کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,489
وێنە
  124,229
پەرتووک PDF
  22,106
فایلی پەیوەندیدار
  126,130
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,126
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,006
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,997
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,182
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,055
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,159
شەهیدان 
11,970
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,630
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,638
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
909
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   تێکڕا 
274,453
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شکۆ و بوونی نەتەوە لە ناو دەوڵەتدا دروست دەبێت و ڕەنگدەداتەوە
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
د.محەمەد ساڵح جومعە
د.محەمەد ساڵح جومعە
د.محەمەد ساڵح جومعە

ئێستا هەموو خەڵکی کوردستان بایەخێکی زێدە گرنگ بە پرسێک دەدات کە ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە، بۆیە منیش دەخوازم لەم بابەتەدا بۆچوونەکانم لەسەر پرسی سەربەخۆیی دەوڵەتی کوردستان چڕبکەمەوە.
ئەو بارودۆخەی بۆ پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان لە ئێستادا فەراهەم بووە، بە درێژایی مێژوو دەرفەتێکی لەو جۆرە بۆ کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان نەهاتۆتەپێشەوە، هەر بۆیە ئەگەر بەدیدێکی تازە و لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتە تازەکاندا خوێندنەوەی ورد بۆ پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان بکەین، بە ڕاشکاوی هەست دەکەین دەرفەتێکی لەبار هاتۆتەپێشەوە و ناکرێت بە هیچ جۆرێک ئەم دەرفەتە لەدەست بدرێت، خۆ ئەگەر بە ئەقڵییەتی دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوێندنەوە بۆ پڕۆسەی سەربەخۆی کوردستان بکەین، ئەوا هەست بە جۆرێک لە ئاستەنگ و تەنانەت ساردبوونەوەش لەم پڕۆسەییە دەکەین، بۆیە ئێمە لێرەدا جیا لەوەی دەگەڕێینەوە بۆ بایەخ و گرنگیی دەوڵەت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لە هەمانکاتدا لە ڕوانگەی ئەو گۆڕانکارییانەوە پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان شرۆڤە دەکەین کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووستی کردووە و بەرەو ئەوە هەنگاو هەڵدەگرین کە دووبارە هاوکێشەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جۆرێکی دیکە دابڕێژدرێتەوە.
سەبارەت بە گرنگیی دەوڵەت بۆ شکۆی نەتەوە و بەرجەستەکردنی بوونی نەتەوە، بەپێی تێگەیشتنی من لە پێش شەش هەزار ساڵەوە ئەو ڕاستییە بۆ هەموو جیهان ئاشکرابووە کە دەوڵەت بناخەی پێشکەوتنی هەموو میللەتان بووە و هەموو هیوا و ئاواتەکانیان لەسەر درووستکردنی دەوڵەتی خۆیان بوونیاد ناوە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخیش، ئەوا دیسان هێندەی من لێی تێ گەیشتووم، دەوڵەت لەسەر بنەمای فەلسەفەی میکیاڤیلی دامەزراوە، بۆیە ڕاشکاوانە ئاماژە بەوە دەکەم منیش هەوڵمداوە هەر لەو ڕوانگەیەوە سەیری پێکهێنانی دەوڵەتی کوردستان بکەم، ئەمەش بەو مانایەی ئایا دەوڵەتی کوردستان تا چەند لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانەو چەندیش لەبەرژەوەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعشە؟ ئەمەش لەبەر ئەوەی دەخوازم خوێنەری ئەم دێڕانە هەڵوێستە لەسەر ئەو خاڵە گرنگە بکات کە لە ئێستادا تا چەند درووستبوونی دەوڵەتی کوردستان، بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان و دەوڵەتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش پێکەوە گرێدەداتەوە و پێکهێنانی ئەم دەوڵەتە دەکاتە ئامانجێکی هاوبەشی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
لایەنێکی دیکەی گرنگیی دەوڵەت لە بیرکردنەوەی نەتەوەدا، ئەوەیە کە دەوڵەت لە بیرکردنەوەی نەتەوەدا تەنیا پەرستگایەکە کە نەتەوە ڕووی تێدەکات، بۆیە بەدرێژایی مێژوو نەتەوەکان ئایینیان کردووەتە هۆکارێک بۆ خزمەتی دەوڵەت، بەپێچەوانەشەوە ئەو نەتەوانەی دەوڵەتیان خستبێتە خزمەتی ئایینەوە ئەوا ئەو نەتەوانە نە دەوڵەتیان ماوە و نە بوونی خۆشیان وەک نەتەوەیەکی زیندوو لە جیهاندا ماوە.
