پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,361
وێنە 106,554
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,081
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران 02
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران 02

پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران 02
ناونیشانی بابەت: پۆرترێتە ڕاستەقینەکەی باوکی هەژاران: بەشی دوو و کۆتایی
ئامادەکردن: #ستیڤان شەمزینی#

ئەم شیکارە ساڵێک لەمەوبەر بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی “#نەوشیروان مستەفا#”وە نووسراوە. لەهیچ جێگەیەک بڵاونەکراوەتەوە. پێمان وایە درگای وتوێژێکی زانستی دەکاتەوە. پڕۆسەی نەتەوەسازی وابەستەیە بە بیناکردنی تەواوی چەمک و مەدلولەکانی نەتەوایەتی.. کولتووری هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی بۆ ئەو چەمکانە، زەرورەتی درووستکردنی نەتەوەیەکی هاوچەرخی کوردییە.س
خوێندنەوەیەکی شیکاری زانستی بۆ چەمکی “باوکی هەژاران” و پڕۆسەی تەقدیسکردنی نەوشیروان مستەفا…
گۆڤاری ڕزگاری .. شەڕەجنێو و دژایەتی
ئەوکاتەی نەوشیروان مستەفا کادرێکی گەنج و چالاکی باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتی بوو، شەڕێکی سەخت و خوێناویی لەنێوان هەردوو باڵەکەی پارتیدا بەڕێوە دەچوو، نەوشیروان بە سرووشتی حاڵ کەسێکی دەمارگیر و توند بوو لە مامەڵە و هەڵوێستدا، لە ماوەیەکی ئێجگار کەمدا وەک دڵسۆزی باڵی مەکتەبی سیاسیی و دوژمنێکی گەورەی باڵی بارزانی و خودی بنەماڵەی بارزانی خۆی بە هەموو لایەک ناساند، ئەم هەڵوێستانە بە ڕوونی لە ژمارەکانی گۆڤاری “ڕزگاری”دا دەردەکەون.
ئەو گۆڤارە یەکەم ژمارەی لە ساڵی 1969 بڵاوبۆیەوە و نەوشیروان خاوەن ئمیتیازی بوو، تێکڕاش سیانزە ژمارەی لێ دەرچوو لە ماوەی یەک ساڵدا، چوونکە دوا بەدوای دەرچوونی بەیاننامەی یانزەی ئازار و توانەوەی باڵی مەکتەبی سیاسیی لە باڵی بارزانیدا، ئیدی ئەو گۆڤارەش نامێنێت، ئەگەرچی کاتی خۆی “رەفعەتی مەلا” لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی ئەم گۆڤارە بەپارە و پیتاکی دەوڵەمەندەکانی #سلێمانی# دەرچووە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە بە هاوکاریی و دارایی ڕژێمی ئێراق دەردەچوو، ئەگەر وابووایە کاک ڕەفعەت دەیتوانی ناوی دوو لەو دەوڵەمەندانەی بهێنایە کە پێش 50 ساڵ یارمەتیی ئەو گۆڤارەیان داوە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی گۆڤاری ڕزگاری ئەوەبوو، ستایڵی کاری ڕۆژنامەوانی کوردیی گۆڕی و ئاستی ڕەخنە و نووسینی سیاسیی هێنایە خوارەوە بۆ شەڕەجنێو و موهاتەرات، دەکرێت بڵێین سەرەتای شەڕەجنێو و موهاتەرات نووسین لە بواری ڕۆژنامەوانی کوردیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڤارە، چوونکە ئەوە یەکەمجار بوو بە درێژایی حەفتا و یەک ساڵی تەمەنی ڕۆژنامەوانی کوردیی بەوجۆرە زمان و دەربڕینە گۆڤارێک بە زمانی کوردیی دەربچێت. ئەو گۆڤارە تۆوی دوژمنایەتی لەنێوان بەشەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا چاند، ئەو کولتوورە سەقەت و خراپەی یەکتر ڕەتکردنەوە و داشۆرینی مێژووی یەکتر لە لاپەڕەکانی ئەم گۆڤارەوە چەکەرەیان کرد و پاشان بوونە کولتوورێکی باوی ناوی ژیانی حزبایەتی لە کوردستاندا، بەتایبەت لە قۆناغەکانی دواتردا کە نەوشیروان دەبێتە سەرکردەی مەیدانی یەکێتی و هێز و چەک و میدیا و توانستی مرۆیی هەموو دەکەونە بندەستی.
