📊 Άρθρα 374,767 | Εικόνες 59,325 | Βιβλία 11,062 | Σχετικά αρχεία 43,597 | 📼 Video 168 | 🗄 πηγές 14,818
23 Ενεργό επισκέπτες για Kurdipedia!
🏠|📧|Σχετικά με!|Βιβλιοθήκη|📅
🏠 Έναρξη|📧 Επικοινωνία|💡 Σχετικά με!||
|
📅 Σήμερα 03-07 στην ιστορία
📅Χρονολόγιο των γεγονότων
📅 Ημέρες
📆03-07-2020
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📆27-06-2020
📂 περισσότερο ...
📅03 July
📝 κουρδική έγγραφα
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
✌️ Μάρτυρες
💚 μάρτυρες (Al-Anfal)
☪ Θύμα του ISIS
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📅 Χρονολόγιο των γεγονότων | RSS
📅 02-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای پیاداچوونەوەی ئەرزڕۆم سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە)دا هەڵوەشاندبووە داوای کردبوو سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە لقی 2ی دادگای سزا قورسەکانی موش دا دانیشتنی دادگایکردنەوەی ئەو 2 ئەندامەی ئەنجوومەنی پێشووی دەبەپە دەستیپێکرد. بیرتەک لە زیندانی سینجان و باڵتا لە زیندانی جۆری ئێڵی پاتنوسەوە لە رێگەی سیستمی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوون. د
📅 01-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەش رۆژە سووتانی دارستانەکانی نزیک شاری پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن سەرەڕای گیانلەدەستدانی سێ ژینگەپارێز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەچی حکومەت هەوڵی بەهەند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.[2]
- رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە راستییەکانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدانی نهێنیی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد رابگەیەنێت و تەرمەکەی رادەستی بنە
📅 30-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پازارجخی مەڕاش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەکە، موراد گەنج هاوسەرۆکی خولی پێشوو، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گوزلوگۆل و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.[6]
- بەبیانووی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوڵەتی تورک داوای 10 هەزار و 406 لیرەی تورکی وەک قەرەبوو، لە خانەوادەی ئایکوت ئوزکور شەهیدی هەپەگە کرد، دەڵێن، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن دەست بەسەر موڵک و ماڵیان-دا دەگرن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی رۆژی 30ی حوزەیرا
📅 29-06-2020
باکووری کوردستان
- پاش ئەوەی دوێنێ لە ناوچەی بسمیلی ئامەد بە مۆلۆتۆف چالاکی لە دژی بارەگای ئاکەپە ئەنجامدرابوو، پۆلیسی تورک لە دوای ئەو چالاکییە و ئەمڕۆ بە پاساوی ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو چالاکییە دەستگیر دەکات، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتیی و 6 هاووڵاتیی دەستگیرکرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- تەرمی موختار خەندانی، وتەبێژ و ئەندامی هەیئەتی دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی قەیرانی ئەنجومەنی ژیوای پاوە، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی کە لە ئاگرتنەوەی ناوچەی مەرەخێڵی ئەو شارە دا گیانیان لەدەست دا،
--
📂 03 July
📝 κουρδική έγγραφα
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
✌️ Μάρτυρες
💚 μάρτυρες (Al-Anfal)
☪ Θύμα του ISIS
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
Old to new - ریزبەندی لە کۆنەوە بۆ نوێ New to old - ریزبەندی لە نوێوە بۆ کۆن
📅 03-07-2020

فڕۆكە جەنگییەكانی تورك شیلادزێ بۆمب باران دەكەن

باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی تورک، لە باکووری کوردستان 17 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[2]
- بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن کتێبخانەی جگەرخوین لە شارۆچکەی کایاپناری ئامەدئامەد کە نزیکەی 10 هەزار کتێبی تێدابوو دوای دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکەی، ژمارەی کتێبەکانی بۆ 300 کتێب کەمیکردووە. بەگوێرەی میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەو سەرۆک شارەوانییەی لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانیی کایاپناری هەدەپەهەدەپە دانراون کتێبی لە کتێبخانەکەدا نەهێشتووە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دانیشتنی دادگاییکردنی حەمید گەیلانی لە دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. گەیلانی بەشداری لە دانیشتنەکەدا نەکرد. پارێزەرەکی ئامادە بوو. دادگا بڕیارەکەی ئاشکرا کرد و خەباتی یەکێتی نەتەوەیی کورد وەک تاوان پیشاندا و داوای 15 ساڵ سزای زیدانی بۆ گەیلانی کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- قائیمقامی پاوەپاوە رایگەیاند: دوای هەشت رۆژ هەوڵدانی بێوچانی هێزە مەدەنییەکان، ژینگە پارێزان و ئاگرکوژێنەوە، ئاگری کوێستانەکانی بوزین و مەڕخێڵ کۆنترۆڵ کراوە.[7]