لێرەوە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ شۆڕشی فەڕەنسا لە 14ی تەمموزی 1789 ئامانجی سەرەکییان ئەوە بوو کە ئایین و دەوڵەت لە یەکتری جیابکەنەوە، ئەمەش بەو مانایەی کە گەیشتنە ئەو قەناعەتەی نابێت چیدیکە دەوڵەت لە خزمەتی ئاییندا بێت، یان ئایین دەوڵەتی نەتەوەیی ئاڕاستە بکات.
لەسەر ئەم پرەنسیپانە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەر بارودۆخی کوردستان و تەواوی میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبینین کێشەی سەرەکیی ئێمە ئەوەیە کە ناتوانین ئایین و دەوڵەت، یان حزبی سیاسی و دەوڵەت لەیەکتری جیا بکەینەوە، ئەمەش کارەساتێکی گەورەی بەسەر کورد و تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێناوەو ڕێگەی لە پێشکەوتنی ئەوان گرتووە.
بۆ ئێستای کوردستان دەبێت ئامانجی هەرە سەرەکیمان لەوەدا چڕبکەینەوە بەوەی ئامانجی ئێمە پێش هەر شتێکی دیکە درووستکردنی دەوڵەتە، لەبەر ئەوەی دامەزراندنی دەوڵەت مافێکی سرووشتیی گەلی کوردستانە، لەم پێناوەشدا دەبێت هەر بیروبۆچوونێک ببێتە ئاستەنگ لە بەردەم ئەم پڕۆسەیە، ڕەتبکرێتەوە، ئەوجا ئەو ئاستەنگانە بە ناوی برایەتی و ئایینی بێت، یان جیاوازی بیروبۆچوونی حزبایەتی، ئەمەش لەبەر ئەوەیە هەموو ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان داگیرکردووە لەژێر پەردەی هاوئایینی و برایەتی کوردستانیان داگیرکردووە و لەپەنای ئەم درووشمانەشەوە کوردیان بە چاوی کۆیلە و هاووڵاتی پلەدوو و میوان لە نیشتمانی خۆی سەیرکردووە.
لەم ڕاستەوە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو بەگشتی و مێژووی سەرهەڵدانی ئیسلام بەتایبەتی، ئەوا لەو ڕۆژەوەی ئیسلام هاتۆتە وڵاتی ئێمە، گەلی ئێمە گەلێکی موسڵمان بووە، بەڵام لەژێر پەردەی ئیسلامدا لە لایەن عەرەب و فارس و تورکەوە مامەڵەی کۆیلایەتییان لەگەڵ ئەو گەلە موسڵمانە کردووە و هەموو هەوڵیان بۆ ئەوە بووە کە خەبات و مقاوەمەتی دژی کۆیلایەتی و داگیرکاری سەرکوت بکەن و خاکی ئێمەیان بە داگیرکراوی لەژێر دەستی خۆیان هێشتۆتەوە.