بە کوورتی و کوردیی نەوشیروان، “ڕزگاری” بۆ سێ مەبەست دەرکرد:
یەکەم: داشۆرینی سیاسیی و درووستکردنی فەرهەنگی شەڕەجنێو.
دووەم:دژایەتی بنەماڵەی بارزانی.
سێیەم: کۆکردنەوەی نوخبەی گەنجی باڵی مەکتەبی سیاسیی بۆ درووستکردنی ڕێکخستنێکی نوێ.
بنەماڵەی بارزانی .. گرێی سەرەکیی نەوشیروان
زۆرێک لە هاوتەمەنەکانی نەوشیروان باس لەوە دەکەن، ئەو پیاوە جگە لەوەی کەسێکی ناکۆمەڵایەتی “سایکۆپاسی” بووە، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک گرێی دەروونیشی هەبووە. یەکێک لە گرێ دەروونییەکانی ئەوە بووە ئەو لە زووەوە هەستی کردووە لە چینی خوارەوەی کۆمەڵەوە هاتووە و باکگراوەندێکی گوندیی هەیە، لەوەش خراپتر وەک هاوڕێکانی بە شانس نەبوو، چوونکە باوکی حەماڵ بوو لە گومرگ. یەکێکی تر لە گرێیەکانی بریتی بووە لە سڵەمینەوە و شەرمنی بەرانبەر بە مێینە.
بەڵام گرێی ڕاستەقینەی نەوشیروان مستەفا بریتی بوو لە گرێ و فۆبیا لەبەرانبەر بنەماڵەی بارزانی و پارتی. چوونکە لە ماوەی نیو سەدەدا هەستی توندەڕەوانەی ئەو پیاوە بەرانبەر بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهات.
ئەگەر #جەلال تاڵەبانی# و سەرکردەکانی تری ناو باڵی مەکتەبی سیاسیی، بەهەر هۆیەک بێت سەرئەنجام بووبنەوە بە دۆستی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، کەچی نەوشیروان خەونی دەرپەڕاندنی فیعەلی پارتی لە ناوچەی #سۆران# و سنووردارکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و هەژموونیان لەسەر کوردستان تاکوو مردنی لە کەللەی نەهاتە دەرەوە، تەنانەت هەندێک شارەزا لە زووەوە پێیانوابوو هەموو بانگەشە و ئەجیندا و هاتوهاوارێکی نەوشیروان بۆ یەک شت بوو، ئەویش وەک وتمان بۆ کوورتکردنەوە و نەهێشتنی دەسەڵاتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی.
تەنانەت وەک بینیشمان یەکێک لەپاڵنەرەکانی هاتنە دەرەوەی لە یەکێتی دەگەڕایەوە بۆ ڕێککەوتنی ستراتیجی نێوان یەکێتی و پارتی، گەرچی ئەو ڕێککەوتنە کۆتایی هێنا بەویستی سڕینەوەی هەردوولا بۆ یەکتر، بەڵام لای نەوشیروان ئەم پرنسیپە واتای ڕادەستبوونی #مام جەلال#ی بە بنەماڵەی بارزانی دەبەخشی.
د.جەمال نەبەز لە پەڕتووکی “کوردستان و شۆڕشەکەی”دا، دەنووسێت: جەلالی حاجی حسێنی کەلۆش، ئەو کوردەی هاوبیری “کاژیک” بوو، لەکاتی نێوبژیکردنی شەڕەقۆچی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتیدا، لە نەوەتەکاندا کوژرا، جارێکیان لە کاک نەوشیروانی پرسیبوو، لە نەمسا باوەڕنامەی لە چیدا وەرگرتووە؟. کاک نەوشیروان بەپێکەنینەوە گوتبووی باوەڕنامەی لە “مەلایکوژیدا” وەرگرتووە.