ئاگرەکەی بوزین و مەڕخێڵ کۆنترۆڵ کرا


- کاتژمێر 12:00ی ئەمڕۆ، کانێک لە گوندی سەرتەتیان لە شاری گیەڵانی سەربە پارێزگای کرماشانکرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕووخاوە بەسەر کرێکارەکانی ناویدا. بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئێران سێ تیمی فریاکەوتنی خێرا لە کرماشان، شاباد و گیەڵان، ڕەوانەی ناوچەکە کراون و هێلیکۆپتەریش لەوێ ئامادەیە. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ڕووداوەکە نەزاندراوە، بەڵام جێگری دامەزراوەی فریاکەوتنی کرماشان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا کەسێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە.[7]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک شێلادزێشێلادزێ و کومەڵگای هێتوتێ و چیایی کورەژار بە توندی بۆم باران دەکەن.[3]
- تورک، هێزی زۆرتری هێنایە برادۆستبرادۆست.[5]
- لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا نیوەڕۆ 5 کەسی دیکەی تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیسلێمانی گیانیان لەدەستدا.[6]
- کەمپەینێکی نوێی ئیمزا کۆکردنەوە بۆ کردنە دەرەوەی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتیی رێکخراوی ژیانەوەی گەنجان لە ماڵپەڕی جیهانیی چەینج دۆت ئۆرگ بە ناونیشانی بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ فاشیزم و داگیرکاری بڕووخێنە دەستیپێکرد.[1]
- کاتژمێر (2:30) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی پۆلیسی هەولێرهەولێر لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە بە چەک رووبەڕووی پۆلیس بوونەوە و تەقەیەکی زۆریان کرد.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- بەهۆی گرتنەوەی بەشێک لە ئاوی رووباری فوراتەوە، کارەبای رۆژئاوای کوردستان کەمبووەتەوە و رۆژانە تەنیا نزیکەی چوار کاژێر کارەبا هەیە، تورکیا ئاوەکەی کەمکردووەتەوە و چەندین بەنداویان لەسەر دروستکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
- ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم وڵاتەکەی کراوەن بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە دژی دەستدرێژییەکانی تورکیا.[4]
- ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری فەرماندەیەکی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبییەوە کە ناوی ئاشکرانەکراوە، ئاماژەی بەوەداوە کە ئێران مانگانە 4.5 ملیۆن دۆلار تا 5 ملیۆن دۆلاری داوە بە چوار گروپە سەرەکییەکەی حەشدی شەعبی لە عێراق بەڵام لە کاتی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە ئەو پشتیوانییە داراییەی بۆ دو تا سێ ملیۆن دۆلار کەمکردۆتەوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاژێری رابردووی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، دوو هەزار و 312 کەسی دیکە تووشبوون و 102 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- بورهانەدین ئیسحاق، راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بۆردومان و لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێچەوانەی بەهاکانی دراوسێیەتی و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە و عێراق سکاڵای خۆی لەسەر تورکیا دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەشڵێت: هەندێک لایەنی سیاسی کوردی یارمەتی تورکیایان داوە بۆ هاتنە نێو خاکی عێراق.[4]

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 11
📂[ περισσότερο...]
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 3
📝 κουρδική έγγραφα
1.👁️ڕێکخراوی 17ی شوبات ڕاپۆرتێک لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێم بڵاوکردەوە
2.👁️کەمپەینێکی نوێ بۆ کردنەدەرەوەی سوپای تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان دەستیپێکرد
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
1.👁️لە ماوەی مانگێکدا 913 خێزان بۆ شەنگال گەڕانەوە
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2019

