ناو: ئەندریا
ناوی باوک: پێشڕەو عەلی
ڕۆژی لەدایکبوون: #25-12-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لەدایکبووی 25-12-1991 لە شاری سلێمانی
هەر لە منداڵییەوە تووشبوی نەخۆشی ئیفلیجی مێشکم ، لە تەمەنی شەش ساڵیدا چومە خوێندنگا ، بەداخەوە بەهۆی نزمی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵ تێنەگەیشتن لە خودی کەمئەندامی و لەبەر چاو نەگرتنی توانای ئاوەزیم تەنیا بینینی شێواوی پەیکەری جەستەم وەرنەگیرام ، باوکم لە ماڵەوە بە ماوەی یەک مانگ فێری دەنگەکانی زمانی کوردی کردم و لە خوێندنەوەدا بێکێشە بوم ، لە تەمەنی پانزە ساڵیدا چومە خوێندنگای تایبەت بە فێرکردنی گەورە لەپێناوی بەدەستهێنانی بڕوانامە، خوێندنی ئەوێ وا بو بە ساڵێک دوو پۆل دەخوێنرا ، لە ماوەی سێ ساڵدا بڕوانامەی شەشی سەرەتایم بەدەستهێنا، بۆ خوێندنی دوا ناوەندی دووبارە دوچاری گرفت بوم وەرنەگیرام ، ناچار پۆلی حەوتم بەدەرەکی و بە بێ بوونی هیچ مامۆستایەک بڕی و دەرچوم ، بۆ پۆلی هەشت و نۆ لە قوتابخانەی دەباشان وەرگیرام و تەواوم کرد ، جارێکی تر بە هۆکاری کەمئەندامیم گرفت هاتە ڕێگام و هیچ خوێندنگایەکی نزیک ماڵی خۆمان قبووڵیان نەکردم وەک خوێندکارێکی خۆیان، لەکاتێکدا کۆنمرەی پۆلی نۆم لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو، بەداخەوە ، لە کوردستان کەمئەندام وەک مرۆڤی پلە سێ ئەژمار دەکرێت و کەمترین مافی دەستەبەر کراوە لە هەموو لایەنێکەوە، تەنانەت بە جۆرێک شکێندرام و ڕەدم درایەوە کە ناخم خوێنی لێچۆڕا ، بڕیارمدا و بە دەرەکی ئەو قۆناغە ببڕم و تەنیا بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی دەچومە خوێندنگا ، بە هاوکاری یەک مامۆستای خزمی خۆم، پۆلی دە و یانزەی زانستیم بە خولی یەکەم بڕی ، لە پۆلی دوانزە لە کۆی حەوت وانە سێ وانە بێ مامۆستا بووم ، توانیم کۆلێژی زمان بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی بەدەست بهێنم بە کۆنمرەی حەفتا و دوو ، ئەم ساڵی خوێندن قۆناغی چوارەمم و یەکێکم لە دە خوێندکاری یەکەمی بەشەکەم ، توانستی نووسینم هەیە و لە ساڵی 2023 یەکەم بەرهەمی نووسراوم کە یاداشتنامە و بیرەوەرییەکانمە بە ناونیشانی
«چیرۆکەکانی ئەندریا» بڵاوکردەوە. [1]