ئەم دەربڕینە لە ڕووکەشدا زۆر سادەیە، بەڵام گوزارشت لە هەستی ڕاستەقینەی نەوشیروان دەکرد، ئەگەر وانەبێت چۆن فەرمانی دەدا بە تەقاندنەوەی نارنجۆک لە بەردەم قوتابخانەیەکی کچاندا کە بەهۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی یانزەی ئادارەوە ئاهەنگیان دەگێڕا.
نەوشیروان مستەفا بە درێژایی پەنجا و سێ ساڵ گرێیەکی گەورەی دەروونی بەرانبەر بنەماڵەی بارزانی هەبوو، هەرچەند ئێمە نامەوێت ببینە پارێزەری بنەماڵەی بارزانی، بەڵام ئەمە هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێت لە بارەی بوونی گرێی بنەماڵەی بارزانی لەلایەن نەوشیروانە.
تەنانەت لە ڕووداوەکانی حەڤدەی شوباتی 2011دا هەموو وزەی جەماوەری ناڕازی و خۆپیشاندەرانی، لە بارەگای لقی چواری پارتیدا خاڵی کردەوە. ئەمە خیانەتی دووەم بوو، لە دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی بە ئاژاوەگێڕ و تێکدەر لە قەڵەم دا، پاشتریش لە لە 13-3-2011ەوە لە شاشەی تیڤییەکانەوە دەرنەکەوت و هیچ قسە و لێدوانێکی نەبوو، تاکوو لە پرسەی دایکی #مەسعود بارزانی#دا و دوای تەواوبوون و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان دەرکەوتەوە.
حەمەسەعید حەسەن، لە ساڵی 1994 لە وتارێکیدا لەژێر ناوی “زەبروزەنگ و بەرژەوەندیی تایبەتی لە هەڵوێستی سیاسیی و گووتاری ڕۆشنبیریدا” ئەو نامەیەی نەوشیروان بۆ سەید کەریم بە بیر دەهێنێتەوە داوای پاکتاوی بەرەی “جود” بە تایبەتی پارتی دەکات لە ڕێی تیرۆر و جەنگی کوورتخایەنی بە بەرنامەوە.
ئەو لە وتارەکەیدا نووسیوویەتی: نەوشیروان لە نامەیەکدا لە 23-3-1983 بۆ سەید کەریم دەنووسێت “خۆت ڕەئی من لە شەڕدا باش دەزانی، من هەرگیز لایەنگری شەڕی دوورودرێژخایەن و بێ بەرنامە نیم، لەگەڵ لایەنەکانی دیکە “جود”، من لایەنگری خۆ ئامادەکردن و دانانی بەرنامەی تەسفیە و موباغەتە و بڕاندنەوە و بە لاداخستنی شەڕەکەم لە ماوەیەکی کوورتدا”.
ئەم شەڕەش کە نەوشیروان باسی کردووە درێژکراوەی ئەو تەسفیە سیاسییە بوو چەندان کادری قیادە موەقەتەی کردبووە ئامانج لەوانە “سدیق ئەفەندی، عەبدولی سووران، قادر بەنا، نووری حەمەعەلی و..هتد” کە هەریەک لەم کادرە نهێنییانەی پارتی لە سلێمانی بەشێوەی نادیار لەلایەن گرووپەکانی سەر بە نەوشیروانەوە لەو سەروبەندانەدا تیرۆرکران.