پارکی ناودارانی کورد لەسەر کێوی ئاویەر کرایەوە

رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە سنەسنە، پارکی ناودارانی کورد لەسەر کێوی ئاویەر کرایەوە.[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەمید کەڕەونانی، تەمەن 24 ساڵ، خەڵکی گوندی کەڕەونانی شاری دێولان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[5]
باشووری کوردستان
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەرێگەی چوار یاساوە دامەزراوە و پێویستی بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق نییە بۆ رێکخستەوەی, ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هاوپەیمانیەتییەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو کە داوای لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد کە هاوشێوەی هێزەکانی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بڕیارێک بۆ رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەربکات.[1]
- بە پاساوی زیادەڕۆیی، هێزێکی سەربازی کەرکوککەرکوک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵە کوردەکانی گەڕەکی عەرەفە و مۆڵەتی هەفتەیەکیان پێداون بۆئەوەی ماڵەکانیان چۆڵبکەن.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی قەڵای شوارقا، مارەنەز، شوارقا و مالکیەی لە ناوچەی عەفرینعەفرین تۆپبارانکرد.[2]

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 9
📂[ περισσότερο...]
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 11
🌳 Environment of Kurdistan
1.👁️لەسەر راوکردن 157 کەس دەستگیرکراون
📖 Άρθρα
1.👁️کاتی بیرکردنەوە
📝 κουρδική έγγραφα
1.👁️KOMKUJIYA “ BINARÎ KURTEK Û YÊN DIN ”, EW TAWANIN YÊN ME HEMÛ ALÎYAN DIKE BERPIRSIYAR!
2.👁️شاسوار عەبدولواحید لەسەر فێڵکردن لەخەڵک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچوو، لەم بارەیەوە دادگای سلێمانی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە
3.👁️لە زنجیرە چالاکییەکی هێزەکانی ڕزگاریی عەفریندا 5 سەرباز و چەتە کوژران
4.👁️نزیکەی هەزار واژۆ دژی داگیرکاریی ڕادەستی پەرلەمانی عێراق کرا
5.👁️ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی پێشگیری له ئیعتیادی ژیانەوه، بە بۆنەی هەڵکوتانە سەر دەفتەری ئەنجومەنی ژیانەوە
6.👁️کۆمەڵکوژی بناری کورتەک و ئەوانەی تر تاوانگەلێکن، هەموو لایەک دەخاتە ژێر پرسیار و بەرپرسیارێتیەوە!
✌️ Μάρτυρες
1.👁️ئاسیا بۆر (زیلان کناجی)
2.👁️ژیان چەتین کایا (ژیان کۆچەر)
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
1.👁️ئاماری رووداوەکانی شەش مانگی رابردووی کۆیە رادەگەیەنرێت
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2018

