ناو: ئاری
ناوی باوک: فاروق
نووسەری پەرتووکی: #دەستور و یاساکان 1964-1965# [1]
ئاری فاروق حەسەن لەدایکبووی؛ #01-12-1974# لە شارۆچکەی چۆمان لە ناوچە ئازادکراوەکانی باشووری کوردستان لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول.
ئاستی خوێندن: قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەولێر تەواوکردووە.
بەکالۆریۆس لە بەشی یاسا لە کۆلیژی ماف زانکۆی سەڵاحەدین: 2003-2004
دەستپێک: کارنامەی سیاسی و ئیداری و ڕۆشنبیری، لە ساڵی: (1991)ەوە بووەتە پێشمەرگە و چەندان پۆست و پلەی پێشمەرگایەتی و حزبی دیوە.
کارگێڕی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
لە هەمان کاتدا بەرپرسی ناوچەی هێزی ناوخۆیە.
ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستانە.
ئەندامی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردسانە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دەزگای ئەرشیف و مۆزەخانەی کوردستانە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری ڕاژانە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری ئاگا بۆ هۆشیاری و تەندرووستی و کۆمەڵایەتی بووە.
لەنێوان: (2002 -2000) لە کۆلیژی ماف، سەرنووسەری ڕۆژنامەی: (شایان) بووە.
سەرنووسەری گۆڤاری: (سەفین)ی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
بەرهەم و چاپ کراوەکانی:
نرخی ئازادی تۆماری زێڕینی شەهیدانی یەکی شوبات، بە هاوکاری لەگەڵ نەریمان تاڵیب مۆریاسی، چاپی یەکەم، هەولێر، 2005
هۆزی نانەکەلی لە مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆدا، بەرگی یەکەم، هاوبەش لەگەڵ: لوقمان فاروق نانەکەلی، پێداچوونەوەی مێژوویی: د. کەمال مەزهەر، چاپی یەکەم، هەولێر، 880 ، 2014 لاپەڕە.
دامەزراوەگانی پارتی دیموکرادی کوردستان و شۆڕشی ئەیلوول لەنێوان ساڵانی: (1975 1961) ئامادەکردن، چاپی یەکەم، چاپخانەی، (4878) هەولێر، ژمارەی سپاردن: 366 ، 2016 ، (6) لاپەڕە.
تاوان وەک سەرچاویەکی پابەندبوون لە یاسای ڕۆمانی کۆندا، چاپی یەکەم، هەولێر، 2016
بەشێک لە ئەرشیفی گۆڤاری سەفین لە سەردەمی شاخدا، چاپی یەکەم، هەولێر، 2016
-ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستان -ئێراق: نووسینگەی ڕاپەڕاندن، دەستور و یاساکان: ، 1965 -1964 ئامادەکردن، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: عوبێد خدر فەتحوڵڵا ، چاپی یەکەم، هەولێر، 12 -29 -69 ، 2017 لاپەڕە.
-برایەتی: ، 1970-1971 دووەمین گۆڤاری سیاسی ئاشکرای پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر ئەرک و تێچووی بارەگای بارزانی لەچاپ دراوەتەوە، چاپی یەکەم هەولێر، ژمارەی سپاردن: (710)
-جگە لە بڵاوکردنەوەی چەندان بابەت و وتاری سیاسی و ڕۆشنبیری و مێژوویی لە ڕۆژنامەی: (خەبات، هەولێر، شایان) و گۆڤاری: (سەفین، گوڵان، پەیامی ئەلوول) [2]