بە تۆمەتی ناوزڕاندنی دوو کارمەندی ئاسایش، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بە بڕی 11 ملیۆن دینار لە لایەن دادگایی بەرایی
هەولێرهەولێرەوە سزادەدرێت.
دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی 25-03-2018، دوو کارمەندی ئاسایشی هەولێر، لە لایەن د. شایان عەسکەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وێنەیان گیرا لەوکاتەی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، لەسەر ئەم کەیسە دادگای بەرایی هەولێر لەبەرژەوەندی هەریەک له و دوو کارمەندە بە ناوەکانی سەنگەر باڵەکی و ناسیح مەحمود بڕیاریدا بە سزادانی ئه و ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان بە بڕی 11 ملیۆن دینار.
بە پێی ووتەی ئەو پەرلەمانتارە، ڕۆژی یەکشەممە 22-09-2019، بڕیاری دادگایی بەدەست گەیشتووە کە دەبێ بڕی 11 ملیۆن دیناری عیراقی بدات بەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە و بڕی دوو ملیۆن دیناری عیراقیش بداتە پارێزەرەکانیان.
لە خۆپیشاندانەکەی مانگی ئازاری 2018دا کە لە هەولێر ئەنجامدرا لەبارەی پاشەکەوتی موچە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ئه و دوو کارمەندەی ئاسایش دەردەکەون کە هێرش دەکەنە سەر شایان عەشکەری، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئه و گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتۆمەتی ناوزڕاندنیان ئه و دوو کارمەندە سکاڵایان لەسەر ناوبراو تۆمار کرد.
[1]