لە ڕێگەی کۆیە-ھەولێر ھاووڵاتییەک قوڕدەپێوێت

باکووری کوردستان
- لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگجۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان، لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر تەقینەوەیەک ڕوویدا.[3]
- لقی یەکەمی دادگای سزا قورسەکانی بورسا، لەسەر داخوازیی داواکاری گشتیی کۆماریی بورسا، مافەکانی 'سەردان، نووسینی نامە، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی پارێزەران'ی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قەدەغە کرد. هەمان بڕیاری قەدەغەکاریش بۆ هەریەک لە زیندانیانی ئیمرالی حامیلی یلدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش دەرکراوە. پاش ئەوەی بڕیاری قەدەغەکە لەلایەن دادگای یەکەمی سزای قورسی بورساوە پەسەند کرا، پارێزەران سەریان لە دادگای باڵای دەستووریی تورکیا دا و لە دژی ئەو بڕیارە سکاڵایان تۆمارکرد.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی تۆپباران و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری شاری سەردەشتسەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێ، ئاگر لە دارستانەکانی گوندی مارلۆ کەوتەوە و هاوڵاتیانیش ناتوانن کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.[4]
- چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی ئەنوەر عەرەبئەنوەر عەرەب تەمەن 33 ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای شاری بۆکانبۆکان دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[6]
- لەناوچە دەشتاییەکانی گوندی (تەکەلی) سەربە شارۆچکەی شەمزینان لە پارێزگای هەکاریهەکاری بەتۆمەتی (سنور بەزاندن) سوپای ئێران دەستی بەسەر 970 سەرئاژەڵدا گرت و چوار شوانیشی بەو هۆیەوە دەستبەسەر کرد.[1]
باشووری کوردستان
- بەهەوڵی هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان، شەوی رابردوو رزگارکردنی ژمارەیەک پەنابەری کورد لە دەستی گروپە چەکدارەکانی سوریا راگەیەندرا.[1]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی کوێستانی سەرشێخان-ی بناری قەندیلقەندیل-یان کرد.[4]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی کەرکوککەرکوک - خورماتووخورماتوو، عەلی خەلیفە ناسراو بە ئەبو زەهرای عەبادی، یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی دیجلە سەر بە حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی کوژرا.[2]
- لە ئەمڕۆوە تا 25ی ئەم مانگە دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی ئەو لیست و قەوارە سیاسی و هاوپەیمانیەتییانەی کە پەسەندکراون و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش چەندین مەرجی بۆ خۆتۆمارکردنی کاندیدان داناوە.[4]
- دادگا بەشداری تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردنی کوردستان بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت، رەتکردەوە.[2]
- تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای هەرێم بۆ بەژدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان، یاسایی نییە.[4]
- وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ ڕێککەوتنێکی رەسمیییان لەگەڵ بەغدا نەکردووە لەبارەی گەڕانەوەی هێزەکانیان بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و تەنها داوای پێکهێنانی ژووری هاوبەش کراوە.[1]
- بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە کەرکوک ڕایدەگەێنێت، ئەگەر لە ژماردنەوەی دەنگەکانی کەرکوکدا گۆرانکاریی ڕووبدات، ئەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە چەندین ڕۆژە تورکمان و عەرەب گەمارۆی سندوقەکانیان داوە.[4]
- لە یەکەم رۆژی پرۆسەی ئەژمار و جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکاندا، 23 سندووقی دەنگدانی پارێزگای کەرکووک کرانەوە و سەرچاوەیەک لە بنکەی جیاکردنەوەی دەنگەکان باس لەوە دەکات کە جیاوازی هەبووە لە نێوان ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان و ئەنجامی دەستیی دەنگەکان. کاندیدێکی یەکێتیش دەڵێت، ئەو سندووقانە لەلایەن میلیشیاکانەوە لە کۆگاکان قوفڵەکانیان شکێندراون و دەستکاری کراون.[2]
- شاندێکی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە خورماتوو بەڕەسمی سەردانی ئاسایشی خورماتوو دەکەن لە کفریکفری و لە کۆبوونەوەیەکدا داوای هاوکاری لە هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە دەکەن بۆ پاراستنی سنوورەکە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.[1]
- کۆگایەکی دیکەی چەک و تەقەمەنی هێزی پێشمەرگە لە شاری دهۆکدهۆک سووتا.[5]
- ئاسمانی هەولێرهەولێر بۆ ماوەی دوو کاژێر بەڕووی گەشتی ئاسمانی داخرا. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش رایگەیاند داخستنەکە لەسەر داوای هاوپەیمانان بووە.[2]
- لە رێگەی کۆیەکۆیە-هەولێرهەولێر هاووڵاتییەک قوڕاوی بەسەری خۆیدا کرد وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانییانی ڕێگەکە.[1]
- کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی پۆلیس چونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لە کەرکوک کە پیشەی فرۆشتنی ماسییە، شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هاووڵاتییەکە و هێزەکە دروستبووە، بەهۆیەوە 4 بریندار لەهەردوولا کەوتوەتەوە.[1]
- کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەو بۆمبێکی چێنراو لە گەڕەکی ئەرکەوازی خانەقینخانەقین تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.[4]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرچاوەیەک لە عەفرینعەفرین ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا وچەتەکانی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد ئیبیشمحەمەد ئیبیش-ی 55 ساڵ تەمەنیان لە گوندی هەسانا بە بێ هیچ هۆکارێک ڕفاندووە و دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.[3]
- گروپێک لە چەتەکان-ی لیوای شام 8 هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئەمین ڕەشید داوود(44)، حۆرێک عەبدۆعەلۆ(45)، ئەمین مەحیەدین عەلۆ(32)، زیاد نووری زیاد(38)، خەبات محەمەد حەسەن(27)، خالد محەمەد ناسح(35) و دوو برا بەناوەکانی محەمەد ئەحمەد حەنان (34) و ئەحمەد حەنان (30) تەمەنیان ڕفاندووە. ئەو هاووڵاتییانەیان بردووەتە بەندیخانەی گوندی قۆبێ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.[3]
- شەوی رابردوو، لە نزیک قوتابخانەی ساڵح عەلی لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شاری عەفرین، گروپێک چەتەی سەر بە سووپای داگیرکەری تورکیا، ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانیان دزیوە و بەسەر خۆیاندا دابەشیان کردووە. لەکاتی دابەشکردنەکەدا لەنێو چەتەکاندا شەڕ دروست بووە. لەئاکامیشدا کوێرانە دەستیان کردووە بە تەقەکردن بەسەر یەکتردا و بە دەورووبەری خۆیاندا.[3]
دەرەوەی کوردستان
- بەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 6، پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵەی کوردان لە شاری بیلەفێلد. ڕاگەیەندرا کە دەیان پۆلیس بەشدار بوون لە هەڵکوتانە سەر کۆمەڵەکە.[3]
- ئەمڕۆ، پەروین بوڵدان و سەزای تەمەللی، هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپەهەدەپە، نامەیەکیان ئاراستەی محەمەد ئیبراهیم تاهریان، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە کرد و نیگەرانییان لەبارەی سزای ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهییەوە دەربڕی.[4]
- گولیزەر تاشدەمیرگولیزەر تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی خەڵکی باکوری کوردستان بەمەبەستی چارەسەری تەندروستیی لە نەرویج داوای مافی پەنابەریی کردبوو، شەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی نەرویجەوە لە شاری ئۆسلۆ دەستگیرکرا و ئەمڕۆ خرایە بنکەی دیپۆرتکردنەوە و بڕیارە بە زووترین کات رادەستی دەوڵەتی تورک بکرێتەوە.[4]

