپەی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش دەسبەسەرکردنی، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ چیای زەنگڵی لە ناوچەی بەرێگارێی سەر بە شارەدێی دێرەلووکی شارۆچکەی ئامێدیئامێدی بۆردوومانکرد.[1]

بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران چەندین ئاژەڵ لە سنووری پشدەر مردار بوونەوە


- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پشدەر تەقە لە بزن و ئاژەڵانی مەڕدارەکان دەکەن و بەوهۆیەوە ژمارەیەک ئاژەڵ مرداربوون و بەشێکی دیکەش برینداربوونەوە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 254 کەس و گیانلەدەستدانی 10 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.[1]
- بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید دیار غەریبدیار غەریب، لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری و هونەری لەلایەن رێکخراوی نوێگەر کرایەوە، کە بەرهەمی 23 شێوەکاری تێدا نمایشکرا، لە پێشانگاکەدا وێڕای بنەماڵەی شەهید، هاوڵاتییەکی بەرچاو سەردانیان کرد.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- جارێکی دیکە بەشێک لەکارمەندانی هاتوچۆی سلێمانیسلێمانی لەبەردەم باخی گشتی گردبوونەوە. ئه و کارمەندانەی هاتوچۆی سلێمانی لەدژی لێبڕینی مووچەکانیان بەردەوامیی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و داوایان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان واز لە بڕینی قوتی فەرمانبەران و کارمەندان بهێنێت.[3]
- دژی دەرکردنیان لە کار و کەمکردنەوەی مووچەی بەشێکی دیکەیان، کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجەتاسڵوجە گردبوونەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دەزگای مرۆیی مام بۆ جاری سێهەم هاوکارییە پزیشکییەکانی گەیاندە گەرمیانگەرمیان.[3]
- شەوی رابردوو لە گەرەکی بەکرەجۆبەکرەجۆی شاری سلێمانی، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، پیاوێک بە فیشەک هاوژینەکەی خۆی دەکوژێت و شەش کەسی دیکەش بریندار دەکات. ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە، ناوی (ه.خ)ە و پیشەی لیوایە لە هێزەکانی پێشمەرگەو هاوسەرەکەی ناوی (ک، ن، س)ە، بکوژەکە دەستگیرنەکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.[6]
- فۆرمی خۆراک لە لایەن وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی عیراق بە ناوی پارێزگای_هەڵەبجەهەڵەبجە بۆ ساڵی 2020-2021 چاپکرا.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەهۆی ئاگرێکەوە لە سنووری شارەدێی ناڵپارێزناڵپارێز حەوت هەزار دۆنم پوش سووتا و ئاگرەکەش بەردەوامە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سووریا رایگەیاند سوپای ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی تل کۆچەر - یەعروبیە، لە دەوروبەری حەسەکەحەسەکە دروست کردووە، کە فڕۆکەخانەیەکی سەربازیش لەخۆی دەگرێت.[4]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی عەڤدکۆی سەر بە ناوچەی گرێ سپیگرێ سپی و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی داگیرکەری سوریا بریندار بوو.[8]
دەرەوەی کوردستان
- لەسەر ناکۆکییەکانیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیا و هەروەها گەڕانی بەدوای سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاست، فەرەنسا داوای کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات. وەزیری دەرەوەی فەرەنساش دەڵێت: رەنگە تورکیا سزابدەن.[2]
- گرووپێک بەناوی پڵنگەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو رووداوەی لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزی ئێران روویداوە، لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە و دەڵێت، لەنێو ناوەندە ئەمنییەکانی ئێراندا چالاکییان هەیە. لە بەرامبەردا ئێرانیش دەڵێت، رووداوەکە کە لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهان روویداوە، زیانی گیانیی نەبووە و نەبووەتە هۆی وەستانی چالاکییەکانی بنکەکەش.[2]

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 24
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 11
📷 Պատկեր եւ նկարագիրը
1.👁️خاکی سوور و جۆگەی خوێ لە باکووری کوردستان
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️ئاماری کوشتن و گیانلەدەستدان لە گەرمیان
2.👁️هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی 2020دا 69 کەس کوژراون و خۆیان کوشتووە
✌️ Վկայիցն
1.👁️ئیلیاس دووران(کەندال ئیبراهیم)
2.👁️تەحسین گەنەز(ئازاد سەرهاد)
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️PKK: We know the genocidal mentality behind Sivas massacre well
2.👁️پرۆژەی پەسەندکراوی لامەرکەزیەت
3.👁️لە حەفتانین و خواکورک 5 سەنگەر و رادارێکی سوپای تورک تێکشکێنران
4.👁️مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییان دەداتەوە
5.👁️ڕاگەیاندراوی ژمارە (128) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
6.👁️کەجەکە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس و چۆرومی کردەوە
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2019