بەڵام وێرای ئەوەی داگیرکارانی کوردستان دژی سەربەخۆیی کوردستان هەرچی لە دەستیان هاتبێت درێغییان نەکردووە، لە بەرانبەردا بەدرێژایی مێژوو خەباتی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی بەردەوام بووە و ڕانەوەستاوە، بۆیە کاتێک خوێندنەوە بۆ ئەم مێژووە دەکەین، گلەیی و گازندەی خۆمان بۆ نەگەیشتن بەسەربەخۆیی ناخەینە ئەستۆی داگیرکارانی کوردستان، بەڵکوو بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ نەزانیی خۆمان کە نەمانتوانیوە بوونی نەتەوەیی خۆمان بخەینە سەرووی هەر شتێکی دیکە و لە ڕەگ و ڕیشەی ئەو قین و بوغزە تێبگەین کە ڕژێمەکانی عەرەب و تورک و فارس بەرانبەر نەتەوەی کورد هەیان بووە.
لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی و لە پەیماننامەی سیڤەر لە بەندەکانی 62 و 63 و 64 بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان درابوو، بەڵام لەبەر نەزانی و نەشارەزایی ئێمە و زیرەکیی دوژمنەکانمان ئەوە بوو لە ڕێککەوتنی لۆزان لە ساڵی 1923 بڕیاری درووستکردنی دەوڵەتی کوردستان لەبار برا.
لێرەدا بە جێگەی خۆی دەزانم ئاماژە بەوە بکەم کە دوای پەنجا ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ڕێککەوتنی لۆزان، ئەو ڕۆژە من و هەڤاڵی بەڕێزم هۆشیار زێباری لە لۆزان بووین، سەرۆکی شارەوانی لۆزانمان بینی و لەو دیدارەدا داوای لێبووردنی لەگەڵی کوردستان کرد بەوەی کە ئەو ڕێککەوتنەی لە شاری لۆزان بۆ لەباربردنی دەوڵەتی کوردستان لە ساڵی 1923 ئیمزاکرا، شارەوانی لوزان لێی بەرپرسیار نییە.
ئەمڕۆ لە سایەی ڕێبازی بارزانی و قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەرچەرخان لەسیاسەتی هاوپەیمانان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بارودۆخێکی تازە هاتۆتە پێشەوە، لەم قۆناخە تازەیەدا هەنگاو بەرەو ئەوە هەڵدەگرین کە لە قۆناخێکی سەخت و دژواری کۆیلایەتی دەرباز بین و بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو هەڵبگرین، ئەمجارەیان پرسەکە دیسان پەیوەست نییە بەوەی کە ئێمە وەک کورد قیچێک شارەزا بووین، بەڵکوو بەشی گرنگی ئەم وەرچەرخانە پەیوەندی بەنەزانیی دوژمنەکانی ئێمەوە هەیە، کە هەست بە گۆڕانکارییەکان ناکەن و بە هەمان ئەقڵییەت و سیاسەتی کۆنیان مامەڵە لەگەڵ دۆزی کورد و کوردستان دەکەن و پێیان وایە دەتوانن هەتا سەربە چاوی کۆیلە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان بکەن.
بۆیە ئەوەی ئێمە بەدەستمان هێناوە، بەرهەمی نەزانی و بێ ئەقڵیی دوژمنەکانی ئێمەن، هەر بۆ نموونە ڕژێمی سەدام حسێن کوردستانی کیمیاباران کرد و خەڵکەکەی ئەنفال کرد، ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی فیدڕاڵی بۆ کوردستان بێتەدی، لە ساڵی 2014 کاتێک داعش هات، هەموو دەوڵەتانی داگیرکاری کوردستان خواستیان ئەوە بوو کە کورد لەسەر دەستی داعش قڕبکرێت و کچان و ژنانی کورد بڕفێندرێن و وەک کۆیلە کڕین و فرۆشتنیان پێوە بکرێت، بەڵام مقاوەمەت و بەرگریی پێشمەرگە 68 دەوڵەتی لەناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کردە پشتیوانی کوردستان.
