یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کرماشان و دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی کرماشانەوە. بە ناوەندی شاری میانڕاهان کە لە سەدەکانی 8-11 زاینی دروستکراوە.دانیشتوانەکەی بە زۆری پێشەی سەرەکییان وەرزێڕی و هێندیکیان باخدارن، دینەوەر خاوەنی سێ شارۆچکە بەناوەکانی: ناوەندی (دینەوەر)، حوڕ و کەندوولەیە و سەرجەم 104 گوندی هەیە و نزیک بە 25 هەزار دانیشووی هەیە. دینەوەر ناوەندی دەسەڵات و پایتەختی دەوڵەتی حەسنەوی کوردی بووە.
عیمادەددین دەوڵەتشاهی لە کتێبی خۆیدا بە ناوی کێوەکانی نەناسراوی ئەوێستا پێی وایە شاری دینەوەر لە ناوچەی کرماشان له ئەسڵدا دین ئاوەر بووە و زەردەشت لە ئەم شارەوە هەڵساوە، بۆیە ناوی بۆتە دینەوەر. هەروەها نووسیویەتی چیای هۆکەر کە جێگەی نیایشی زەردەشت بووە، لە نزیک شاری (دینەوەر)ە.
هەڤال زەڕنگە