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 10
📂[ περισσότερο...]
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 17
👫 βιογραφία
1.👁️ئەنوەر عەرەب
2.👁️گولیزەر تاشدەمیر - گولیزار تاشدەمیر
📝 κουρδική έγγραφα
1.👁️بەتاڵانبردنی ژێرخانی ئابووریی عەفرین لەلایەن چەتە ئیسلامییەکانی سەربە تورکیاوە
2.👁️خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار راگەیێندرا
3.👁️راگەیەندراوی هاوپەیمانی سەبارەت بە پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە پارێزگای کەرکوک
4.👁️مەرجەکانی کۆمسیۆن بۆ لیست و قەوارەکان لەبارەی تۆمارکردنی کاندیدەکان
5.👁️هێزەکانی 70 ڕوونکردنەوە لەسەر تەقینەوەی کۆگای چەک و تەقەمەنییەکە دەدات
6.👁️هەپەگە لە گەڤەر گورزی قورسی لە سوپای تورکیا وەشاند و 20 سەرباز کوژران 03-07-2018
7.👁️وثيقة رسمية توجه المؤسسة الأمنية التركية ومرتزقتها لاعتبار ممتلكات الكورد في عفرين غنائم حرب
✌️ Μάρτυρες
1.👁️محەمەد ئیبیش
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
1.👁️300 هەزار ناو لە تۆماری دەنگدەرانی کوردستان دەرهێندراوە
2.👁️حاڵەتەکانی خنکان و مردن لە هەولێر زیادیان کردووە
3.👁️دهۆک: 9 کەسان ب روویدانێن سوتنێ ژیانا خوە ژدەستدایە
4.👁️راوکردن لە گەرمیان زیادیکردووە؛ 163 سەرپێچیکار دەستگیرکراون
5.👁️زیاتر لە 900 حاڵەتی تەڵاق لە شاری بۆکان تۆمار کراوە
6.👁️گەرمیان؛ رووداوەکانی هاتوچۆ زیادیان کردوە و رێژەی مردن کەمبوەتەوە
7.👁️لەسەر بودجەی حکومەتی ئەڵمانیا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2017

