وتەبێژی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستانکۆمەڵی دادگەریی کوردستان کوردستان ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی ناکۆکییەکانی نێوان
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
- ئێمە لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە گرژییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن.
- ھاووڵاتییان لە گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی زەرەرمەند دەبن و کاریگەریی خراپ دەکاتە سەر جوڵەی بازار.
- دۆخی نێوان پارتی و یەکێتی دەبێتە ھۆکارێکی تر بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان.
- مەترسی هەیە دۆخەکە سەر بکێشێت بۆ ڕەسمیەتدان بەو دوو ئیدارەییەی کە لە واقعدا ھەیە.
- دەخوازین پارتی و یەکێتی لە جێی وەڵامدانەوەی یەکدی، لە هەستیاری دۆخەکە تێبگەن و پێکەوە کێشەکانیان بە قازانجی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکەن.
- لەبەر ئەوەی پارتی زۆرترین بەرپرسیارێتی دامەزراوە فەڕمییەکانی لایە، دەبێت بەرپرسانەتر مامەڵە بکات.
[1]