دانەری ئاوازی ئەی ڕەقیب و کەسایەتی خزمەتگوزار و هۆشیار و ناو بزر، لەساڵی 1905 لە
کۆیەکۆیە لە دایک بووە، لەگەڵ دڵداری شاعیر خزم و نزیک بووە، لای مەلا سەعد لە سوختەخانە، دوایی چۆتە قوتابخانە، سوختەیی و سەرەتایی لەکۆیە خوێندووە، خانەی مامۆستایانی لە
کەرکوککەرکوک تەواو کردووە.
بۆیەکەمجار لەساڵی 1925 لە بەسرە دامەزراوە بە مامۆستا! دوایی داوایان کردووە و گەڕاوەتەوە کۆیە، کە هاتۆتەوە لەسەر ڕێگای گوندی شیلە و کانی قەرە لە کۆیە جەنابی مەلای گەورە و جمیل ئاغای حەوێزی قایمقامی ئەو دەمی کۆیە و عبدالرحمان شەرەف بەڕێوەبەری قوتابخانە بووە لەگەڵ ئاپۆرەیەکی خەڵک لەپێشوازی دابووین. ئەو ڕێزدار و ئازیزە لە کۆیە، خۆشەویست و کەسایەتی بووە بۆیە، بەو شێوازە پێشوازی لێکراوە، شایستەبووە بۆیە ڕێزی لێنراوە، بەمامۆستایەتی گەڕاوەتەوە، لەشاری خۆی حەساوەتەوه.
لەساڵی 1930-1932 بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئولا بووە، لە کۆیە چالاکی هونەری هەبووە نواندنی (کچی کوردستان) ی ڕێکخستووە (کورد چیەتی) کردووە، ئەو دەم بەکوردایەتیان وا گووتووە، مامۆستای (کاکە زیاد ئاغای غەفوری و مستەفا خۆشناو نافیز جەلال و مسعود محەمەد و بەکر ئاغای حەوێزی و عەلی عەبدوڵڵا و نەجیبەخانی کچی مەلای گەورە و یونس ڕەئوف دڵدار و عومەر جەلال و مەجید شێخ نوری و چەندین ناوداریی دیکەبووە).
دوایی گواستراوەتەوە بۆتە بەڕێوەبەری فەرمانگەی (ئینحساری توتن) لەکەرکوک و بەسرە و ئەوجا هاتۆتە
سلێمانیسلێمانی لە ساڵانی 1947-1957 لەسلێمانی ژیاوە، لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکەی سلێمانی ئاشنایەتی و تێکەڵاوی هەبووە، ناسراو بووە سەرسام بووین بەهەڵوێست و ئاکاری، بەخۆشەویستی و ڕێزداری، هەرچەندە دوور کەوتۆتەوە و لە کۆیە بەڵام لەگەڵ خەڵکی کۆیە دانەبڕاوە، دۆستایەتی بەهێزی لەگەڵ کاکەزیاد ئاغا غەفوری و عارف ڕەشید سەقا و مەسعود محەمەد و عەبدولڕەزاق بیمار و سەمەد بەنا و محەمەد بەکر بەناو لەگەڵ ناوداران هەبووە! زۆر سەرسام بووە بەدەنگی تایەر تۆفیقی نەمر حەزی زۆر لەمەقام و دەنگی بووە، بەبیر و یادگارو خەیاڵ هەر لە کۆیە بووە گەرچی بەجەستە لەوێ نەبووە، ساڵی 2001 مامۆستا محەمەد داریاس لەبەغدا سەردانی کردووە و بەدیداری شاد بووە بۆیە لە گۆڤاری (ئاسۆی پەروەردەیی ژمارە(5) ئاداری 2001) دیمانەکەی بڵاوی کردۆتەوە و نوسیویەتی: مامۆستا فەرمووی: (من کۆیەی وەفا و زانست و ناوداران قەت لەبیر ناکەم، کۆیە شاری خۆمە من منداڵی کۆیەم لە کۆیە گەورەبووم و ئێستاش بەو هەوایە دەژیم کە لە کۆیەوە دێت)
مامۆستا عەبدولخالق قوتب زاوای مامۆستای ناودار ڕفیق خادم سجادە بووە سێ کوڕو سێ کچی هەبووە، لەرۆژی 102-06-2002 لەتەمەنی 97 ساڵی گیانی سپاردووە لە بەغدا.
[1]