ناونیشانی بابەت: ئەگەر منداڵەکەت خوار دە ساڵە پێی مەڵێ هەستە برۆ ددانت بشۆ
ئامادەکردن: د.
تروسکە عەبدوڵڵاتروسکە عەبدوڵڵا
زۆرێک لەدایکان و باوکان پرسیاری ئەوەیان هەیە منداڵەکانیان هەمووشەوێک ددانیان دەشۆن ، بەڵام سەرەرای ئەوەش ددانەکانیان کلۆر دەبێت، ئەمەش وەک پرسیارێکی بێ وەڵام لە مێشکیان ماوەتەوە داوای وەڵامەکەی دەکەن ، ئێمەش وەڵامەکە بە ئاڕاستە کردنی چەند پرسیارێک دەست پێدەکەین:
1- منداڵەکەت چۆن ددانی دەشوات؟
2- چەند مەعجون دەخاتە سەر فڵچەکەی؟
3- ددان شۆردنەکەی چەند کات دەخایەنێت؟
4- ئایا پەتی ددان بەکاردێنێت؟
5- ئایا دڵنیایت لەوەی هەموو ڕووەکانی ددانی هەموو ددانەکان پاک دەکاتەوە؟
بەڵام زۆربەی کات وەڵامی هیچ کام لە پرسیارانەیەیان پێ نییە بەداخەوە!
دایکان و باوکان بەرپرسن لە زانینی وەڵامی ئەم پرسیارانە و بۆیە داواکاریم لێتان ئەوەیە منداڵەکانتان لەگەڵ خۆتان ببەن بۆ ددان شۆردن و لە سەرەتای تەمەنیاندا خۆتان ددانیان بۆ بشۆن و فێریان بکەن دواتر تا تەمەنی سەروو دە ساڵی چاودێری ددان شۆردنەکانیان بکەن.
لەوەیە بپرسن شێوازی درووستی ددان شۆردنی منداڵ چۆنە ئایا جیاوازە لەگەڵ ددان شۆردنی گەورەکان؟
نەخێر جیاوازیەکی ئەوتۆی نیەو هەمان شێوازە و ڕەچاوی پاکردنەوەی هەموو ددانەکان و خرێنەکانیان بکەن بەتایبەتی و هەروەها لەسەرەتای تەمەنیاندا فێری بەکارهێنانی پەتی ددانیان بکەن و ڕایانبهێنن هەموو ڕۆژێک بەکاری بهێنن.
منداڵەکانتان شەوان دوای ددان شۆردن، بەهیچ شێوەیەک نابێ خواردن یاخود شیرینی بخوات پاشان بخەوێ ، ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و ددان شۆردن ئیسفادەی نابێ لەم حاڵەتەدا.
[1]