سنە ناودارانی هەر چوار پارچەی کوردستانی کۆکردەوە

رۆژهەڵاتی کوردستان
- رۆژی یەکەمی کۆنگرەی ناودارانی کورد کە ئەمڕۆ لە هۆڵی مەولەوی زانکۆی کورستان لە سنەسنە دەستیپێکرد، بە گوتاری بەرپرسانی حکومەت و شاری سنە دەستیپێکرد و بە چەند پانێل و بەرنامەیەکی جیاواز کۆتاییهات.[3]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆردومانی دەوروبەری گوندی سێگرێی ناوچەی نهێلیی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیئامێدی و ناوچەی چیادێڵی سەربە شارۆچکەی سیدەکانسیدەکان-یان کرد.[1]
- بۆ جارێکی تر خۆڵ و خاشاکی ناوچەی تانجەرۆتانجەرۆی سلێمانیسلێمانی گڕیگرت و بووە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگەی ناوچەکە.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەکانی عەفرینعەفرین وەرگیراون، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەر لە 2 ڕۆژ لە ناوچەی ماباتا 10 هاوڵاتیی سیڤیلیان ڕفاندووە.[1]
- لە ناوچەی زرگانی حەسەکەحەسەکە خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە و زیانی ماددیی لێکەوتەوە.[1]
دەرەوەی کوردستان
- فراکسیۆنی نەوەی نوێنەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە جوڵانەوەکەی جیابوویەوە.[2]

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 7
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 12
📖 Հոդվածներ
1.👁️بنەماڵە سیاسیەکانی سەدەیەک لەنێوان کۆکس و برێمەردا ئێراق - بەشی 1
2.👁️ژیان هاوبەشی کردنە
3.👁️سنە ناودارانی هەر چوار پارچەی کوردستانی کۆکردەوە
4.👁️یانەی هەولێر بە قورسی سزادرا
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️بازاڕی دەرمان بازاڕێکی ئازادە و کام کۆمپانیا ئارەزووی لێبێت دەرمان هاوردە دەکات
2.👁️بەرهەمی ناوخۆیی ناتوانێت 50%ی پێداویستییەکان دابینبکات
3.👁️سلێمانی.. لەیەک مانگدا 43 تۆن خۆراک و ماددەی خراپ لەناوبراوە
✌️ Վկայիցն
1.👁️ئەحمەد یادسەر (جەنگ عەلەم هولی)
2.👁️محێدین تەکەل (ڕۆژدی ئامەد)
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️پۆشاکی فەرمی قوتابیان
2.👁️فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنووری هەولێر و دهۆکیان کرد
3.👁️هەپەگە لە جۆلەمێرگ و شرنەخ لە داگیرکەرانی دا
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2018

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان

رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاتژمێر 9ی شەو، هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی هێزی پێشمەرگە لە پشت گوندی قورووشاوێقورووشاوێ سەر بە شاری شنۆشنۆ کەوتوونەتە کەمینی یەکترەوە و تەقەیان لە یەکتری کردووە. فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە یەکتر، ژمارەیەک لە هێزەکانی حکوومەتی کوژراو و بریندار بوون.[5]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان لە چەند فراکسیۆنێکی جیاواز، داوای بانگهێشتکردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دانیشتنێکی پەرلەمان.[2]
- لەبارەی جموجۆڵ و دروستکردنی مۆڵگەی نوێی داعشداعش لە عێراق و ئاسایشی ناوچە جێناکۆکەکان، وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانان لە هەولێر کۆبوونەوە و داوادەکەن هەرچی زووە پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان بکرێت.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری نهێلی و نێروەرێکان-یان لە شارۆچکەی ئامێدیئامێدی بۆردوومانکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هیچ زیانێکی گیانی لە بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی تورکیا لەنێو دانیشتووانی ئەو ناوچانەی ئامێدی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە و ترسی لەلای خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.[2]
- ئەبو عزرائیل وتەبێژی لیوای ئیمام عەلی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ئەمڕۆ رایگەیاند: لەرۆژانی داهاتوودا هێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە کەرکوک و تەواوی ناوچە کێشە لەسەرەکان.[1]
- شەوی رابردوو، نزیکەی سێ هەزار مریشکی مردارەوەبوو فڕێ دەدرێنە ناو ئاوی زەڵمزەڵم و بەپرسیارانی ژینگەیی و گەشتوگوزاری هەڵەبجەش دەڵێن: تەندروستی خەڵک و ژینگەی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسیی بووەتەوە و پێویستە بکەری ئەوکارە سزای توند بدرێت.[3]
- کاتژمێر 10:30ی ئەمشەو، ئاگرێکی گەورە لە تاسڵوجەتاسڵوجەی نزیک سلێمانیسلێمانی کەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئاگرەکە لە باروتخانەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 4 کەس برینداربوون.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- لیندزی گراهام و جان شاهین، سیناتۆرانی ئەمریکا سەردانی شاری منبج-یان کرد و دەڵێن، گرنگە هێزەکانی وڵاتەکەیان لە باکووری سووریادا بمێننەوە.[2]
- لە نزیک نەخۆشخانەی ئاڤرین مینێک تەقیوەتەوە. دەربارەی ئەنجام و زیانەکانی ئەو تەقینەوەیە هیچ زانیاریەک بەدەست نەگەیشتووە.[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات کە دانوستانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا بەردەوامە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوککەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە و ئاشکراشیدەکات کە ئێستا رۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوت لەوشارە بەرهەم دەهێندرێت.[1]

