ئەم کاغەزە وێنەی بەستی دوکانی لەسەرە، تا ماوەیەکیش دوای هاتنە سەر حوکمی دیکتاتۆر سەددام حسێن ئەم دە دینارە گەورەترین دراوی کاغەزی ئێڕاق بوو و بەرامبەر 30 دۆلاری ئەمریکی دەوەستایەوە. پێشی دەگووترێت دە دیناریی چاپی سویسری، ماوەیەکی زۆر لە باشووری کوردستان ئاڵوگۆڕی پێدەکرا و بەهایەکی زۆر زۆرتری لە دراوی نوێی ئێڕاقی هەبوو.[1]