ئامانجی سەرەکیی نەوشیروان مستەفا بڕاندنەوەی پارتی و هەژموونی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بوو لە ناوچەی سۆران لە قۆناغی یەکەمدا، پاشان لە سەرتاسەری کوردستاندا لە قۆناغی دووەمدا. هەر لەم ڕوانگەوە ئەوکاتیش لە گەرمەی هەراوهوریای گۆڕان و بانگەشە دیماگۆگییەکانییدا، پێموابوو گەمەکانی نەوشیروان لە بنەڕەتدا دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانییە، ئەگینا نەوشیروان هیچ کێشەیەکی ئەوتۆی لەگەڵ یەکێتی نییە، ئەگەر کێشەشی هەبێت تەنیا کێشەی شەخسییە و لەگەڵ کەسی یەکەمی ناو یەکێتییە، بەڵام نەوشیروان کێشەی لەگەڵ هەموو پارتییەک و لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی هەیە و بە بێ هیچ ماندووبوون و وچانێک لە ماوەی پەنجا ساڵدا بێ دابڕان ئەو کارەی کرد و تا مردیش لەژێر ناوی گۆڕان درێژەی بە هەمان شەڕی براکان دا وەک خۆی لە پەڕتووکی پەنجەکان یەکتر دەشکێنن بەوردی حکایەتەکانی دەگێڕێتەوە.
نەوشیروان چەند مارکسی بوو ئەوەندەش گۆڕانخواز بوو
لە ساڵی 2010ەوە پێداگریم لەسەر ئەوە دەکرد نەوشیروان مستەفا سەرکردەیەکی گۆڕانخواز نییە، بەو مانایەی بیەوێت ئەو کەموکووڕییانەی لە ئەزموونی دەوڵەتداریی کوردستاندا هەیە بەرەو چاکتر بیانگۆڕێت، بەڵکوو ئەوە تەنیا بیانوویەکە بۆ درێژەدان بە شەڕێکی سەخت و شەخسی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی لە پێشیانەوە مام جەلال، ئەو مامەی بە درێژایی 40 ساڵ، مام و برا گەورەی نەوشیروان بوو، تا ئەو ئەندازەیەی ئامادەبوو خۆی بداتە بەر ئەو گوللەیەی ئاڕاستەی ئەو مامە دەکرێ.
نووسەر و کادری پێشووی کۆمەڵەی ڕەنجدەران “عارف کەریم” باس لە سەرەتای کاری سیاسیی نەوشیروان مستەفا و کۆتاییەکانی ساڵانی شەستەکان دەکات و دەنووسێت “لەو ساڵانەدا نەوشیروان مستەفا دەستیکرد بە وەرگێڕانی وتەکانی ماو (پەڕتووکە سوورەکە) هەروەها پەڕتووکولکەکەی خەلیفەکەی ماو (لین پیاو) لەسەر شەڕی پارتیزانی، جگە لەوە مەرحوم “شازاد جەمیل سائیب” ئیمتیازی گۆڤارێکی مانگانەی وەرگرت بەناوی ڕزگاری و نەوشیروان مستەفا سەرنووسەرەکەی بوو. وتار و بابەتەکانی گۆڤاری ناوبراو چەپڕەوانە بوو، بیروباوەڕی “ماوتسی تۆنگ” ی تیادا بڵاودەکرایەوە”.
پاشان دەنووسێت “فاکتەری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ماویزم لە کوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ هاتنی گرووپەکەی سازمان ئینقلابی حزب تودە ئێران کە توانییان سەرنجی “مام جەلال” ڕابکێشن بەلای خۆیاندا و بیگۆڕن بۆ کەسێکی ماویست، دواتریش نەوشیروان مستەفا و کۆمەڵێک لە کادرە ڕۆشنبیرەکانی ناوچەکان و لقی سلێمانی بوونە هەڵگری ئەم بیروباوەڕە، بەندەش یەکێک بووم لەوانە”.
لە قۆناغەکانی دواتردا نەوشیروان دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەران کە دیسانەوە ئەمیش ڕێکخراوێکی مارکسی لینینی بوو، دواتر لە پاش تیرۆری گوماناوی شاسوار جەلال “شەهید ئارام” سکرتێری ئەوکاتی کۆمەڵەی مارکسی لینینی، نەوشیروان دەبێتە سکرتێری کۆمەڵە، تا سەرئەنجام لە کۆتایی هەشتاکاندا لەناو باڵی جەلال تاڵەبانیدا دەیتوێنێتەوە.
