مەلتەم ئۆکتا، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی دیهابەر کە لە کاتی قەدەغەبوونی هاتوچۆ لە #نسێبین#ی سەربە شاری #مێردین#ی باکوری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرابوو، لە ڕۆژی 14ی نیساندا دادگاکەی بەڕێوەچوو.
دادگای تورک سزای دوو ساڵ و چوار مانگ زیندانی بۆ ئۆکتای دەرکرد و ڕۆژی #20-04-2017# ئۆکتای ڕەوانەی زیندانی ژنانی غەبزە لە شاری کۆجا ئەلی تورکیا کرا. [1]