بە هەموو ئەو پاشماوانە دەوترێت کە لە ڕابردوویەکی کۆندا مرۆڤ بەرهەمی هێناوە، چ لە ڕووی بیرو ڕۆشنبیریەوە بیت یان لە ڕووی ماددی یەوە بێت کە درووستیکردووە یان دەستی هەبوە لە درووستکردن و چککردنیدا وەک پەیکەرو بینا یان پاشماوەکانی نووسین.بە هەموو ئەمانە دەوترێت شوێنەوار هەروەها دەبێت ئەو پاشماوە تەمەنی لە 200 ساڵ کەمتر نەبیت،
هەروەها دووجۆر شوێنەوار هەیە:
1- شوێنەوارە گوێزراوەکان:واتە ئەو پاشماوە شوێنەوارانەی کە دەتوانرێت دەستاو دەست بکرێن و بگوێزرینەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر وەک پەیکەر و مۆرەکان و گلێنەکان و ئامێرە لە کانزا درووستکراوەکان
2- شوێنەوارە نەگوێزراوەکان: ئەمەش هەموو ئەو پاشماوە شوێنەوارییانە دەگرێتەوە کە لە شوێنی خۆیاندا جێگیرن و ناتوانرێت بگوێزرێنەوە، وەک ئەشکەوتەکان و گردە شوێنەوارییەکان و بیناکان.[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 10,178 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!