ئەگەر سەیر بکەین “نەوشیروان مستەفا” بەلانی کەمەوە چارەگە سەدەیەک وەک سەرکردە و لایەنگرێکی سەرسەختی بیروباوەڕی مارکسی کاریکردووە و خۆی ناساندووە، بەڵام دواتر لە کاتی نووسینەوەی یاداشتەکانی خۆیدا ئەوە ڕوون دەکاتەوە هەرگیز باوەڕی بە مارکسیزم نەبووە.
وەک خۆی لە بەرگی یەکەمی یاداشتەکانییدا “لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ” لە لاپەڕە 172 ئاماژەی بۆ کردووە هەرگیز باوەڕی بە کۆمۆنیزم نەبووە و هەرگیزیش ڕۆژێک لە ڕۆژان لە دڵەوە مارکسی نەبووە، بەڵکوو بڕیارێکی ناچاریی بووە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژمارە بێشوومارە گەنجەی ئەوکاتە لەژێر کاریگەریی هەژموونی مارکسیزمدا بوون.
هەر بۆیە لای من بەرزکردنەوەی دروشمی “گۆڕان”یش لە هەمان ئەو دروشمی “مارکسیزم”ە دەچوو کە نەوشیروان چارەگە سەدەیەک گەنجانی کوردیی پێ تەخدیر کردبوو، لە ساڵی 2011شدا لە وتارێکمدا نووسبووم هەر لەم ڕوانگەوە دوورنییە دوای دە ساڵێکی تر ئەگەر عومر باقی بێت، لە بەرگێکی تری یاداشتەکانییدا نەڵێت، من بڕوام بە گۆڕان و ڕیفۆرم نەبووە، بەڵکوو ئەوە پاساوێکی باش بوو بۆ ئەوەی خەڵک بۆ ئامانجە سیاسییە تاکە کەسییەکانم کۆ بکەمەوە. بە کوورتی نەوشیروان چەند مارکسی بوو، هەر ئەوەندە گۆڕانخواز بوو.
پاکتاوی سیاسیی.. نەریتی هەمیشەیی نەوشیروان مستەفا
نەوشیروان مستەفا لە دەستپێکی کاری سیاسیی خۆیەوە تا کۆتایی ژیانی، بڕوای بە تەسفیە و پاکتاوی نەیارە سیاسییەکانی هەبووە، ئەگەر لە قۆناغەکانی شاخدا لە ڕێی ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگانەوە ئەو پڕۆسەیەی بەڕێوە بردبێت، ئەوا لە قۆناغی دوای ڕاپەڕیندا هەرچەند بۆی کرابێت هەمان کاری کردووە و هەر کاتێکیش توانای نەبووبێت، میکانیزمی تری دۆزیوەتەوە، وەک ئەوەی لە ڕێی خۆپیشاندانەکانەوە نەخشەی بۆ کێشابوو و یەکەم چرکەی لە ئێوارەی 17 شوباتی 2011 دەستی پێ کرد و دواجار لە ڕۆژی 19 نیسان بە تووڕەیی دەسەڵات و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کۆتا هات.
دیسان لە ساڵی 2015 سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران بووەوە، ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانی خستە خزمەتی شەڕی کۆنە قینی خۆی لەگەڵ پارتی، ئێمە ئەگەر سەیر بکەین، نەوشیروان ویستوویەتی بەهەر نرخ و ڕێگەیەک بووە پارتی و بنەماڵەی بارزانی تەسفیە بکات، یان بەلانی کەمەوە پەڕاوێزیان بخات لەسەر شانۆی سیاسیی. هەرچەند ئەوە مافی خۆی بوو، بەڵام ئێمە مافی خۆمانە بڵێین نەوشیروان بە ماسکی گۆڕان و گۆڕینی سیستمی سیاسیی دەموچاوی خۆی داپۆشیبوو.