ئێران بەچڕی کوێستانەکانی باڵەکایەتی لە بناری هەڵگۆڕد تۆپباران دەکات

- بەتۆمەتی هەبوونی بارەگای پێشمەرگەکانی حدکحدک و حدکا، ئێران بەچڕی کوێستانەکانی باڵەکایەتیباڵەکایەتی لە بناری هەڵگۆڕدهەڵگۆڕد تۆپباران دەکات.
- قایمقامی شارۆچکەی پشدەرپشدەر ڕایگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێک لە ئاوی زێی بچوکی کردەوە.
- دوای ئەوەی پارێزەرانی رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوککەرکوک ئامادەی دادگای کارگێڕی بەغدا بوون و داوا یاساییەکەی بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانیان بەرەسمی رەتکردەوە لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردئاڵای کوردستان لە کەرکوک، لەلایەن دادگاوە دۆسیەکە بۆ 24ی مانگ دواخرا.[1]
- درەنگانی شەوی رابردوو لەسنوری میحوەری خورماتووخورماتوو، جارێکیتر چەکدارانی داعش پەلامارێکی فراوانوانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی لیوای 11ی پیادە و فەوجی 3ی لیوای 5ی بەرگری فریاکەوتن ئەنجامدا، فەرماندەیەکیش دەڵێت زیانی کوشندەمان لەچەکدارەکانیان وەشاندووە و ناچار بەکشانەوەمان کردوون.[2]
- بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێک لە ناوچەی چەلێی جۆڵەمێرگجۆڵەمێرگ بە کاروانێکی سوپای تورکیادا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی سەربازێک. هەروەها شەوی رابردوو لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورکیا و چەکدارە کوردەکان (جەردەوان)ی سەر بە سوپای تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکەپەکەکە) لە چیای تەندورەک لە ناوجەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای وان، بۆمبێک تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی جەردەوانێک.[3]
- لە کۆنگرەی میدیا ئیسلامییەکان لە شاری مەشهەدی ئێران، لەسەر گشتپرسیی باشووری کوردستان دەبێتە کێشە و، نوێنەرانی کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامییەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ شیعەکانی عێراق دەبێتە دەمەقاڵێیان.
- لە ئامەدئامەد و بەشێک لە شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان، پلەی گەرما گەیشتووەتە ئاستێک کە لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا تۆمار نەکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێ دەکرێت پلەی گەرما بەرزتر ببێتەوە بگاتە 47 پلەی سەدی.[4]
- کەناڵی ئاریەنکەناڵی ئاریەن، کە کەناڵێکی کوردییە و گرنگی بە هەواڵ و ڕووداوەکانی کوردستان و ئێران دەدات، دەستی بە پەخش کرد.
- ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-ژن (یەپەسەی ژن)، ڕاگەیەندراوێکی، سەبارەت بە کوژرانی ئۆرهان مەرجانئۆرهان مەرجان یاریدەدەری سەرۆکی ئاکەپەی لیجەی ئامەد لە ڕۆژی 1/ئەم مانگە بڵاوکردەوە. یەپەسە ژن، کوشتنی بەرپرسەکەی ئاکەپەی لە ئامەد لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، کە ئەو پرسە کاری سیخوڕیی دەکرد بۆیە سزاماندا. [5]

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 4
📂[ περισσότερο...]
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 27
📖 Άρθρα
1.👁️ئەو ژنەی کوژرا خەسوی سنورە
2.👁️ژنێک لە هەولێر 30 چەقۆ لە هەوێکەی دەدات
3.👁️سۆران.. کچێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
👫 βιογραφία
1.👁️ئۆرهان مەرجان
2.👁️رۆژین سەفەر
3.👁️ڕێبوار تاڵەبانی
📄 Εκδόσεις
1.👁️کەناڵی ئاریەن
📝 κουρδική έγγραφα
1.👁️بەیاننامەی ناڕەزایی رۆشنبیر و چالاکوانانی کەرکوک سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک
2.👁️دەست بە سەرکردنی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە باشوری کوردستان
3.👁️وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە شەپۆلی گەرما هۆشداریدەدات
✌️ Μάρτυρες
1.👁️ڕزگار مستەفا ئەمین
☂️ Μέρη & Οργανισμοί
1.👁️بەرەی تورکمانی
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
1.👁️98%ی شوێنەوار و ناوچە مێژووییەکانی شارەکە وێرانکراوە و بەتاڵان براوە
2.👁️ئێران 300 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی پڕۆگرامە مووشەکیەکانی تەرخان دەکات
3.👁️بەرگری شارستانی سۆران: لەمساڵدا 162 رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە
4.👁️پۆلیسی سلێمانی هۆکاری زۆری رووداوەکانی کوشتن لەو شارە ئاشکرا کرد
5.👁️چل هەزار هاووڵاتی لە قەزای حەویجەوە ئاوارەی کەرکوک بوون
6.👁️داهاتی شەش مانگی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە 84 ملیۆن دینارە
7.👁️دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: مانگی ڕابردوو 27 حاڵەتی کوشتن و خۆشتن تۆمارکراوە
8.👁️لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا تەنیا 20 ئێزدی ئازادکران
9.👁️لە سێ ساڵی داهاتوودا نیوەی خەڵکی کوردستان دەکەونە بەر هەڕەشەی شێرپەنجە
10.👁️مانگی رابردوو 24 کەس لەهەرێمی کوردستان کوژراون
11.👁️موچەی مانگانەی ژن و کچانی ئێزدی لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردا دەبێت
12.👁️هاوکاری ئاوارەکانی کوردستان بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە
13.👁️هۆشداری لەناوچوونی سامانی ماسی دەدرێت
14.👁️ڕژێمی ئێران لە مانگێدا سێ کۆڵبەری کوشتووە
15.👁️کۆمپانیایەکی تورکی ئامادەیی بۆ دروستکردنی سێ بەنداو لەکوردستان نیشاندەدات
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2016
03-07-2016
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
📝 κουρδική έγγραφα
1.👁️رونکردنەوەیەک بۆ رۆژنامەنووسانی سلێمانی و دەوروبەری
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2015
03-07-2015
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 6
👫 βιογραφία
1.👁️لەیلا یەکیت (ئاریەن ئومەت جولەمێرگ)
✌️ Μάρτυρες
1.👁️ئامینە دەینەچ (بێریتان کاپ)
2.👁️ئەحمەد عەلی (زنار زاگرۆس)
3.👁️احمد علي (زنار زاغروس)
4.👁️امينة دينج (بيريتان كاب)
5.👁️معصوم سجن (زردشت افستا)
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2014

ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی دەڤەری ئامێدی لە بەردەم پەرلەمان گردبوونەوە

- مەسعود بارزانی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر رووداوەکانی ئەمداوییەی ئێڕاق و ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ پەڕڵەمانی کوردستان کۆبووەوە. لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا کە بارزانی ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لەبارەی ریفراندۆمی ناوچە جێناکۆکەکان‌ و سەربەخۆی کوردستانەوە 77 پەرلەمانتاران داوایانکرد دانشیتنەکە نهێنی بێت.
- بەرەی تورکمانی ئێڕاقی رایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمن لە کەرکوک بەو مەرجەی لە بارودۆخێکی ئاساییدا بکرێت.
- بە مەبەستی پشتگیرکردن لە وتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بخرێتە بەر باس، ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی دەڤەری ئامێدی لە بەردەم پەرلەمان گردبوونەوە.
- چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 11:00 هێرشیان کردوتەسەر گوندی خەراب ئەتۆ و گوندی زۆر مێخاری هەرێمی کوبانێ. بەڵام رووبەروی بەرپەرچی توندی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بوونەتەوە و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا (30) ئەندامی چەکدارەکانی داعش کوژراون و تانکێکی ئەو چەکدارانەش بە تەواوەتی تێکشکێندراوە.
- هێزێکی‌ سوپای عیراق، لە رێگەی‌ سلێمانییەوە بەرەو شاری‌ کەلار و لەوێشەوە بۆ خانەقین و کوت، دەکشێتەوە، کە پێشتر لە نزیک کەرکوک نیشتەجێکرابوون.
- ئەمشەو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە گەڕەکی نیدای شاری کەرکووک لەبەردەم ماڵی هاووڵاتیەکدا، دوو کەسی ئەو بنەماڵەیە بریندراو بوون.
- درەنگانی شەوی رابردوو لەناوچەی مەکتەب خالید لە باشووری کەرکوک بۆمبێک بەهێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە. لەئەنجامی تەقینەوەی ئەم بۆمبە کەبەهێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە پێشمەگەیەک شەهید بوو چواری تر برینداربوون برینی یەکێک لەپێشمەرگەکان سەختە، لەهەمان کاتدا لەباشووری کەرکوک لەنزیک تەکیەی کەسنەزانیەکاندوو بۆمب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پوچەڵکرایەوە.
- گرووپی چەکداریی داعش، شوفێری بارهەڵگرەکانی باکووری کوردستانی، کە لە دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری موسڵ لەلایەن ئەو چەکدارانەوە، گیرابوون، ئازادکرد.

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 2
📂[ περισσότερο...]
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 4
📝 κουρδική έγγραφα
1.👁️دەقی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێشمەرگەوە
✌️ Μάρτυρες
1.👁️کازم ئیبراهیم شەریف
☂️ Μέρη & Οργανισμοί
1.👁️بەرەی تورکمانی
📊 Στατιστικά και Χωρομετρίας
1.👁️لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 11 هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتاوە
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2013
03-07-2013
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

رۆژهەڵاتی کوردستان
- چوار لاوی کورد لە ناوچەی سەلاسی باوەجانباوەجانی کەوتنە بەر دەسترێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.[1]
دەرەوەی کوردستان
- دادگای باڵای کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک سەبارەت بە دۆزی تەلەڤزیونی ROJ TV،MMC و NUÇE TV بڕیاری دا بە راگرتنی پەشخی هەرسێ کەناڵەکە.[1]

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 0

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2010
03-07-2010
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
👫 βιογραφία
1.👁️سەرمەد عوسمان محەمەد
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2004
03-07-2004
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

- تا 07-07: بەستنی کۆنگرەی 13هەمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. لەم کۆنگرەیەدا دورشمی خودموختاری گۆڕدرا بۆ فیدڕاڵی بۆ کوردستانی بندەستی ئێران لە چوارچێوەی داگیرکەری ئێراندا و هەروەها مستەفای هیجری لە شوێنی عەبدوڵڵا حەسەن زادە بووە سکرتێری حدکا.