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 8
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 10
🏰 Վայրեր
1.👁️قورووشاوێ
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داهاتی مانگێکی نەوتی ڕادەستی وەزارەتی دارایی کرد
✌️ Վկայիցն
1.👁️خليل العبدالله
2.👁️عبدالرحمن الظاهر
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️دەستلەکارکێشانەوەی فەرهاد ساڵح خدر لە پارتی
2.👁️راگەیەندراوی هاوپەیمانی سەبارەت بە پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە پارێزگای کەرکوک
3.👁️لە مێردین و جولەمێرگ 4 سەربازی تورک کوژران 02-07-2018
4.👁️هەپەگە دەربارەی کاری 'سیخوڕی' راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
5.👁️هەپەگە: جە جۆلەمێرگ، مێردین، بەدلیس ژمارێۋ سەربازێ تورکیای کوشیێ 02-07-2018
6.👁️کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم پەسندکردنی سێ هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی ئەیلولی 2018 راگەیاند
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2017

02-07-2017

- بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئاشکرای دەکات، لەبارەی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووکزێی بچووک و دوکان، ئێران بانگهێشتی وەزیری کشتوکاڵی کردووە.
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پاسێک لەسەر شەقامی گشتی کەلەکچیکەلەکچی وەرگەڕا کە زیاد لە 40 سەرنشینی تێدا بووە و هەموویان کرێکاربوون لەکاتێکدا بەڕێگاوە بوون بۆ بەردەڕەشبەردەڕەش پاسەکەیان وەرگەڕاوە و سەرجەميان برینداربوون.[1]
- لە هێرشێکی چەکداریدا جێگری سەرۆکی رێکخستەکانی ئاکپارتی لە شارۆچکەی قەلقەلی سەر بە شاری وانوان بەناوی ئایدین ئاهیئایدین ئاهی کوژرا، بەرپرسانی تورکیاش هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی پەکەکەپەکەکە.[2]

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 2
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 21
👫 Կենսագրություն
1.👁️ئایدین ئاهی
2.👁️رۆژین سەفەر
📖 Հոդվածներ
1.👁️ئەو ژنەی کوژرا خەسوی سنورە
2.👁️سۆران.. کچێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
📷 Պատկեր եւ նկարագիրը
1.👁️دیمەنی جوانی کوردانی ڕەوەند و مەڕدارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
2.👁️زارۆکەکێ ئێزدی ژ سوریا هاتە رزگارکرن
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️90 هەزار کوردی ئێزدی بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە
2.👁️ئاگرەکەی بازاڕی مۆبایلفرۆشانی رانیە یەک ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە
3.👁️بەرزترین پلەی‌ گەرمای‌ ناوچە جیاوازەکانی‌ هەرێمی کوردستان
4.👁️بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ 35 کرێکار لە پارێزگای دهۆک بوونە قوربانی
5.👁️رۆژانە دەیان کەس روو لە کەمپەکانی باشووری کوردستان دەکەن
6.👁️عەبدولستار مەجید: دەستمان بە گلدانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی عێراق کردووە
7.👁️قائیمقامی سلێمانی چەند ئامارێکی بڵاوکردەوە
8.👁️قائیمقامی سلێمانی: 590 شوێن بۆ دەستگێڕ و عارەبانەچیيەکان درووست کراوە
9.👁️گرانیی شتومەک گەشتیارانی هەورامانی بێزار کردووە
10.👁️گەرمای ئەمساڵی خانەقین تاقەتپڕوکێنە
11.👁️لە سلێمانی بەهۆی دەستڕێژی گوللە ژنێک کوژرا
12.👁️لەجەژندا زیاتر لە 91 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی
13.👁️نۆژەنکردنەوەی مووسڵ 100 ملیار دۆلاری تێدەچێت
14.👁️وەزارەتی شەهیدان زیاتر لە 2 هەزار بەڵگەی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردۆتەوە
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️پشتگیری لە کەناڵی ئەلجەزیرە
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2016
02-07-2016
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 1
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️ئاماری 6 مانگی رابردوی ڕووداو وکاروچالاکی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2015
02-07-2015
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 2
👫 Կենսագրություն
1.👁️الحاج ابراهيم الحاج فتاح
✌️ Վկայիցն
1.👁️محمد بوراك (هوكر جولك)
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2014
02-07-2014
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

- کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەستوری عیراقی رێگە بەوە نادات کوردستان سەربەخۆی رابگەێنێت، بەڵکو دەستور لەگەڵ ئەوەدایە وەکو هەرێم بمێننەوە.
- نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و بارزانی و رایگەیاند، مادەی 140 تەواو نەبووە، بەڵکو دەبێت بە رێکارەکانی خۆیدا بڕوات، وتیشی: "هەڵسوکەوتی هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا جێی قبوڵ نییەو هیچ ریفراندۆمێکیش قبوڵ ناکەین و گەلی کوردیش دەنگی پێنادات".
- چەکدارانی‌ دەوڵەتی ئیسلامی (داعشی پێشوو) هەڵیان کوتایە سەر گوندی‌ عومەر کانی‌ و گوندێکی‌ تر، زیاتر لە 23 هاوڵاتیان دەستگیرکردوە، کە کوردی‌ شەبەک و تورکمان و عەرەبی شیعەی تیایەو بەرەو شاری‌ موسڵیان گواستوونەوە.
- هێزەکانی‌ پێشمەرگە توانییان گەڕەکی‌ وەحدە لە شاری‌ جەلەولا، لە دەست چەکدارانی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی (داعش_ی‌ پێشو) وەربگرنەوە و کۆنترۆڵی‌ بکەن.
- رێکخراوی "ئەنسارولئیسلام" کە گروپێکی کوردییە، دڵسۆزی خۆی بۆ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و خەلیفەکەی راگەیاند.
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەفەرمی پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و سازدانی راپرسی رادەگەیەنێت.
- ئەمشەو کوێخا ئیسماعیلی تەلانی کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی جاف لەقەزای دوکان کۆچی دوایکرد.

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 1
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 8
👫 Կենսագրություն
1.👁️محەمەد نەسرەدین محەمەد ساڵح رەشید
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️زیاتر لە 300 شوێنی گەشتیاری و میلی موڵەتی کارکاردنیان پێدراوە بۆ مانگی رەمەزان
2.👁️لەهەرێمی دێرک (3) هەزار بەشداری خوڵی فێربوونی زامانی کوردبوون
✌️ Վկայիցն
1.👁️ئەحلام خەلیل (ژین کۆبانی)
2.👁️حەنیف عەلی (حەنیف)
3.👁️خەلیل جومعە (لوقمان حەکیم)
4.👁️محەمەد ئەمین ئەحمەد
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️198 مستەشاری جاش لەناو پارتی و 56 جاش لەناو یەکێتی و 9 جاش لەناو گۆڕان و 4 جاش لە ناو پارتی پارێزگاران و هەریەکە و دانەیەک لەناو حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئێزیدی
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2013
02-07-2013
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

- بەسەدان شۆفێر لە کەلار بە هۆی نەبوونی هێڵی کارکردنەوە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و هەڕەشەی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکانییان دەکەن گەر حکومەت هێڵی کارکردنیان بۆ دابین نەکات.
- ژمارەیەک چەکداری نەناسراو تەقەیان لە چەند هاووڵاتیەکی کوردی شارەدێی سەعدییە کرد و به و هۆیەوە 2 کەسیان گیانی لەدەستدا دوو کەسەکەی تریش برینداربوون. یەک لە کوژراوەکان پێشمەرگەی یەکێتییە.

