لە دایکبووی ساڵی 1979ی باشووری کوردستانە. ماوەی دە ساڵە لە باژاری موێندال لە وڵاتی سوید دەژیت.
ئەندامێکی چالاکی پارتیی ژینگەی سەوزی سویدە و ئێستاش بۆ نوێنەرایەتی لەسەر لیستی ئەو پارتە ژمارە 11 بۆ ئەنجوومەنی شارەوانیی پاڵێوراوە.
نوێنەرایەتی پارتەکەی خۆی دەکات لە لێژنەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە بەڕێوبەرایەتی خێزانی لە کۆمیونی موێنداڵ.
· یەکێکە لە شارەزایان و فرە ئەزموون لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان لە وڵاتی سوید، هاوکات یەکێکیشە لە چالاکوانەکانی ژنان و وروژاندن و چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
· ئەندامی کۆمەڵەی ژینگە دۆستانی کوردستانە لە وڵاتی سوید.
· هەمیشە هاوکار و پشتگیریی گەنجانە و ئامانجی پێشخستنی تواناکانیانە، و هاوکاریکردنیان و ئاسانکاری لە پلانە جیاوازییەکانیان.
· نالیا ئیبراهیم ئەندامی چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە لە سوید و دەرەوەی وڵاتی سوید، لە چەندین ڕێکخراوی دیکە پێشەنگە و هەمیشە شوێن دەستی خۆی دیاری دەکات.
· پەیوەندییەکی دۆستانەی فراوانی هەیە لەگەڵ ڕێکخراو و لایەن و دەزگە سویدی و کوردییەکان.[1]