محەمەد حاجی مەحموود، لە بەرگی چوارەمی یاداشتەکانییدا “رۆژمێری پێشمەرگەیەک” دەنووسێت “نەوشیروان مستەفا لە کاتی هەڵبژاردنی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان داوای لە ئێمە دەکرد هێزی خۆمان بۆ دژایەتی پارتی یەک بخەین و لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا وتی: دەمانەوێ یەکێتی نیشتمانی بەرانبەر پارتی سەربکەوێت، منیش لەوانەیە کێشەم هەبێت لەگەڵ یەکێتی و مام جەلال! بەڵام کێشە بۆ پێشکەوتنی میللەتەکەمە. من پێشکەوتنی میللەت لە پێشکەوتنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە دەبینم و ئێمە و ئێوەش شۆڕشمان کرد بۆ ئەوەی ماڵی مەلامستەفا نەیەنەوە و ببنە برابەشمان، من بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و سەرکەوتنی مام جەلال هەموو توانای خۆم سەرف دەکەم”.
هەر بۆیە نەوشیروان لە پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین ئەندازیاری شەڕی ڕاستەوخۆ بووە لەگەڵ پارتی، بە ئامانجی دەرپەڕاندنی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، خۆی وتەنی تا بچنەوە لە کەرەج ببنەوە بە پەنابەر. ئەمەش بەنرخێکی گران تەواو بوو، بە تایبەت بە خوێنی هەزاران کەس و تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی گەیشتە خاڵی کۆتایی خۆی، بەڵام نەوشیروان چوونکە لایەنگری تەسفیە بوو، وەختێک یەکێتی لەگەڵ پارتی ڕێکەوتنی ئەنجامدا و بڕیاریاندا ململانێی دیموکراسی یەکتر بکەن، لە حزبەکەی جیابووەوە، ئەویش وەک ڕێگەیەک بۆ درێژەپێدان بە سیاسەتی تەسفیە و پاکتاوی سیاسیی.
وەنەبێت ئەم سیاسەتەی تەنیا بەرانبەر بە پارتی پەیڕەو کردبێت، نەخێر ئەم سیاسەتە بەرانبەر بە کۆی حزبەکانی تری کوردستان لەلایەن “نەوشیروان مستەفا”وە پراکتیک کراوە. هەر لە حزبی سۆسیالیست و شیوعی و ئیسلامییەوە بیگرە تا دەگاتە کۆمۆنیستە کرێکارییەکان. نەوشیروان مستەفا لە قۆناغی شاخدا ئەندازیاری پاکتاوی “#حسک#” بوو هەر بەبڕیاری ئەو شەڕێکی خوێناویی گەورە بەرپابوو لەنێوان یەکێتی و حسک، لەم نێوەندەدا بە بڕیاری فەرمی ئەو هەریەک لە “مام ئاراس، شێرکۆی شێخ عەلی، عەبدوڵڵا سوور” کە سێ سەرکردەی سۆسیالیست بوون شەهید کران، هەر لەو نێوەندەدا پاسۆک “حزبە کۆنەکەی ڕێبین هەردی” بێبەش نەبوو لە سیاسەتی تەسفیەی نەوشیروان مستەفا، پاساوی هێرشکردنە سەر پاسۆک و ڕاوەدونیان بۆ ئەو بیانووە لاوازە دەگەڕایەوە گوایە “مولازم شوان” نزیکەی 15 پێشمەرگەی یەکێتی لە تراکتۆرێکدا کوشتووە، بەڵام پڕۆسەی لەناوبردنی شیوعییەکان و شەهیدکردنی 90 پێشمەرگەی ئەو حزبە لە گوندی پشئاشان و قەڕناقا لوتکەی ئەو سیاسەتە توندەی پاکتاوی سیاسیی بوو کە نەوشیروان مستەفا ببووە پێغەمبەری.
قادر ڕەشید “ئەبو شوان” یەکێک لە سەرکردەکانی پێشووی حزبی شیوعی لە پەڕتووکەکەیدا بەناوی “پشتئاشان لەنێوان ئازار و بێدەنگیدا” باس لە شێوازی ئۆپەراسیۆنی قەلاچۆکردنی شیوعییە “تەحریفییەکان” لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە دەکات و لە پەڕتووکەکەدا هاتووە: هێزەکانی یەکێتی بە سەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا لە بەهاری ساڵی 1983 هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی حزبی شیوعی ئێراقی و پاسۆک و حسک لە گوندەکانی پشتئاشان، قەڕناقا، بۆڵێ، ئاشقۆڵکە و ڕەزگە. نزیکەی 90 کەس دەکوژرێن و چەندین کەس بریندار دەکرێن.