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 4
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️بودجەی (2014)ی عێراق، دەگاتە (130) ملیار دۆلار
2.👁️زیانەکانی مادییەکانی سوریا گەیشتە (7.5) ملیار دۆلار
3.👁️نەتەوە یەکگرتوەکان: مانگی رابردو لە عێراق 761 کەس کوژراون
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️راگەیاندنێک له کاندیدانی پۆستی سەرۆکایەتی هه رێمەوه
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2004
02-07-2004
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

- هەوڵی کوژرانی والیی وان درا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند پارێزەرێکی.
- جەلال تاڵەبانی لە رۆما رایگەیاند: یان مافی کورد یان نا بۆ یەکێتیی ئێڕاق.
- د.ت بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی PMFی لە باشووری کوردستاندا.

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 0

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-2001
02-07-2001
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

- نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆی ئابووریی لەسەر د.ق نوێکردەوە.
- شیری گراهامی لێپرسراوی فایلی ئێڕاقی لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا چاوی بە جەلال تاڵەبانی کەوت لە شارۆچکەی دوکان و ئەوەی راگەیاند کە ئامریکا هەردەم ناوچە کوردییەکانی باشووری کوردستان دەپارێزێت.

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 0

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1996
02-07-1996
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

- تەواوبوونی کۆنتڕاکتی تەلەفزیۆنی مەد، لە بەلژیک و بەهۆی فشاری تورکەوە نەتوانرا نوێ بکرێتەوە، ئەم تەلەفزیۆنە بەهۆی مانگی دەستکردنی پۆڵۆنیاوە بۆ ماوەی دووساڵ لە کارکردندا بوو.
- تا 16-07، ئێران سنووری خۆیی لەگەڵ ینک داخست، کە بەهۆیەوە، یەکێتی 50 ملیۆن دیناری زیان لێکەوت، چونکە گومرگی شمەکی وەرنەدەگرت.

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 0

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1993

کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکان لە سێواس

باکووری کوردستان
- تورکەکان کۆمەڵکوژییەکیان لە شاری سێوازی باکووری کوردستان ئەنجامدا، پاش لە هوتێل مادماک چەندین کەسایەتیی عەلەوی کۆبوونەوە، هوتێلەکەی کە ئەو کەسایەتییە عەلەوییانەی تێدابوو گەمارۆدرا و سووتێنرا، بەو هۆیەوە 37 کەس گیانیان لەدەستدا، کە 33 کەسیان رۆشنبیر و شاعیر و نووسەری عەلەوی بوون، دوو کارمەندی هۆتێلەکە و دوو لە هێرشکارەکانیش هەر لەو ئاگرەدا سووتان.[1]

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 1
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️PKK: We know the genocidal mentality behind Sivas massacre well
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1989
02-07-1989
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 3
✌️ Վկայիցն
1.👁️ئاوات جەلال حەسەن ئەحمەد بەرزنجی
2.👁️شێرکۆ کەریم خواڕەحم عەزیز بەرزنجی
3.👁️ڕەسوڵ محەمەد ڕەسوڵ ئەحمەد بەرزنجی
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1988
02-07-1988
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 2
✌️ Վկայիցն
1.👁️ڕەفیق حەسەن حەمەد ئەحمەد
2.👁️ڕەفیق خدر محەمەد دەروێش
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1987
02-07-1987
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 1
📖 Հոդվածներ
1.👁️عمليات الأنفال البطولية الجزء الخامس
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1986
02-07-1986
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 2
✌️ Վկայիցն
1.👁️سەدرەدین ڕەزا حەسەن محەمەد قورشاغلویی ناسراو بە نەبەز
2.👁️مەهدی باپیر حەمەدئەمین حوسێن ناسراو بە ڕێباز
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1985
02-07-1985
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 3
✌️ Վկայիցն
1.👁️عوسمان عەبدولڕەحمان مەعروف زەنگەنە
2.👁️مەحمود حاجی فەرەج
3.👁️نەسرەت عەبدوڵڵا
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1963
02-07-1963
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

- ساڵح مەهدی عەمماش، هێرشی سوپای ئێڕاقیی بۆسەر باشووری کوردستان بەوە نێو برد، کە سەیرانێکی نیشتمانیی سوپای ئێڕاقە.

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 0

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1960
02-07-1960
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

- دەرچوونی رۆژنامەی بڕوا لە سلێمانی، لەلایەن کەمالی میرزا کەریمەوە.

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 0

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

📅 02-07-1934
02-07-1934
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!

✍️ Թարմացնել այս նյութը! |
📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 1
👫 Կենսագրություն
1.👁️زارۆ ئاغا
📂[ ավելի շատ...]

⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

Բեռնել բոլոր Ժամանակագրություն իրադարձությունների PDF ձեւաչափով
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,546 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574