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 0

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2003
03-07-2003
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

- لە تەقینەوەیەکدا لە شاری موسڵ پەیامنێری کوردستانی تی ڤی کوژرا.
- دەستەڵاتی مەدەنی لە ئێڕاق بڕی 25 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ ئەو کەسە دانا کە دەبێتە هۆی گیران یان کوشتنی سەددام حسێن و هەروەها 15 ملیۆن دۆلاریش بۆ گیران یان کوشتنی عودەی و قوسەی.

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 0

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2001
03-07-2001
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

- دوو دیپلۆماسیی ئێڕاقی کە لە ئامریکا کاریان دەکرد داوای مافی پەناهاندەییان لە ئامریکا کرد.
- داخستنی قەسابخانەی سلێمانی لەلایەن وەزیری تەندروستیی ینک، چونکە قەسابخانەکە مەرجە تەندروستییەکانی تێدا نەبوو.

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 0

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-2000
03-07-2000
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
📄 Εκδόσεις
1.👁️کوردستانی نوێ
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1998
03-07-1998
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
✌️ Μάρτυρες
1.👁️کازم تاش ناسراو بە (بەرچیا بەدران)
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1997
03-07-1997
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 2
👫 βιογραφία
1.👁️محەمەد وەسمان
✌️ Μάρτυρες
1.👁️عەونی جەلال عەلی
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1996
03-07-1996
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

- دوا رۆژی بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی مەد-تی. ڤی.

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 0

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1995
03-07-1995
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

- قەدەغەکردنی بەخێوکردنی مەڕوماڵات، لە نێو شاری هەولێردا، لەلایەن جێگری پارێزگاری هەولێر، شێخ رەشید مستەفا کاکە، هەروەها فرۆشتنی داوودەرمانیشی لەلایەن ئەو کەسانەوە قەدەغەکرد کە مۆڵەتی یاسایییان نییە.

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 0

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1990
03-07-1990
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
✌️ Μάρτυρες
1.👁️ڕزگار محەمەد خەلیل
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1988
03-07-1988
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 8
✌️ Μάρτυρες
1.👁️ئیسماعیل وسو عومەر
2.👁️تاریق سلێمان وسو ڕەحمان
3.👁️زکری بەکر ئیبراهیم
4.👁️عەبدوڵڵا محەمەد عەلی یونس ناسراو بە بارزان
5.👁️فریاد عەلی ڕەشید جەعفەر
6.👁️فەرحان محەمەد مستەفا ئیسماعیل ناسراو بە ئارام
7.👁️موحسین کەریم حەسەن ئەحمەد
8.👁️یاسین ئیبراهیم عەولا
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1986
03-07-1986
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
👫 βιογραφία
1.👁️هەردی عەلی عەزیز (هەردەی کەمان)
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1985
03-07-1985
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 2
✌️ Μάρτυρες
1.👁️عەلی سەلیم قادر عەبدوڵڵا
2.👁️ڕەشاد موراد عەلی محەمەد
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1984
03-07-1984
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
✌️ Μάρτυρες
1.👁️سلێمان عیسا نوعمان
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1979
03-07-1979
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
✌️ Μάρτυρες
1.👁️ئەردەشێر ئەحمەد سلێمان
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

📅 03-07-1974
03-07-1974
📅 Ημερομηνίες & Εκδηλώσεις

⚠️ Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (📏 Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!

✍️ Ενημέρωση αυτό το προϊόν! |
📚 Σχετικά αρχεία: 0
🖇 Συνδέεται στοιχεία: 1
👫 βιογραφία
1.👁️دڵشاد عەباس ئەحمەد
📂[ περισσότερο...]

⭐ στοιχείο κατάταξη
⭐⭐⭐⭐⭐ Άριστη
⭐⭐⭐⭐ Πολύ καλό
⭐⭐⭐ Μέσος όρος
⭐⭐ Κακή
⭐ Κακό

Κατεβάστε όλες τις Χρονολόγιο των γεγονότων σε μορφή PDF
Please wait...

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Σελίδα χρόνος γενεάς: 0,733 δευτερόλεπτο (s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574