ئەوەی جێگای سەرنجە شێوەی هەڵسوکەوتی نەوشیروان و هێزەکەیەتی لە شەڕەکەدا. کە پەنجەی کچێک بەناوی ئەحلامیان بڕیوە بۆ ئەوەی ئەڵقەکەی لێ ببەن، تەرمی پێشمەرگەیەک بەناوی عەلی حسێن لەژێر خاک دەردێنن بۆ گەڕان بەدوای چەکەکەیدا و تەرمەکەش لە ڕۆخی ڕووبارەکە بە جێدێڵن، کەسێک بەناوی ئەبومەکسیم خاوەنی 7 منداڵ دەبێت، بێ ئەوەی دەست بکاتەوە دەدرێتە بەر گوللە و دەکوژرێ، ئەو دیلانەی پارەیان پێبووە ڕووت دەکرانەوە و بەدیلی دەکوژران.
“هەندرێن”ی ڕووناکبیر کە لەو کاتە پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووە دەڵێ: من خۆم گوێم لێبوو نەوشیروان لە ڕادیۆکەی خۆیانەوە دەیگووت، ئێمە وەک باڵندەیەک سەری حزبی شیوعی هەڵدەکێشین‌ و دواتر پەڕوباڵییان هەڵدەکێشین. کەسێک وا قسە بکات، چاوەڕوانی هەموو شتێکی لێدەکرێت.
ئەم سیاسەتە لە قۆناغی تردا هەموو ئەوانەشی گرتەوە کە لەناو یەکێتی نەیاری سیاسەتی ڕەسمی بوون، بۆ وێنە خوێندنەوەی یاداشتەکانی “پشکۆ نەجمەدین” واتە “ئەزموون و یاد” بەڕوونی ئەوەی تێدا دەبینرێت نەوشیروان مستەفا سەرباری ئەوەی ئاڵای شۆڕشی سەرکوت کردووە، تەنانەت فەرمانی بە لایەنگرانی خۆی کردووە هەمیشە دەستوچاوی سەرکردەکانی ئاڵای شۆڕش لەنێویشیاندا پشکۆ نەجمەدین ببەستنەوە.
لە پاش ڕاپەڕینیش ئەم سیاسەتە لە دژی پارتی و ئیسلامییەکان و زۆر دڵڕەقانەش بەرانبەر بە کۆمۆنیستەکان ئەنجام درا و درێژەی هەبوو، حاڵی حازریش نەوشیروان مستەفا لەژێر دەمامکی گۆڕانەوە خەریکی تەسفیەکردنی سیاسییە بە تایبەت بەرانبەر بە پارتی. بۆیە کاتێک ئاوڕ لە مێژووی ئەم پیاوە دەدەینەوە هیچی تر نییە جگە لە چەند لاپەڕەیەکی خوێناویی لە تەسفیەکردنی چالاکوانە سیاسییەکانی کورد.
گۆڕانکاریی بە نەوشیروان مستەفا نەدەکرا
گۆڕینی دۆخی سیاسیی کوردستان و بنبڕکردنی دیاردەی گەندەڵی بە کەسێکی وەک نەوشیروان مستەفا نەدەکرا، چوونکە خۆی داهێنەری سیاسەتی فیفتی بە فیفتی بوو، خۆی بۆ یەکەمین جار کۆمیتەی حزبی لە زانکۆی سلێمانی کردەوە، خۆی یەکەم سەرکردەی حزبی بوو دەستی وەردایە کاروباری زانکۆ، نەک حەرەمی زانکۆی شکاند، بەڵکوو دەیان موحازەرەی لە زانکۆی سلێمانی وتۆتەوە، خۆی بەرپرسی ئەو هەیکەلە ڕێکخستنە بوو یەکێتی هەیبوو، خۆی زۆربەی ئەندامانی پەڕڵەمان و کاربەدەستانی حکومی سەر بە یەکێتی تەشخیس دەکرد، خۆی دەستی باڵای هەبووە لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگای زانیاریی و ئاساییشدا، تەنانەت لە یەک کاتدا سێ سەرکردەی سەر بە باڵەکەی، ئەو دەزگا هەستیارانەیان بەڕێوە بردووە “قادر حاجی عەلی- بەرپرسی دەزگای زانیاریی، دانا ئەحمەد مەجید- بەڕێوەبەری گشتیی ئاساییش، مستەفا سەید قادر- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە”.