پشتگیریی 68 دەوڵەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کوردستان تەنیا لەبەر ئەوە نییە کورد نەتەوەیەکی مەزڵوومە و پێویستە پشتگیری لێ بکرێت، نەخێر، لەبەر ئەوەیە کە ئەمڕۆ وەک پاڵەوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەڵاحەدینی ئەیووبی باس لە سەرۆک مەسعود بارزانی دەکرێت و هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک ئەو هێزە سەیر دەکەن کە توانی ئەفسانەی تیرۆریستانی داعش تێکبشکێنێت، کەواتە ئەگەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئەو هێزە بێت کە داعشی تێکشکاندبێت، ئەوا دوای تەوابوونی شەڕی دژی داعش، مەترسیی تیرۆر و ڕێکخراوی هاوشێوەی تیرۆریستانی داعش تەواو نابێت، لەم چوارچێوەیەدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ترسیان لە داعشی داهاتوو زیاترە لە مەترسیی داعشی ئێستا.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باش دەزانێت ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ڕاستە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و دڕندەیە، بەڵام جۆرە ڕێکخستنێکی هەیە کە دەزانرێت کام ناسنامەی هەڵگرتووە، بەڵام داعشی سبەینێ جۆرێکی دیکە دەبێت و مەرج نییە تەنیا جیهادیی سوننە بن، بەڵکوو لەوانەیە عەرەب، یان فارس، یان تورکیش لەو جۆرە ڕێکخراوەیان تێدا درووست بێت و، هەریەک لەم ڕێکخراوە تیرۆریستییانەش هاوشێوەی داعش مەترسی لەسەر ڕۆژاوا درووست دەکات، ئەوجا بۆ ئەوەی هێزێک هەبێت ڕووبەڕووی داعشەکانی داهاتووش ببێتەوە، ئەوا هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی لە دژی داعش پێشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن. ئەمەش گەورەترین وەرچەرخان و سەرکەوتنە کە لە مێژووی کوردستاندا هاتۆتەدی. هیچ ڕۆژێک لە مێژووی ئێمەدا نەبووە بەو جۆرە هێزێکی وا گەورەی نێودەوڵەتی پشتیوانیی ئێمە و پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن، لەمەش زیاتر هیچ قۆناخێک لە مێژووی ئێمەدا نییە کە وەک ئێستا داگیرکەرانی کوردستان نەتوانن بەچاوی کۆیلە سەیری ئێمە بکەن، تیرۆریستانی داعش هەوڵیان دا وەک کۆیلە مامەڵە لەگەڵ ئێمە بکەن، لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە تێکشکێندران، خواست و هیوای ئێمە ئەوەیە کە دەوڵەتانی داگیرکاری کوردستان لەوە تێبگەن کە ئێمە دەمانەوێت بە زمانی ئاشتی و دیالۆگ پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان سەربخەین. ئێمە خوازیاری ئەوە بووین کە سیستمی فیدڕاڵی بۆ دەوڵەتی ئێراق سەرکەوتوو بێت، لەبەر ئەوەی ئەو سیستمە هەم بۆ بەرژەوەندی کورد و هەمیش بۆ عەرەب زۆر باش بوو، بەڵام عەرەبی ئێراق ئامانجیان ئەوە بوو لەژێر پەردەی سیستمی فیدڕاڵی دووبارە بەچاوی کۆیلە مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکەن، بۆ ئەمەش بە ناوی سیستمی فیدڕاڵییەوە چەندین پەیامیان بۆ ئێمە نارد کە ئەوان کورد وەک کۆیلە سەیر دەکەن، کە دیارتریان بڕینی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان بوو!