دواتریش #وەزارەتی ناوخۆ# و پارێزگاری سلێمانی و دەیان پۆستی گرنگی تر دەکەونە بن دەستی سەرکردەکانی باڵی ڕیفۆرم. تۆوی ئەو گەندەڵییەی ئەوان باسی دەکەن زادەی ئەو قۆناغەیە نەک ئێستا، ئەوسا کە دەسەڵاتیان هەبوو نەک ئەوەی باسی چاکسازییان نەدەکرد، بەڵکوو زمانی ئەوەیان دەبڕی ڕەخنە بگرێت و بڵێت کوا پارەی قەرەبووی وشکەساڵی کە پارێزگاری ئەوسای سلێمانی بۆ گردەکە و خودی خۆی خەرج کردبوو، هەموو خۆپیشاندانێکیان بە زەبری چەک سەرکوت دەکرد، وەک سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2006، کە لە سلێمانی و #کەلار# و هەموو شوێنەکانی تر لەلایەن سەرکردەکانی ئێستای گۆڕانەوە سەرکوتکران.
تەنانەت بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکانی خۆم، تەنیا لە ماوەی ساڵی 2003 تا ئەو کاتەی وازی لە یەکێتی هێنا، نەوشیروان مستەفا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەک مووچە و بۆ شەخسی خۆی وەرگرتبوو!.
بەپێی زانیارییەکان ساڵی 2003-2004 مانگانە (50.000) پەنجا هەزار دیناری سویسری وەرگرتبوو کە دەیکردە (600.000) شەش سەد هەزار دیناری سویسری لەو ساڵەدا، هەروەها لە ساڵی (2004-2005) مانگانە (5) پێنج هەزار دۆلاری وەرگرتبوو کە دەکاتە (60) شەست هەزار دۆلار لەو ساڵەدا.
پاشان لە ساڵی (2005) هەتا مانگی دووی (2007) مانگانە (50) پەنجا هەزار دۆلاری وەرگرتبوو کە کۆی پارەى ئەو چواردە مانگە دەکاتە (700) حەوت سەد هەزار دۆلار، پاش وازهێنانیشی لە یەکێتی و بۆ دامەزراندنى کۆمپانیاى وشە (10) دە ملیۆن دۆلارى لە مام جەلال وەرگرتبوو. کەواتە ئەو کاتە دادپەروەریی لە کوێ بوو؟. ئایا کەسێک لە چوار ساڵدا یەک ملیۆن دۆلار مووچەی وەرگرتبێت چۆن دەیتوانی باسی ڕیفۆرم بکات؟، مەسەلەکەش ئەوە نییە ئەو پارەیە وەک مووچە وەریگرتبوو، خۆزگە ئەوکاتە بیوتبایە ئەوە گەندەڵییە و زۆرە.
ئیتر ئێمە چۆن ڕیشی خۆمان بدایەتە دەست کاکە نەوە گۆڕانمان بۆ ئەنجام بدات، کە دوای مردنی خۆی گردێکی سەدان دۆنمی لە ناوجەرگەی سلێمانی و کارگەی چیمەنتۆ و سوپەرمارکێت و پاڵاوگەی نەوتی لە دوا جێمابێت؟.
دەرچوون: 20-05-2019
[1]
ئەم بابەتە 519 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-09-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 26-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 26-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 26-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 519 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,361
وێنە 106,554
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,081
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.734 چرکە!