ئێستا 85 دەوڵەت لە جیهاندا سیستمی فیدڕاڵی پیادە دەکەن، ئایا لە هیچ وڵاتیکدا شتی وا هەبووە کە دەوڵەت مووچەی کارمەندەکانی خۆی ببڕێت، تەنیا لەبەر ئەوەی لە نەتەوەیەکی دیکەن؟ کاتێک داعش هێرشی کردە سەر کوردستان، ئایا ئێراق وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی مامەڵەی لەگەڵ کوردستان کرد بۆ ئەوەی داعش خاکەکەی داگیر نەکات؟
بۆیە ئێستا ئێمەی کورد و خەڵکی دوڵەتانی جیهان و عەرەبی ئێراقیش دەزانین کە سیستمی فیدڕاڵی لە ئێراق سەرکەوتوو نەبووە و شکستی هێناوە، بۆیە ئێستا کوردستان داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە ئێراق دەکات، لەسەر ئەو بنەمایەشی کە لە دەستووری فیدڕاڵیی ئێراقدا هاتووە، کە پێکەوەژیانی کورد لە ئێراقدا پێکەوەژیانێکی ئارەزوومەندانەیە، بۆیە کاتێک ئەم سیستمە سەرکەوتوو نەبوو، ئەوا ئەو سەردەمەش بەسەر چووە کە کورد ڕازی بێت بەوەی عەرەب وەک کۆیلە مامەڵەی لەگەڵ بکات، بۆیە بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات. بۆ ئەم بڕیارەش لە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم باشتر نییە، لەبەر ئەوەی لەگەڵ دەستووری ئێراق دەگونجێت.
پرسیاری ئێمە ئەوەیە لە میللەتی خۆمان دەپرسین: بڕیاری سەربەخۆیی دەدەن، یان لە ئێراقدا دەمێننەوە؟ ئەمەش هەم بۆ میللەتی ئێمە باشە و هەم بۆ میللەتی عەرەبیش و کێشەکە یەکلایی دەبێتەوە.
بەڵام ئەوە بەشێک لە شۆفینیزمی عەرەب یان ئێرانە کە سەبارەت بەم پڕۆسەیە دەڵێن، ئێمە نە بە ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و نە بە سەربەخۆیی کوردستان ڕازی نابین! پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمە بەدبەختی ئەوان نییە؟ میللەتێک کاتێک بیەوێت لەگەڵ تۆ پێکەوە بژی، یان جیابێتەوە، ئەمە دژایەتی دەوێت، بەڵام دەبێت باش بزانن میللەتی کوردی ئەمڕۆ، میللەتەکەی دوێنێ نییە، ئەمڕۆ 68 دەوڵەت پشتیوانی دەکەن بۆ سەربەخۆیی و ناتوانن دژایەتی پڕۆسەی سەربەخۆیی بکەن.
لەناو ئەم چوارچێوەیەدا هەندێک کەس و لایەن لە ناوخۆدا هەن، بە هاندانی دەوڵەتانی دەوروبەر دژایەتی ڕیفڕاندۆم و پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، من بۆ ئەو کەس و لایاندانە دڵم دەسووتێت و پێیان دەڵێم ئەگەر ئەو دەوڵەتانەی ئێوە هان دەدەن خۆیان نەتوانن دژایەتی پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان بکەن، ئێوە چۆن دەتوانن دژایەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەن؟
بۆیە ئێستاش ئێمە تورک و عەرەب و فارس بە برای خۆمان دەزانین و دەمانەوێت ئەوانیش تێبگەن و سەربەخۆیی کوردستان لە دژی خۆیان نەبینن و ئەوەی دەیکەین مافی خۆمانە و دەمانەوێت پێکەوە دراوسێیەکی باش بین بۆ یەکتری.
لەدوماهیدا دیسان دووبارەی دەکەمەوە، لە ئێستا سیاسەتی ئیدارەی ئەمریکایی بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ و سیاسەتی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی پۆتین و سیاسەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ، هەوڵدانە بۆ داڕشتنەوەی هاوکێشەیەکی تازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بەرەو ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ هەنگاو هەڵدەگرن، کە یەکێک لە دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دەوڵەتی کوردستانە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,544 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-05-2017 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 17-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,544 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!